فەرەیدون هیرانی
خۆ ئەگەر پێداویستی و کەلوپەل و ئامێرەکان لە کۆمەڵگایەک بۆ ئەویتر بەرزو نزمی بەسەر کڕیارەکانیدا بێت، بەڵام کاڵای چەمکبازی بێ جیاوازی لە نێو هەموو کۆمەڵگاکاندا لەڕیزبەندی یەکەمی کڕین و خواستی زۆریانەوەیە، چونکە کاڵاکانی یەکەم دەکرێت بەهۆی زەوق وسەڵیقە و میزاج و دۆخی گیرفانی کۆمەڵگاکان، لێرەو لەوێ هەڵاوسانی نرخ و دابەزینی بەسەردابێت، بەڵام دووەمیان کە کاڵای چەمکبازیە هەمیشە نرخی بەرز و جێگیرە؟
چەمکبازی
فەرەیدون هیرانی
لە دونیای مۆدێرندا کاڵاکانی بەسەماخەری مرۆڤ هەر بریتی نین لە کەلوپەلی ماڵ و کەرستەی جوانکاری و ئامێری زیرەک و هتد، کە مرۆڤیان خستۆتە ماڕاسۆنی کڕیاری بۆ زووکڕین و زۆرکڕین و زۆرڕاکردن و زووتێکچوون و زووگەڕانەوە!
بەڵکو خێرافرۆشی نێو بازاری ئەم سەردەمی پۆست مۆدێرنە چەمکبازیە، کە زیاتر لە کاڵاکانی ماڵ و ئامێر و جوانکاری ڕەواجی هەیە و، لەڕیزبەندی پڕ فرۆشترینی هەموو کۆمەڵگاکان دایە.
خۆ ئەگەر پێداویستی و کەلوپەل و ئامێرەکان لە کۆمەڵگایەک بۆ ئەویتر بەرزو نزمی بەسەر کڕیارەکانیدا بێت، بەڵام کاڵای چەمکبازی بێ جیاوازی لە نێو هەموو کۆمەڵگاکاندا لەڕیزبەندی یەکەمی کڕین و خواستی زۆریانەوەیە، چونکە کاڵاکانی یەکەم دەکرێت بەهۆی زەوق وسەڵیقە و میزاج و دۆخی گیرفانی کۆمەڵگاکان، لێرەو لەوێ هەڵاوسانی نرخ و دابەزینی بەسەردابێت، بەڵام دووەمیان کە کاڵای چەمکبازیە هەمیشە نرخی بەرز و جێگیرە؟
لەنێو ئەم کاڵای چەمکبازیانەشدا دروشمەکاڵای (مافی مرۆڤ و ئازادی) کە جامبازەکانی چەمکبازی ڕامیاری بەتێنەوەستاوی هاوردەی کۆمەڵگا جیاوازەکانی (شەڕق و غەرب، لە باکورەوە تا نیهایەتی باشووری) زەوی دەکەن و قەت بڵێی تاکە دانەیەکی بۆ دەرمان لەبازاڕی هیچ کۆمەڵگایەک نامێنێتەوە !
تۆ بڵێی نهێنی ئەم پڕفرۆشیەی دروشمەکاڵای (مافی مرۆڤ و ئازادی) تەنیا سڕبوون و مەستی و نەشئەیەکی ئەفیونی درک پێ نەکراوی کۆمەڵگاکان نەبێت !
یان ئەم پەندەی پێشینانی ئێمە کە گوتویانە:
بەدوای کڵاوی بابردوو کەوتون!
بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی گونجاوترە؟!