ما 1099 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزیەوە: ئازاد کەریمی

بەڵێ! خزمەتکار ڕۆیشت و چوو بۆ مڵکی پاشایەتی... جل و بەرگی تایبەتی قەشەکانی کردەبەری. شا لەبەر هەیوانی کۆشکی پاشایەتی دا ڕاوەستا بوو و، چاوی پێکەوت. شا تاجی شاهەنشایی کردبوە سەری و گۆچانی تایبەتی بە دەستەوە بوو. 

 

 

قەشە و خزمەتکار

لە ئینگلیزیەوە: ئازاد کەریمی

 

قەشەیەک بەناوبانگ بوو بەوەی هەرکات لە گەورەڕێوە دەرباز دەبێ بە دەنگی بەرزهاوار دەکات: "لادەن! لاچن! ئەوە قەشەیە وبەئێرەدا دەڕوات!" جارێکیان هەروەک پێشتر بە ڕێگەدا دەڕۆیشت، چاوی بە" شا" کەوت. هەر بەڕێدا دەڕۆیشت و هاواری دەکرد: "ئەو ڕێگە چۆڵ بکەن!چۆڵی بکەن!"، بەڵام شا هەر بە ڕێگەی خۆیدا ڕاست دەڕۆیشت و گوێی پێنەدەدا!

دەی!... ئەوە بۆ یەکەم جار قەشە ئەسپەکەی ڕاگرت و کاتێ شا بە تەنیشتیدا ڕۆییشت پێی گوت: "سبەینێ دەبێ بێی بۆ دادگا!" سێ پرسیارت لێدەکەم، ئەگەر وەڵامیان نەدەیتەوە پلە وپایە ئایینیەکەت لێ زەوت دەکرێ و، بەرۆکت بەرنادرێ بە هۆی دەمارتوندی و بەرزە دەماغیتەوە!"

ئەم تۆنە ئارامە تۆنێکی جیاوازبوو لەوەی قەشە هەمیشە بەکاری ئەهێنا. هەروەها قەشە زۆر جەنجاڵی بەرپا دەکرد و خراپ لێدەخوڕی، بەڵام پرسیارو وەڵام بەدەر لەم شتانە بوو. دیارە قەشە چوو بۆ لای خزمەتکارەکەی وا بەناوبانگ بوو بەوەی کە لە قەشە عاقڵترە... ئەڵبەت قەشە زۆری بۆ خزمەتکارهێناکە دەبێ بڕوات و لە جیاتی ئەو وەڵامی پرسیارەکانی پاشا بداتەوە.

بەڵێ! خزمەتکار ڕۆیشت و چوو بۆ مڵکی پاشایەتی... جل و بەرگی تایبەتی قەشەکانی کردەبەری. شا لەبەر هەیوانی کۆشکی پاشایەتی دا ڕاوەستا بوو و، چاوی پێکەوت. شا تاجی شاهەنشایی کردبوە سەری و گۆچانی تایبەتی بە دەستەوە بوو. شا گوتی: "دەی! ئێستا لێرەیت... خۆتی؟"... بەڵی خۆی بوو، شا بە ئەندازەی پێویست دەیناسیەوە....شا گوتی: "ئێستا!سەرەتا پیم بڵێ مەودای نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا چەندە؟" قەشە وەڵامی دایەوە: "بە قەدەر سووڕێکی یەک ڕۆژە..." شا پرسیاری کرد: "ئەمە چۆن؟" قەشە وەڵامی دایەوە: "بە.....ڵێ! خۆر لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێ و لە ڕۆژاوادا دەنیشێ... و، ئەمەش بە ڕۆژێک دەکرێت..." شا گوتی: "باشە بەڵام ئێستا پێم بڵێ سەبارەت بە نرخ و قیمەتی من چۆن بیر دەکەیتەوە؟ هەرئەوەندەیە وا تۆ ئێستا لێرە دەیبینی؟"

قەشە وەڵامی دایەوە: با بڕوانم...حەزرەتی عیسا بە ٣٠ پارچە زێو مەزەندە کرا... من تۆ لەو بە گرانترنازانم... با ٢٩ پارچە زێو لە سەر تۆ دابنێین..."

شا گوتی: "مممم! تۆ شارەزاییت لە بژاردن هەیە و بۆیە لێت دەپرسم ئا ئێستا من بیر لە چی دەکەمەوە؟"

قەشە گوتی: "ئێ!من پێم وایە جەنابت وا بیر دەکەیتەوە ئەوکەسەی وا لە پێشی جەنابتدا ڕاوەستاوە قەشەیە... بەڵام بەداخەوە دەمەوێ بە بەڕێزتان ڕابگەیێنم کە جەنابتان بە هەڵە تێگەییشتوون!لە بەر ئەوەی ئێستا خزمەتکار لە پێش جەنابتدا ڕاوەستاوە!"

شا وەڵامی دایەوە: "ئاووا! کەواتە بڕۆوە بۆ ماڵەکەی خۆت، تۆ ببە بە قەشە، با قەشەش ببێ بە خزمەتکار..."

هەروایشی کرد!...

 

*تێبینی: قەشە هەمان کەشیش واتە پیاوی ئایینی مەسیحیەکانە

لە کتێبی: چیرۆکە گەلێریە نۆروێژییەکان

کۆکردنەوە و نووسینی: کریستێن ئاسبیۆرنسێن،یۆرگێن مۆیە

 

 

گەڕان بۆ بابەت