لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
نانوون، گوێت لێیه، باران له شووشه په‌نجه‌ره‌کان ئه‌دا و با له داڵان وژه‌وژیه‌تی؟ شه‌وێکی ترسناکه، له‌و شه‌وانه‌یه هه‌ژار و داماوان له به‌رده‌رکی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی هه‌ڵده‌له‌رزن، که له ژووره به چلچرا ڕوونه‌کانیاندا خه‌ریکی به‌زم و هه‌ڵپه‌ڕکێن.
پەری ئامووریوس
ئیم‌یل زۆلا، یەک لە گەورەنووسەرانی سەدەی نۆزدەیە. ئەو بە تین و تاوێکی بێ‌سنوور و رەنج و زەحمەتێکی زۆر، کۆشکێکی گەورە و بە شکۆی لە رۆمان و چیرۆک بۆ فرانسە دانا.
زۆلا بانگی بۆ دۆکترینی ناتورالیسم دەکرد. ئەو پێی وابوو هەر داستان یان چیرۆکێک، دەبێ لەسەر بنچینەیەک دابنرێ، کە پێی دەگوت:
"human document" یان "بەڵگەی مرۆڤی"
گومان لەوەدا نیە کە زۆلا کاریگەرییەکی زۆری کردۆتە سەر داستان وچیرۆک نووسان، ئەوانەی شوێن رێبازی ئەو کەتبوون.
شێوازی زاڵی نووسینەکانی زۆلا، خەم هێنەرن و باسی وردەکارییەکانی، وشک و ناخۆشن. بەڵام جاروبار پەنا دەباتە بەر خەیاڵی پاک و پوخت.
کتێبی چیرۆکەکانی بۆ نانون(١٨٦٤) یەک لەو بەرهەمە پێشووانەی زۆلایە، کە بە گێڕانەوەی چیرۆکی ناسکی پەرییان، خۆشی دەخاتە دڵانەوە. پەری ئامووریوس یەکێکە لە دڵڕفێنترینی ئەم چیرۆکانە.
بارێت ه. کلارک(Barret H. Clark) ئەم چیرۆکەی کردوە بە ئینگلیزی.
( لە رووی ئەم دەقەشەوە کراوەتە کوردی)
پەری ئامووریوس
نانوون، گوێت لێیه، باران له شووشه په‌نجه‌ره‌کان ئه‌دا و با له داڵان وژه‌وژیه‌تی؟ شه‌وێکی ترسناکه، له‌و شه‌وانه‌یه هه‌ژار و داماوان له به‌رده‌رکی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی هه‌ڵده‌له‌رزن، که له ژووره به چلچراڕوونه‌کانیاندا خه‌ریکی به‌زم و هه‌ڵپه‌ڕکێن. وه‌ره ئه‌و سۆله ئاوریشمینانه‌ت له پێ داکه‌نه و له‌به‌ر گڕی ئه‌م ئاگردانه‌دا له کۆشما دانیشه. ئه‌و جلوبه‌رگه ڕازاوه‌شت بنێ به‌لاوه: ئه‌مشه‌و گه‌ره‌کمه چێرۆکی په‌رییه‌کی جوانی ئه‌فسانه‌ییت بۆ بگێڕمه‌وه.
ده‌ڵێن زه‌مانی زوو له‌سه‌ر دوندی چیایه‌کی به‌رز، قه‌ڵایه‌کی کۆن و به‌شکۆ هه‌بوو. که پیاو سه‌یری ئه‌م قه‌ڵایه‌ی ده‌کرد ترس و سام دایده‌گرت؛ ژماره‌یه‌کی زۆر سەنگەر و دیوار و بورج و ده‌روازه‌ی به زنجیر ته‌نراو ده‌وری ئه‌م قه‌ڵایه‌یان دابوو. پیاوانی چه‌کدار، سه‌رتاپا زرێی پۆڵایین له‌به‌ر، شه‌و و ڕۆژ له‌و سه‌نگه‌رانه‌دا پاسه‌وانی ئه‌م قه‌ڵایه بوون.
ئه‌وانه‌ی ڕوویان له‌م قه‌ڵایه ده‌کرد، ته‌نیا پیاوانی شه‌ڕکه‌ر له لایه‌ن' کۆنت ئینگوراند' سه‌رداری ئه‌م قه‌ڵایه‌وه پێشوازییان لێده‌کرا.
ئه‌گه‌ر تۆ له‌م ڕاڕه‌وه درێژانه‌دا به فیز ڕۆیشتنه‌که ی ئه‌م پیره جه‌نگاوه‌ره‌ت دیتبا، یان له ناکاو هه‌ڵچوون و تووڕه‌یی ئه‌وت به‌و ده‌نگه ڕه‌ق و هه‌ڕه‌شه‌ئامیزه‌یت بیستبا، ڕاست وه‌ک خانمه جوان و دینداره‌که‌ی برازای ـ ئۆدیت ـ، له‌شت ده‌که‌وته له‌رزین. قه‌ت دیوته گۆله مرواری به‌یانان زوو، له نێو درک و چه‌قڵی شیلاندا، بۆ یه‌که‌مجار ده‌م بۆ ماچی خۆر بکاته‌وه؟
ژیانی 'ئۆدیت' له نێو ئه‌و شاسواره توندوتیژانه‌دا، له خزمه‌ت مامۆی دا وه‌ک ئه‌و گوڵه ده‌چوو. هه‌ر کاتێک چاوی به مامی ده‌که‌وت ، ئه‌گه‌ر له یاری کردن بوایه یارییه‌که‌ی ده‌وه‌ستاند و چاوه‌کانی پڕ ده‌بوون له فرمێسک. ئۆدیت که‌ڵه‌گه‌ت و جوان ببوو، زۆرجاران وه‌ک ئاره‌زوویه‌کی نادیار هه‌ناسه‌یه‌کی ساردی هه‌ڵده‌کێشا، خۆیشی نه‌یده‌زانی بۆچی؛ هه‌ر جارێکیش ' لۆرد ئینگوڕاند'ی مامی ده‌رده‌که‌وت ترسێکی وا زۆری لێده‌نیشت که به‌ده‌م نایه‌ته وتن.
ژووره‌که‌ی 'ئۆدیت' له گۆشه‌یه‌کی دووری قه‌ڵاته‌که بوو. خۆی به چنینی گوڵ و نه‌خش و نیگاری سه‌ر ئاڵاوه خه‌ریک ده‌کرد؛ به نوێژ کردن و پاڕانه‌وه له خوا و ته‌ماشای دیمه‌نی سه‌وزی زه‌وی و ئاسمانی شین ئارامی و خۆشی ده‌که‌وته ده‌روونی.
شه‌وانه جاروبار له سه‌ر جێگا هه‌ڵده‌ستا و ده‌چوه لای په‌نجه‌ره‌که و ده‌یڕوانی بۆ ئه‌ستێران! جارجاریش دڵه چکۆله‌که‌ی ئه‌م کیژه شانزه ساڵه‌یه، لێیده‌دا بۆ لای بۆشایی ئه‌م ئاسمانه گه‌وره‌یه، که له ده‌سته خوشکه گه‌ش و ورشه‌داره‌کانی ئه‌م گه‌ردوونه بپرسێ ئه‌وه چییه به‌و جۆره له ناخه‌وه ئازاری ده‌دا!
دوای ئه‌م هه‌موو شه‌ونخوونیانه، هێشتا ئه‌م یه‌که‌م هه‌ست ورووژانانه‌ی خۆی لا ڕوون نه‌بوو، شتێکی سه‌یر هانی ئه‌دا ئه‌م هه‌یکه‌له ناڕێک و ناحه‌زه‌ی مامه جه‌نگاوه‌ره‌ی له ئامێز بگرێ. به‌ڵام وه‌ڵامێکی کورت یاخۆ نیگایه‌کی توند، ئه‌م مه‌یله‌ی لێده‌بڕی و به ترس و له‌رزه‌وه ده‌ستی ده برده‌وه بۆ ده‌رزی و دروومانه‌که‌ی.
' نانون' ، دیاره دڵته‌نگ بووی بۆ ئه‌م مناڵه به‌سزمانه؛ ئه‌و له گوڵێکی تازه و بۆنخۆش ده‌چوو، که به‌و هه‌موو جوانی و بۆنخۆشییه‌وه فڕێدرابێته لاوه.
ڕۆژێکیان که ئۆدیت له په‌نجه‌ره‌که‌یدا دانیشتبوو و چاوی به‌دوای فڕینی دوو کۆترانه‌وه بوو، ده‌نگێکی نه‌رم له بن دیواری قه‌ڵاکه‌وه، ڕاست له‌ژێر ژووره‌که‌ی ئه‌ودا، هاته گوێی. ئۆدیت دامووکاوه و بینی وا پیاوێکی شۆخ و ئێسک سووک، ده‌م به گۆرانی، له‌پاسه‌وانه‌کانی قه‌ڵاکه داوا ده‌کا ، شه‌و له‌وێ میوان بێ. ئه‌گه‌رچی ئۆدیت جوان گوێی هه‌ڵخستبوو، که‌چی نه‌یتوانی تێ‌بگا ئه‌و پیاوه چی ده‌ڵێ. به‌ڵام ده‌نگه شیرینه‌که‌ی دڵی په‌ست و خه‌مبار کرد. فرمێسک به هێواشی به گۆناکانیا ڕژانه خوار و ئه‌و چڵه گوڵه مروارییه‌ی ده‌ستی به فرمێسکان ته‌ڕ بوو.
ده‌روازه‌ی قه‌ڵا نه‌کرایەوه، پیاوێکی چه‌کدار له سه‌ر دیواره‌که‌وه هاواری کردێ: ''مه‌یێ پێشه‌وه، لێره ته‌نیا پیاوانی شه‌ڕکه‌ر میوانداری ده‌کرێن.''
ئۆدیت هه‌روا که له په‌نجه‌ره‌که‌وه، سه‌یری ده‌کرد، گوڵه‌که‌ی که هێشتا به فرمێسک ته‌ڕ بوو له‌ده‌ست به‌ردایه خوارێ. گوڵه‌که که‌وته به‌ر پێی پیاوه‌که، ئه‌ویش سه‌ری به‌رز کرده‌وه . قژه ساف و نه‌رمه‌که‌ی کچه‌ی بینی. چڵه گوڵه‌که‌ی هه‌ڵگرته‌وه و ڕۆی و دوور که‌وته‌وه. هه‌ر چه‌نده هه‌ر هه‌نگاوێکی ده‌نا ڕاده‌وه‌ستا و ئاوڕێکی ده‌دایه دواوه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه له چاوان ون بوو، ئۆدیت گه‌ڕاوه و ده‌ستی کرد به نوێژ کردن. ماوه‌یه‌کی زۆر نوێژ و نزای کرد. سپاسی خوای کرد، ئه‌و نه‌یده‌زانی له‌به‌رچی، هه‌ستی به دڵخۆشی ده‌کرد، ئه‌گه‌ر چی دوودڵ نه‌بوو له هۆکاری دڵخۆشییه‌که‌ی.
ئه‌وشه‌وه خه‌ونێکی خۆشی دی. له خه‌ویدا له نێو له‌رینه‌وه‌ی په‌ڕه‌کانی ئه‌و گوڵه‌دا که‌خستبووی بۆ ئه‌و پیاوه گه‌نجه، په‌رییه‌کی بچکۆڵه به باڵێکی ڕه‌نگ ئاگرینه‌وه و به تاجه‌گوڵێکی گوڵی 'له بیرم مه‌که' و باڵاپۆشێکی سه‌وز، وه‌ک ڕه‌نگی سه‌وزی هیوا به ئارامی ده‌رکه‌وت.
'' ئۆدیت!'' په‌ریه‌که به ده‌نگێکی نه‌رم وتی: '' من په‌ری ئامووریووسم. ئه‌وه من بووم، ئه‌م به‌یانییه' لوئیس ' ئه‌و پیاوه گه‌نجه‌م نارده لای تۆ. ئه‌و پیاوه‌ی به ده‌نگێکی خۆش و دڵڕفێنه‌وه. ئه‌وه من بووم فرمێسکه‌کانی تۆم بینی و ویستم وشکیان که‌مه‌وه. من به دوای دڵانی ته‌نیا به دنیادا ده‌گه‌ڕێم. ئه‌وانه‌ی ئاهی ته‌نیایی هه‌ڵده‌کێشن یه‌ک ده‌خه‌م. ده‌چمه خانووچکه‌ی جووتیاران، هه‌روا کۆشکی ده‌ره‌به‌گه‌کانیش.
جارجار ده‌بینم ده‌گونجێ گۆچانی شوانان و داره‌ده‌ستی شاهان یه‌ک بخه‌م . من له‌به‌ر پێێ ئه‌وانه‌دا که ده‌یانپارێزم ، گوڵ ده‌چێنم، بە پێوه‌ندییه‌کی وا به نرخ و شیرین ده‌یانبه‌ستمه‌وه که له خۆشیا دڵیان بکه‌وێته لێدان. ماڵه‌که‌م له نێو ئه‌و گیا سه‌وزانه‌دایه له لاڕێی نزاران ده‌ڕوێن، له وه‌رزی زستاندا له نێو ئه‌و چڵۆسکه گڕگرتوانه‌دایه که له ئاگردانی ژووری ژن و مێرداندا ده‌سووتێن. له هه‌ر کوێ پێ دانێم له‌وێ ماچ و خۆشه‌ویستی لێیه. ئیتر مه‌گری ئۆدیت ، من ئامووریووسم، ئه‌و په‌ریه چاکه‌ی هاتوه فرمێسکی چاوه‌کانت بسڕێته‌وه.
ئۆدیت، بێگومان ده‌زانی په‌ری ئامووریووس به‌ڕاستی هه‌یه. چاوکه له‌و به‌زم و هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌ی ماڵی خۆمان، مخابن خه‌ڵکانی هه‌ژار بڕوایان پێی نییه.
کاتێ ئۆدیت به‌یانییه‌که‌ی له‌خه‌و هه‌ستا، تیشکێکی خۆر ژووره‌که‌ی ڕوون کردبۆوه، ده‌نگی خوێندنی مه‌لێک ده‌گه‌یشته بورجه به‌رزه‌که‌ی. سروه‌ی به‌یانیش، بۆنخۆش به یه‌که‌م ماچی گوڵان، ئه‌خشا به‌سه‌ر زولفه ڕه‌شه گه‌شه‌کانیا.
ئۆدیت له خه‌و هه‌ڵسا، شاد و دڵخۆش ، هه‌موو ڕۆژه‌که گۆرانی ده‌گوت. هیوادار بوو پێشبینی په‌رییه‌که به‌ڕاست بگه‌ڕێ. جار وبار چاوی ئه‌گێڕا به ده‌شت و ده‌را، به‌ده‌م فڕینێکی خێرای هه‌ر مه‌لێکدا ئه‌که‌وته پێکه‌نین، له ده‌روونیا شتیکی هه‌ست پێئه‌کرد که پاڵی پێوه ئه‌نا له خۆشیانا چه‌پڵه لێ‌بدا.
شه‌و که هات ، چووه خوارێ بۆ دیوه‌خان. به‌لای' کۆنت ئینگوڕانده‌وه' شاسوارێک دانیشتبوو، به وردی و ڕێزه‌وه گوێی ڕاگرتبوو بۆ قسه‌کانی کۆنت.
ئودیت له‌به‌ر ئاگردانه‌که، که سیسرکێک له‌وێ جریوه جریوی بوو دانیشت و خۆی به کاری ژنانه‌وه خه‌ریک کرد.
به‌ده‌م کاره‌وه جارجاره، چاوێکی ئه‌گێڕا بۆ لای ئه‌و شاسواره بێگانه‌وه. جارێکیان چاوی که‌وت به گوڵه مروارییه‌که، که توند له ده‌ستیدا ڕایگرتبوو. به‌و نیشانه و به ده‌نگه شیرینه‌که‌یدا لوئیزی ناسییه‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو له خۆشیانا هاواری لێ به‌رز بێته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی سوور هه‌ڵگه‌ڕانه‌که‌ی خۆی بشاریته‌وه دامووکاوه بۆ لای چڵۆسکه دارێکی گڕدار، به مقاشێکی درێژ چڵۆسکه‌که‌ی له‌قاند. ئاگره‌که له نێو ڕیزێک پرشنگی گه‌ش که به‌ملاولادا پرژا، بڵێسه‌ی ساند. کوتوپڕ به هه‌ڵپرژانی پرشنگه‌کان په‌ری ئامووریووس لێو به پێکه‌نین به‌رز بۆوه. له بالاپۆشه‌که‌یه‌وه دارێکی گڕداری که له زێڕی ڕووت ده‌چوو راوه‌شاند، خێرا ڕایکرده نێو دیوه‌خان، نادیار له کۆنت، له‌وێ له پشت ئه‌و دوو لاوه‌وه ڕاوه‌ستا. ئه‌مه پیره شاسوار هه‌ر خه‌رێکی گێڕانه‌وه‌ی ورده‌کاریه‌کانی شه‌ڕیکی ترسناک له‌گه‌ڵ کافراندابوو.
په‌ری ئامووریووس به‌ده‌نگێکی نزم و شیرین هاته گۆ:
'' ڕۆڵه‌کانم، ئیوه ده‌بێ یه‌کترتان خۆش بوێ. لێگه‌ڕێن با پیره‌کان له گوێی ئاگردان بیره‌وه‌ریه‌کانی زه‌مانی جوانی و داستانی دریژ بۆ یه‌ک وه‌گێڕن. با ده‌نگی ماچه‌کانتان تاقه ده‌نگێک بێ تیکه‌ڵاو به قرچه‌قرچی چڵۆسکی نێو ئاگردان بێ.
دوایی ده‌رفه‌تیکی زۆرتان ئه‌بێ بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی ساته خۆشه‌کانی ژیانی ڕابردوو و ڕه‌وانه‌وه‌ی ته‌می خه‌می ته‌مه‌نی پیری.''
پاشان په‌ری ئامووریووس باڵه‌کانی به‌سه‌ر ئه‌م دوانه‌دا کێشا. کۆنت که له‌و کاته‌دا باسی له‌وه ده‌کرد که چۆن ' بووشی' فیله‌ته‌ن به زه‌بریکی شمشێره قورسه‌که‌ی ده‌ستی ' گیڕاڵدا' کوژرا. ئیتر نه‌یتوانی ببینێ چلۆن لوئیز یەکه‌م ماچی خۆی له‌سه‌ر برۆ له‌رزۆکه‌کانی ئودیت چاند.
نانون، ئێستا ده‌بێ له‌باره‌ی ئه‌و باڵه جوانانه‌ی په‌ری ئامووریوسەوە بۆت بدوێم. ئه‌و باڵانه وه‌ک شیشه ڕوون و وه‌ک باڵی مێش ناسک بوون . به‌ڵام کاتێک دوو دڵدار له مه‌ترسی بینین‌دا بن وا ئه‌ستوور و تاریک و ته‌ڵخ ده‌بن هیچ شتێک له‌و به‌ریانه‌وه نابینرێ و ناهێڵێ که‌سیش ده‌نگی ماچان ببیستێ. ئاوا ئه‌و پیره پیاوه له سه‌ر چیرۆکه‌که ڕۆی و لوئیزیش ڕاست له‌به‌ر ده‌م ئه‌و پیره به‌دکاره‌دا ئودیتی جوان و بیگه‌ردی ده‌لاوانده‌وه.
خوایه گیان ئەو باڵانە چەند جوان بوون! کچانی گەنج، پێم گوتراوە، ئێوە لەیەک ئاشکرا بکەم، زیاتر لە یەکتان توانیوتانە خۆ لە داپیرە و باپیرەتان بشارنەوە.$$
به‌ڵێ ، کاتێک کۆنت دوایی به باسه درێژه‌که‌ی هێنا، په‌ری ئامووریووس دووباره له نێو ئاگره‌که‌دا ون بوو. لوئیزیش پاش سپاس له خانه خوێکه‌ی هاته دواوه، ماچێکی ماڵاوایی خست بۆ ئودیت.
ئه‌م کچه زۆر خۆشحاڵ بوو له‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه خه‌وی دیبوو، کێوه‌کان پڕبه‌پڕ گوڵ دایپۆشیبوون و ڕووناکی میلیۆنان ئه‌ستێره‌ی گه‌شیش ئه‌پرژا به‌سه‌ریانا، که هه‌ر کامه‌یان ڕووناکتر له خۆر بوون.
به‌یانییه‌که‌یتر ئودیت چووه خواره‌وه بۆ باخه‌که. له‌ملا بۆ ئه‌ولا، له‌م سابات بۆ ئه‌و سابات، ده‌گه‌ڕا. له یه‌ک له‌م ساباتانه‌دا تووشی کابرایه‌کی چه‌کدار هات. وه‌ک ڕێز سه‌ری بۆ دانه‌واند و ویستی تێپه‌ڕێ، که جوان سه‌رنجیدا ئه‌وه چڵه گوڵه مرواریدێکی له ده‌ستدایه ، ئێستاش هه‌ر ته‌ڕه به فرمیسک. لوئیزی ناسییه‌وه.
لوئیز به جل و به‌رگی گۆڕاوه‌وه هاتبوو بۆ قه‌ڵا. پێکه‌وه له سه‌ر سه‌وزه‌ڵانیيەکی لای کانییه‌ک دانیشتن. چاویان بڕیه چاوی یه‌کتر، خۆشحاڵ بوون له‌وه‌ی توانیبوویان له ڕۆشنایی ڕۆژدا چاویان به‌یه‌ک بکه‌وێ. باڵندان ده‌یانخوێند، دوو دڵدار به دڵنیاییه‌وه هه‌ستیان ده‌کرد، په‌ری ئامووریووس ده‌بێ له نزیکیانه‌وه به ئاسمانه‌وه ڕاوه‌ستابێ.
ئودیت، من ئه‌وه‌ت پێ ناڵێم ئه‌و داربه‌ڕوو نهێنی پارێزانه ئه‌و به‌یانییه چی‌یان بیست. بینینی کچ و کوڕێک به چه‌ندان سه‌عات، له‌وی دانیشن و پێکه‌وه قسان بکه‌ن، زۆر خۆش بوو، له ڕاستیدا ئه‌وه‌نده که مه‌لێکی ده‌نگخۆش ده‌رفه‌تێکی فراوانی ده‌سکه‌وت له‌و نزیکانه‌وه له ده‌وه‌نێکدا هێلانه‌یه‌ک بۆ خۆی ساز کا.
له ناکاو ده‌نگی پێی کۆنت ئینگوڕاند له پیاده رێی باخه‌که‌دا هاته گوێ. ئه‌م دوو دڵداره له ترسا له‌رزیان لێ هات. به‌ڵام خوڕه‌ی ئاوی کانییه‌که له ڕۆژان زیاتر بوو، په‌ری ئامووریووس ده‌م به پێکه‌نین له‌و ئاوه ڕوونه‌ی جۆگه‌له‌ی کانییه‌کەوە ده‌رکه‌وت. ئه‌و دوو دڵداره‌ی به باله‌کانی شارده‌وه. به ئه‌سپایی هاته نێوان ئه‌وان و کۆنته‌وه. کۆنت سه‌ری سووڕمابوو، ده‌نگی ده‌بیست به‌لام که‌سی نه‌ده‌دی.
په‌ری ئامووریووس، هه‌ر دوو هاوڕێکه‌ی له باوه‌ش خۆی گرت. به ده‌نگێکی نزم و نه‌رم به گوێیاندا چپاندی:
''من ئه‌و که‌سه‌م که خۆشه‌ویستی ده‌پارێزم؛ گوێ ده‌ئاخنم و چاو لێکده‌نێم له‌وانه‌ی دڵداری ناکه‌ن. هیچ مه‌ترسن دڵداران، یه‌کترتان خۆش بوێ له‌م ڕۆژه ڕووناکه جوانانه‌دا، له‌م پیاده ڕێی باخانه‌دا، له‌م قه‌راخ کانی و چاوگانه‌دا، له هه‌ر کوی بۆتان ڕێبکه‌وێ. ئه‌من له گه‌ڵتانم، ئاگام لێتانه، ئه‌وانه‌ی به شتی پیرۆز گاڵته ده‌که‌ن قه‌ت ناتوانن له یه‌کتان دابڕن. خوا ئه‌م باڵه جوانانه‌ی دامێ و پێی وتم، بڕۆ ، ڕێگه بده دڵی گه‌نجان شاد بێ! ، یه‌کترتان خۆش بوێ و ئه‌من ئاگاداریتان لیده‌که‌م.''
دوایی وه‌ک تیر بۆی ده‌رچوو، شه‌ونمی گه‌ڵای دارانی چنیه‌وه که ته‌نیا بژیوی بوو. له‌م سه‌فه‌ره خۆشه‌یدا ئودیت و لوئیز که ده‌ستیان لیکئالاندبوو له‌گه‌ڵ خۆیدا برد.
لێم ده‌پرسی دڵداران دوایی چی ده‌که‌ن؟ له ڕاستیدا ئازیزه‌که‌م، زه‌حمه‌ته بوێرم ئه‌وه‌ت پێ بڵێم. ده‌ترسم بڕوام پێ نه‌که‌ی، یان ئیره‌ییت بێ به خۆشییان. یان وه‌ڵامی ماچه‌کانم نه‌ده‌یته‌وه.
ئەی لاسار! وادیاره حه‌ز ده‌که‌ی بزانی، نا؟ ناچارم ئه‌م حه‌ز‌ه‌ت ڕازی بکه‌م.
که‌واته بزانه، په‌ری ئامووریووس باڵیگرت و فڕی، لێره بۆ ئه‌ولا ، له‌ولا بۆ ئه‌ملا تا شه‌و داهات. کاتی ویستی ئه‌م دڵدارانه له‌یه‌ک جیا بکاته‌وه ئه‌وه‌نده نابه‌دڵ بوون، که ناچار بوو لۆمه‌یان بکا. وادیار بوو ـ چونکه ده‌نگی زۆر نزم بوو ـ شتێکی ئه‌وه‌نده خۆشی پێ گوتن که له خۆشییانا ڕوومه‌تیان گه‌شایه‌وه و چاویان زه‌ق مابوو.
دوای ئه‌وه‌ی قسه‌کانی ته‌واو بوو ، به پێشنیاره‌که‌ی ڕازی بوون. ئه‌ویش داره ئه‌فسووناویه‌که‌ی کێشا به نێو چاوانیاندا.
له ناکاو ــــ ئاخ نانون ئه‌و چاوانه‌ت بۆ وا دەرپەڕیون! چیت ده‌کرد ئه‌گه‌ر من ئه‌نجامی ئه‌م چێرۆکه‌م بۆ نه‌وتیایه.
له ناکاو لوئیز و ئودیت بوون به لاسکی گیایه‌کی بۆنخۆش، ئه‌وه‌نده گه‌وره ، ئه‌وه‌نده جوان و نایاب که ته‌نیا په‌ری ده‌توانێ شتێ وا دروست بکا. له‌وێ له ته‌نیشت یه‌کا مانه‌وه. ئه‌وه‌نده نزیک که گه‌ڵاکانیان لێک ئاڵابوو . بوونه گوڵێکی نایاب؛ بۆ هه‌میشه گول ده‌که‌ن و هه‌تا هه‌تایه بۆن و گولاویان تێکه‌ل ده‌بێ.
به‌ڵام ده‌رباره‌ی کۆنت ئینگوڕاند ده‌ڵێن ئه‌و هه‌موو شه‌وێک به گێڕانه‌وه‌ی داستانی بووشی فیله‌ته‌نی سه‌رئاسنین دڵخۆشی خۆی ده‌داوه که چۆن به زه‌برێکی شمشێره قورسه‌که‌ی گیڕاڵدا کوژرا.
ئێستاکه، نانون، کاتێ چووین بۆ دێ، چاو ده‌گێڕین بۆ دوو گیا کێویله‌ی بۆنخۆشی ئه‌فسووناوی و ده‌پرسین له کامه گوڵدا ڕه‌نگه په‌ری ئامووریووس په‌یدا بێ.
خۆشه‌ویسته‌که‌م، له‌م چیرۆکه‌دا له‌وانه‌یه ده‌رسێکی ئه‌خلاقی تێدا بێ، هه‌ر چه‌نده ئه‌من ئه‌م چیرۆکه‌م لێره، له‌به‌ر ئه‌م ئاگردانه گه‌رمه‌دا بۆ تۆ گێڕاوە بۆ ئه‌وه‌ی بارانی دیسامبر فەرامۆش بکەی که له شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌کەمان ئەدا. به هیو‌وه‌ی هانت بدا نه‌ختێک زۆرتر ئه‌و لاوه‌ت خۆش بوێ که ئه‌م چیرۆکه‌ی بۆ گێڕایته‌وه.
امیل زولا