ما 730 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەردار جاف

بەس بە تيڕۆژی نيگاکەت تيغ تيغ بکە نەزەربازيم

رۆچووی باڵاتە هەستی من خليسکامە نێو کێشەی چاو

شەپۆلی گۆمی لوونسەيە* يا لەرەی پێڵوی خۆشی هێن

نيگام وەبەر کافرمان* دە، هەر پڕ ئازارە رێشەی چاو

  ئێوارانە ٣٥

سەردار جاف

تێشووی ديققە*، تيشکی نيگا, دەشێوێنێ ئەندێشەی چاو

لە ديدەتا دەسکنێم و دڵ زەليلە لە بێشەی چاو

شنەی سۆمات بە خەمزەوە وا غەمڵيوە لە ئاستۆنما

زبان هەودا و هەوتاشييە*، هەدادانمە* بۆ گۆشەی چاو

بەس بە تيڕۆژی نيگاکەت تيغ تيغ بکە نەزەربازيم

رۆچووی باڵاتە هەستی من خليسکامە نێو کێشەی چاو

شەپۆلی گۆمی لوونسەيە* يا لەرەی پێڵوی خۆشی هێن

نيگام وەبەر کافرمان* دە، هەر پڕ ئازارە رێشەی چاو

پشتم کۆم و روانين کز، چەمی بازت گڕنايەکە

 ژانداری ئاوێزانت و راموسانم بە چەشەی چاو

کەنگێ نيگات دێتە دەنگ و ئاهێ بە سۆماما دەکا

خۆ من وێرانەی تيلەتم حاڵ شێواوم لە پرشەی چاو

ژوانی ژان، کۆڵێ خەم و ئەشک وناسۆريم بۆت ڕێژا

سارا جێمە شەهلا رێمە، ئەوەيش رۆحمە پراشەی چاو

شەوبينينی چاوەکانت ئەوينمی گڕ دايەوە

پۆشينی روو لە رۆژگاران هەر دەخزێنێ تڵيشەی چاو

حونجە دێڕی چاو و برۆت، خامە و بيرم يەخسير دەکا

شەڕانگێزيم مەيلی ئيشقە، کە لا دەبا رووپۆشەی چاو

لە بن ساباتی هەورێکا بارانی نيگات دەبارێ

 ئاقيبەت هەر نوقمم دەکەی لە ناو تەليسمی شووشەی چاو

 

   ژێرنووس: 

 ديققە: لێرە بە مانای ئيشق دێت  

ئاستۆن: بەردەرگا

هەودا: تاڵ، داو، چەند وشەيەک بە يەک هەناسە دەگوترێ

هەوتاش: سەرۆکی ئێشکگران

هەدادان: داسەکنين، ئارامگرتن

لوونسە: گۆمێکە لە شارۆچکەی فايخن لە  نێدرلاند

کافرمان: گوێزان، موس

 

گەڕان بۆ بابەت