نه‌ژاد عزیز سورمێ

عه‌لی ده‌یگوت فلیمه‌كه‌ بریتی بووه‌ له‌ ده‌نگدانی مناڵێكی چوار ساڵان كه‌ براكه‌ی له‌ كاتی بوومه‌له‌رزه‌دا له‌ ژووره‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌ و ئاكام خانووه‌كه‌ی به‌سه‌ردا ڕووخاوه‌… سه‌یری ده‌رهێنه‌ر له‌ چ گۆشه‌یه‌كه‌وه‌ بۆی ده‌چێ: (هاوین بووه‌، ئه‌میر مناڵێكی چوار ساڵه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌زای برای له‌ ژووره‌وه‌ن، دایك و باوكیشی له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ژێر كولله‌دا نووستوون… 

ژیان و چیتر نا!

نه‌ژاد عزیز سورمێ

پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای پێكگه‌یشتن و میدیا، به‌ تایبه‌تی له‌ بواری وێنه‌گرتنی سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی، سه‌ره‌ڕای ئاسانكردنی كاری ڕاگه‌یاندن و خێرایی گه‌یاندن پیشه‌بژێرییه‌كێشی له‌ ناو وێنه‌گر و هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆن دروست كردووه‌…

 له‌ وڵاتانێكی وه‌ك وڵاتی ئێمه‌ سینه‌مای ته‌سجیلی و ئارشیڤی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ تا پێشتر ئه‌و ڕوخساره‌ی وه‌رنه‌گرتبوو، بوو به‌ یه‌كێك له‌ سیما فه‌رهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ هۆگه‌لێكه‌وه‌ له‌ ئاستی پێویستیشدا نه‌بووبێ.

فلیمی ته‌سجیلی و ته‌له‌فزیۆنی له‌ ناساندن و ئارشیف كردنی زۆر لایه‌نی ژیان ڕوونتر هاته‌ نێو ناوانه‌وه هه‌ر چه‌نده‌‌ لای ئێمه‌ كه‌متر سوودی لێ بینرا!

قسه‌ له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند و كارامه‌یی كادیره‌… به‌ڕاستیش هه‌ر وایه‌، هونه‌رمه‌ندی لێهاتوو به‌ ئیمكانیاتێكی ته‌كنیكی كه‌مه‌وه‌ ده‌توانێ شت بدا، مه‌گه‌ر (ئیزنیشتاین) ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی ڕووسی به‌ كامێرا سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه‌ (زرێپۆشی پۆتمكین)ی نه‌هێنایه‌ به‌رهه‌م  كه‌ ئێستاش له‌ مێژووی سینه‌مادا له‌ حساباندایه‌. به‌ ده‌یان نموونه‌ی تریش له‌ سینه‌ما و سینه‌مای ته‌سجیلی و فلیمی ته‌له‌فزیۆنی له‌م بواره‌دا.

كاعه‌لی هاورێم باسی یه‌كێك له‌و فلیمانه‌ی بۆ گێڕامه‌وه‌ كه‌ ده‌رهێنه‌ری ئێرانی (كیا ڕۆسته‌می) له‌باره‌ی كاره‌ساتێكی بوومه‌له‌رزه‌ی ناوچه‌یه‌كی ئێرانه‌ به‌ ناوی (ژیان  و چیتر نا!) ئه‌و فلیمه‌ی كاعه‌لی باسی ده‌كرد هه‌ر به‌ گێڕانه‌وه‌ سه‌رنج ڕاده‌كێشێ له‌ كاتێكدا به‌ ته‌نها  كامێره‌یه‌ك و (پاڵه‌وانێك) بووه‌ و چیترنا! عه‌لی ده‌یگوت  فلیمه‌كه‌ بریتی بووه‌ له‌ ده‌نگدانی مناڵێكی چوار ساڵان كه‌ براكه‌ی له‌ كاتی بوومه‌له‌رزه‌دا له‌ ژووره‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌ و ئاكام خانووه‌كه‌ی به‌سه‌ردا ڕووخاوه‌… سه‌یری ده‌رهێنه‌ر له‌ چ گۆشه‌یه‌كه‌وه‌ بۆی ده‌چێ: (هاوین بووه‌، ئه‌میر مناڵێكی چوار ساڵه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌زای برای له‌ ژووره‌وه‌ن، دایك و باوكیشی له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ژێر كولله‌دا نووستوون… دیاره‌ ئه‌و ناوه‌ پێشكه‌ و مێشووله‌ی زۆر بووه‌… پێشی كاره‌ساته‌كه‌ به‌ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك، ئه‌میر به‌ هۆی مێشووله‌ خه‌وی لێ ناكه‌وێ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ بچێته‌ ژێر كولله لای دایك و باوكی بخه‌وێ، له‌ كاتێكدا ڕه‌زا له‌ شیرنه‌ خه‌وان دایه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌ كاری خۆی ده‌كا و هه‌موو شتێك به‌ سه‌ریه‌كدا ده‌ته‌پێنێ!) ده‌رهێنه‌ر هاتووه‌ له‌ زمانی مناڵه‌كه‌وه‌ كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌… ده‌رهێنه‌ر قسه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌میر ده‌كات:

❊ناوت چییه‌ بچكۆل؟

         - ئه‌میر.

❊ ئه‌وه‌ چی بوو، چ ڕوویدا؟

       - نازانم… شه‌و مێشووله‌ خانووه‌كه‌یان به‌سه‌ر ڕه‌زادا ڕووخاند.

     ❊  چۆن؟

 - من هاتمه‌ ده‌رێ… ئاخر مێشووله‌ پێیان وه‌ده‌دام…

   هه‌لاتمه‌ لای دایكم… ڕه‌زا نه‌هات…

❊بۆچی ڕه‌زا نه‌هات، مه‌گه‌ر مێشووله‌ به‌ویان وه‌نه‌ده‌دا؟

- ڕه‌زا نووستبوو… دایه‌ هه‌ر ده‌گری!

❊ بۆچی؟

- ده‌ڵێ بریا مێشووله‌ ڕه‌زاشیان گه‌ستبایه‌.

❊ ده‌ی باشه‌ ڕه‌زا بۆ خه‌به‌ری نه‌بووه‌وه‌…؟

- ڕه‌زا نه‌هات… ئاخر مێشووله‌ ڕه‌زایان نه‌ده‌گه‌ست.

❊ پاشان؟

- پاشان كه‌ من چوومه‌ لای دایكم مێشووله‌ خانووه‌كه‌یان به‌سه‌ر ڕه‌زادا ڕووخاند… ئیتر لێره‌وه‌ مناڵه‌كه‌ میزی دێ… هه‌ڵدێ بچێ هۆ له په‌نای چڵه‌ دارێك میزه‌كه‌ی بكا… و تا دوایی…

ده‌رهێنه‌رله‌م فلیمه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌ ته‌سجیلییه‌ كورته‌دا كه‌ زیاتر له‌ ڕیپۆرتاژێكی ته‌له‌فزیۆنی ده‌چێ ته‌نها یه‌ك كامێرای عاده‌تی به‌كارهێناوه‌! كامێرایه‌ك و به‌س بێ دیكۆر و بێ ئێكسسوار و ته‌واوكاریی دیكه‌… ده‌رهێنه‌ر خۆی له‌ پێشه‌كی (ژیان و چیتر نا!)دا وای گوتووه‌…

وا بزانم له‌ جه‌نجاڵستان و هه‌رای ئه‌و هه‌موو ته‌له‌فزیۆنانه‌ماندا ئه‌وه‌نده‌ به‌س بێ…

گەڕان بۆ بابەت