لە كتێبی گرفتی دەق‌دا هاتووە، گەورەترین هەڵەى ڕۆمان‌نووسین لەوەدایە کە دەقاودەق لاسایی ڕۆمانى جیهانیی بکرێتەوە. زۆربەى ڕۆمانە بەناوبانگەکانى دونیا، بەتایبەتیی ڕۆمانى ڕۆژاوایی کە بە زمانێکى سادە بابەتێکى قووڵ باس دەکەن. وەلێ ڕۆمانى کوردیی بە زمانێکى قووڵ و ئاڵۆز، شتێکى سادە دەگێڕێتەوە. ئەم شێوازە لە دەربڕینى دەقى ئەدەبیدا بۆ هەردوو لا ڕاستە. پەیوەندیی بە ئازادیی و پێشکەوتنى کۆمەڵگەکەوە هەیە، چونکە پانتایی ئازادیی و پێشکەوتن لە نووسیندا پەیوەستە بە نەریتە باوەکانى کۆمەڵگە و دۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی ئەو گەلە کە ڕۆماننووس تێیدا لە دایک دەبێت.

كتێبی ڕەخنەیی گرفتی دەق لە ڕۆمانی كوردیدا چاپ و بڵاو دەبێتەوە

كتێبی گرفتی دەق لە ڕۆمانی كوردیدا. كتێبێكی ڕەخنەیی ئەدەبییە و تایبەتە بە ڕۆمان، لە نووسینی دڵشاد كاوانی یە، بەمزووانە پڕۆژەی ئاگا بۆیەكەمجار چاپ و بڵاوی دەكاتەوە و لە پێشەنگەی نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی دەكەوێتە بەردیدی خوێنەران.ئەم کتێبە (146) لاپەڕەیە. لە دووبەش پێکهاتووە و بەشى یەکەمیان خوێندنەوە و توێژینەوەى ڕەخنەیین، لە چوار ڕۆمانى کوردیی،دوو قەڵەمى پێش ڕاپەرین و دوو قەڵەمى دواى ڕاپەڕین،لە كتێبەكەدا بە نموونە وەرگیراون.

بۆ ئەم مەبەستە دڵشاد كاوانی نووسەری كتێبەكە ڕایگەیاند: هەرچوار ڕۆمان لەپاڵ جوانییەكانیاندا كۆمەڵێك كەموكوڕیان هەن، كە نووسەرانیان درکیان پێ نەکردووە و لەم كتێبەوەك كاری ڕەخنەیی پەنجەى خراوەتەسەر.

ڕۆمانەكانیش پێكهاتوون لە ڕۆمانی هەیئەی سەلام عەبدوڵڵا. لەدایکبوونى دووەم. پێشڕەو عەبدوڵڵا. کانێ بچووکێجوان عوسمان. خەونەکانى مەتڕان. زرار سەرتاش.بایۆڕۆمانى غه‌مبار. ئیبراهیم عومەر مەلازادە.      

 هەروەها  گوتی: بەشى دووەمى کتێبەکە سێ نامەى ئەدەبین، نامەی یەكەم بۆ ئەو كەسانەنن كە دەیانەوێت بەشێوەیەكی زانستییانە ڕۆمان بنووسن و ڕەگەز و بنەما زانستییەكانی ڕۆمانی تێدا خراوەتە ڕوو. دوو نامەکەى دیکە بۆ ئەو ڕۆماننووس و کتێبانە نووسراوە کە بەر لە چاپبوونی کتێبەکان، بەمەبەستى پێداچوونەوەى ئاراستەى خاوەنەکانیان کراوە.

لە كتێبی گرفتی دەقداهاتووە، گەورەترین هەڵەى ڕۆماننووسین لەوەدایە کە دەقاودەق لاسایی ڕۆمانى جیهانیی بکرێتەوە. زۆربەى ڕۆمانە بەناوبانگەکانى دونیا، بەتایبەتیی ڕۆمانى ڕۆژاوایی کە بە زمانێکى سادە بابەتێکى قووڵ باس دەکەن. وەلێ ڕۆمانى کوردیی بە زمانێکى قووڵ و ئاڵۆز، شتێکى سادە دەگێڕێتەوە. ئەم شێوازە لە دەربڕینى دەقى ئەدەبیدا بۆ هەردوو لا ڕاستە. پەیوەندیی بە ئازادیی و پێشکەوتنى کۆمەڵگەکەوە هەیە، چونکە پانتایی ئازادیی و پێشکەوتن لە نووسیندا پەیوەستە بە نەریتە باوەکانى کۆمەڵگە و دۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی ئەو گەلە کە ڕۆماننووس تێیدا لە دایک دەبێت.

كتێبی گرفتی دەق لە ڕۆمانی كوردیدا دووەمین كتێبی ڕەخنەیی نووسەرە لەبارەی ڕۆمانەوە. هەروەها یانزەمین كتێبی چاپكراویەتی كە بۆ یەكەمجار چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

 

گەڕان بۆ بابەت