نه‌ژاد عزیز سورمێ
هه‌موو ئه‌و هه‌ستانه‌وه و دابڕانان له چه‌قبه‌ستووی رۆژگارێكی دیاریكراو كه دراونه‌ته پاڵ ئه‌و زاتانه‌ی خزمه‌تی مرۆڤایه‌تییان كردووه، له چه‌ق و ناوه‌ندی واقیعی خۆیانه‌وه ده‌ستیان پێكردووه و به‌چاوی واقیعخوێنی له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان ڕوانیوه و پرس و كێشه‌كانیان داوه‌ته به‌ر شه‌وقی ڕوناهی و لێی خوردبوونه‌ته‌وه و هێزی بینینی ئاینده‌یان تێدا ورووژاوه، چونكه واقیعی خۆیان خوێندۆته‌وه، نه‌ك كولتووری واقیعێكی دیكه‌ی نامۆیان به نابه‌ڵه‌دی بۆ داڕشتبێته‌وه.
تێكست و په‌راوێز
نه‌ژاد عزیز سورمێ
یه‌كێك له‌و تونێڵانه‌ی فه‌رهه‌نگ و چاندی كوردی تێكه‌وتووه، به پاشدانی واقیع و شوێنهه‌ڵگریی لێكدانه‌وه و ڕوانینی مۆدی خواستراوه؛ كه له واقیعێكی نامۆدا سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
ئه‌مه وایكردووه كاردانه‌وه‌ی بزاوتی نووسین به‌گشتی و كاری ڕۆژنامه‌نووسی به‌تایبه‌تی زۆرجار به‌كه‌ناری پرسه‌كاندا به‌ڕێوه بێ و ئه‌و دیوه‌ی نه‌بینێ پێویسته بیبینێ.
له نێوان خوێندنه‌وه‌ی واقیع و خواستنی واقیعێكی خوێندراوه‌ی نامۆ به‌دیدی تر، كه ده‌رهاورده‌كانی زاده‌ی په‌روه‌رده و لێڕوانینی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جیاوازه و بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراوی وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له جێوه‌ڕێی (مراوحة) زیاتری به‌رهه‌م نه‌هێناوه، كه نه زه‌ینڕوونی و نه پێشزانی تێدا به‌دی ناكرێ.
تۆ ته‌ماشا! هه‌موو ئه‌و هه‌ستانه‌وه و دابڕانان له چه‌قبه‌ستووی رۆژگارێكی دیاریكراو كه دراونه‌ته پاڵ ئه‌و زاتانه‌ی خزمه‌تی مرۆڤایه‌تییان كردووه، له چه‌ق و ناوه‌ندی واقیعی خۆیانه‌وه ده‌ستیان پێكردووه و به‌چاوی واقیعخوێنی له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان ڕوانیوه و پرس و كێشه‌كانیان داوه‌ته به‌ر شه‌وقی ڕوناهی و لێی خوردبوونه‌ته‌وه و هێزی بینینی ئاینده‌یان تێدا ورووژاوه، چونكه واقیعی خۆیان خوێندۆته‌وه، نه‌ك كولتووری واقیعێكی دیكه‌ی نامۆیان به نابه‌ڵه‌دی بۆ داڕشتبێته‌وه. ئه‌مه له‌ژێر هه‌ر ناوێك و به‌هه‌ر نیازێك بێ ڕێ پێ هه‌ڵه‌كردن و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌و هزر و دیتنانه‌ی زۆرجار به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌زه‌ینی میللی و خه‌ڵكی جاده ده‌یانبیستین و حسابێكیان بۆ ناكه‌ین. ئه‌و له گرێژنه‌چوونه‌ش به‌هیچ نایه‌ته‌وه جێ ئه‌گه‌ر پشتیوانی خوێندنه‌وه و خۆپێگه‌یاندن و ئه‌زموونی تاقیكراوه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.
ئه‌و هه‌وڵانه‌یش كه له خوێندنه‌وه‌ی واقیعێكی جیاوازه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن بێهووده ده‌بن ئه‌گه‌ر ده‌قه‌به‌ری واقیعی خۆمان نه‌كرێن، كه سه‌ره‌نجام چه‌ندی بڕۆین ئه‌وسه‌ری تونێڵمان لێ ده‌رناكه‌وێ.