نەژاد عزیز سورمێ
مانگ- ێکمان هەبووهەندێ جار نان و هەندێ جار پەنائاسمان لێى بە تاڵان بردین ئێستا بێ نان و بێ پەناین
لە ترپەى دڵ کورت تر
نەژاد عزیز سورمێ
ئەوەبوو قەڵاى سەرچڵى و ڕسکانمان؟
ئەوەبوو خەون و چراوگى ڕێگامان؟
(مانگ- ێکمان هەبوو
هەندێ جار نان و
هەندێ جار پەنا
ئاسمان لێى بە تاڵان بردین
ئێستا بێ نان و بێ پەناین..!)
....
.....
......؟
نیو سەدە:
ڕووتەڵە
چەترمان لە سێبەر هەڵداوە
هەنیەمان ئارەقەى گوناهى پێدا دێتە خوار
نیو سەدە...
نیو سەدەى خیزەڵان
بە چڕنۆک
بە تاوى فڕین و بە خوێنى ئومێد
بێدەنگیمان بە هاوارە گومڕاکانەوە دیار.
نیو سەدە
دورگەیەک بووین دوور
هەموو دونیامان لە وێنەى گۆزەیەکى شکاودا بینى.
(هەبوو پرچى دڕنییەوە
هەشبوو دایدەهێنا.
ئێمەش بۆ ژیان بە دواى
خۆڵەمێشى،
سووتانى خۆمان ئەگەڕاین
بکوژى- حسێن-
هەموو پاکیزەیى دونیاى
لە کراسێکى سووردا
بە دڕندەى چیایان سپارد...)
...
....؟
بەردیش پاڵى بە بەرد داوە
ڕووبار لە چاوتا خنکاوە
بمپارێزە!
بمپارێزە شوورەى خۆشەویستى،
شوورەى ئەبەدیەت
بمپارێزە!
هاوارێکى ترم پێ نەماوە...
بم
پا
رێ
زە...