ما 5103 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

کاتێک ناکۆکی دەبێ بە مایەی خێر
مێژووی فەلسەفە، مێژووی ئایدیا جۆربەجۆرەکان و بگرە زۆر جاریش ئادیا دژبەیەکەکانە. بەڵام سەیر ئەوەیە کە هەر کام لەم ئایدیایانە دەتوانن روونکەرەوەی بەشیک لە دیاردەکان بن سەرەڕای هاودژبوونیان، جا چ دیاردە بەرهەستەکان (عینی) و چ دیاردە هەستییەکان (ذهنی).
 
با ئاماژە بە نموونەیەک بکەین: ئیفلاتوون کاتێک باس دێتە سەر هونەر و هونەرمەند، بە ئەرێنی و پۆزەتیف باسیان ناکا، نە لە شار ـ خەیاڵی خۆیدا جێیان بۆ دەکاتەوە و نە کارەکەشیان بە شێوازێکی شیاو بۆ کۆمەڵگا و بۆ مرۆڤ لێکدەداتەوە. لای ئیفلاتوون هونەرمەند کۆپیی کۆپی دەکا (لای ئەو دونیای بەرهەست کۆپیی دونیای ئایدیاکانە و هونەرمەندیش بە کۆپی کردنی دونیا، قۆناخێکی تر لە دونیای ئایدیاکان دوورمان دەخاتەوە) ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بە بۆچوونی ئیفلاتون هونەرمەند لە ناسینی ئایدیا زیاتر دوورمان بخاتەوە.
 
بەڵام 'پلوتین' دامەزرێنەری ئیفلاتونیزمی نوێ، لە گەڵ ئەوەی درێژەدەری رێگا و تیۆر و جیهان بینیی ئیفلاتوون بوو، رایەکی تری سەبارەت بە هونەر و هونەرمەندان هەیە. لای ئەم بیرمەندە ئایدیالیستە، هونەر بە پێچەوانەوە دەربڕی راستەوخۆی جیهانی ئایدیاکانە، نەک کۆپیی کۆپی (واتە کۆپیی جیهانی بەرهەست).
 
بەم شێوەیە لای ئەو بە پێچەوانەی ئیفلاتوون هونەر بایەخێکی یەکجار بەرز پەیدادەکا.
 
خاڵی سەرەکیی باسەکە لەمەدایە کە ئەگەر ئیفلاتوون وەها رایەکی سەبارەت بە هونەر نەبایە و بە جورئەتەوە باس و تیۆریزەی نەکردایە، ئەوا رای پلوتین یش بە هونەر رەنگە نەیتوانیبا شکڵ بگرێ.
 
 
بەم شێوەیە ئایدیا فەلسەفییەکان سەرەڕای هاودژبوونیان، دەتوانن هاندەر و جووڵێنەر بن لە پێناوی ئایدیای نوێ دا.
سایتی قەڵەم
٢٦ مەی ٢٠١٦

 

 Bilderesultat for uenighet

گەڕان بۆ بابەت