ما 7930 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هاوڕێ نەهرۆ

ئەمە ئەوە ناگەیەنی کە من وەک پێڵاوێک حەزم بە یاری توپی پێ نییە خوشترین کاتم ئەوە کاتانەیە کە سەیری یاری جامی جیهانی دەکەم تەنانەت لە رۆژیکدا سەیری سێ یاری دەکەم، عەزیز مەحەمەد یادی بە خیر نە کومپیوتەری هەبوو نە فەیس بوک بەڵام تەلەفزیونێکی هەبوو تەنیا سەیری یاری توپی پێی دەکرد. ئەو دەرویشیکی زاهد بوو، بەڵی کە پێڵاو بووم لە پێ عەزیز مەحەمەد تەنیا سەرم لە نهینی خەنجەرەکەی دەرنەکرد کە لەکۆتایی تەمەنی هەڵی ئەگرت.

 

یادەوەری پێڵاو

هاوڕێ نەهرۆ

بیگومان پیڵاو وەک کەرەستەیەکی بەکارهاتوو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یادەوەریی هەیە. پیڵاوی ئەمجارەمان قایشی ئیتالی یە پیڵاویکی زۆر گەوەرەیە، شەشت ساڵ خوشە کراوە بە تاقیکردنەوەی جۆراوجۆرا براوە. شیرکو بێکەس لە پارچە شیعریک دا دەڵی پێڵاوی خوا دەبێ چەند گەورە بێ. قارەمانی نێو چیرۆکی ئێستامان زۆر ترسی لە خوا هەیە ئازاری بدا و نەڕە نەڕی بۆ بنیری بۆیە بەترسەوە باسی خوداوەند دەکا، خوداوەند لەفزی جەلالەیە نە بەئەو نە بەکسانی دیکە پیناسە ناکری.

هەر کەس بە رێگای خۆی دەبێ نوێژ بۆ خودا بکا کە دەسەڵاتێکی مەزن و نادیارە، بەچاو نابینری بەڵام بە عەقڵ درکی پێ دەکرێ!

قارەمانەکەمان دەڵی من کە پیڵاو بووم لە پێی سەکردەکان بووم لە پێی پیاوی دەوڵەمەند و خوا پێداوەکان بووم، لەپێی شیخ و مەلاو پیاوانی ئاینی بووم، لەپێی جەنگاوەرانی داعش بووم، لە پێی پادشاکان بووم، لە پێی سەدام حوسەین و ئەردوغان دا بووم گوایا دوژمنی کوردن بەڵام من هەستم کرد سەدامی جاران و ئەردوغانی ئێستا وەک من و تۆ گیرودەی دەسەڵاتیکی دیاریکراو بن، ئەوەتا ئەردوغان دەڵی من لەترسی خوا کوردانم خۆش دەوێ!

بەڵام میللەتیک کە خەباتی چەکداری بکاو لە خەڵکەکەت بکوژی وەکو سەرباز تۆیش ناچاری دوژمنایەتیی ریژەیی بکەیت، ئەوە ئەردوغان نییە دژایەتی کورد دەکا ئەوە دەوڵەتی قووڵ و پارالێڵە، بەو پێیەی من پیڵاوبووم لە پێی ئەردوغان هەست و ئیدراکم بە زۆر شت کرد لە چاوی خوێنەری ئاساییەوە، چونکە ئەردوغان بە گەنجی یاری وەرزشی کردووە لە پاشا تەپە ئیستاش لە نێو سیاسەت دا کایەی سیاسی دەکا بەروحیکی وەرزشی، کەسیکی زۆر نەرم و نیانە، ناخی وەکو ماستەکەیان سپی یە، کاتێ لە پێی سەدام حوسەین دابووم، سەدام گیرودەی شەڕی ئیراق و ئیران بوو، سەدام کاتێ خەتابی ئەدا بۆ قوربانیانی هەردوو لا دەگریا، سەدام نە ئەنفالی کرد نە کارەساتی هەلەبجە ئەوە دام و دەزگای سوپا بوو ئەوە کارانەیان دەکرد، من وەکو پێڵاوێک نزیکایەتیم زۆر بوو لەگەڵ ئەو جۆرە مروڤانە تەنانەت گوێم لە دەنگی تڕەکانیان دەبوو کاتێ دەچوونە نێو ئاودەست.

من چونکە پیڵاوێکی قایش بووم کەمتر لە پێی میسی و روڵاندۆ بووم، میسی و روڵاندۆ گەرچی خوشەویستن لای خەڵکە ئاساییەکە بەڵام من بە بازرگان و بزنس مان بۆیان دەروانم تەنانەت زەکات نادەن لەو پارە خەیاڵی یەی وەریدەگرن، خەڵکانێکی خود خواە و بوغران.

ئەمە ئەوە ناگەیەنی کە من وەک پێڵاوێک حەزم بە یاری توپی پێ نییە خوشترین کاتم ئەوە کاتانەیە کە سەیری یاری جامی جیهانی دەکەم تەنانەت لە رۆژیکدا سەیری سێ یاری دەکەم، عەزیز مەحەمەد یادی بە خیر نە کومپیوتەری هەبوو نە فەیس بوک بەڵام تەلەفزیونێکی هەبوو تەنیا سەیری یاری توپی پێی دەکرد. ئەو دەرویشیکی زاهد بوو، بەڵی کە پێڵاو بووم لە پێ عەزیز مەحەمەد تەنیا سەرم لە نهینی خەنجەرەکەی دەرنەکرد کە لەکۆتایی تەمەنی هەڵی ئەگرت.

بەچکە شێخێکی دڵ ناسکی برادەرم هەیە هەموو روژی قات و روبات لەبەر ئەکا ئەڵی دەچێ بۆ پێشەنگای نێو دەوڵەتی بەڵام کەسەرخۆش دەبێ گۆرانی دەڵی (هەموومان پێڵاویان ئەنجامەکەی دوڕاوین)

ئیحساس بوون بە پێڵاو بەرزترین پلەی روحی یە هەم غرورە هەم تەوازع هەم بەختەوەریە هەم ناشادی هەم تاریکە هەم روون.

من وەک پێڵاو لەپێی ژنان دا بووم، ژنانی تێکسەمراو، ژنانی لاواز وەک ماریانە، ژنانی چاو شین، ژنانی چاوڕەش، ژن هەبوو وەک پەڕەی گوڵ میهرەبان بوو ژنیش هەبوو ژان بوو تەماح کار و چاوچنۆک هەر خەریکی نانەوەی گوبەنگ بوون، بەو پارچە قوماشە کردەوەی ئافرەتان ناپێورێ، لەوانەیە ئەوەی لەچک و پەڕوی پێوەیە باشترین ئینسانە وەک ئەو ئافرەتە مەغریبی یە کە قسەی لەگەڵ دەکردی لە شەرما سوور هەڵدەگەڕا. من وەک پێڵاوێک، جاران تەنیا عاشقی سەرو سیمای جوان بووم بەڵام کەبووم بەپێڵاوی هەقیقی زیاتر لە بەدبەخت و ناشرینەکان نزیک دەبمەوە لەبەر ئەوەی ئەوان زیاتر لە خوداوەندەوە نزیکن.

ئەوانەی هەستی بە پێڵاوبوونیان هەیە لەوانەی وەک موتەوازع بێنە پێش چاو بەڵام لە لوتکەی غرور دان تۆ وا مەزانە ئەگەر بوویتە پیڵاو ئەوە دونیا کۆتایی پێهاتووە لەوانەیە رۆژێک ببێتە بوینباغ لەوانەیە روژێک ببێ بە شەبقە لەوانەیە رۆژێک ببی بە چاویلکەو کردەوە شاراوەکانی دونیا ببینی لەوانەیە رۆژێک ببێتە سەرکردە لەوانەیە رۆژێک ببێتە دەرگاوان ! بە پێ روژگار خوداوەند رزق دابەش دەکا لەوانەیە لە هەندێ شوێن بە پێ کات و شوین پەرجوو میراکەل و موعجیزە بنوێنێ لەوانەیە خوداوەند وزە بداتە برسیەکان و رشانەوە تووشی تیرخواردووان بکا.

ئەلیف شەفەق لە رۆمانی چل ریساکەی عیشق باسی جەلال دین رومی و شەمس تەبریزی دەکا کەچۆن وەک پێڵاو مامەڵەیان لەگەڵ یەکتر کرد تەنانەت خزم و کەس و کاریان بیرچووەوە هەر باسی نهینی بوون بە پێڵاویان بۆ یەکتری دەکرد دواتر شەمس تەبریزی وەک پیڵاویکی بێ کەڵک بەشیوەیەکی ئاڵۆز و نهینی ئامێز کوژرا.

من وەک پیڵاوێک هەم لە پێی جەلال دین رومی بووم وەک خەتیبێکی ئاینی هەم لە پێی شەمس بووم وەک سوفییەکی خاوەن ئیدراک و مەعریفە وای لە رومی کرد لە پیاویکی ئاینی یەوە وەرگەرێتە سەر مەی و مەست بوون و ببێ بەشاعیر.

من وەک پیڵاوێک درک بە خولیای مادی ئەکەم لە ئاینی ئیسلام دا هەر بۆیە هەمیشە ترسم لێ نیشتووە، فروید گوتەنی ناگاهی ئینسان وەک ساختمانێکی چەند نهوومە نە وەکو لە کاتی توڕە بوون ئەژدیهایەک لە نهوومەکانی خوارەوە دەربچی بۆ سەربانی ساختمانەکە هەموو دانیشتووان تووشی سەرسوڕمان بکا. ئینسان وەک قاڵبیکی بەفر وایە لە نێو ئاودا، سێ چارەکی بە ژێرەوەیە چارەکێکی بە دەرەوەیە فروید دەفەرموێ.

داخەکەم فروید باسی گرێ ئودیب دەکا و گرێ ئەلیکترا و چەند گرێ یەکی تر بەڵام هەرگیز باسی گرێ  بوون بە پێڵاوبوون ناکا.

گرێ بە پیڵاو بوون ئەوەیە هەموو کەسێکت خۆش ئەوێ دوست و دوژمن، جەللاد و قوربانی بەڕادەی جیاواز، بەپێ عەقڵی مروڤەکان قسەیان لەگەڵ دەکەی هەندی رووداو دیاردە وەک قەدەری ئیلاهی سەیری دەکەی، لەوانەیە بتوانی گۆرانکاری بکەیت بە رادەی کەم چ بە قسە یان بە کردەوە.

من وەک پێڵاوێک لە کارخانەکەی دایک و باوکم بەرهەم هینرام وەک پێڵاوێک زۆر شتم بینی، شتی سەیرو سەمەرە، شتی لوژیک و نالوژیک، هەڵچوون و هێمنی و توڕە بوون و ئارامی، رەشبینی و گەشبینی، دووجار هەوڵم دا بە قەیتانەکانی پیڵاوەکە خۆم بخنکێنم بەڵام بەهەر جۆرێک بوو، خوا ژیانی پێ دامەوە.

ئێستا وەک پێڵاوێک ژیان دەگوزەرێنم لەکاتی خۆشوووشتن نیوان پەنجەکانی پێیم پاک دەکەمەوە تا وەکو پێیەکانم بۆن نەگرێ، گرنگ ئەوەیە لە مەرتەبەی روحی بوون بە پێڵاو دام.

دوای چەندین ساڵی تر لەوانەیە شڕ بم لەوانەیە لە کار بکەوەم خاونەکەم فرێم ئەداتە دەرەوەی میژوو، لەو دونیا ئیدی نازانم خوداوەند چۆن مامەڵەم لەگەڵ دەکا هەر دەمکاتە پێڵاو یان مەرتەبەیەکی خوارترو باڵاترم پێ ئەبەخشی.

گەڕان بۆ بابەت