لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

لە کۆمەڵگایەکی لەم چەشنەدا گروپی جۆربەجۆر هەنە کە بیروباوەڕی جۆراوجۆریان لە سەر کێشە دیاریکراوەکان هەیە، ئەوەی کە دەوڵەت لە چ بوارێکی دیاریکراودا دەبێ وزەی خۆی تەرخان بکا، بۆ وێنە ئەوەی ماڵیاتەکان لە فۆڕمی یارمەتیدا بدرێتە جوتیاران، یاخود نا، بدرێتە بەشی تەندروستی. لە نێوان ئەم گروپانەدا بیروڕای یەکجار جیاواز هەیە.

 

سیاسەت (٤)

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

دەوڵەتی خۆشگوزەران

ئەو سیستمە کۆمەلایەتییەی لایەنگری زۆرە و زیاتر باوە، تێکەڵێکە لە رەگەزەکانی سوسیالیزم و سەرمایەداری. زۆر کەس ئەمە وەک رێگایەکی مامناوەندی لە نێوان سوسیالیزم و سەرمایەداری دا دەبینن. بەم سیستمە دەگوترێ دەوڵەتی خۆشگوزەران.

دەوڵەتی خۆشگوزەران جگە لە راپەڕاندنی ئەرکە سەرەتاییەکانی، هەڵدەستێ بە لەئەستۆگرتنی هەندێ ئەرکی دیکە کە لای وایە گرینگن. بۆ وێنە قوتابخانە، بەشی تەندروستی، دابینکردنی کۆمەڵایەتی، رێکخستنی ئابووری، چاوەدێریی بایەخی دراو، دابینکردنی خانووبەرە بۆ هاووڵاتیان و هتد. دەوڵەت بە گوێرەی رەچاوکردنی نیازە کۆمەڵایەتییەکان ئەم ئەرکانە لە ئەستۆدەگرێ.

بۆ راپەڕاندنی ئەم کارانە سیستمێکی ماڵیاتی لە ئاستی باڵادا پێویستە. شارۆمەندان دەبێ ئەو ماڵیاتە بدەن وا لە سەرشانیانە. ئەم ماڵیاتانە دەدرێن بە کۆمەڵگا بۆ ئەوەی لە بوارەکانی خوێندن، تەندروستی و پێڕاگەیشتن کەڵکیان لێوەربگیردرێ. لە دەوڵەتی خۆشگوزەراندا یاسایەکی گشتی هەیە کە هێڵە سەرەکییەکانی ئەم بڕیارانە دەست نیشان دەکا. ئەمە پێویستیی بە سیستمێکی بیرۆکراتی گەورە هەیە.

لە کۆمەڵگایەکی لەم چەشنەدا گروپی جۆربەجۆر هەنە کە بیروباوەڕی جۆراوجۆریان لە سەر کێشە دیاریکراوەکان هەیە، ئەوەی کە دەوڵەت لە چ بوارێکی دیاریکراودا دەبێ وزەی خۆی تەرخان بکا، بۆ وێنە ئەوەی ماڵیاتەکان لە فۆڕمی یارمەتیدا بدرێتە جوتیاران، یاخود نا، بدرێتە بەشی تەندروستی. لە نێوان ئەم گروپانەدا بیروڕای یەکجار جیاواز هەیە، بەڵام سەبارەت بەوەی کە کۆمەڵگا دەبێ بە ئۆرگان بکرێ، هیچ جیاوازییەک نیە.

ئەم گروپانە بەگوێرەی جۆری کارکردنیان بە سەر دوو بەشدا دابەش دەبن. هەندێکیان راستەوخۆ دەچنە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە و، بەمانە دەڵێن پارتە سیاسییەکان. هەندێکیشیان هەوڵ دەدەن کاریگەرییان هەبێ لە سەر بڕیاری ئەو پارتانەی لە لایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراون. بەمانە دەڵێن گروپی فشار. زۆر جار پارتە سیاسییەکان خاوەنی روانگەیەکی گشتین سەبارەت بەوەی چلۆن کۆمەڵگا بە گوێرەی چوارچێوەکانی دەوڵەتی خۆشگوزەران رێکبخرێ، بەڵام گروپی فشار تەنیا چاوەدێریی دۆخی ئەندامانی خۆی دەکا. ئەوان بە گشتیەتەوە سەرقاڵ نین. 

سەرچاوە:

 

http://filosofi.no/politikk/

بازدید: 910