نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئه‌وه‌ش تیوراندن و پرسیارپێچكردن نییه، دیارده‌یه‌كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سرووشتی ئاده‌مزادیشدا بێ، هیچ وه‌ختێك وه‌ك ئێستا دیار و هه‌ڵكه‌وتوو دوور له‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ ویژدان په‌ره‌ی نه‌سه‌ندووه، به‌و چه‌شنه هه‌موو چین و توێژ و ئاست و وه‌چه جیاوازه‌كانی گرتووه‌ته‌وه هیچ وه‌ختێكیش به‌و جۆره ئاسۆی به نادیاری نه‌شاردووه‌ته‌وه و به لێڵی ده‌رنه‌خستووه.
(من)ـایه‌تی له تۆغیانی هه‌ڵكه‌وتنیدا
نه‌ژاد عزیز سورمێ
خه‌یاڵ بۆ ئه‌وه ده‌چێ له‌وه‌ته‌ی ئاده‌مزاد قۆناغی كۆكردنه‌وه‌ی بژێوی به‌جێ هێشتووه و گه‌یوه‌ته قۆناغی جێگیربوون و عاقڵی به پاوان و پاوانخوازی شكاوه، كه‌ڵكه‌ڵه‌ی منایه‌تی تێدا بزوتووه.
با شاش نه‌چین، مه‌به‌ست لێره هه‌ر ئه‌و (منایه‌تی)یه نییه كه بیریارانی چه‌پ و ڕاست لێكیان داوه‌ته‌وه ، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی باس له دڵتاریكی و كینه‌جوویی و چزوو وه‌شێنی و فشار پێكهێنانه به خۆدیده‌یی و هه‌موو ئه‌و ده‌رگا و بانه ئاشكرا و نهێنییانه‌ی ده‌چنه‌وه سه‌ری
ئێستا منایه‌تی به هه‌ڵپه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌دا ته‌شه‌نه‌ی كردووه ، ده‌رفه‌تی لێكهه‌ڵاوێردنی نه‌وه‌كانیشی وێكهێناوه‌ته‌وه، تۆ ده‌توانی (منایه‌تی) چۆن له به‌ناو ته‌مه‌ندا چوویه‌كدا ببینی ، ئاوه‌هاش له تۆلازێكی هه‌رزه‌كار، له گه‌نجێكی كامڵدا هه‌ست پێ بكه‌ی.
با خه‌یاڵمان دوور نه‌ڕوا كه له‌وه حاڵی نین به‌شێكی ڕواڵه‌تی پێشكه‌وتن له خۆ خوێندنه‌وه‌دایه كه ڕه‌گه‌زی كێبه‌ركێ و ململانێ دروست ده‌كا و ئیكسیری پێشكه‌وتنه، به‌ڵام ئه‌و دیارده‌یه‌ش كه ده‌گاته سنووری به‌خۆوه‌ژییه‌تی و حیساب نه‌كردنی به‌رامبه‌ر ته‌نانه‌ت له‌وه‌نده‌ی له توخمی ئاده‌میایه‌تیدا كۆده‌بنه‌وه، شیرازه‌ی ژیان له باڵ یه‌ك ده‌ردێنێ، بنیاده‌م ئه‌و بوونه‌وه‌ره جوانه، له باتی ئه‌وه‌ی ببێته كانگه‌ی كۆڕگه‌رمی و جوانیی ژیان و دره‌وشانه‌وه‌ی، زۆر له‌و گیانه‌وه‌رانه دڕنده‌تر ده‌رده‌كه‌وێ كه ئێمه وه‌ك ئاده‌می و مرۆڤ به دڕنده‌یان ناو ده‌به‌ین هه‌ر ئه‌و منایه‌تیه‌شه له به‌ته‌نێی و یه‌ك یه‌ك ژیاندا سه‌رچاوه ده‌گرێ و ڕاده‌ی ئه‌م په‌ڕی )عه‌داله‌ت)یش به زیندووی چاوان ده‌نێژێ، به‌و ئاسته‌ی )منایه‌تی) خودی خۆیشی له‌بیر ده‌باته‌وه، ئینجا تۆ بیری لێ بكه‌وه
ئه‌وه‌ش تیوراندن و پرسیارپێچكردن نییه، دیارده‌یه‌كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سرووشتی ئاده‌مزادیشدا بێ، هیچ وه‌ختێك وه‌ك ئێستا دیار و هه‌ڵكه‌وتوو دوور له‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ ویژدان په‌ره‌ی نه‌سه‌ندووه، به‌و چه‌شنه هه‌موو چین و توێژ و ئاست و وه‌چه جیاوازه‌كانی گرتووه‌ته‌وه هیچ وه‌ختێكیش به‌و جۆره ئاسۆی به نادیاری نه‌شاردووه‌ته‌وه و به لێڵی ده‌رنه‌خستووه.
لێره‌ڕا ده‌خوازێ تا ئاسۆمان به‌دوایی لێ ون نه‌بووه بڕیار بده‌ین به هه‌ر ڕاده‌یه‌كی وه‌ك مرۆڤ له‌سه‌ری كۆك ده‌بین پێكه‌وه بین.
با تاقیی بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێ.