ما 5107 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

دووانەی رووخێنەر

ساڵی ٢٠٢٠ کۆرۆنا هات؛... دنیای داگیر کرد، خەڵکێکی زۆری کوشت و ئابووریشی خست. هێشتا بە تەواوی جێی نەهێشتبووین کە شەڕی ئۆکراین دەستی پێکرد. شەڕێکی ماڵ وێرانکەر کە جگە لەوەی خەڵکی بێ تاوانی ئۆکراینی بە تووش کارەساتێکی گەورەوە کردووە، بووەتە هۆی قەیرانی گرانی خۆراک و وزە لە هەموو جیهاندا. تراژێدیاکە لەوەدایە وەک لە هەواڵەکاندا دەیبیستین دیسان سەر لە نوێ جۆرێکی نوێ لە کۆرۆنا هاتووەتەوە و بەربینگی لانیکەم پەنجا وڵاتی گرتووە! ئەمجارە بەڵێنە شەڕ و کۆرۆنا پێکەوە ژیان لەوەی هەیە بۆ مرۆڤ دژوارتر بکەن.

بەڵام کارەساتەکە لیڕەدا راناوەستێ. بەڵێنە شەپۆلێکی گەرما رووبکاتە باشووری ئۆرووپا. شەپۆلێک کە هەر ئیستاکە هاتووە. بەم شێوەیە گەرما لە تەنیشت شەڕ و کۆرۆنا قەرارە پێکەوە ئەوەندەی تر دۆخەکە ئاڵۆزتر و ناخۆشتر بکەن. پرسیار ئەوەیە کە بەڕاستی سنووری تەحەمولی ژیان و مرۆڤ تا کوێیە؟

پێدەچێ ساڵی ٢٠٢٢ لەوەی ناخۆشتر بێت کە بۆی دەچووین. پێدەچێ بە هۆی بەردەوامبوونی ئەم دۆخەوە یەک دوو ساڵی داهاتوویش دیسان بەرەو هەل و مەرجێکی نالەبارتر هەنگاو بنێین.

گومان لەوەدا نیە کە کاریگەریی ئەم سیانە پێکەوە، بەتایبەت کۆرۆنا و شەڕ سنوورەکانی لەوە زیاتر دەڕۆن وا دەتوانین تەسەوری بکەین.

سایتی قەڵەم

١٥ مانگی شەشی ٢٠٢٢

گەڕان بۆ بابەت