ما 4107 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئیلهام موڕادی

لە بازنەی خەیاڵێکدا دەسووڕێمەوە بێ وچان

بیرم لە دەریاێکە هێندەی چــاۆم مەنگ

شـــەپۆل ڕاهێنەر هەزار رەنگ

چیت لە ڕۆحمدا چـــاندووە

نامۆ

ئیلهام موڕادی 

 

حەپەساوی کارە ساتێکم نامۆ

چ داڕمانێکە ژیوار لەم ڕکەدا

کراسەکەم خالی بۆن بە جەستەمەوە ئەکا

بـــێ هەنار

ڕەق هەڵاتووە زردەخەنە 

بە پانتـــایی لێومەوە

لەم گۆڕە پانەدا هەڵچـــووم بە هەڵە بوونمەوە

بە ئەسپایی هەنگاو بنێ 

لە بازنەی خەیاڵێکدا دەسووڕێمەوە بێ وچان

بیرم لە دەریاێکە هێندەی چــاوم مەنگ

شـــەپۆل ڕاهێنەر هەزار رەنگ

چیت لە ڕۆحمدا چـــاندووە

کە بێ بژار بــــاڵا ئەکەم

لە دەسپێکی سـالی تازە

خەم پتەو ترە لە پار.

 

گەڕان بۆ بابەت