ما 2302 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی

بەرەبەرە بەفر داباری و باڕن دەستی پێکرد. دانێ دڵخۆشی خۆی دەداوە. دەی هیچ نییە. لە کووپەی گەرمی قەتاردا دانیشتبوو بەرەو نۆرشۆپینگ بەڕێوە بوو. لەوێ دەستەی پێشواری چاوەڕێی بوون. بە خۆیی دەگوت«تا ئێستا باش هاتووە. لەمە بەولاوەش هەر باش تێدەپەڕێ» بەڵام بۆ ئەوەی ئامادە بێ تەلەفۆنەکەیی دەرهێنا و بە دەستییەوە گرت.

 

بەختەوەر ئەو کەسەیە دانێی هەبێ (١١)

لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی

ئەو ژنە کە لە بەرانبەر دانێ دانیشتبوو، بەوردی تەماشای دانێی دەکرد. پرسی «چۆنە دایکت ئیجازەی داوی بە تەنیاخۆت سەفەر بکەی!» دانێ گوتی«دایکم مردووە» ژنەکە گوتی«زۆر بە داخەوە» دانێ لێزیاد کرد«باوکیشم بەسەفەر چووە بۆ ئیتالیا» ژنەکە پێڵوی چاوی وەێکنا و گوتی«حاڵی بووم. ژیانی تۆ ئاوایە» دانێ هەناسەیەکی هەڵکێشا. بیری کردەوە. بەڕاستی ژیانی من بەوجۆرەیە. ژنەکە پرسی«دایەگەورەت ئاگای لێت دەبێ؟» دانێ گوتی«بەڵێ، ئەگەر کاتی هەبێ. بەڵام ئەمڕۆ دەبێ نان و چێشت سازکا بۆ دۆستەکانی خۆی و پێکەوە بریج بازی بکەن»

ژنەکە گوتی«ئاوا، کارێکی باش نییە. زۆر وا دەبێ کە تۆ دەبێ خۆت ئاگات لە خۆت بێ و خۆت کاروبای خۆت بەڕێوە بەری؟» دانێ وەریری کەوتەوە کە نەنکی گوتبووی لەگەڵ نەناسیاو قسە مەکە! هەر بۆیە بێدەنگ بوو. بەڵام ژنەکەی گەرەکی بوو زیاتر قسە لەگەڵ دانێ بکا. کەچی دانێ گوێی لێ خەواند و خۆی گێل کرد. ماوەیەک بە بێدەنگی تێپەڕی. ژنەکە کیسەیەکی پڕ لە نوقڵی دەرهێنا و فرمووی دانێی کرد. «دەتەوێ لەم نوقڵە بچێژی؟» دانێ بە دوودڵییەوە سەری لەقاند. ژنەکە دووبارە«فەرموو شەرم مەکە» دانێ تەماشایەکی کیسە نوقڵەکەی کرد. پرسی بۆم هەیە چەن دەنک هەڵگرم؟ لە پێشدا بۆت هەیە سێ دەنک هەڵگری! دانێ سەیری نوقڵەکانی کرد. بە تامی تووەسوورە، تامی ڕازیانە، و بەشکڵی بەلەم دروست کرابوون. دانێ سێ دەنکی نوقڵی بە تامی تووەسوورە هەڵگرت. سپاسی لە ژنەکە کرد و یەکە یەکە نایە زاری. زۆر خۆش بوون. دانێ ئەو سیانەی خوارد. دەیڕوانییە کیسە نوقڵەکە.

بەڵام ژنەکە لەوە زیاتر خوڵکی نەکرد.کیسەکەی لە سەر مێزەکەی بەردەمی خۆی دانا. ژەنەکەی باوێشکی دەهاتێ و وەنەوزی ئەدا. بەرە بەرە خەوی لێکەوت. دانێ لە بێدەنگی وەڕەز بوو. بەڵام چارەی دیکەی نەبوو. لە پەنجێرەی قەتارەکەوە دەیڕوانەییە دەرەوە. تێڕاما بوو. ئاسمان وەک ڕۆژانی پشووی حەفتەی وەرزش ڕووناک نەبوو. تەم و تاریکی هەڕەشەی دەکرد. بەرەبەرە بەفر داباری و باڕن دەستی پێکرد. دانێ دڵخۆشی خۆی دەداوە. دەی هیچ نییە. لە کووپەی گەرمی قەتاردا دانیشتبوو بەرەو نۆرشۆپینگ بەڕێوە بوو. لەوێ دەستەی پێشواری چاوەڕێی بوون. بە خۆیی دەگوت«تا ئێستا باش هاتووە. لەمە بەولاوەش هەر باش تێدەپەڕێ» بەڵام بۆ ئەوەی ئامادە بێ تەلەفۆنەکەیی دەرهێنا و بە دەستییەوە گرت.

 

 

گەڕان بۆ بابەت