لە نۆروێژییەوە: هاوڕێ نەهرۆ
هەموو رۆژێ ئەو هەڵدەستێ سەردەکەوێتە سەر قاڵدرمەکە دەچێتە نێو دەرگاکەوەو ون ئەبێ تا ئەو کاتەی پەنجەرەیەک ئەکاتەوە
شیعر (٢)
لە نۆروێژییەوە: هاوڕێ نەهرۆ
بەشی دووەم
شیعری نووسەری نەرویجی ئیندرە روسیت
لە دیوانی (خوشەویستی یی کردووەو لەدەستی رۆیشتووە)
من ئەو دەنووسمەوە
لەناو دارە مەیتێک
ئەو دەنێژم
بە خامەیەک
من لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەکەم و
دەیسرمەوەو دەری ئەکەم
بلوزەکەی گڕی گرت
ئەو هەوڵ ئەدا لەبەری کاتەوەو بیدڕێنێ
بەڵام نەیتوانی
من هەموو رۆژێ سەری لێ ئەدەم
ئەو زۆر کەم چاو هەڵدێنێ
بڵێسەی بلوزەکەی لە تاریکی دا شەوق ئەداتەوە
من هەوڵ ئەدەم هێوری بکەمەوە
پێی بڵێم بلوزەکە لەسەر ئەرز دانێ
کەچی ئەو پەی پێ نابا
بەڵام ئەو پانیکە
تۆزی تەباشیر لە چاوی دایە
بلوزە گڕگڕتووەکە ئەدڕێنێ
هەموو رۆژێ ئەو هەڵدەستێ
سەردەکەوێتە سەر قاڵدرمەکە
دەچێتە نێو دەرگاکەوەو ون ئەبێ
تا ئەو کاتەی پەنجەرەیەک ئەکاتەوە
هەموو رۆژێ هەمان
رێگا دەپێوێ
سەردەکەوێتە سەر قاڵدرمەکە، دەچیتە نێو دەرگاکە
هەتا لای پەنجەرەکە
هەموو رۆژێ ئەو لە رێگا دایە
ئەو وێنەی چاو دەکێشێ، کاغەزەکە دەبینێ
ئەو وێنەی برۆ، ئیسکی گۆنا، تەوێڵ دەکێشێ
ئەو وێنەی گوێ یەکان دەکێشێ، کاغەزەکە دەبێستی
ئەو وێنەی قژو و پێست، با، باران دەکێشێ
ئەو وێنەی قورگ دەکێشێ، کاغەزەکە قووت دەدرێ
ئەو وێنەی شان و سینگ و قەبرغە دەکێشێ
ئەو وێنەی ئاگر دەکێشێ، کاغەزەکە هەڵدەگیرسێ
ئەو وێنەی ئاسمان دەکێشێ
ئاسمان دەبێتە هەور و
هەوریش دەبێتە باران
ئەو وێنەی زەوی دەکێشێ
زەوی پڕ دەبێ لە خونچە
خونچەش دەبێ بە دار
ئەو وێنەی بروسک دەکێشێ
بروسکەش دەبێتە ئاگر
ئاگریش بڵاو دەبێتەوە لەگەڵ ڕەشەبا
ئەو وێنەی
دیمەنێکی سووتاو دەکێشێ
دەستەکانی ڕەش هەڵدەگەڕن
ئەو گڕ دەگرێ و هەڵدەسێ
دەکەوێ، هەڵدەسێ، ڕا ئەکا
ساتمە ئەکا، دەکەوێ، بەدەوری خۆی دا خول ئەخوا
لەسەر قیرتاوەکە نازانی چی بکا
لە بارەی ئەوەی دەیەوێ خۆی بکوژێنێتەوە
یان وا بمێنێتەوە
وەک ماچێکی بێ ئوقرە
یان دەست خەتێک کە نەخوێندرێتەوە
ئاوی بوتڵەکە گڕ ئەگرێ و
دەمی دەسوتێ
سوتانی ڕاڕەوەکە
سوتانی گەروو
سوتانی سگ
ئێمە نوش دەکەین و دەخوینەوە
سوتانەکەش بە پەشیمانی
دەنێشتەوەو هی تر دەخورێتەوە
وەرگێڕانی لەنەرویجی یەوە/ هاورێ نەهرۆ