هاوڕێ نەهرۆ
هەرچەند من لەگەڵ لێدانی هیچ کەسێک نیم، بەڵام لێدانی خوارد. دواتر وەک دکتور عەلی وەردی لە پەرتووکی شیزوفرینیا لە کەسایەتی عیراقیدا دەڵێ کەسایەتی عیراقی کاتێ تەنگاوی دەکەی واز لە هەموو ڕایەڵەکانی ئینتما دێنێ وەک نیشتمانی و حزبی و شارستانی، دەگەڕێتەوە سەر شوناسی خێڵ و گوندو شاری خۆی. هەر بۆیە فەرهاد وەک کاردانەوەیەک گوتی من هەولێریم! کەس نەیگوتووە تۆ هەولیری نییت، بەڵام ئەم قسەیە وەک کاردانەوە بکرێ باکگراوندی سایکۆلۆژی قووڵی لە پشتە. ئەمە ئەوە دەگەیەنێ ئەم نووسەرە جارێ لە خولیای شارچێتی رزگاری نەبووە. لە چاوپێکەوتنێک دا دەڵێ، کەس لەمن ناگا تەنیا یەک کەس لە من دەگا.
یادەوەریی نێوان پیرباڵ و کەڵەک دا
هاوڕێ نەهرۆ
یەکێکیان مامۆستای زانکۆیە، ئەوی دیکەیان پزیشکی ئاینییە. ئەم دوو یادەوەریییە تا ڕادەیەک لەسەر هێڵ و ئاراستەی نامۆ ئیش دەکەن، دام و دەزگای ڕاگەیاندن لە هەریمی کوردستان بایەخی ئەوتۆیان پێ ئەدەن، هەر دوو کێشیان خولیای خۆدەرخستنی لەڕادەبەریان هەیە. گرنگ نییە ئەوان چی دەڵێن و چی دەکەن. گرنگ ئەوەیە بە پێچەوانەی تەوژمی سروشتی کۆمەڵگا رەفتار دەکەن. لێرەدا دەڵێم مرۆڤ ئازادە، چۆن رەفتار دەکا و گوفتار دەنوێنی، بەڵام بەمەرجی لێپرسراو بێ بەرانبەر ئازادی خەڵکانی دیکە، فەرهاد پیرباڵ کەسێکی مەغرورە تا ڕادەیەک دەسەڵات نازی هەڵدەگرن. هەر جارە و باڵۆنێک هەڵئەداتە ئاسمانی کوردستان. جارێک شوناسی عیراقی ئەدڕێنێ، جارێ دیکە داوا دەکا ماڵباتی بارزانی ببنە پادشای کوردستان، کاتێکیش چوو بۆ شاری سولەیمانی بەمەبەستی بەشداری کردن لە مانگرتنی بەردەرکی سەرا. من لەگەڵ لێدانی هیچ کەسێک نیم، بەڵام لێدانی خوارد، دواتر وەک دکتور عەلی وەردی لە پەرتووکی شیزوفرینیا لە کەسایەتی عیراقیدا تیایدا دەڵێ کەسایەتی عیراقی کاتێ تەنگاوی دەکەی، واز لە هەموو ڕایەڵەکانی ئینتما دێنێ وەک نیشتمانی و حزبی وشارستانی، دەگەڕێتەوە سەر شوناسی خێڵ و گوندو شاری خۆی، هەر بۆیە فەرهاد وەک کاردانەوەیەک گوتی، من هەولێریم! کەس نەیگوتووە تۆ هەولێری نیت، بەڵام ئەم قسەیە وەک کاردانەوە بکرێ باکگراوندی سایکۆلۆژی قووڵی لە پشتە. ئەمە ئەوە دەگەیەنێ ئەم نووسەرە جارێ لە خولیای شارچێتی رزگاری نەبووە. لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێ، کەس لەمن ناگا تەنیا یەک کەس لە من دەگا! ئەم قسەیە یەکێک ئەیکا شارەزای کایەو شوناسی یادەوەریی نەبێ، لەکایەی یادەوەریی هیچ یادەوەرییەک نامۆ نییە لەبەردەم دەسەڵاتی باڵای ناوخۆ و دەرەکی، چجا ئەو یادەوەرییە تا ڕادەیەک سەقەت بێ. لە دونیای شەفافیەت و دەسەڵاتی باڵا کەس هەیە پریاسکەی گرێی دراو بێ؟ ئینسانە بە ئاگاکان وەک ئاوێنەی شکاو تاڕادەیەک ئاگایان لە یەکەو دەردە دڵی یەک ئەزانن. ئێمە لە بابەتێک باسی یادەوەریی گەردوونی و یادەوەریی سروشت و یادەوەریی بە کۆمەڵی مرۆڤەکانمان کرد، تەنانەت لە بابەتێکی دی لە ئایندە باسی یادەوەریی مردوو و زیندووەکان دەکەین. نازانم تا چ ڕادەیەک فەرهاد پیرباڵ شارەزای کایەی یادەوەریییە، بەڵام من وەک یادەوەریی گۆڕاو دەیبینم لە ژێر کاریگەری دەسەڵاتی ئیتلاعاتی ئیران و میتی تورکییە. ئەوان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە رێگای زانینی نهێنی ئەم زاتە ئەیجوڵێنن و کایەی نامۆ و سەرنج ڕاکێشی پێ ئەکەن. رەنگە فەرهاد قوربانییەکی ئەم دەسەڵاتانە بێ، بەڵام شێوازی فڕێدانی مایکرۆفون و شکاندنی مێزو کورسی لە شەقاوە و مناڵێکی هەرزەکار ئەچی کە بەو کردەوانە زمانحاڵی ئەڵێ منیش هەم، من نامۆم، لەم رێگایەوە سەرنجی خەڵک ڕائەکێشم تەنانەت بیژەرەکانیش زۆر موراعاتی دەکەن و بگرە ماستاوی بۆ دەکەن نەوەکو دەستدرێژی یان دەم درێژی بکاتە سەریان. لە ڕاستیدا فەرهاد کەسایەتییەکی قەیراناوی سەقەتە. رەنگە خۆی وەک نیتشەی کورد بێتە پێش چاو، بەڵام نیتشە جاڕێ مەرگی خودایدا و خوازیاری کەسایەتی سوپەرمان بوو. بەم شێوەیە کەسایەتی یەکی خودانەناس بوو، بەڵام فەرهاد لە سەردەمێکی دی بەشێوەیەکی دی بیردەکاتەوە و رەفتار دەکا، بۆ نموونە فەرهاد رێز لە ئاینەکان دەگرێ و بەرماڵ لە ماڵەکەی دایە بۆ ئەوانەی سەردانی ئەکەن و ئیماندارن، لەچاوپێکەوتنێک دا دەڵێ، قەرەجەکان شێتی خۆیان خۆش دەوێ بەڵام ئیوە منتان فڕێ داوە، بە زمانی خۆی دەڵێ من شێتم، لێرەدا دەبێ ئەوە بڵێم گوناحە بە خەڵک یان بە خۆد بڵێت شێت، لە تیک توک ریپورتاژێکم بەرچاو کەوت لەگەڵ (بەخشراوەکان) بەڕاستی ئەم وشەیەم زۆر بەدڵ بوو، دەکرێ فەرهاد وەک هەر کەسێکی دی نەخۆشی دەروونی هەبێ. نەخۆشی دەروونی وەک هەر نەخۆشییەکی فیزیکی عەیب و عار نییە لە ساتەوەختی ئێستادا. فەرهاد ئەگەر لە ئەوروپا بێت ئەیخەنە نەخۆشخانەی دەروونییەوە لە ژێر چاودێری، کەچی لە کوردستان یادەوەریی قوتابیانی بەستەزمان خراوەتە ژێر دەستیەوە بگرە لە ڕاگەیاندن بواری پێدراوە شەلم و کوێرم کەس ناپاریزم کەوتۆتە وێزەی خەڵک!
هەروا کەسایەتی دووەم، ئاشنای یادەوەریی گەلی کوردستان دکتور عەلی کەڵەکە. ئەم کەسایەتی یە دەرچووی خانەی مامۆستایانە بە قودرەتی قادر بووەتە دکتوری دەروونی و سایکاترک، پشت بە (طب النبوي) دەبەستی، کەچەڵ ئەگەر حەکیم بوایە تیماری سەری خۆی دەکرد، پەیغەمبەر ئەگەر شارەزای (طب) بوایە، زیاتر لە شەست و سێ ساڵ دەژیا، پەیغەمبەریش کابرایەکی (متعهد) بووە چەشنی فەرهاد و عەلی کەڵەک ئەرکیان پێراسپێردراوە، دەسەڵاتی نهێنی باڵا ئیش لەسەر قەدەریان کردووە، بەڵام مەترسی مەسەلەکە لێرەدایە دکتور عەلی رازی بووە بە روڵی خۆی وەک کابرایەکی (مهرج) بەواتای لێبوک، ئەم روڵەیان پێ سپێرداروە، ئەگەر فەرهاد زیانی بۆ تێکدانی یادەوەریی قوتابیان و هاووڵاتیان هەیە، ئەوە دکتور عەلی کەڵەک زیانی بۆ تەندروستی خەڵک هەیە، ئاخر زانستی پزیشکی زۆر تایبەتە، تەنانەت ئەوە قوتابیانە وەردەگرن کە کێشی یادەوەرییان لەسەرەوەیەو نومرەی بەرز لە پۆلی شەشی زانستی بەدەست دەهێنن، دوای ئەوە شەش ساڵ لە زانکۆی پزیشکی دەخوێنن لەبەر ئەوە لێپرسراویەتی تەندروستی خەڵکیان لەسەر شانە وەک ئەرکێکی مرۆڤانە دەبێ ڕایپەڕێنن، لەکاتێکدا زانستی دەروونشناسی هیچ لە زانستی تەندروستی فیزیکی کەمتر نییە بگرە قووڵترو هەستیارترە، رۆژ لە دوای رۆژ لێکۆڵینەوە و پروژەی تازەی تیئوری و پراکتیکی دێتە کایەوە، مروڤی نەخۆشی دەروونی تەنیا بریتی نییە لەوەی باوەشی پیا کەیت و ئەملاو ئەولای ماچ بکەیت و بەقسەی خۆش میهرەبانی پێببەخشی، لایەنی کەم دەبێ وەک سایکۆلۆژیستێک شارەزای قوتابخانەکانی دەروونشناسی بیت لەسەر ئاستی جیهان وەک ئیڤان بافلوف و سیغموند فروید و کارل یونگ و ئادلەرو لاکان، دەبی ژیان و ژینگەی تایبەت بۆ نەخۆشەکان ئامادە بکری وەک ئەوەی لە شاری سولەیمانی کراوە، جێگای دەستخۆشی یە، ڕەنگە دکتور عەلی کەڵەک بە شێوەی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ لە لایەن دەسەڵاتی عەرەبی عیراقەوە بەڵێنی ئەوەیان پێ دا بێ، دەسەڵاتی میتافوری مەسیحی پێ ببەخشن، لەبەر ئەوەی لە کایەو گەمەی یادەوەریی کایەی فیزیاوی دۆناو دۆن دەکرێ، دەکرێ یادەوەریی کەسێکی زیندوو یان کەسێکی مردوو بە جەستە ببەخشری بە یادەوەرییەکی دیاریکراوە، بەڵام ئەم پروسەیە رێژەییە تا ئێستا سەرکەوتنی تەواوی بۆ نەنووسراوە لەرووی زانستی یەوە پشت ڕاست نەکراوەتەوە، بۆ نموونە زاوا تازەکەی پادشای نەرویج شەمانە بە واتای پزیشکی روحی و ئاینی یە چەشنی عەلی کەڵەک، ئەویش دەڵێ چەند دەقەیەک مردووم و زیندوبوومەتەوە یان لە لایەکی دیکە دەڵێ، نەخۆشی شیرپەنجە چاک ئەکەمەوە، ئاخر نەخۆشی شیرپەنجە تەواو پروسەیەکی کیمیاوی یە، پیویستی بە لابوراتوریوم و تاقیگای تایبەت هەیە، ئەمە حالەتێکی سایکۆلۆژی تێژتێپەر نییە بە دڵنیا کردنەوەی نەخۆشەکە حاڵەتەکە تێپەڕێ، کەچی عەلی کەڵەک رێک وەک دەسەڵاتی مەسیح کوێرولاڵ چاک ئەکاتەوە، خەریکە وەک پەیامبەر موسا دەریامان بۆ شەق دەکا، کەواتە توانای ئەنجامدانی کاری پەرجوو ئاسای هەیە وەک (میراکڵ و موعجیزە) هەر ئەوە ماوە دکتور عەلی مردوو زیندوو بکاتەوە! وەک ئەوەی دەستێوەردان بکا لە دەسەڵاتی میتافوری خوداوەند گەرچی هەندێ کەس دەڵێن، ئەگەر خوداو دەسەڵاتی خودا بوونێکی فیزیاویی نەبی وەک دیاردەییەکی فیزیاوی نایپەرەستین. لە ئەوروپا سێ خاوەن شەهادەی بەرز مامەڵە لەگەڵ نەخۆشی دەروونی دەکەن، یەکەم پەرەستاری تایبەت بە نەخۆشی یە دەروونیەکان، دووەم سایکۆلۆژیست لە رێگای دانیشتن لەگەڵ نەخۆش و قسەکردن لەگەڵیاو رێنمایی کردنی، سی یەم سکیاتریسک بە واتای دکتوری دەروونی کە تایبەتە بە نووسینی کولاج و دەرزی بۆ نەخۆشی دەروونی، کەچی دکتور عەلی پێ بۆ بواری تەندروستی فیزیکی ڕائەکێشی و سەیری ئەشعە ئەکا بە ئاوەژوویی، لێرەدا دەبێ وەزارەتی تەندروستی رێگا نەدا ئەم جۆرە یاری و گەمەی بەهلەوانی یە لەسەر سەحنەو بازاری کوردستان ئەنجام بدرێ، خەڵکی کوردستان کێڵگەیەکی هەرزان نیین هەر کەسەو لایەنێک بێت بە یادەوەریی سەقەتەوە ئیشی تیا بکا، دەکرێ عەلی کەڵەک لەسووچێک دا دوکانێکی هەبێ بۆ دونیای خورافات و روحی و ئاینی، بەڵام ناکرێ ونابێ نوڕینگای هەبێ و خەڵکی نائاگا نورەی بۆ بگرێ ئەویش وەکو دکتور پسوولەیان بۆ بنووسی، لێرەدا پیویست ناکا باسی هەنگوین و ڕەشکە بکەین کە وەک چارەسەر بۆ تێکرای نەخۆشیەکان پێ باشە.