ئاژوان ڕۆژهەڵاتی

ئاخر گیانە بە حسرەتت

 چەشنی پاییز هەڵوەریوم

 وەک باخێکی شەختەگرتوو

 لە شۆێنی خوما ڕزیوم

تۆ بە تەما نیت بیتەوە!؟

 

 بیرت دەکەم

ئاژوان ڕۆژهەڵاتی

 

زۆرتر لە جاران

بيرت دەکەم

 ژیان بۆنی چۆڵەوانی لێدێت

بیر لەهەرچی دەکەی

 یادگارییە

وەک دنکە دنکەی تەسبێحەکەت

 لە گەردنم ئاڵاندووە

 تۆ به تەما نییت بێيتەوە

سەر لەم پاییزەت بەیتەوە

 وەک بەهار سەوزم کەیتەوە

 ئاخر گیانە بە حسرەتت

 چەشنی پاییز هەڵوەریوم

 وەک باخێکی شەختەگرتوو

 لە شۆێنی خوما ڕزیوم

تۆ بە تەما نیت بیتەوە!؟

گەڕان بۆ بابەت