و. هاوڕێ یوسفی
جیهانیبوونه‌وه بۆ خۆی هێزێکی پاڵنه‌ر نییه. به‌ڵکوو هه‌ر ئه‌وه بووه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌مێنێته‌وه که له‌کۆی سه‌رده‌مێکدا له ژێر ناوی مێژووی خۆله تازه‌کاندا لێیتێده‌گه‌ین، واته ڕه‌وتی که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه که به‌رده‌وام په‌ڕگیر و زۆرجار ته‌قینه‌وه ئاساییه.
ده‌رباره‌ی جیهانیبوونه‌وه
پۆل سویزی
و. هاوڕێ یوسفی
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا سه‌باره‌ت به "جیهانیبوونه‌وه" گه‌لێک بابه‌ت نووسراون. مەبە‌ستی من ئه‌وه نییه شتێک به‌م بابه‌تانه زیاد بکه‌م، به‌ڵکوو ته‌نیا ده‌مه‌وێت ئه‌م بابه‌ته له چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنی خۆم له مێژووی سه‌رمایه‌داریدا بگونجێنم.
جیهانیبوونه‌وه، دۆخ یا خود دیاده‌یه‌کی [نوێباو]1 نییه، به‌ڵکوو ڕه‌وتێکه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له ئارادا بووه. له ڕاستیدا، کاتێک سرمایه‌داری وه‌ک فۆرمێکی به‌رده‌وامی کۆمه‌ڵگای مرۆیی پێی نایه جیهانه‌وه، واته له چوار یان پێنج سه‌ده‌ی پێشووه‌وه تا ئێستا، جیهانیبوونه‌وه‌ش به‌رده‌وام و ئاماده بووه (دیاریکردنی مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌داری، بۆ خۆی پرسێکی سه‌رنجڕاکێشه به‌ڵام په‌یوه‌ندی به پرسه‌کانی ئه‌م باسه‌وه نییه). ئه‌وه‌ی گرینگه‌و په‌یوه‌ندی به‌م باسه‌وه هه‌یه، تێگه‌یشتنه له‌م بابه‌ته‌ی سه‌رمایه‌داری له بنج و بنه‌بان و جه‌وهه‌ری خۆیدا چ له ڕووی ناوه‌کی و چ له ڕووی ده‌رکییه‌وه سیستمێکی په‌ڕگیره. کاتێک ڕه‌گه‌کانی ئه‌م سیستمه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند، هه‌م گه‌شه ده‌کا و هه‌م بۆ ده‌ورووبه‌ری خۆی په‌ره ده‌گرێ و په‌ل و پۆ ده‌هاوێ. هه‌ڵبه‌ت شیکردنه‌وه‌ی کلاسیکی ئه‌م ڕه‌وته دوو جۆر [دوولانه] کتێبی سه‌رمایەی [کارل] مارکسه.
به‌ڵام هیچکات مارکس ئه‌م پرسیاره‌ی نه‌هێنایه ئاراوه ئایا سه‌رمایه‌دارییه‌کی به ته‌واوه‌تی جیهانیبوو، واته سه‌رمایه‌دارییه‌ک که هیچکات [خاوه‌ن] هیچ که‌شێکی ناسه‌رمایه‌دارانه‌ی دیکه نه‌بێت تاکوو تیایدا و به‌ره‌و لای [ئه‌و که‌شه ناسه‌رمایه‌دارییه] په‌ره بسێنێت، ئایا چیتر به‌رده‌وام [ده‌بێت] یا خود نا. هه‌ڵبه‌ت هۆکاری ئه‌مه ئه‌وه بوو [مارکس] چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ده‌کرد سه‌رمایه‌داری زۆر پێش ئه‌وه‌ی که به ئاراسته‌ی که‌شی په‌ره‌سه‌ندندا، بگاته دواین سنووری ئه‌گه‌رداری خۆی، بڕووخێت و سیستمێکی دیکه جێگه‌ی بگرێته‌وه. ئه‌و ئه‌م پرسیاره‌ی نه‌هێنایه ئاراوه ئایا سه‌رمایه‌دارییه‌کی به ته‌واوه‌تی جیهانیبوو له توانایدا هه‌یه ته‌نیا له ڕێگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ناوه‌کییه‌وه لانیکه‌م درێژه بدات به ژیانی خۆی یا خود نا، چاوپۆشی له پێشکه‌وتنی بکه‌ین؛ چونکوو ئه‌م پرسیاره‌ی له بنه‌ڕه‌تدا نه‌هێنایه ئاراوه له‌م ڕوه‌وه هه‌وڵێکیشی بۆ وڵامدانه‌وه‌ی نه‌دا.
ئه‌م بابه‌ته مایه‌وه بۆ په‌یڕه‌وه‌کانی مارکس تاکوو له‌گه‌ڵیدا تێکه‌ڵ بن و پرسیاره په‌یوه‌ندیداره‌کانی وڵام بده‌نه‌وه. بوێرانه‌ترین و له هه‌ندێک ڕووه‌وه سه‌رنجڕاکێشترین هه‌وڵ له‌م بواره‌دا کارێک بوو که ڕۆزا لۆکزامبوورگ له به‌رهه‌مه مه‌زنه‌که‌ی خۆیدا که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه له (1912)دا ئه‌نجامیدا. ئه‌و ئه‌م تیۆرییه‌ی هێنایه ئاراوه که سه‌رمایه‌داری له یه‌که‌م ڕۆژه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه تا هه‌نووکه ته‌نیا له ڕێگه‌ی په‌ره ئه‌ستاندنی خۆیه‌وه له که‌شی ناسه‌رمایه‌داری ده‌ورووبه‌ری خۆیدا ژیاوه و ته‌نیاوته‌نیا لێره‌وه و [له‌م ڕێگه‌یه‌وه] توانیویه‌تی بژی. به‌م پێیه، وڵامی ئه‌و به‌و پرسیاره‌ی هێنامانه ئاراوه ئه‌مه بوو که به‌رخۆریکردن له‌کۆی ئه‌م که‌شه قه‌یرانێکی [ئه‌وپه‌ڕه‌کی] به دیدێنێت که هیچ جۆره ڕێگه‌ی ده‌ربازبوونێک [له‌م قه‌یرانه] بوونی نابێت.
له به‌رامبه‌ردا، لێنین، سه‌رنجی خۆی نه‌ک له سه‌رمایه‌داری وه‌ک گشتێکی یه‌که، به‌ڵکوو له سه‌رمایه‌داری وه‌ک کۆمه‌ڵه‌یه‌ک له یه‌که گچکه‌کاندا چڕ کرده‌وه که تیایدا به‌هێزتره‌کان به هۆی باڵاده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ژاره‌کاندا، که باڵاده‌ست بوونیان به سه‌ر ئه‌و هه‌رێمانه‌ی [له که‌شی] ناسه‌رمایه‌داریدا مابوونه‌وه له خۆ ده‌گرت، له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا کێشمه‌کێش و ڕکابه‌رییان ده‌کرد. ئه‌م باسه کاکڵی سه‌ره‌کی به‌رهه‌مه‌که‌ی ئه‌و له ژێر ناوی ئه‌مپریالیزم دوا قۆناغی سه‌رمایه‌داری _ ییه که له جه‌نگی جییهانی یه‌کەمدا نووسی و به ته‌نیا بۆ خۆی سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نده له به‌ڵگه‌و دێکۆمێنته ئه‌زموونییه‌کانی به‌ر مه‌به‌ستی ئه‌و. ئه‌م خه‌باته له نێوان ده‌سه‌ڵاته مه‌زنه ئه‌مپریالیستییه‌کان به‌ره‌و لاوازی سیستمی سه‌رمایه‌داری وه‌ک گشتێکی یه‌که ده‌چوو و ڕێگه‌ی بۆ شۆڕش له خواره‌وه ، به تایبه‌ت شۆڕشی ڕووسیا کرده‌وه که هه‌ڕه‌شه بوو بۆ به‌رده‌وامێتی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م پێشکه‌وتنانه، سیسته‌می سه‌رمایه‌داری خۆی تیمار و درووست کرده‌وه و پاش جه‌نگ بۆ ماوه‌یه‌کی کورت، ده‌سه‌ڵاته ئه‌مپریالیستییه‌کان دیسان خه‌باتی خۆیان که بۆ هه‌ر دوولا کوشنده بوو و هه‌نووکه به هۆی هه‌بوون و ئاماده‌یی ده‌سه‌ڵاتی ناسه‌رمایه‌داری گه‌وره، ئاڵۆزتریش ببوه‌وه، ده‌ستپێکرده‌وه. ئه‌م خه‌باته که سه‌ر له نوێ ده‌ستیپێکردبووه‌وه، له‌گه‌ڵ جه‌نگی جیهانی دووهه‌م و خولێکی نوێی شۆڕشه‌کاندا، به تایبه‌ت شۆڕشی چین و سه‌رهه‌ڵدانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان وه‌ک تاقه ده‌سه‌ڵاتی جیهان و دابه‌شکردنی جیهان به دوو به‌ش: به‌شی سه‌رمایه‌داری له ژێر ده‌سه‌ڵاتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا و به‌شی ناسه‌رمایه‌داری که زۆرتر له یه‌کییه‌تی سۆڤییه‌ت و کۆماری گه‌لی چین پێکده‌هات، گه‌یشته لووتکه وچڵه‌پۆپه‌ی خۆی. ناکۆکی و پێکدادانێک که له ئه‌نجامی ئه‌م دوو به‌شه هاته‌بوون و به جه‌نگی سارد ناسرابوو زۆر جاران به ناکۆکییه‌ک له نێوان دووگرووپ له ده‌وڵه‌ته‌کاندا داده‌نرا،له ڕاستیدا گه‌لێک له‌مه ئاڵۆزتر بوو و جه‌نگه گه‌وره گه‌رمه‌کان، جه‌نگه چریکییه‌کان و، [ئه‌و] هه‌وڵه شۆڕشگێڕانه‌ی سه‌ر نه‌که‌وتن و دژه ڕاپه‌ڕینه سه‌رکه‌وتووه‌کانی ده‌گرته‌وه. جه‌نگی سارد که تا ڕاده‌یه‌ک به درێژایی نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ درووستکردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ و سه‌رکه‌وتنی سه‌رمایه‌داری له به‌راوه‌ردێکی جیهانیدا کۆتایهات. به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجامه هه‌ر چییه‌ک بوو هیچکات و له هیچ ڕوویه‌که‌وه ده‌رئه‌نجامی ڕه‌وتێکی هێوری په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه چ له ناوه‌وه‌ی سنووره سوننه‌تییه‌که‌یدا چ بانتر له‌م سنووره، له‌و شوێنه‌دا دامه‌زراوه. نه‌بوو. توندوتیژی له سه‌رجه‌م [جۆره]جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م ناکۆکییه‌دا ڕۆڵێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان ده‌گێڕاو، هه‌نووکه له‌و وڵاتانه‌دا که پێشتر ناسه‌رمایه‌داری بوون، هه‌ندێک هه‌رێمی به‌ربڵاو بوونیان هه‌یه که تیایاندا به‌ئاشکرا سه‌رمایه‌داری ڕژیمی حاکم و یاسایی ڕاگه‌یه‌ندراوه و، به‌ده‌رفه‌تی پێویسته‌وه له‌و شوێنه‌دا دامه‌زراوه. به‌ڵام هیچ گه‌ره‌نتیه‌ک نییه ئه‌م سیسته‌مه بتوانێت له‌م وڵاتانه‌دا به شێوه‌یه‌کی"ئاسایی" باڵاده‌ست بێت و درێژه به گه‌شه‌ی خۆی بدات. زێده‌باری ئه‌مه، له‌هه‌مان حاڵ‌دا که سه‌رمایه‌داری له شوێنگه‌ی سوننه‌تی خۆیدا (وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ، یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا، ژاپۆن و وڵاته کۆلۆنییه پێشووه‌کان) ده‌گه‌یشته پۆختی و گه‌شه‌ی ته‌واوه‌تی خۆی هه‌ندێک گۆڕانکاریش له سیسته‌مدا ڕووی داوه که پرسگه‌لێکی جیدی له‌م بواره‌دا ده‌هێنێته ئاراوه که په‌ره ئاستاندنی به‌رده‌وامی سه‌رمایه‌داری پاش خولی جه‌نگی سارد پێویستی به چ مانا‌و ئه‌نجامگه‌لێکه .
ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ڕه‌چاوی ده‌که‌م، سێ ئاراسته‌گیری بنچینه‌ییه که له مێژوویی ئه‌م دواییانه‌ی سه‌رمایه‌داریدا واته خولێک که به دابه‌زینی [ئابووری] 75_1974 ده‌ستی پێ‌کرد له گرینگ‌ترین ئاراسته‌گیرییه‌کانه: (1) هێورتربوونه‌وه‌ی ڕیتمی هه‌مه‌کی گه‌شه‌سه‌ندن،(2) بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌تینوتاوی کۆمپانیا چه‌ندنه‌ته‌وه‌ییه پاوانکاره‌کان [له‌گه‌ڵ هه‌ندێک جه‌مسه‌ری که‌مدا] له سه‌رتاسه‌ری جیهان ، و(3) ئه‌وه‌ی ده‌توانین ناوی بنێین ماڵیبوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی که‌ڵه‌که [کردنی] سه‌رمایه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه خولێکی توندکردنه‌وه و به‌تینکردنه‌وی جیهانیبوونه‌وه بوو که له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی ئامرازه‌کانی په‌یوه‌ندی و هاتوچۆ هاندراوه، به‌ڵام هۆکاری ئه‌م سێ ئاراسته‌گیرییه‌ی به‌رباسمان، بێگۆمان جیهانیبوونه‌وه نه‌بووه‌و جیهانیبوونه‌وه ئه‌وانه‌ی درووستنه‌کردووه. به‌ڵکوو ڕه‌گ و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م سێ [ئاراسته‌گیرییه] ده‌توانین له‌و گۆڕانانه‌دا بدۆزینه‌وه که به‌شێکن له تایبه‌تمه‌ندییه ناوه‌کی وجه‌وهه‌رییه‌کانی که‌ڵه‌که کردنی سه‌رمایه و سه‌ره‌تاکه‌ی بۆ سه‌ده‌یه‌ک پێش جمووجووڵه‌کانی زیادبوون و چڕبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه ده‌گه‌ڕێته‌وه که تایبه‌تمه‌ندی [ساڵه‌کانی] دوایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو گوزه‌رکردن و تێپه‌ڕبوون له سه‌رمایه‌داری سه‌ره‌تایی (ڕکابه‌ری) بۆ سه‌رمایه‌داری ئه‌م دواییانه‌ی (پاوانکاری) ده‌رده‌خات. کاریگه‌ری ئه‌م تێپه‌ڕبوون و گوزه‌رکردنه که به جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و ڕووداوه‌کانی پاش ئه‌وه‌وه پچڕا‌و و تووشی شێواوی هاتبوو له قه‌یرانی گه‌وره‌ی ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 1930دا به هێزی ته‌واوه‌وه خۆی به سیسته‌مدا دا‌و خۆی وه‌ک قه‌یرانێک ده‌رخست که هیچ چاک بوونه‌وه‌یه‌کی خۆبه‌خۆ بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه قه‌یراناوییه‌ی به‌دواوه نه‌بووه و هێما و شایه‌تێکی به هێزی ده‌دابه‌ده‌سته‌وه که ئه‌مه سه‌ره‌تای خولێکی (دابه‌زینی ئابووری) درێژماوه و لادانی سیستمه. به‌ڵام جارێکی دیکه جه‌نگی جیهانی فریای سه‌رمایه‌داری که‌وت و به‌و به‌دواهاتانه‌ی که ئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه بوو، و هاوڕێ و هاوشان له‌گه‌ڵ جه‌نگی سارد، ئه‌و شته‌ی ئه‌وڕۆکه له ژێر ناوی "سه‌رده‌می زێڕینی" سه‌رمایه‌داریدا ده‌ناسرێته‌وه (70 _1950) هێنایه‌بوون. ئه‌م سه‌رده‌مه زێڕینه به دابه‌زینی ساڵه‌کانی75 _1947 کۆتایی پێهات و به‌و بووژاندنه‌وه و توندکردنی ئه‌و ئاراسته‌گیرییانه به‌رده‌وام بوو که بۆ ساڵه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه،واته دواخستن له گه‌شه‌سه‌ندن، زیادبوونی پاوانکاریکردن [ی سه‌رمایه] و ماڵیبوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی که‌ڵه‌که‌کردن.
ئه‌م سێ ئاراسته‌گیرییه به‌شێوه‌یه‌کی ئاڵۆز له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا په‌یوه‌ندی به‌رامبه‌ریان هه‌یه. پاوانکاری بوونه‌وه ده‌رئه‌نجام و کاریگه‌ری ناکۆک و دژبه‌یه‌کی هه‌یه: له لایه‌که‌وه ڕه‌وتی هه‌ڵاوسانی قازانج پێکدێنێت و له‌لایه‌کی دیکه‌وه داواکاری بۆ دانانی سه‌رمایه‌ی زیاده له‌و بازاڕانه‌دا که هه‌موو ڕۆژێک ده‌چنه ژێر کۆنترۆڵێکی زۆرتره‌وه که‌مده‌کاته‌وه: قازانجگه‌لی زیاتر و زیاتر و ده‌رفه‌تگه‌لی که‌مترو که‌متر بۆ دانانی سه‌رمایه‌ی قازانجهێنه‌ر، جاڕنامه‌یه‌ک بۆ هێورترکردنه‌وه‌ی که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه و به‌م پێیه هێورتربوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری که هێزی خۆی له که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه‌وه وه‌رده‌گرێت. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له سه‌ره‌وه باسکران وه‌سفی ئه‌و شته‌یه که‌له درێژه‌ی ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 1920دا ڕوویاندا، ده‌یه‌یه‌ک که به زیادبوونی به‌رده‌وام و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامگیری سه‌قه‌ت و نه‌بوونی داهاتی توانا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان له هه‌موو پیشه‌سازییه‌کاندا، یه‌ک له‌دوای یه‌ک دیاریده‌کرێت و هه‌ڵوه‌شاننه‌وه‌ی ساڵه‌کانی 33 _1929 ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی خۆی. هه‌رله‌و کاته‌شدا له‌و قازانجانه‌ی که نه‌یانده‌توانی بازاڕی پێویست له دانانیسه‌رمایه به‌رووبوومداره‌کان واته بازاڕه قازانج هێنه‌ره‌کان به شێوه‌ی پێکهاتنی سه‌رمایه‌ی واقعی بدۆزێته‌وه، ئاراسته‌گیرییه‌کی ڕوو له گه‌شه له ئارادا بوو که زۆر جاران به‌ره‌و ڕایه‌ڵی ماڵی ڕووت، ڕایه‌ڵی سه‌فسه‌ته‌کاری، گرانفرۆشی و یاری قۆمارو سه‌وداگه‌ری ماڵی ملیانده‌نا و چه‌واشه ده‌بن. گه‌شه‌ی به‌رچاوی بازاڕی به‌شه‌کان [سه‌هام] و که‌وتنیان له دواساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 1920دا هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ڕوویدا. هه‌رئه‌م ڕه‌وته دوولانه ڕانه‌وه‌ستاوی و شێواوی له دانانی سه‌رمایه‌ی واقعیدا و گه‌شه‌ی ڕه‌وتی ماڵیبوونه‌وه له به‌رامبه‌ریدا، له"سه‌رده‌می زێڕێنی" ده‌یه‌کانی پاش جه‌نگی جیهانی دووهه‌میش سه‌ر له نوێ سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و به گوشاری ڕۆژ له دوای ڕۆژ تاکوو ئێستا درێژبۆته‌وه.
بێگۆمان کۆی ئه‌م گۆڕانکاریانه له ناوکۆیی و ده‌قی جیهانیبوونه‌وه‌دا به به‌رده‌وامی مسۆگه‌ر ده‌بێ و کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر شێوازی گوتن و سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وته جۆراوجۆره‌کان داده‌نێت. به‌ڵام جیهانیبوونه‌وه بۆ خۆی هێزێکی پاڵنه‌ر نییه. به‌ڵکوو هه‌ر ئه‌وه بووه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌مێنێته‌وه که له‌کۆی سه‌رده‌مێکدا له ژێر ناوی مێژووی خۆله تازه‌کاندا لێیتێده‌گه‌ین، واته ڕه‌وتی که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه که به‌رده‌وام په‌ڕگیر و زۆرجار ته‌قینه‌وه ئاساییه.
ژێده‌ر:
له‌م وتاره‌دا ئه‌و بابه‌ت و ده‌سته‌واژه و تێرم و ناوانه‌ی که‌وتوونه‌ته نێو کەوانەی [ ] دانان و زیاده‌ی وه‌رگێڕی کوردی ئه‌م وتاره‌یه.