ما 9279 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە عەرەبییەوە: عەلی حەمەڕەشید

لێرەدا کۆمەڵێک پرسیار دەخەینە ڕوو کە هاوکارت دەبن لە گواستنەوە لە پرسیاری باو و سواوی  وەک "قوتابخانە چۆن بوو"، بۆ شتە نوێ و گرنگەکان بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی منداڵەکانت بزانیت و ڕەنگە لەبارەی خۆیشتەوە شتێک بزانیت.ئەم نزیککردنەوەیە ڕێگەتان پێدەدات کە کاتی خۆتان بەفیڕۆ نەدەن لە ئامۆژگارییە ئاکارییەکاندا و گفتوگۆ و مشت و مڕەکانتان بگۆڕن بۆ بابەتی بونیاتنەرانە لە پەیوەندییەکانتاندا.

 

سی و سێ پرسیار بۆ وروژاندنی خەیاڵی داهێنەرانەی  منداڵ

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:عەلی حەمەڕەشید

بۆ جوڵاندنی خەیاڵی منداڵەکەت و هاندان بۆ  داهێنان،دەتوانیت ئەم پرسیارانە ئاراستەی بکەیت ،کە دوورە لەو پرسیارە کۆن و سواوانەی کە ڕۆژانە ئاراستەی منداڵ دەکرێن و بێزارن لە وەڵامدانەوەی. لە چاوی دایک و باوکەوە هیچ کەسێک گرنگتر نییە  لە منداڵەکانی ، بەڵام  لە ئێستادا خەمی ژیان و گوزەرانمان  ڕێگەمان پێنادات کە منداڵەکانمان بەو شێوەیە بناسین کە خۆمان ئارەزووی دەکەین. کەواتە بۆچی بە شێوەیەکی باشتر قسەیان لەگەڵدا نەکەین، با دەستەواژە ئاساییەکان بوەستێنین و بە دیالۆگ و گفتوگۆی ڕاستەقینە تاقییان بکەینەوە.

لێرەدا کۆمەڵێک پرسیار دەخەینە ڕوو کە هاوکارت دەبن لە گواستنەوە لە پرسیاری باو و سواوی  وەک "قوتابخانە چۆن بوو"، بۆ شتە نوێ و گرنگەکان بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی منداڵەکانت بزانیت و ڕەنگە لەبارەی خۆیشتەوە شتێک بزانیت.ئەم نزیککردنەوەیە ڕێگەتان پێدەدات کە کاتی خۆتان بەفیڕۆ نەدەن لە ئامۆژگارییە ئاکارییەکاندا و گفتوگۆ و مشت و مڕەکانتان بگۆڕن بۆ بابەتی بونیاتنەرانە لە پەیوەندییەکانتاندا.

بۆ ئەم وتارە  لە ماڵپەڕی (التربية الذكية)، بەشوێن هەندێک بابەتی گرنگدا گەڕاین لە ڕێگەی چەندین وتار و پەرتوکەوە،کە ڕەنگە مایەی گرنگی پێدانی خەڵک بێت لە بازنەی خێزانیدا و پەیوەندییەکان یەکگرتووتر دەکات،هاوکاریش دەبێت لە جوڵاندنی ئەندێشەی منداڵەکانتاندا.

ئەو پرسیارانەی کە جێگەی ئەو پرسیارە "ڕۆژەکەت چۆن بوو؟" دەگرێتەوە؟

  1. لە ئەمڕدا گرنگترین شت بەلاتەوە چی بوو؟
  2. ئەمڕۆ چی فێربوویت؟
  3. چی ڕوداوێکی ئەمڕۆ زەردەخەنەی خستە سەر لێوەکانت؟
  4. کێ لە ئەمڕدا کردارێکی پێکەنیناوی ئەنجامدا؟ کێ ئەمڕۆ لە پۆلدا نوکتەیەکی گێڕایەوە؟
  5. ئەمڕۆ بە چی ڕووداوێکی لە ناکاو  سەرسام بوویت؟
  6. ئەمڕۆ یارمەتی  هاوڕێیەکت داوە؟
  7. ئەمڕۆ کەسێک یارمەتی  دایت؟ یان شتێکی خۆشی پێوتیت؟
  8. ئەمڕۆ شانازیی بەخۆتەوە دەکەیت؟ بۆچی ؟
  9. ئایا ئەمڕۆ خەمبار بوویت؟
  10. ئایا ئەمڕۆ بەلاتەوە سەخت بوو ؟
  11. ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێکانتدا هیچ یارییەکت کرد؟
  12. ئەمڕۆ خواردنت  لەگەڵ کێ خواردووە؟
  13. لە پۆلدا حەز دەکەیت هاوڕێیەتی کێ بکەیت ؟ پێت وایە ئەمە گونجاو بێت؟ بۆچی ؟
  14. لە پۆلدا کێ لە تۆ دەچێت؟کێ لە تۆ جیاوازە ؟
  15. کام مامۆستات هانت دەدات؟ کام مامۆستات هانت نادات؟
  16. ئەگەر بۆ یەک ڕۆژ مامۆستا بوویتایە چیت فێری هاوپۆلەکانت دەکرد؟
  17. ئایا ئەمڕۆ شتێک توڕەی کردیت؟
  18. ئایا کەسێک کارێکی هەڵەی کردووە؟
  19. ئایا ئەمڕۆ هەستت بە کەمێک ونبوونی خۆت و بێ ئاگایی کردووە؟
  20. ئەگەر بتوانیت ڕووداوەکانی ئەمڕۆت دووبارە  بکەیتەوە، چی تێیدا دەگۆڕیت؟
  21. ئەمڕۆ لە چی ئەرکێکدا سەرکەوتوو نەبوویت؟ وە لە چی ئەرکێکدا سەرکەوتوو بوویت؟

ئەو پرسیارانەی ئەندێشەی منداڵ دەجوڵێنن:

  1. ئەگەر ئەم ئێوارەیە خواردن ببارێت ، چ جۆرە خواردنێکت دەوێت؟
  2. حەزت لە سواری کام ئاژەڵە؟ فیل یان زەڕافە؟
  3. ئەگەر توانای گۆڕینی ناوی ڕەنگەکانت هەبێت، چۆن ناویان دەنێیت؟
  4. ئەگەر پشیلەکەت قسەی بکردایە، پێت وایە چی دەگوت؟
  5. ئەگەر بتوانی داوای شتێک لە ئاژەڵێکی کێوی بکەیت، داوای چی دەکەیت؟
  6. ئەگەر ئەشکەوتێکی خۆت هەبوایە، چیت تێدا دادەنا؟
  7. چۆن دەتوانیت دیوارێک دروست بکەیت کە توانای نەڕوخانی هەبێت؟
  8. کام ئاژەڵ ئەگەر هەیە دەتوانێت ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت؟
  9. چۆن دەتوانین شتێک دابهێنین کە بوونی نییە؟
  10. ئەگەر بتوانی بەربەستی کات بشکێنیت چی ڕوودەدات؟
  11. چۆن بەبێ پارە جیهان بنیات بنێین؟
  12. ئەگەر دارێکی سیحریت هەبوایە، ئەو سێ شتەی کە  ئاواتت پێدەخواستن چی بوون؟

سەرچاوە:

https://tarbiazakia.com/

 

گەڕان بۆ بابەت