رەحمان سۆفی
په‌یوه‌ندی ئه‌نگوست و گو‌ڵگرێ
ئه‌ده‌ن تان و پۆی ڕایه‌ڵ گرێ
ده‌مێنێ په‌نجه‌ی ناسکت به‌جێ
له نێوان هه‌زاران ڕه‌نگ و گرێ
بۆ کچێکی تەونگەر
رەحمان سۆفی
کزه‌ی هه‌ناوم!
هه‌وێنی شێعری ساکارم
کچه خێڵاتی، ڕوخسار ساکار
له‌گه‌ڵ پڕشنگی بزەی بێ گزه‌ت
ڕاده‌مۆسێ گزینگی خۆرەتاو
نه‌خشی نه‌خشینی چنین
ده‌بێته ئاوێته‌ی گوڵگۆنات
په‌یوه‌ندی ئه‌نگوست و گو‌ڵگرێ
ئه‌ده‌ن تان و پۆی ڕایه‌ڵ گرێ
ده‌مێنێ په‌نجه‌ی ناسکت به‌جێ
له نێوان هه‌زاران ڕه‌نگ و گرێ
تێکچڕژاون گرێ،
نه‌هێنی بێ ژمار
وێنه‌ی گوڵفه‌ڕش ده‌بنە یادگار
وزه‌ی هه‌ناسه‌ی ساردی تۆیه
هاوتای دارقاڵی ئه‌درێ له دار
گیان په‌رۆشی تۆم، دڵ به‌سوێ
کزه‌ی، کزه‌ی هه‌ناوم دێ
بۆسۆی جه‌رگی سووتاوم دێ
سه‌ر چاوه‌ی شێعرم وشکاوی دێ.