لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

گرینگتر لە هەمووی ئەمانە لای فاشییەکان وتە یاخود بۆچوونێکە بە ناوی "بەهێزترین مرۆڤ". بۆ ئەوەی کلتوری بەهێزترین مرۆڤ لە ناو دڵی جەماوەردا چێ بکەن کار لە سەر کاریزما دەکرێ، کە تێیدا کەسایەتیی رێبەر تا ئاسمانەکان بەرزدەکرێتەوە. لە گەڵ ئەمە قورساییش دەخرێتە سەر لایەنگرەکان (فۆڕمی ئەم لایەنگرانە لای فاشیستەکان، نەتەوەیە)، فاشیستەکان هەروەها ناسیۆنالیستێکی یەکجار بەهێزن. 

 

سیاسەت (٢)

فاشیزم

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

فاشیزم

ئەم ئایدۆلۆژییە لە ساڵەکانی نێوان شەڕی یەکەم و شەڕی دووهەمی جیهان لە ئیتالیا سەری هەڵدا. سەرۆکی جوڵانەوەی فاشیستی "بەنیتو موسولێنی" سۆسیالیستی پێشوو بوو.

فاشیزم ئەو ئایدیۆلۆژییەیە کە پێی وایە دەوڵەت هەموو شتێکە و، تاک هیچ شتێک، بەو مانایە هەموو تاکەکان دەبێ ملکەجی ئەوەی بن دەوڵەت دەیڵێ، بە بێ ئەوەی بیر لە حەز و بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەنەوە. "بەرژەوەندیی گشتی لە پێش بەرژەوەندیی تاک"، ئەمە دروشمی ناسراوی فاشیەکانە.

لە سیستمی فاشیستیدا شوێنێکی بچوک بۆ ئازادییە شەخسییەکان هەیە، ئەمە هەروەها بواری ئابووریش دەگرێتەوە. مافی خاوەنداریەتی تاکەکەسی دەپارێزرێ، بەڵام تەنیا لە رواڵەتدا. لە دووا پێناسەدا ئەوە دەوڵەتە لە سەر دابەشکردنی ماڵ (واتە ئەوەی کەسەکان دەتوانن خاوەنی بن)، بڕیاردەدا. فاشیزم لە نێوان مافی خاوەندارێتی و مافی دابەشکردنی خاوەندارێتی جیاوازی دادەنێ. ئەمە بواری پێوەندی نێوان خاوەنکار و کرێکاریش دەگرێتەوە. بۆ وێنە موچە و دۆخی کار پەیمانێک نیە لە نێوان کرێکارەکان و خاوەنکارەکان، بەڵکوو لە نێوان دەوڵەت و ئەو رێکخراوانەی وا نوێنەرایەتیی خاوەنکار و کرێکارەکان دەکەن، بە واتایەکی تر رێکخراوە پیشەییەکان. رێکخستنێکی لەم چەشنە لە بواری ئیش و کاردا پێی دەگوترێ بەشەریکەکراو.

دەوڵەت لە لایەن ئەو کەسانەوە بەڕێوەدەبرێ کە بە شێوازی هەڵبژاردنی دیمۆکراسیانە نەهاتوونەتە سەر حوکم. لای فاشیستەکان دیمۆکراسی و دەسەڵاتی دیمۆکراتی بە مانای ئاژاوە دێت. گرینگتر لە هەمووی ئەمانە لای ئەوان وتە یاخود بۆچوونێکە بە ناوی "بەهێزترین مرۆڤ". بۆ ئەوەی کلتوری بەهێزترین مرۆڤ لە ناو دڵی جەماوەردا چێ بکەن کار لە سەر کاریزما دەکرێ، کە تێیدا کەسایەتیی رێبەر تا ئاسمانەکان بەرزدەکرێتەوە. لە گەڵ ئەمە هەروەها قورساییش دەخرێتە سەر لایەنگرەکان (فۆڕمی ئەم لایەنگرانە لای فاشیستەکان، نەتەوەیە)، فاشیستەکان هەروەها ناسیۆنالیستێکی یەکجار بەهێزن.

نازیزم، کورتکراوەی ناشونال ـ سوسیالیزمە،... فۆڕمێکە لە فاشیزم. باوە کە نازیزم وەک تێکەڵێک لە فاشیزم و  رەگەزپەرستی پێناسە بکرێ. نازیزم گرنگیی تایبەت دەدا بە رەگەز، ئەوەی کە گروپێک خاوەن شوێنی تایبەتین.

بە پێچەوانەی سوسیالیزم، فاشیزم هیچ پریستیژ و شوێنێکی عەقڵانی و رۆشنبیریانەی نیە. فاشیزم وەک تیۆری سیاسی لە ١٩٤٥دا مرد. هیچ بیرمەندێکی گەورە لە تەنیشتیاندا رانەوەستا و بەرگری لێنەکردن. مارتین هایدگر فیلسوفی ئاڵمانی نازیست بوو. لە ١٩٣٣ ئەو گوتی کە سەردەمی زانست و ئازادیی ئاکادێمی تەواو بووە و ئەرکی خەڵکی رۆشنبیر ئەوەیە خزمەتی دەوڵەتی نازی بکەن. بەڵام ئەو بۆخۆی کاری نەکرد بۆ چاکسازیی فاشیزم وەک ئایدیۆلۆژێیەکی سیاسی.

 

 

بازدید: 948