گفتوگۆ: ژینۆ عەبدولڵا
كاری ره‌خنه‌یی پێویستی به مه‌عریفه‌یه‌كی زۆری هه‌یه. ره‌خنه‌كار پێویسته بۆ خوێندنه‌وه و ره‌خنه‌كردنی هه‌ر تێكستێك پشت به سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفی و میتۆدی ببه‌ستێت. وه‌ستان له‌به‌رده‌م تێكستدا به‌بێ بوونی مه‌عریفه‌یه‌ك كه تێكسته‌كه‌ی پێ بخوێنرێته‌وه هیچ شتێكی نوێ به‌رهه‌م ناهێنێت.
رەخنەی ئەدەبی كوردی
گفتوگۆ: ژینۆعەبدولڵا
بۆ گفتوگۆ‌و وتووێژ دەربارەی ئاستی ڕەخنەی ئەدەبی كوردی وگەشە سەندنی ڕەخنەی ئەدەبی كوردی لەساڵانی هە فتاكان و هەشتاكان و ئایاتاچەند كایەی ڕۆشنبیری كوردی سودی لە میتۆد‌و ڕەختە نوێیە كانی ڕەخنە بینوە، بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەو چەند تەوەرێكی ڕەخنەی ئەدەبی كوردی، ئەم دیدارە مان لەگەڵ، ئارام سدیق، نووسەرو لێكۆڵەوەر.
خاك- بە شێوەیەكی گشتی ئاستی ڕەخنەی ئەدەبی كوردی چۆن دەبینی؟
- له‌راستیدا كه‌مێك سه‌خته ئاستی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌ڵبسه‌نگێنین به‌و پێیه‌ی ئه‌مه پێویستی به وردبوونه‌وه و سه‌نجدانێكی زۆر هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ڕووكاردا ده‌بینرێت ره‌خنه‌ی كوردی وزه‌یه‌كی كه‌م و به‌رده‌وامی تێدایه و ئه‌م وزه‌یه‌ش ده‌كرێت زیاتر بێت و گه‌شه‌كردن به‌دوایخۆیدا بهێنێت.
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی كوردی گه‌شه‌كردنی به‌رچاو به‌خۆوه نه‌بینێت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تا ئێستا "بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی" لای ئێمه وه‌كو پێویستییه‌كی ژیانی نووسین ئاماده‌یی نییه، ئه‌مه ئه‌و خاڵه‌یه به‌شی هه‌ره زۆری ڕووبه‌ری نووسینی كوردی یان ستایشنامه بێت یان ته‌نها خوێندنه‌وه و راڤه‌كردن بێت نه‌ك ره‌خنه‌كردن واته چاوێكی ره‌خنه‌یی نه‌ترس و ره‌تكه‌ره‌وه تا هه‌نووكه به شێوه‌یه‌كی رادیكاڵ له‌نێو ئێمه‌دا نابینرێت یان زۆر كه‌مه كه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه.
ئێستا پێویستمان به‌وه‌یه به چاوێكی ره‌خنه‌ییه‌وه سه‌ری هه‌موو مێژووی ئه‌ده‌ب و شیعریی كوردی بكه‌ین. نووسه‌ران و شاعیران پاكیزه نین كه هیچ هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كیان نه‌بێت. نالی و سالم و كوردی و مه‌حوی چه‌ند شاعیری گه‌وره بن ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی ره‌خنه‌كردن نه‌بن. به‌ڵام تا ئێستاش وه‌كو موقه‌ده‌ست سه‌یری ئه‌م شاعیرانه و ده‌یان شاعیری تر كراوه، كه ئه‌مه چاو و بیریی ره‌خنه‌یی كوشتووه.
خاك- بۆچی هەندێك پێیانوایە ساڵانی هەفتاكان و هەشتاكان ڕەخنەی ئەدەبی كوردی بە هێز تر بووە؟
- ئه‌وه یه‌كێكه له‌و ده‌رده كوشندانه‌ی كورد، كه پێی وایه هه‌میشه له رابردوودا كاری گه‌وره‌ی كردووه، یان هه‌بووه و ئێستا خاوه‌نی ئه‌وه نییه. بێگومان ئه‌مه ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی نووسین و كایه‌ی رۆشنبیریی وا نییه، به‌ڵكو له هه‌موو كایه‌كانی دیكه‌شدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه. ئه‌و سۆزه‌ی كورد وه‌كو نه‌ته‌وه بۆ رابردوو هه‌یه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ وزه‌یه‌كی تێدا نه‌هێڵێت بۆ كاركردن له ئێستادا. واته به‌شێك له پاشكه‌وتوویی ئێستا په‌یوه‌ندی به ڕابردووپه‌رستییه‌وه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر له ساڵانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكاندا ره‌خنه‌ی كوردی دۆخی له ئێستا باشتر بووه كوا ئه‌و ده‌ق و كتێبگه‌له‌ی كه به‌رهه‌م هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئێستا لێی سوودمه‌ند بێت؟! من به راشكاوانه ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی له‌و دوو ده‌یه‌یه‌دا كراوه به‌شی هه‌ره زۆری یان پیاهه‌ڵدان و ستایشنامه بوون. یان هه‌وڵدان بوو بۆ شكاندنی یه‌كتری و نووسینه‌وه‌ی بوغز و ڕق و تووڕه‌یی كه‌سیی بووه به‌رانبه‌ر یه‌كتری. نه‌ك كاركردنێكی میتۆدیانه له‌سه‌ر ده‌ق و پشتبه‌ستن به ڕێبازه‌كانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی.
ئه‌گه‌ر له ده‌یه‌ی حه‌فتاكان و هه‌شتاكاندا و پشتبه‌ستن به ڕێبازه‌كانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌ق بخوێنرایه‌ته‌وه ئه‌وا ئێستا كتێبگه‌لێك له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌دا ده‌بوو كه وه‌كو بنه‌ما سوودیان لێوه‌ربگرین. بۆیه ئه‌وه‌ی لایوایه كه ره‌خنه‌ی كوردی له‌و دوو ده‌یه‌یه‌دا به سه‌رده‌می زێڕێنیدا تێپه‌ڕیوه ئه‌وه به چاوی نوقاوه‌وه سه‌ری ئه‌و كاته ده‌كات و هیچ وردبوونه‌وه‌یه‌كیشی نییه له دۆخی رۆشنبیریی كوردی ئه‌وكاته. من نامه‌وێ ته‌واوی ئه‌و دوو ده‌یه‌یه نادیده بگرم، چونكه له‌و دوو ده‌یه‌یدا هه‌وڵی تاك و ته‌را هه‌یه له چه‌شنی هه‌وڵه‌كانی عه‌زیز گه‌ردی و كامیل به‌سیر. به‌ڵام ئه‌مانه هی ئه‌وه نییه كه وا بزانین كارگه‌لێكی زۆر كراوه و ئێستا هیچ كارێكی كه‌وتۆ نه‌كراوه. به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ئه‌وكاته سه‌رده‌می زێڕینه بۆچی خاوه‌نی 50 كتێبی ره‌خنه‌یی و تیۆری نین تا بنه‌ما بن بۆ كاره‌كانی ئێستا.
خاك- تاچەند كایەی ڕۆشنبیری كوردی سودی لە میتۆد‌و ڕەختە نوێیەكانی ڕەخنە بینوە؟
-سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه ره‌خنه‌ی كوردی و ره‌خنه‌كاری كوردی زۆر كه‌مه بۆیه سوودوه‌رگرتن له میتۆد و رێبازه نوێكانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیش زۆر كه‌مه، به‌ڵام به‌پێی به‌راوردكردن به دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو ئێستا دۆخه‌كه باشتره. به‌و پێیه‌ی ناوه ناوه توێژینه‌وه‌ی گرنگ ده‌بینین و جارجاره‌ی به‌ر نامه‌ی ئه‌كادیمی ده‌كه‌وین كه جێگه‌ی ئه‌وه‌ن بخوێنرێنه‌وه. وه‌ك سه‌ره‌تاش گوتم ئه‌وه‌ی كێشه‌ی سه‌ره‌كی ره‌خنه‌ی كوردییه نه‌بوونی بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ییه كه تا هه‌نووكه له‌نێو ئێمه‌دا به‌ته‌واوه‌تی له دایك نه‌بووه و ده‌كرێت بڵێین هه‌وڵی په‌رته‌وازه له‌ملاولا ده‌بینرێن، كه ئه‌مانه ده‌كرێت ببنه وزه‌یه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنێكی زیاتری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و له‌گه‌ڵ ئم گه‌شه‌كردنه‌شدا سوود له میتۆده نوێیه‌كان وه‌رده‌گیرێت.
خاك- ئەو تێكستانەی ئێستا خوێندنەوەی بۆ ئەكرێت لە كایەی ڕۆشنبری كوردیدا، هەژارییەكی پێوەدیارە و خوێنەر تێرناكات هۆكاری ئەمە چیە؟
- كاری ره‌خنه‌یی پێویستی به مه‌عریفه‌یه‌كی زۆری هه‌یه. ره‌خنه‌كار پێویسته بۆ خوێندنه‌وه و ره‌خنه‌كردنی هه‌ر تێكستێك پشت به سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفی و میتۆدی ببه‌ستێت. وه‌ستان له‌به‌رده‌م تێكستدا به‌بێ بوونی مه‌عریفه‌یه‌ك كه تێكسته‌كه‌ی پێ بخوێنرێته‌وه هیچ شتێكی نوێ به‌رهه‌م ناهێنێت جگه له جوینه‌وه و دووباره باسكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌قه‌كه‌دا هه‌یه. بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد و ره‌خنه‌یه‌كی قووڵ به‌رهه‌م بێت، پێویستمان به مه‌عریفه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه له‌سه‌ر ده‌ق و چۆنێتی خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق و دۆزینه‌وه‌ی پانتاییه‌ك بۆ كاركردن له‌سه‌ر ده‌ق. به‌بێ ئه‌مانه خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌قێك كه‌موكورت ده‌هێنێت، هه‌ر بۆیه ئه‌و لێشاوه نووسینه‌ی ئه‌مڕۆ به ناوی خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه هه‌ژارییان پێوه دیاره، چونكه توانای كه‌شفكردنی هیچ دیوێكی نادیاری ده‌قه‌كه‌یان نییه، كه هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ژاری مه‌عریفی. كاری ره‌خنه‌كار چه‌نده په‌یوه‌سته به به‌كارهێنانی میتۆد و رێبازه‌وه دوو هێنده په‌یوه‌سته به‌و مه‌عریفه گشتییه‌ی كه ره‌خنه‌كار هه‌یه‌تی بۆ كه‌شفكردنی تێكست.
خاك- هەنگاوو میكانزمەكانی بەرەوپێشچوونی ڕەخنەی ئەدەبی كوردی چیە؟
- سه‌خته باس له‌به‌ره‌و پێشچوونی ڕه‌خنه‌ی كوردی بكرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی بین. كه ئه‌مه‌ی ده‌بێت له ناوه‌نده‌كانی خوێندنه‌وه (به‌تایبه‌ت به قۆناغی ئاماده‌یی و زانكۆكاندا) ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه له تاكدا بچێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی تاك به هه‌موو شتێك نه‌ڵێ "به‌ڵێ" و فێری "نا" وتن بێت، یان هه‌موو به‌ڵێیه‌ك به‌ڵێی وشیارانه بێت و هه‌موو "نه‌خێر"ێكیش نه‌خێرێكی وشیارانه بێت. واته كاتێك تاكێك خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی بوو ده‌زانێك بۆ شتێك ره‌تده‌كاته‌وه و بۆ شتێكی دیكه‌ی قه‌بوڵه. هه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه تێكستی ره‌خنه‌یی نوێ به‌رهه‌م بێت.
سەرچاوە: خاک