ئا.و.: ئیبراهیم پاسۆری
ئیمه ئیدعای ئه‌وه ناکه‌ین که هاتووین تا هه‌له‌کانی مرۆڤ بگۆین و راستی که‌ینه‌وه. ته‌نها ده‌مانه‌وێ پیشانی بده‌ین که چ بیرێکی سستی هه‌یه‌و ماڵه ویرانهکهی له‌سه‌ر چ پایه‌یه‌کی رزیو، و له‌سه‌ر چ زه‌ویه‌کی بۆش دروست کردوه.
سوریالیزم، هەتا هه‌تایه ده‌مینیته‌وه
ئا.و.: ئیبراهیم پاسۆری
له ساڵی (١٩١٦ه‌وه که بزووتنه‌وه‌ی دادائیهکان له 'کهبهریهی ڤولتر' له زووریخ راده‌گه‌یه‌نرێت)[1] گۆڕانێکی ته‌واو له مه‌یدانه‌کانی ئهدهبو هونه‌ردا دێته کایه‌وه. ئه‌م گۆڕانه زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی هونه‌ر ده‌گریته‌وه‌و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا به زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی دا بڵاو ده‌بیته‌وه‌و ماویه‌ک ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌ده‌بیات دا ده‌گرێ. به‌ڵام له ساڵانی دواترداو له ده‌وروبه‌ری سالانی ١٩١٩دا، مه‌یدانه‌کانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ریبازێکی نوێی تر به‌خۆوه ده‌بینن که ئه‌ویش رێبازی ''سوریالیزمه''.
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی سوریالیزم
شه‌وێک له شه‌وانی ساڵی ١٩١٩، (ئه‌ندرێ پرۆتۆن) راچڵه‌کی له ئه‌نجامی خۆپیاکێشانێکی رسته‌یه‌ک به (په‌نجه‌ره‌ی بیری) دا. دیمه‌نه‌که له‌به‌رچاوی نه‌ما، به‌ڵام رسته‌که له بیری دا مایه‌وه... (په‌نجه‌ره‌که پیاوێکی دووله‌ت کردووه...)، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه هاوکات بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند رسته‌ی به‌دووای یه‌کتردا هاتوویی تریش دا که هیچ په‌یوه‌ندیان به یه‌کتره‌وه نه‌بوو و نائاگاهانه به بیری برۆتۆن داهاتن. برۆتۆنیش چونکه ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ شێوازی کاری فۆیدو بیره‌کانی دا هه‌بوو هه‌وڵی دا نائاگاهانهو به‌بێ ده‌ست تێوه‌ردانی عه‌قڵ له‌م پرۆسه‌یه، مه‌ودای بیری به‌ره‌ڵا بکات. ئه‌م جۆره نووسینه‌ی برۆتۆن که دواتر به (نوسینی خۆکرد-یان- نووسینی ئۆتۆماتیکی) ناوی ده‌رکرد به گه‌رمی له‌لایه‌ن دادائیهاکنهوه- که ئه‌و کات رێبازه‌که‌یان به‌سه‌ر ئه‌ده‌بیات دا زاڵ بوو- پێشوازی لیکرا، به‌لام له راستی دا بریتی بوو له سه‌ره‌تاکانی سه‌رهه‌ڵدانی رێبازیکی تر به‌ناوی ((سوریالیزم)).
(هانز ریشتر) له باره‌ی سه‌هه‌ڵدانی سوریالیزمه‌وه له‌و باوه‌ڕه‌دایه که (سوریالیزم به شیوه‌یه‌کی ته‌واو ئاماده کراوو زیندوو له گوێچکه‌ی چه‌پی داداوه ده‌رپه‌ڕی و جۆرێک له دادائیهکان، سوریالیهکانی پێکهێنا.) هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م نزیکایهتییهیش، شتێکی ئاسایی بوو که که‌سانێکی وه‌ک (برۆتۆنو، ئالوار و ئاراگۆن) که له ئه‌ندامه چالاکه‌کانی دادییه‌کان بوون، له‌م رێبازه نوێیه‌شدا ده‌ورێکی کاریگه‌ر و رێبه‌ری ببینن.
زۆر له سه‌رچاوه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که یه‌که‌م به‌ردی بناغه‌ی دامه‌زراندنی سوریالیزم به‌رهه‌مه هاوبه‌شه‌که‌ی برۆیۆنو سۆپۆیه بە ناوی (مه‌یدانه موگناتیسیه‌کان)، که له ساڵی 1920 چاپکراوه، به‌ڵام سوریالهکان خۆیان به‌مه رازی نین. ئه‌وان ده‌ڵێن که زۆر پیش‌تر له‌و کاته هه‌بوونه و ره‌گ و ریشه‌ی خۆیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ناو رۆمانی (گوتیک) و بۆناو رۆمانتیکهکانو سمبولیزمهکان.
وشه‌ی سوریالیزم
وشه‌ی سوریالیزم به مانای (له‌سه‌رو واقیعه‌وه) دێت. ئه‌م وشه‌یه بۆ یه‌که‌م جار له لایه‌ن (گیوم ئاپۆلینهر)ه‌وه به‌کار هێنراوه، له یه‌کێک له شانۆگه‌ریه‌کانیدا به ناوی (سینه ره‌شه‌کان له نائومێدی). (درام سوریالیستی) ناونیشانی دووهه‌می شانۆگه‌ریه‌که بوو. له کاتێکیش دا که (برۆتۆن وسۆپۆ) له دوای ناوێک ده‌گه‌ڕان بۆ ئههزمونه تازه‌که‌یان، شتێکی ئاسایی بوو که په‌نا به‌رنه به‌ر (ئاپۆلینهر)، چونکه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، که‌سێکی جێگه‌ی متمانه‌و ناودار بوو له مه‌یدانی ئه‌ده‌بیاتدا. ئیتر به‌م شێوه‌یه ئه‌م رێبازه نوێیه به‌ناوی سوریالیزم ناوبرا بڵاوبۆوه.
برۆتۆن به‌م شێوه‌یه پیناسه‌ی سوریالیزم ده‌کات که ((بریتیه له راست کردنه‌وه‌ی ئه‌م پیناسه‌یه‌ی که بۆ واقعیه‌تی هه‌مانه)) ئه‌و پیی وابوو هه‌موو چالاکیه‌کانی له بابه‌ت نوسینی ئۆتۆماتیکی، شیکردنه‌ه‌ی خه‌ون، شعر‌و وێنه‌ی له‌دایک بووی ده‌ستی رێکهوتو.. هتد، هه‌وموویان له پیناو یه‌ک شتی دیاریکراودان: گۆڕینی تێڕوانین‌و بیرکردنه‌وه‌مان سه‌باره‌ت به جیهان و له‌و تێگهیهشهوه گۆڕینی خودی جیهان.
لێره‌دا پرسیارێک دێته پیش، ئه‌گه‌ر ریبازی دادا چه‌ند ساڵێک بوو، داهاتبوو بۆ چی له‌و ماوه که‌مه‌دا رێبازێکی تری به‌سه‌ر داهات؟ له کاتێکدا دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و رێبازه نوێیه پێشتر ئه‌ندامی چالاکی داداییه‌کان بوون؟! ره‌نگه زووترین وه‌لام بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌و رایه‌ی برۆتۆن بێت له‌وباره‌یه‌وه که ده‌ڵێ: رێبازی دادا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گۆڕانانه‌ی که کردی به‌ڵام نه‌یتوانی به‌ته‌واوی مه‌به‌سته‌کانی بپێکێو ئهنجامو ئامانجه‌کانی بێنێته دی. له‌گڵ هه‌موو ئه‌و کارانه‌دا که کردی به‌ڵام خه‌یاڵی به ته‌واوی ره‌ها نرکدو جوان ناسیهکی به‌رجه‌سته‌ی تایبه‌ت به‌خۆی دانه‌هێنا. هه‌روه‌ها برۆتۆن ده‌ڵێ: "مانیفیستی ساڵی 1918ی دادا، هه‌روه‌ک ده‌روازه‌یه‌ک بوو که به‌ڕووی هۆڵێکی بازنه‌یی دادهکرایهوه". سوریالهکان به ئه‌رکی خۆیان زانی ئه‌م کۆت و به‌نده بشکێنن و له‌و بازنه‌یه بچنه ده‌ره‌وه.
ئامانجه‌کانی سوریالیزم و شێوازه‌کانی کارکردنیان
ده‌کرێ له باس کردنی ئامانج‌و مه‌به‌سته‌کانی سوریالیزمه‌وه، هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌لدانی ئه‌م رێبازه هه‌ڵێنجین. به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و بارودۆخه‌ی که سوریالیزمی تیدا له‌دایک بووه، ده‌توانین بڵێین که، ئه‌وان هاتن تاکو دژی ئه‌و باره ناهه‌مواره بوه‌ستن که کۆمه‌ڵی گرتبووه خۆ، دژی ئه‌و کۆت‌و به‌ندانه‌ی له‌سه‌ر مرۆفه‌کان بوون. ئه‌وان هه‌ستان به ره‌خنه‌گرتن له کۆمه‌ڵ کرد. هێرشی گه‌وره‌یان ده‌کرده سه‌ر سه‌رۆکی زانکۆکانی ئه‌وروپا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌کیان په‌روه‌رده ده‌کرد بێ ئه‌وه‌ی بزانی نهێنی ژیان چییه‌و ده‌رکی پێ بکات. ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ی پاپو ده‌سه‌لاتی کەنیسه ده‌کرد، چونکه ده‌ستی ده‌خسته ناو رۆحی مرۆڤه‌کانه‌وه. ئه‌وانیش هه‌روه‌کو دادائیهکان دژی بیری کۆنه‌په‌رستی له هونه‌رو کۆمه‌ڵدا شه‌ڕیان ده‌کرد. هه‌م له دژی بورژوازی ئه‌ده‌بی بوون‌و هه‌م دژی کۆت‌و به‌نده‌کانی ژیانێکی باو. هربرت رید، که یه‌کێکه له ئاڵاهه‌ڵگرانی سوریالیزم له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: "هونه‌رمه‌ندی سوریالیست دژایه‌تی داب‌و نهریتو خووخەدهی باو ده‌کات چوونکه به بۆگه‌نی ده‌زانێت. به‌هیچ جۆرێ ناتوانێ رێز له‌و خووخده باو و داب‌و نهریتو هوشتانه بگرێت که ئه‌وپه‌ڕی ههژاریو ده‌وڵه‌مه‌ندی فه‌رامۆش دهکاتو له ئاستیاندا بێ ده‌نگه... ئه‌و (هونه‌رمه‌نده‌ی سوریالیست) پیی وایه که تێکڕای ده‌زگا کۆمهڵایهتیو بیانیه ته‌قلیدییه‌کان که زاده‌ی ئه‌خلاقیاتی سه‌رده‌می ئیستایه لە باری روحیه‌وه نادروست‌و پڕزیانه".[2]
ئه‌ندرێ برۆتۆن ده‌ڵێ "ئه‌و بیرۆکه‌یه ره‌ت ده‌که‌مه‌وه که بوونم هۆگری مه‌رجه هاوچه‌رخه‌کانی بوونی گشتی بکه‌م" سوریالیزم چه‌مکی ترادسیۆنی مرۆڤ ده‌خاته گومانه‌وه‌و بۆ جێگۆڕکێ پیکردنی، پشت به‌دوا دۆزینه‌وه‌کانی توێژینه‌وه‌ی ده‌روونی ده‌به‌ستێ. سوریالیزم چه‌مکی ترادسیۆنی رۆژاوا ره‌تده‌کاته‌وه که ته‌نها له عه‌قڵی مرۆڤ ویژدان قه‌بووڵی ده‌کات هه‌روه‌ها ئه‌و شارستانیه بۆرژوایهش که مرۆڤ له چوارچیوه‌ی عهقڵانیهتو سوودبه‌خشی توند ده‌کات. هه‌ول ده‌دات مرۆڤ سه‌ر له‌نوێ دروست بکاته‌وه وه‌کو کۆمه‌ڵێکی گهریزهو حه‌ز.[3] ئه‌ندرێ برۆتۆن له کاتێکدا که شه‌ڕی له دژی به‌ره‌و هێزی کۆنه‌په‌رستی راگه‌یاندبوو ده‌یگوت: "ئێمه رێک له ناوه‌ڕاستی دڵی کۆمه‌ڵگای نوێ‌و مۆدێرن دا دهژینو، بڕیاره‌که‌شمان له‌گه‌ڵیدا بریتیه له‌وه‌ی که ده‌بێ پاساو بۆ هه‌موو سه‌ره‌ڕۆییه‌کانی ئێمه بهێنێته‌وه". برۆتۆن، دیسان له به‌رهه‌مێکی دا به ناوی (سوریالیزم چیه؟) ده‌ڵێ "ئه‌مڕۆ، زیاتر له هه‌موو کاتێکی تر، ره‌هایی بیر که ئامانجی سه‌ره‌کی سوریالیزمه، به بڕوای سوریالیسته‌کان له پله‌ی یه‌که‌مدا پیویستی به ره‌هایی مرۆڤه. ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌ی که به هه‌موو توانا بێئومێدهکانمانهوه له‌گه‌ل کۆت‌و به‌ندو زنجیرهکانماندا شه‌ڕ بکه‌ین".
سوریالهکان هه‌وڵیان ده‌دا که خه‌یاڵ ئازاد کهنو ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی هه‌یه‌تی بۆی بگێڕنه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵی ئازاد کردنی زمان‌و هه‌وڵی تاقی کردنه‌وه‌ی تواناکانی ((منی نائاگا)) یان ده‌دا. هه‌روه‌ها گرنگیه‌کی زۆریان به خه‌ون ده‌دا چونکه سوریالهکان له هه‌ندێ واتای دیاریکراودا، خه‌ونیان به‌ڕاست تر ده‌زانی، ویژدانی به‌ئاگابوون.
لایه‌نێکی تری کاری سوریالهکان، گرینگی دان بوو به‌ڕیکه‌وت. ((ئه‌ندرێ برۆتۆن خۆی گرنگیه‌کی زۆری ده‌دا به ریکهوتهو رووداوهکانو واتایه‌کی قولیشی بۆ دهدۆزێنیهو له‌ودیو ریکه‌وتی کۆژیکی - له‌لای برۆتۆن- شێتی ده‌بێته ده‌ربڕینێکی سودبه‌خشی ئه‌و ((سوپه‌ر واقعه)) یا هه‌ر شتێ ئازاد بێ له‌و کۆستانهی که کۆمه‌ڵگا دروستیان ده‌کات.
سوریالیه‌کان به‌دوای ژیانێک دا ده‌گه‌ڕێن که زۆر جودابێت له ژیانی ئاسایی‌و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ژیانێکی ((سوپه‌ر واقع)) دابین بکه‌ن. چالاکیه‌کانی ئه‌و گروپه به‌و رهچهیه دا ده‌ڕۆن که ده‌یانه‌وێ (ژیان بگۆڕن)... داهێنانی ئه‌ده‌بی یا هونه‌ری به لای سوریالیهکانهوه ته‌نها نرخ نیه، به‌ڵکو هۆیه‌که زه‌مینه خۆشده‌کات به‌ره‌و ئه‌و (واقعه‌ی تر) که به دوای دا ده‌گه‌ڕێن. ئه‌مه‌ش بۆ پیناسه کردنی ئیستهتێکی سوریالی گرینگی خۆی هه‌یه‌و له به‌رهه‌مه‌کانیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه))[4]. سوریالهکان هه‌میشه وێڵی داهێنانی نوێ بوون‌و هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوونه سنوره سهلهفیو داسه‌پاوه‌کان ببه‌زێنن. ئه‌وان له‌و بڕوایه دابوونه که داهێنان کاتێک له‌دایک ده‌بێ که ئهدهبو هونه‌ر ئازاد کراو کۆت‌و بنهدی به‌سه‌ره‌وه نه‌ما، کاتێک داهێنان له‌دایک ده‌بێ که بیر ئازادکراو ریگه‌و به ((منی نائاگا)) درا ده‌ربڕینه‌کان بخاته سه‌ر کاغه‌ز.
***
بۆ زیاتر زانیاری سه‌باره‌ت به ئامانج‌و بیروراکانیان، به پێویستی ده‌زانین چه‌ند به‌شێک له مانیفیستو بڵاوکراوه‌کان، بۆ نموونه‌و زیاتر روون کردنه‌وه بهێنیه‌وه:
له ساڵی 1942دا یهکهمینمانیفیستی سوریالهکان ده‌رچوو ئه‌و مانیفیسته ده‌ربڕی ئامانج‌و بیروڕاکانی سوریالهکان بوو. له به‌شیک له‌و مانیفیستهدا هاتووه که:
"من له‌و بڕوایه دام که هه‌ر دوو حاڵه‌تی دژبه‌یه‌کی روئیا (خه‌ون)و واقع له داهاتوودا ده‌گۆڕێن بۆ جۆرێک له واقحیهتی مۆتڵه‌ق، ده‌گۆڕێن بۆ حاڵه‌تی 'سه‌رو واقع'." له به‌شێکی تری هه‌مان مانیفیست دا هاتووه‌و ده‌ڵێ "سوریالیزم، ناوی نێر، خۆکردێکی ده‌روونی بێگه‌رد که مه‌به‌ست لێی ده‌ربڕینی زاره‌کی یان نوسراوی پراکتیکی حه‌قیقی ئه‌ندێشه‌یه. ئه‌ندێشه‌یه‌کی داسه‌پاو به نه‌بوونی هه‌ر چه‌شنه چاودێرێکی عهقڵو بێبه‌ری له هه‌ر جۆره چاودێرێکی هونه‌ری یان ئه‌خلاقی".
له ساڵی 1924 له مانگی (دیسه‌مبه‌ر) دا یه‌که‌مین بڵاوکراوه‌ی سوریالیسته‌کان به ناوی (شۆڕشی سوریالیستی) ده‌رچوو. ئه‌و بلاوکراوه‌یه به گرینگه‌یه‌کی تایبه‌تیه‌وه باسی تێکشکانی پیکهاته‌کانی ده‌کردو توانی به شێوه‌یه‌کی فراوان بڵاو ببێته‌وه‌و له مه‌ودایه‌کی ده‌روون زانیه‌وه- که به‌شێکی زۆری لی داگرتبوو- روو بکاته مه‌یدانی سیاسی‌و له ئه‌نجامیش دا بڵاوکراوه‌یه‌کی نوێی لێ پێک هات به‌ناوی (سوریالیزم له خزمه‌ت شۆڕشدا). له ژماره 3ی ئه‌و بڵاوکراوه‌یه‌دا هاتووه که:
((په‌سه‌ند کردنی فەلسه‌فه‌ی ماتریالیزمی دیالیکتیک وه‌کو ته‌نیا فه‌لسه‌فه‌یه‌کی شۆڕشگێڕی، تێگهیشتنو وه‌رگرتنی بێئهملاو ئه‌ولای ئه‌م ماتریالیزمه له‌لایه‌ن رۆشنبیرانی بیر‌ورا جیاواز‌و خاوه‌ن ئایدیالی تایبه‌ته‌ی، به چاوپۆشی له چۆنیه‌تی گونجانی ئەم ئایدیالیزمه، به له‌به‌رچاوگرتنی مه‌سه‌له‌ی دیارکراوه‌کانی (شۆڕش) – ئه‌مانه‌ن تایبه‌تمه‌نده‌کانی پیکهاته‌ی گه‌شه‌ی سوریالیسته‌کان)).
له‌و به‌یاننامه‌شدا که له ساڵی 1925دا بڵاویان کرده‌وه جارێکی تر بیروڕاکانی خۆیان دوباره کرده‌وه. له‌و به‌یاننامه‌یه چه‌ندین خاڵ به‌رچاو ده‌که‌وێ له‌وانه:
1- ئێمه هیچ کارێکمان به ئه‌ده‌بیات نیه، به‌ڵام گه‌ر پیویست بکات، وه‌ک هه‌ر که‌سێکی تر ده‌توانین سودی لی وه‌ربگرین.
2- سوریالیزم نه شێوازێکی تازه‌یه بۆ ده‌ربڕین، نه شتێک ساده‌تر، و ته‌نانه‌ت نه (سه‌رو سروشت)ێکی تری شیعره. هۆیه‌که بۆ ئازاد کردنی بیر‌و شتێکی وه‌ک ئه‌و.
3- ئیمه بریاری ئه‌نجامدانی ((شوڕشێکمان)) داوه.
4- ئیمه زاراوه‌ی (سوریالیزم)مان له‌گه‌ڵ زاراوه‌ی (شۆڕش) له یه‌ک ریزدا داناوه. بۆ ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه عه‌ینی‌و بێمهبهستو له ریشه‌وه دهرهاتوهکانی (شۆڕش) نیشان بده‌ین.
5- ئیمه ئیدعای ئه‌وه ناکه‌ین که هاتووین تا هه‌له‌کانی مرۆڤ بگۆین و راستی که‌ینه‌وه. ته‌نها ده‌مانه‌وێ پیشانی بده‌ین که چ بیرێکی سستی هه‌یه‌و ماڵه ویرانهکهی له‌سه‌ر چ پایه‌یه‌کی رزیو، و له‌سه‌ر چ زه‌ویه‌کی بۆش دروست کردوه.
6- ئێمه پسپۆیمان له (شۆڕش)دا هه‌یه. هه‌ر کارێک که پێویست بکات ده‌ستی بۆ دهبهینو هیچ دیگریهکیش نیه له به‌ر ده‌مماندا.
هه‌روه‌ها له یه‌کێک له بڵاوکراوه گرینگه‌کانی تردا که (مانیفیستی دووه‌می سوریالیزم)هو له ساڵی 1929 بڵاو کراوه‌ته‌وه هاتووه‌و ده‌لی:
((... هه‌موو شتێک ئێمه بۆ لای ئه‌و بڕوایه راده‌کێشێ که، بیری مرۆڤ خاوه‌نی خاڵێکی که تیایدا مهرگو ژیان، سهیاڵو واقیع، رابردووداهاتوو سه‌رێ و خوارێ... به دژ یه‌ک دا نانرێن. ئێستا به هه‌ر ههوڵو توانایه‌که‌وه بێت، هیچ هیزێکی تری بزوێنه‌ر بۆ جم‌و جۆڵی سوریالهکان په‌ید انابی، مگه‌ر هیوا به دۆزینه‌وه‌و دیاری کردنی ئه‌و خاڵی. که‌وابوو بۆمان روون ده‌بێته‌وه که پیناسه کردنی سوریالیزم وه‌ک شتێکی ته‌واو وێرانکه‌ر یاخود ته‌واو بونیادنه‌ر کارێکی عه‌به‌سیه. ئه‌و خاڵه‌ی که ئێمه مه‌به‌ستمانه. به پله‌ی یه‌که‌م خالیکه که بنیادنهریو وێرانگه‌ری تیایدا ناتوانرێ به دژ یه‌ک له قه‌ڵه‌م بدرێن.))
ناودارانی سوریالیزم
گیوم ئاپۆلینهر: ((به پێشه‌وای سوریالیزم ناوی ده‌رکردووه. له ساڵی 1880 له فه‌ره‌نسا له‌دایک بوه‌و پاش ته‌واو کردنی خوێندنه سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌ستی به گهڕانو سه‌فه‌ر کردوه. له شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیدا به ویستی خۆی چۆته ناو شه‌ڕه‌وه‌و له‌و شه‌ڕه‌شدا بریندار بووه. ئاپۆلینهر بریتی بوو له‌و که‌سه‌ی که له‌گه‌ڵ (پییه‌ر ئالبێر) توانیان بۆ یه‌که‌م جار واژه‌ی سوریالیزم به‌کار بهێنن. ئاپلینهر هه‌وڵی دا شیعر له چوارچیوه‌ی رۆمانسیزمو سمبولیزم رزگار بکات، به سڕینه‌وه‌ی هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندیه‌کی مه‌نتیقی له نێوان رستهکانو وشه‌کاندا، هه‌وڵی دا هه‌سته دیار‌و سه‌رچاوه‌کان به‌تایبه‌تی به شێوه‌یه‌کی ده‌ست لینه‌دراو (خام) تۆمار بکات‌و به (خوازه) بیانگه‌یێنێته خه‌ڵکی دیکه. له‌م چه‌شنه شعرانه‌دا رابردوو و ئیستا‌و داهاتوو تێکه‌ڵ به یه‌ک کراون. ئپلینهر کاریگه‌ریه‌کی زۆری به‌سه‌ر لاوانی نه‌وه‌ی خۆیه‌وه هه‌بووه. سه‌ره‌نجام له ساڵی 1918 کۆچی دوایی کرد.))[5]
ئه‌ندری برۆتۆن: برۆتۆن له ساڵی 1896 دا له (نۆرماندی) له‌دایک بووه. یه‌کێکه له ناودارانی بزوتنه‌وه‌ی سوریالیزم‌و پیشتریش له بزوتنه‌وه‌ی دادائیهکان ده‌وری کاریگه‌ری گێڕاوه. برۆتۆن به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (فلیپ سۆپۆ) دا دیوانێکی شیعریان به ناوی (مه‌یدانه موگناتیسیه‌کان) بڵاو کرده‌وه که له‌سه‌ر شیوازی نوسینی (ئۆتۆماتیکی) نوسراوه، ده‌توانرێ به یه‌که‌م ده‌قی سوریالیستیو به‌ردی بناغه‌ی سوریالیزمی دابنێین. برۆتۆنیش له‌شه‌ڕدا به‌شداری کردوه‌و هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌شدا رقیکی زۆری به‌رامبه‌ر به شۆڤینیه‌تی بورژوازی له لا دروست بووه.
سلڤار دالی: ((کابرایه‌کی ئیسپانیه‌و به‌وه به‌ناوبانگ بوو که که‌سێکی رالهخۆ و لوت به‌رز بووه. له ساڵی 1929 – و له 25 ساڵی دا سوریالیزم خوازی خۆی به ته‌واوی ئاشکرا کرد. ئه‌و بواهی (دالی) ئه‌سپی خۆی تێادا تاو ده‌دا، بواری وێنه‌کێشی بوو. له وێنه‌کانی دا شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی ده‌کیشا. به‌رهه‌مه‌کانی وه‌ک (به‌رده‌وامی بیر 1931) (براکوژی 1936) (نێرگزی 1937) داییان گه‌یانده ترۆپکی ناوبانگ. ئه‌و شتانه‌ی دالییان به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن برد، ئه‌و تهکنیکو ناجۆریه بوو که پیویست بوون، تا بتوانێ دهربڕینخاوزهکانی پی ئیقناع بکات که کاره‌کانی ئه‌و خه‌ونه‌کانی ئه‌وان ده‌رده‌خات.
دالی له هه‌ڵسوکه‌وتکردنی دا زۆر سه‌یرو بێوێنه بووه. وته‌ی سه‌یری هه‌بوه. دلی دانی به‌وه داناوه که له مه‌رگ دهتسێ هو هه‌ر بۆیه‌ش هاواری ده‌کرد: (دالی نامرێ. هه‌تا دنیا دنیایه هه‌ر ده‌مێنێ) به‌ڵام ئه‌وه بوو مرد. له ساڵی 1989 دا مردو مالاوایی له جیهان کرد. ساڵی 1948 دالییان له بزووتنه‌وه‌ی سوریالی ده‌رکرد. دالی له لێدوانێکی سه‌یردا وتی: (جیاوازی له نێوان من‌و سوریالهکان ئه‌وه‌یه که من سوریالیم))[6].
ئه‌مه ئه‌مه سێ هل ناودارانی سوریالیزم بوون. ئه‌م رێبازه ئهدهبیو هونه‌ریه گه‌لێ که‌سایه‌تی ناوداری تری به‌خۆیه‌وه دیوه. که‌سانی وه‌ک (لویسئاراگۆن، فلیپ سۆپۆ، پۆل ئیلوار، ماکس ئیرنست، بنیامین پیری، هربه‌رت ریدو...) چه‌ندانی تر که ده‌وری کاریگه‌ریان له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا دیتوه‌و هه‌ر یه‌که له بوارێک‌دا گه‌یشتونه‌ته لوتکه‌ی ناوبانگ.
ئهنجامو دواڕۆژی سوریالیزم
له دوای جێگه گرتن‌و جێگیر بوونی له فه‌ره‌نسادا، سوریالیزم هه‌ر له سنووری ئه‌و ولاته‌دا نه‌مایه‌وه‌و په‌لی بۆ زۆربه‌ی ولاتانی تر هاویشت. وه‌ک زانیمان سوریالیزم له ئه‌نجامی بارودۆخی شه‌ڕی جیهانی هاته کایه‌وه‌و له‌دایک بوو، به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به کۆتایی هاتنی شه‌ڕ، ژیانی سوریالیزم دوایی نه‌هات.
ڤایرۆسی سوریالیزم نه ته‌نیا گه‌یشته ئه‌مریکاو ئه‌مریکای لاتین‌و وڵاتانی ناوچه‌ی کاریبیو هه‌ندێ ولاتی ئه‌وروپا، به‌ڵکو روانین‌و ئه‌و شێوازه‌ی که سوریالیزم هێنابویه گۆڕێ تا ئه‌مڕۆش بونی خۆی پاراستوه، له‌گه‌ڵ بونی ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌شدا، سوریالیزم هێنابویه گۆڕێ تا ئه‌مڕۆش بونی خۆی پاراستوه، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هه‌موو سالانهشدا، سوریالیزم ئابرویهکی به‌هێزی بۆخۆی به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌وه‌ش گرینگتر ئه‌و شوێنه گرینگه‌یه که له لیستی عه‌قڵانی هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌ده‌ستی هیناوه.
سوریالیزم ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌بووه، نه‌ک هه‌ر ته‌نیا له فه‌ره‌نسادا، به‌ڵکو له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی تی جیهان. له هه‌ر ولاتێکدا که‌سانێکی وه‌کو (برۆتۆن و ئیلوار) ههڵکهوتونو گه‌شه‌یان به سوریالیزم داوه.
ده‌توانین سوریالیزم له هه‌موو شیوازه جۆراوجۆره‌کانی هونه‌ر به‌رجه‌سته بکه‌ین، هه‌ر له کاریگه‌ری سوریالیزم به‌سه‌ر هونه‌ری وێنهکیشانهوه، یاری کردن به زمان، وێنه‌کێشانی به‌ڕێکه‌وت تاکو کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاوازدانه‌ران، رۆماننووسه ئهزمونگهرهکان، له شانۆگه‌ریه‌کانی (ئارتۆ)، له هونه‌ری کۆلاژ دا و ته‌نانه‌ت له زمانی شۆڕشگێڕهکانو هونه‌ری نوسهرانیشدا، شێوازی سوریالیستی به‌رچاو ده‌که‌وێ. بۆ نه‌وه‌یه‌ک که گه‌ره‌کیه‌تی جگه له گۆڕینی (ئاگاهی) هه‌وڵی گۆڕینی پیکهاته‌ی کۆمه‌ڵ بدات، رۆحیه‌و هه‌ستێکی سوریالیستی – له دیدێکی مرۆڤانه‌و دژه سهلهفیو خه‌یاڵاوی- له رۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا زیاد له هه‌ر کاتێکی تر پێویست‌و به‌جێیه. له راستی دا وا دێته به‌رچاو - که سوریالیزم- له چۆنیه‌تی و شیوازی که‌لتوری خه‌ڵکدا کاریگه‌ریه‌کی قوڵی جێ هێشتووه.
له باره‌ی دوارۆژی سوریالیزمیشهوه، ئه‌و وته‌یه‌ی ئاراگۆن به‌جێیه بخوازین، که له ساڵی 1974دا ووتیو تیایدا ده‌لێ:
((سوریالیزم له‌و ساڵه‌وه‌ی ده‌ستیپیکرد، تا ئێستاش و ته‌نانه‌ت هه‌تاهه‌تایه، هه‌ر به‌رده‌وام بوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێ...))[7].
په‌راویزه‌کان: