ما 2413 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

موخلیس ئیبراهیم

لە ڕۆژی یەکەم، کە سـەیری شانۆگەری بابلۆم کرد، هەستم کرد کەوا تەواوی فیکر و دەقەکەم هەزم  نەکردوە. لە هەموو دەقێکی قوڵ کـە  فیکرت بهەژێنێ، جۆرێک لە تەموو مژاوی هەیە، دەقەکە بە ئاسانی خۆی بەردەست نادات. بە تایبەتی، کە  دەقێکی ئاوا پڕ لە روداوی پرسیار درووستکەر.

 

شانۆگەری دواڕۆژەکانی بابـلۆ

موخلیس ئیبراهیم

وتراوە کتێبێکی چاک سێ جار بخوێنیتەوە، باشترە لەوەی سێ کتێب بخوێنیتەوە.

لە ڕۆژی یەکەم، کە سـەیری شانۆگەری بابلۆم کرد، هەستم کرد کەوا تەواوی فیکر و دەقەکەم هەزم  نەکردوە. لە هەموو دەقێکی قوڵ کـە فیکرت بهەژێنێ، جۆرێک لە تەموو مژاوی هەیە، دەقەکە بە ئاسانی خۆی بەردەست نادات. بە تایبەتی، کە  دەقێکی ئاوا پڕ لە روداوی پرسیار درووستکەر.

« کۆمیدیا لە ناو تراژیدیادا »

لە سەرەتادا بابلۆ بەگۆرانی دەستی پێکرد و لە کۆتایی دا بە گریان کۆتایی پێ هێنا. بابلۆ بە گۆرانی دەستی پێکرد "گۆرانی وا لە مرۆڤ دەکات، کەوا لەو لەحزە و چرکەساتەدا بژی کە تێیدایە گۆرانی ئەو توانایەی هەیە کەوا خەیاڵت وا بەرەو لای خۆی ڕاکێشێ بیر لە هیچی تر نەکەیتەوە"...

دوای گوتنی گۆرانی، بابلۆ وەک کەسایەتی یەکی سەرمایەدار دەردەکەوێ. زۆری پەیوندیەکانی لەسەر بنەمای درۆ دەرۆین بەڕێوە.

بەهێزترین چەکی دەستی "درۆ" بوو.

زۆری ڕووداو پەیوەندییەکان لە سەربنەمای درۆ درووست دەبوون، بەڵام ڕاستی لەشوێنکی تر سەری هەڵدەدا کۆتایی بە خۆشەوستی وپەیوەندییەکان دەهێنا.

لە مێژوو و ئێستا دا، دەیان و  سەدان بابلۆ دەبیندرێن. کە دەسەلات و توانایان وەک وەهمێک وابووە. دواتریش کۆتایەکەی بەتراژیدا کۆتایی هاتووە.

وەکو: ڕەزا شا و مۆسۆلینی و سەدام حوسەین.

 

گەڕان بۆ بابەت