هاوار تەیب
تێبگه كه‌لاوه‌كانی مۆدێرنهپڕ پڕن له‌ورده شكانپڕه له‌لافاوی بێ ئومێدیمۆدێرنهدهریایهكه لە سەر پشتی مەرگ
کوشتنی ئومێد
هاوار تەیب
كه‌مردم
بڵێ: ماڵئاوا ئه‌ی پیاوێك له‌قه‌ره‌باڵغی و
چۆڵه‌وانییه‌ك له‌نهێنیی مه‌رگ.
بڵێ:
ئه‌ی دێوانه‌ترین سه‌رچۆپی عیشق
ئه‌ی پاكترین سه‌ركه‌شی
ئه‌ی نووری ئیمان
سڵاو...
سڵاو ی دوای بێ ئومێدی و
شۆڕبوونه‌وه بۆ دواوه...
تێبگه كه‌لاوه‌كانی مۆدێرنه
پڕ پڕن له‌ورده شكان
پڕه له‌لافاوی بێ ئومێدی
مۆدێرنه
ده‌ریایه‌كه
له‌سه‌ر پشتی مه‌رگ و
ڕووناكییه‌كه له‌سه‌ر پشتی تاریكی...
خۆ خواردنه‌وه‌ی دوای جه‌نگ و
کوشتنی ئومێده...
مردنێكی له‌سه‌ر خۆیه
هاوڕێ...
زه‌وی به‌قه‌د گه‌وره‌یی
پڕه له‌نائومێدی
وه‌ك خڕی
پڕه له‌بێباكی...
وه‌ك ئاو پڕه له‌كوشتنی ئه‌ڵماس...
وەك جەنگ پڕە لەکوشتنی هیوا،
پڕە لەهیلاكی و
شکاندنی پەنجەرەکان
بڕینی هەموو سنوورەکانی ژیان و
ئاوەدانکردنەوە ماڵی تەنیایی.