په‌راوێـزی شه‌شه‌مینی تێكست
نه‌ژاد عزیز سورمێ
ڕه‌نگه تۆش هه‌ر وای لێك بده‌یه‌وه، (دواكه‌وتن) ته‌نیا له ڕه‌هه‌ندی ئابووری و ته‌كنه‌لۆژییه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ، لایه‌نی كولتووری و ئاستی بینای ئه‌بستمی له پێشه‌وه‌یان پرۆژه‌یه‌كی جیددی وه‌رگێڕان ڕۆڵی دیار له به‌رقه‌راركردنی پێگه‌یشتنی شارستانی و دروستبوونی فاكته‌ره‌كانی پێشكه‌وتن ده‌بینێ.
لای ئێمه ئه‌وه‌ی له ڕووی وه‌رگێڕانه‌وه كراوه، وێڕای كۆششی تاكه كه‌سی، به‌هۆی ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه بووه، له مێژووی خۆیدا ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی تاكه مینبه‌ر بووه ده‌ق و وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌رگێڕدراوی بڵاوكردبێته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر له‌به‌هه‌ند زانینی ڕۆژنامه وگۆڤار و ده‌وریاتی كوردیشدا سه‌رچاوه‌ی گرتبێ، بۆ پرۆژه‌یێكی گرنگی وه‌ك پرۆژه‌ی وه‌رگێڕان بێگومان به‌س نیه. (دیاره من لێه‌دا باس له پێش ڕاپه‌ڕین ده‌كه‌م، بێگومان پاش ڕاپه‌ڕین له ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێ)
هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسدا دراون كه زیاتر ده‌چنه‌وه ناو خزمه‌تگوزاری كولتووری تا پرۆسه‌یێكی پلان بۆ داڕێژراو. ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێ ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به وه‌رگێڕانمان نییه وه‌ك دامه‌زراوێكی په‌تی كوردی بێ ڕه‌چاوكردنی سیاسه‌ت و تونێڵه مارپێچه‌كانی كه‌وتبێته كار و هاتبێته مه‌یدان بۆ دیاریكردنی پلانێكی درێژخایه‌نی وه‌رگێڕان و به‌دواداچوونی ته‌كنیك و كێشه و هونه‌ر و كاریگه‌ریه‌كانی به تایبه‌تی له بازنه‌ی پێشخستننی زمان و چه‌سپاندنی ئیدیوم و زاراوه‌ی نوێ ئه‌و پرۆسه گرینگه، كه ئه‌گه‌رێكی دیاری پێشكه‌وتن و پێكگه‌یشتنی شارستانی و شهقاوێكی ڕێگابڕ به ئاراسته‌ی دووركه‌وتنه‌وه له دواكه‌وتوویی با به چه‌ند هه‌نگاوێكیش بێ.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی پرسیار و تاڕاده‌یه‌ك داخه، ئه‌و پرۆسه‌یه تا ئێستا ئه‌گه‌ر له ناوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌كانیش ئه‌رزشی بۆ داندرابێ، وا ده‌رنه‌كه‌وتووه لایه‌نی په‌یوه‌نیدار له ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی گرنگی پرۆسه‌كه‌ی وه‌كو خۆی كه پێویسته و به ئاست و ڕاده‌ی خۆی خوێندبێته‌وه! وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و به‌شێك له پرۆسه‌ی هه‌ستانه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وتی زمان و كولتوور و ڕووناكبیریی كوردی.
له‌م ڕاسته‌دا ده‌كرێ بۆ له‌مه‌ودوا مه‌سه‌له‌كه به جیدی‌تر سه‌یر بكرێ، بوار هه‌میشه ماوه و ده‌مێنێ به‌و ڕووكاره‌ی له كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌تیدا كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕێكبخرێ، مه‌وداكانی كاریگه‌ری وه‌رگێڕان به‌سه‌ر پێشكه‌وتنی كولتووریی لێك بدرێته‌وه و له كێشه و كۆسپه‌كانی ڕێی كاراكردنی بكۆڵدرێته‌وه و چارسه‌ر و پلانی پێویستی بۆ له‌به‌رچاو بگیرێ.
كتێبخانه‌ی ئێمه، وێڕای فراوان بوونی به‌تایبه‌تیش دوای ڕاپه‌ڕین و پاش دامه‌زرانی چه‌ند ده‌زگایه‌كی چاپ و بڵاوكردنه‌وه، هه‌رچه‌نده تایبه‌تیش نین و نه‌بوون به وه‌رگێڕان، هێشتا هه‌ر كتێبخانه‌یه‌كی هه‌ژاره.
به كه‌مگرتنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه كۆڵه‌گه‌یێكی پته‌و له پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی زمان و هه‌ستانه‌وه‌ی كولتووری نه‌ته‌وییدا داده‌ڕێژێ، كه ئێستا دره‌نگه زوو نییه به به‌راوردی هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی سیاسی په‌راوێزگرتووی بێ فایده و ئایده‌ی له قاڵبدراو، فاكته‌رێكی دیكه‌یه له‌سه‌ر نه‌گرتنی پرۆژه‌ی له‌و چه‌شنه.
ناچینه ناو تونێڵه دوور و به‌ر درێژه‌كانی به‌راوردكاری به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر ڕێی نموونه هێنانه‌وه‌دا سه‌یری ئامارێكی پێنج ساڵی یه‌كه‌می هه‌شتاكان ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن یۆنسكۆوه ئاماده‌كراوه و تێیدا هاتووه تێكڕای وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ هه‌ر ملیۆنێك یه‌ك دانه كتێبی وه‌رگێڕاوه، له به‌رامبه‌ردا وڵاتی ئیسپانیا به ته‌نێ بۆ هه‌مان ژماره (920) نۆسه‌دو بیست ناونیشانی هه‌بووه.
ئینجا تۆ وه‌ره فكری لێ بكه‌وه. (بڕوانه جابر عصفور الحیاه2\6\2004) پێم وایه ئه‌و ئاماره‌ی یۆنسكۆ به‌س بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی كتێبخانه و ئاستی چالاكی خۆمانی له‌و بواره‌دا تێدا بخوێنینه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیه تاڵهشدا، به‌ش به‌بار وای نابینم ئیتر نه‌توانین هه‌نگاو هه‌ڵێنین، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئێستا وه‌ختیه‌تی كۆنگره‌یه‌ك بۆ وه‌رگێڕان و كێشه‌كانی ، تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی چه‌ند دامه‌زراوێكی تایبه‌ت به وه‌رگێڕان پێكده‌هێنرێت، ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له كاردان به جیدی ده‌ستی بده‌نێ و خه‌تێكی تایبه‌تی و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت و پلان بۆ داڕێژراو بۆ كتێب و تێكستی وه‌رگێڕدراو ته‌رخان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها باشتریش ده‌بێ ئه‌گه‌ر هه‌وڵبدرێ پادداشتی شایان بدرێته وه‌رگێڕ..
ده‌ڵێن له زه‌مانی مه‌ئموونی كوڕی هاروون ڕه‌شید كه ئه‌وسا ده‌زگای (الحكمه)ی دانا بوو ده‌قی وه‌رگێڕدراو به‌زێـڕ ده‌كێشرا و پارسه‌نگی بۆ داده‌ندرا ته‌نانه‌ت كولتووری عه‌ره‌بی به پله‌ی یه‌كه‌م و ئیسلامی به پله‌ی دووه‌م، له‌و زه‌مانه‌دا به‌هۆی بزاڤی وه‌رگێڕان گه‌یشته چڵه‌پۆپه‌ی پێشكه‌وتن..
مه‌سه‌له‌ی ده‌سمزو پاداشت، مه‌سه‌له‌یه‌ك نیه عه‌یب و ئیرادێكی تێدا بێ، خه‌ڵك و خوایه‌ك هه‌ن كه به‌چاوی مجرد ده‌بینرێن بێ ماندووبوونێكی داپێندانراو له‌وه‌ختێكی پێوانه‌یی ده‌بن به هاروون و قاڕوون.. بۆچی پاداشتێكی شایان بۆ وه‌رگێڕو نووسه‌ران له وه‌رگێڕانی كتێبێك یا تێكستیك كه ماندوو بوون و شه‌ونخوونی و مه‌سئوولیه‌تی قانوونی و ئه‌خلاقی به‌دواوه‌یه، به‌قه‌د سه‌رقه‌ڵه‌مانه‌ی جارانیش سه‌یر نه‌كرێ كه له بریتی جادوو نووشتان ده‌درا؟ به‌ڕاده‌یه‌ك وه‌ك خێرپێكردن یا شتێكی له‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن هه‌ندێ لێی بڕوانرێ!!
ئێستا هه‌قه به هه‌مان تاو و په‌رۆشییه‌وه بیر له پرۆژه چاره‌نووسازه‌كانی دی تایبه‌ت به كولتوور و فه‌رهه‌نگ بكرێته‌وه و به هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین كاری بۆ بكه‌ین، له پێشه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌یش دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی شایان بۆ وه‌رگێڕان كه ده‌سپێكی كاره‌كانی وه‌كو پرۆژه‌ی ده‌سپێك به پرۆژه‌ی هه‌زار كتێبی كوردی وه‌رگێڕدراو بێت له هه‌موو بواره‌كان.
بێگومان هه‌ر ڕێگایه‌ك چه‌ندیش دووربێ هه‌ر به‌هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ست پێ ده‌كا.