و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
به‌هار دێت
تا لێم بپرسی
گێلاسان بده كیژۆڵان
ئه‌ی بارانی وێستگه‌ی پاسان!
چاوه‌ڕێم مه‌بن، نایێم
خوداحافیز
جیحۆن عه‌تووف
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
هاتین
ئه‌وه‌تا ده‌گه‌ڕێینه‌وه
خواحافیز
سه‌وزه‌فرۆشی برام !
به‌هار دێت
تا لێم بپرسی
گێلاسان بده كیژۆڵان
ئه‌ی بارانی وێستگه‌ی پاسان!
چاوه‌ڕێم مه‌بن ، نایێم
هه‌وری مه‌رگ دابه‌زی
چه‌ند ڕۆژێكه
به‌سه‌ر شه‌پقه‌كه‌مه‌وه‌یه
تۆیش، شه‌مه‌نده‌فه‌ری ڕۆژهه‌ڵات!
ده‌ستم بۆ سڵاو لێ كردنت
به‌رز نابنه‌وه
ده‌زانم گوڵه‌كانی چیا
جوانترین گوڵن
با وێستگه‌ی ئابرزنجان
بۆندار كه‌ن
تۆیش دره‌ختی جوان و ڕووتی خۆخ!
كه شه‌رابی به‌فر
چڵه‌كانتی داپۆشیوه
با شه‌وانه ئه‌ستێره بێنه لات
دڵداری له باوه‌شتا بكه‌ن
تۆ ئه‌ی دره‌ختی ڕۆژگاری ئایینده!
به ته‌نێ مه‌زن ببه
من نامێنم
به گوڵه‌كانت هه‌ڵبڵێم .
(*) له (مختارات من الشعر التركی) كه له لایه‌ن فازڵ جتكلر ه‌وه
كراوه به عه‌ره‌بی و ساڵی 1995وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری سووریا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كراوه به كوردی .