ما 6573 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئاکۆ سابیر

گوڵ لەنێو باخچەکانا

منداڵ لە کوردوستانا

هەموان بێزارین بێزار

با بەسبێت جەنگ وکوشتار

ڕێحانە و بەیبوون

ئاکۆ سابیر

زەردە خەنەی سەر لێوان

ڕووناکی یە بۆ دەروون

بەخشندەو لێ بوردەیی

ڕادەماڵێ توڕەبوون

..........

گەشبینی و هیواو ئومێد

بۆخۆت بکە بە ئەزموون

گوێبیست بە بە هێمنی

ئامادە بە بۆ فێربوون

.........

بەدوو چاوی گەشەوە

وەک کانی بێگەردو ڕوون

بڕوانە بۆ ئاسمان

بۆ ڕێکوپێکی گەردوون

.........

پڕبە لە میهرەبانی

تاکو لێت دەڕژێت جوانی

زەوی بڕازێنەوە

وەکوو ڕێحانەو بەیبوون

 

سرودی ئاشتی

باڵندە لە ئاسمانا

ماسی لە دەریاکانا

گیاندار لە دارستانا

 میوەلە ناو بێستانا

گوڵ لەنێو باخچەکانا

منداڵ لە کوردوستانا

هەموان بێزارین بێزار

با بەسبێت جەنگ وکوشتار

خاکو ئاو نیشتیمان

ژینو سروشت و زمان

هەروەکوو هەموو گەڵان

خودا بەخشیویە پێمان

ئاشتیمان دەوێت لێتان

کاربەدەستانی جیهان

 

بۆ ئاسمانمان ڕەش دەکەن

وڵاتمان بەش بەش دەکەن

خەولە چاومان دەزڕێنن

لانەمان دەسوتێنن

کۆتایی بە جەنگ بێنن

ژینگەمان مەشێوێنن

دەمانەوێت بخوێنین

نەمامی نوێ بڕوێنین

میللەتێکی دڵ پاکین

خاوەنی ئاڵاو خاکین

کوردین و کوردوستانین

هەوێنی ئاشتی و جوانین

 

 

سلێمانی

 

گەر ئارەزووتان گەشتە

بفڕن بۆ ئەم بە هەشتە

چیاو ڕووبارو کانی

تابلۆی جوانی سروشتە

.....

وەرن بابۆنتان خۆشبێت

شاری من گوڵستانە

ملوانکە بهۆننەوە

لە مێخەک و ڕێحانە

لە هەر شوێنێکی دونیان

بفڕن بەرەو ئەم شارە

لوتکەی پیرەمەگورونی

لەئاسمانەوە دیارە

هەزار مێردو جاسەنە

ئەشکەوتە کۆنەکانی

لانکەی مرۆڤایەتی و

مەڵبەندی شارستانی

کامێرەکانتان بێنن

بیچرکێنن بە جوانی

لە پشتی وێنەکانتان

بنوسن سلێمانی

 

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت