پێشەوا کاکەیی 

دەبێت سەدەیێك ئێرە بە جێ بـێڵم
حەرفی ئاگر بسپـێرمەوە بە چاو و،
حەرفی ئەوینیش بسپـێرمەوە بە سێو. 
سەدەیێك هیچ درەختێك بە دەم "با"وە
قەسیدەی عیشق نەگرێت. 
کە بە لاکۆڵانێکدا تێپەڕیم

 

دەبێت سەدەیێك ئێرە بە جێ بێڵم 
   پێشەوا کاکەیی 

دەبێت سەدەیێك ئێرە بە جێ بـێڵم
حەرفی ئاگر بسپـێرمەوە بە چاو و،
حەرفی ئەوینیش بسپـێرمەوە بە سێو. 
سەدەیێك هیچ درەختێك بە دەم "با"وە
قەسیدەی عیشق نەگرێت. 
کە بە لاکۆڵانێکدا تێپەڕیم
منداڵئاسا تەفسیری گوڵی حەوشەی هیچ ماڵێك نەکەم
نەڕوانمە سەر ئەو دیوارانەی کە بە لاولاوە داپۆشراون
نەڕوانمە بن ئەو دەرگایانەی کە کچان بە دزییەوە سەر دەردێنن
یان بە بیانووی گەسکدانەوە دێنە دەر و تیرێ بە دڵی کوڕانەوە دەنێن
ئیدی نامەوێت بە تەشتێکی فافۆنەوە لەسەر فولکەکان گوڵەنێرگز بفرۆشم
دەمەوێت لە خۆمدا سەدەیێك بسووتێم
هیچ پەپوولەئاسایێك بەدیار گوڵەوە نەیگرتبێت
دەمەوێت سەدەیێك تەنیایی ڕاکێشم
هیچ ئەشکەوتێك داوی جاڵجاڵۆکەی وەهای بە خۆیەوە نەکێشابێت
دەمەوێت لە خۆمدا خودایێك تەفسیر بکەم
هەرگیز لەو خودایە نەچێت کە تۆ ڕاڤەت بۆ کردبێت

 

 

بازدید: 1099