و. هاوڕێ یوسفیئهو به‌پێی ئه‌م نه‌ریته پێمانده‌ڵێت بزاوته‌کانی یاسا مێژوویی یان کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بێمانان. له جیات ئه‌وه ئێمه ده‌بێت مێژوو به کۆمه‌ڵه‌یه‌ک بزانین که تیایدا به‌رده‌وامه‌تی به‌مانای پێکدادانی ڕووداوه‌کی هه‌ندێک توخمه که پێشتر بوونیان هه‌بووه به‌ڵام هاوکات پێشبینی ناکرێن.
ئاڵتووسێر و تیۆری ئه‌ده‌بی
مۆنتا وارێن
و. هاوڕێ یوسفی
له‌کاتی مه‌رگی ئاڵتووسێردا(1990)ده‌توانرا پێویستی هه‌بوونی کتێبێک ده‌رباره‌ی ئاڵتووسێر و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بخرێته به‌ر باسه‌وه. له‌و کاته‌دا جه‌غدکردنی ئاڵتووسێر له‌سه‌ر خوێندنه‌وه ئه‌ده‌بی و کولتوورییه‌کان به ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو لاواز و کاڵ ببووه‌وه. هه‌ندێک چه‌مک و زاراوه که له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و یاخود نزیکترین هاوبیره‌کانی[بۆ نموونه] پیێر ماشێری(Pierre Machery)و ئێتیێن بالیبار(Etienie Balibar)وه‌رگێڕابوو ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ گۆشه‌گیرتر و ته‌ریکتر ده‌بوونه‌وه. له‌وانه‌یه یه‌کێک له‌م هۆکارانه، ئه‌مه بێت که ئاڵتووسێر له‌که‌ش و هه‌وای مارکسیستیدا چالاک بوو. که‌شێک که ئێستایش له ڕووی تیۆریک و له ڕووی کردارییه‌وه کۆتایی به‌خوله‌که‌ی هاتبوو. له خوێندنه‌وه ئه‌ده‌بییه‌کاندا هه‌ندێک تیۆری ڕه‌کابه‌ری وه‌ک مێژووگه‌رایی نوێ(New Historicism) _ که توخمه‌کانی له مارکسیزمدا بێچمی وه‌رگرتبوو _ جێگای تیۆرییه مارکسیستییه‌کانیان گرتبووه‌وه.(Gallagher 1998) به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌م خوله‌دا به‌ناوبانگترین ڕه‌خنه‌گره مارکسیستییه‌کان هه‌وڵیان ده‌دا حه‌زه‌ر له ئاڵتووسێر و ئاڵتووسێریانیزم(Althusserianism) بکه‌ن. تێری ئیگلێتۆن_(Terry Eagleton)که کاتی خۆی به‌رهه‌مه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی ئاڵتووسێر و ئه‌واندا هه‌ڵده‌سه‌نگێندرا_ ئێستا به ئاشکرا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات به‌رهه‌مه‌کانی ئاڵتووسێر پتر نێگاتیڤ و مه‌نفین تا پۆزێتیڤ و ئیجابی و به‌ناچاری[ده‌بوو] خۆی له ئاڵتووسێر و هه‌ر شتێکی فه‌ره‌نسی ببوێرێت. هه‌ر له‌و خوله‌دا فرێدریک جیمسۆن(Fredric Jameson)که هیچ کات به ئالتووسێرییه‌ک دانه‌ده‌نرا ئاڵتووسێر و ماشێری به پۆست مۆدێرنیسته نهێنییه‌کان(crgpto_ Postmodernists)و نا عه‌قڵگه‌را دانا که هه‌ر شتێک که ده‌رباره‌ی مارکسیزم گوتبوویان ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی ڕووداوه‌کی بوونی مێژووه.
له وها دۆخێک‌دا [وه‌ک] تاوانبارێتی و ته‌نانه‌ت ڕقێک ده‌رده‌که‌وێت. ئێمه ته‌نیا له دووی پاساو و[ڕوونکردنه‌وه‌ی]ناوی[وتاره‌که‌مان] (واته ئاڵتووسێر و تیۆری ئه‌ده‌بی)ین. به‌ڵام ته‌نانه‌ت گه‌ر بمانه‌وێت وا پاساوێکیشمان هه‌بێت پێویسته خۆمان به ته‌واوه‌تی یان لانیکه‌م تا ڕاده‌یه‌ک له‌به‌ر ته‌سکایه‌تی هه‌ندێک ڕاڤه ڕزگار بکه‌ین که که‌وتوونه‌ته نێوان ئێمه و ده‌قه سه‌ره‌کییه‌کانی ئاڵتووسێره‌وه. کاتی خۆی ئاڵتووسێر بۆ خۆشی که هه‌وڵی ده‌دا "سه‌رمایه"ی مارکس به شێوازێکی نوێ بخوێنێته‌وه گرفتێکی له‌م شێوه‌ی هه‌بوو. ئه‌و به‌وه‌ی زانی ده‌قێک له کاتی جۆراجۆردا ڕاڤه‌ی جۆربه‌جۆری بۆ ده‌رکرێت چونکوو به‌پێی پێویستی هه‌ر زه‌مه‌نێک به‌شێکی هه‌ر کتێبێک پڕ ڕه‌نگتر ده‌بێته‌وه. به‌م پێیه، به‌ڕای ئه‌و، تاکه ڕێگه بۆ ئه‌وه‌ی شتێکی نوێ سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌کانی مارکس بڵێین و کارێک زیاد له‌و خوێندنه‌وانه‌ی[تاکوو ئێستا]که‌سانی دی له‌مه‌ڕ مارکس کردوویانه بکه‌ین[ئه‌م خوێندنه‌وانه بۆ خۆیان به‌پێی خوێندنه‌وه‌کانی که‌سانی دیکه له مارکس کراون و ئه‌م زنجیره هه‌ر به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی هه‌یه)ئه‌مه‌یه که‌لای خۆمان بڵێین"سه‌رمایه"یان پێشتر گه‌له‌ک جار بۆ گێڕاوینه‌ته‌وه. چ شتێک له‌م خوێندنه‌وانه‌دا سه‌رنجمان ڕاده‌کێشێت چ شتێک له په‌یوه‌ندیدا به "سه‌رمایه"وه به لاڕێمان دبات و چه‌واشه‌مان ده‌کات؟ چ شتێک له ده‌قه‌کانی مارکسدا ناخوێندرێنه‌وه(unreadable). چما ئه‌م به‌شه وه‌لانراوه یان [نه‌بینراو]بۆته‌وه؟ و له‌کۆتاییدا له‌م گه‌مه و یاری بینرا و نه‌بینراوه‌دا چ شتێک له ڕووی سیاسی و فه‌لسه‌فییه‌وه ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه؟
به‌ڵام چۆن ده‌توانی به ته‌واوه‌تی به‌ئاگا بین له‌مه‌ی ده‌قێک خۆی به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێنێت و بۆ به‌رهه‌مهێنانی شتێکی نوێ ده‌بێت له‌ده‌ستی هه‌ڵبێین؟ به‌ڕای ئاڵتووسێر ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌ڕاده‌ی پێویست ووشیار و به‌ئاگا بێت ده‌بێت ئه‌فسانه‌ی خوێنه‌ری تاکی(sditargrealer) وه‌لانێت.
ته‌نانه‌ت گه‌ر خوێنه‌رێک زه‌ینێکی هه‌بێت دیسان له‌به‌رده‌میدا ده‌قێک ده‌بینێت له گشتییه‌که‌یدا هه‌ڵگری بینین و خوێندنه‌وه‌یه. له به‌رامبه‌ر ئه‌فسانه [خوێنه‌ری تاکی] دا ئاڵتووسێر [پێیوایه] شتێک وه‌ک "خوێندنه‌وه‌ی بێ‌تاوان"[بێلایه‌ن] (Innocent reading)بوونی نییه و ئه‌مه‌ی که ئێمه کاتێک ده‌ست به‌خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێک ده‌که‌ین ئه‌و نووسینانه ده‌خوێنینه‌وه که به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێندرێن. هه‌ڵبه‌ت"سه‌پاندن"(imposed)وشه‌یه‌کی قورس و گرانه : له‌گه‌ڵ خوی‌دا هه‌ندێک مانا ده‌هێنێته ئاراوه زیاد له‌و ڕاڤه دیاریکراوانه: (ناچاره‌کی له‌گه‌ڵ ناچاری، سه‌پاندن [هه‌مووی ئه‌مانه] ده‌لاله‌ت له که‌ڵک وه‌رگرتنی دیاریکراو له هێز و ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن به‌م مانایه که ڕاڤه‌کان ته‌نیا [ئه‌نجامی] که‌ڵک وه‌رگرتنی ئازادانه‌ی تاکه‌کان نییه له وزه‌ی عه‌قڵ به‌ڵکوو له ژێر کاریگه‌ری هه‌ندێک په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتێکدان که[له هه‌ر کاتێکدا] په‌ره به‌خوێندنه‌وه‌یه‌ک ده‌ده‌ن و خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه ده‌خه‌نه په‌راوێزه‌وه یاخود ته‌ریکی ده‌خه‌ن. بۆ به‌دوادا چوونی باسه‌که‌ی ئاڵتووسێر ده‌بێت له‌جیات دوان ده‌رباره‌ی گشتی یان جێکه‌وتووترین ڕاڤه‌ی به‌رهه‌مه دیاریکراوه‌کان قسه له‌ڕاڤه باڵاده‌سته‌کان بکه‌ین واته ئه‌و ڕاڤانه‌ی جێکه‌وتوو و سه‌لمێندراو و ناسراون چونکوو په‌یوه‌ندییه دیاریکراوه‌کانی ده‌سه‌ڵات و هێز(power and force)وایانده‌وێت و واده‌خوازن. تێگه‌یشتن له‌م ڕاستییه کاری خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ئاڵتووسێر زیاد له پێشوو ترسناکتر ده‌کاته‌وه. گه‌ر ته‌فسیره باڵاده‌سته‌کانی به‌رهه‌مه‌کانی ئاڵتووسێر به ته‌واوه‌تی جێنه‌که‌وتوون یا خود به دڵی ئه‌و خوێنه‌رانه نییه که هه‌وڵده‌ده‌ن زه‌ینیان له‌مه‌ڕ مانا و ده‌قه‌کانی ئاڵتووسێر بکه‌نه‌وه و ئاوه‌ڵا بکه‌ن، به‌ڵا ئه‌م ڕاڤانه تاڕاده‌یه‌ک له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌کان، ئاینه‌کان،کرداری په‌یوه‌ندیدار به‌وانه‌وه ده‌سه‌پێندرێن، باڵاده‌ستن. هیچکات ناکرێت ئه‌وانه ڕه‌ت بکرێنه‌وه یان خه‌تی[سوور و]به‌تاڵکردنه‌وه‌یان به سه‌ردا بهێنرێت که‌س ناتوانێت ئه‌م ئایین[ و باوه‌ڕانه ]بباته ژێر پرسیاره‌وه ته‌نیا ده‌توانی ڕاده و ئاستی کاریگه‌رییه‌کانیان له کۆمه‌ڵگایه‌کدا دابه‌زێنین. به‌ڵام ئه‌م ئایینانه چ شتێک به سه‌ر ئێمه و ده‌قێکدا که ده‌یخوێنینه‌وه ده‌سه‌پێنن؟
له ڕاستیدا (ئێمه مانانێک که به‌هه‌رحاڵ له کۆمه‌ڵگا ئازاده‌کاندا ده‌ژین نه‌ک له تیۆکراسییه‌کاندا) به بێقسه‌کردن و دوان له سه‌ر پاژه‌کان، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه ئاماژه به‌م بابه‌ته بکه‌ین که خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێک به‌رهه‌می وه‌ک به‌رهه‌مه‌کانی ئاڵتووسێر زۆر به که‌می له ته‌نیایدا ڕووده‌دات. زۆربه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مانه له زانکۆ و کالێجه‌کاندا و وه‌ک وانه‌ی سه‌ره‌کی و پێویست له‌وانه دیاریکراوه‌کاندا به هاریکاری و ڕێنوێنی ڕاهێنه‌ر/ مامۆستاوه ده‌خوێندرێن. مامۆستا هاریکاری و ڕێنوێنی خوێندکاران ده‌کات له واتا و مانا دژواره‌کانی ئه‌م به‌رهه‌مانه تێبگه‌ن یاخود کۆمه‌ڵێک مانا به شێوه‌یه‌کی بێمه‌ترسی(safely)ده‌توانن ببنه جێگره‌وه به‌رهه‌مه سه‌ره‌کییه‌که. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌مه واتا‌و مانایه که ده‌بێت له درێژه‌ی[ڕه‌وتێکدا] که ناوینراوه تاقیکردنه‌وه پێشکه‌شبکرێت. داوا له خوێندکاران ده‌کرێت بیرکردنه‌وه‌کانی ئاڵتووسێر کۆبه‌ندی و پۆلێنبه‌ندی بکه‌ن و ئاڵتووسێر له یه‌کێک له ده‌سته‌به‌ندییه‌کاندا بگونجێنن که [پێشتر] دیاریکراوه[بونیادگه‌رایی، تیۆری ئه‌ده‌بی، مارکسیزم].
هه‌ڵبه‌ت به‌و جۆره‌ی که باوه مامۆستا بۆ خۆی نه‌توانێت له مانای به‌رهه‌مه‌کانی ئاڵتووسێر تێبگات؛ گه‌له‌ک به‌رهه‌می پله‌دوو بوونیان هه‌یه(وه‌ک ئه‌م خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌متان)که مانای به‌رهه‌مه‌کانی ئاڵتووسێر به‌شێوه‌یه‌کی ساکار و ساده‌تری بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن. ئه‌م ڕا و ڕه‌خنانه له‌ڕێگه‌ی پسپۆڕانی زانستگاییه‌وه نووسراون. گه‌ر نه‌توانی پرسی"وه‌لانانی"خوێندنه‌وه باڵاده‌سته‌کان بهێنینه ئاراوه چۆن ده‌توانین شان نه‌خه‌ینه به‌ر ئه‌و قورساییه؟ یه‌که‌م هه‌نگاو[که بۆ خۆی به په‌ره‌سه‌ندنی کولتووری و مێژووییه‌وه که باڵاده‌ست بوونی خوێندنه‌وه باوه‌کانی ئاڵتووسێریان لاواز کردووه مومکین و ئه‌گه‌ردار بووه] شیکردنه‌وه و ناسینی وردی ئه‌م نووسینه‌یه.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی پله‌دوو ده‌رباره‌ی ئاڵتووسێر ده‌ریده‌خات زیاد له ئاڵتووسێریانیزمێک بوونی هه‌یه و ئه‌مه‌ی که ئه‌م خوێندنه‌وه جیاوازانه لێکدی جودان. به‌م پێیه هێرشی توندی تامپسۆن بۆ سه‌ر ئاڵتووسێر له کتێبی هه‌ژاری تیۆر دا ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره بێت به‌ختی هه‌بوو له[جیهانی]زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا (به تایبه‌ت مێژوو و کۆمه‌ڵناسی)پێشوازی لێبکرێت که هێنانه ئارای هاوکات بوو له‌گه‌ڵ هێنانه ئارای ئه‌م تیۆره که تاکه مرۆییه‌کان ده‌توانن ووشیارانه بانتر له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی بجووڵێنه‌وه و کرداره‌کانی خۆیان ئاراسته بکه‌ن، [واته] هاوکات له‌گه‌ڵ بووژانه‌وه و زیندووکردنه‌وه‌ی تاکگه‌رایی مێتۆدۆلۆژیکاڵ(Methodological individualism)و تیۆری هه‌ڵبژاردنی عه‌قڵانی(Rational _ choice theory).
زۆربه‌ی تیۆریسیه‌نه‌کان هه‌ستیان کرد، ده‌ربڕین ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌ی وه‌سفی دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م دیاردانه له‌و هه‌ڵبژاردنی ووشیارانه‌ی تاکه‌کاندا بگه‌ڕێن[ و له‌وێدا بیدۆزنه‌وه] له‌مه گرینگتر ئاڵتووسێریانیزمی ئینگلیزی له‌و کاته‌دا به‌هۆی ناکۆکییه‌کانییه‌وه له[پانتای] تیۆری کۆمه‌ڵایه‌تیدا له حاڵی داگه‌ڕان و داڕماندا بوو. له سه‌ره‌کیترین به‌رگریکاره‌کانی باری هیندس و پاول هیرست پاش که‌متر له ده‌یه‌ێک ڕوویان له ئاڵتووسێر و مارکس وه‌رگێڕابوو. هه‌وڵی ئه‌وان بۆ پێکهێنانی زانستێکی مێژوویی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه چه‌مکانه‌ی له ئاڵتووسێر وه‌رگێڕابوون که‌متر له پێنج شه‌ش ساڵدا شکستی هێنا. ئه‌م هه‌وڵه فیکرییه‌ی ئه‌وان به گۆڤاری "کرداری تیۆریک"(Theoretical practice)ه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و به په‌له له کۆمه‌ڵه به‌رهه‌مێکدا له ژێر ناوی"شێوازی به‌رهه‌مهێنان و فۆرمبه‌ندی(شێوه‌به‌ندی)کۆمه‌ڵایه‌تی"دا بڵاوکرایه‌وه.
تێدبێنتۆن له کتێبی خۆیدا"سه‌رهه‌ڵدان و داڕمانی مارکسیزمی بونیادی:ئاڵتووسێر و کاریگه‌رییه‌کانی"به‌رگریه‌کی بوێرانه له ئاڵتووسێر له به‌رامبه‌ر تامپسۆندا پێشکه‌شکرد. ئه‌م کتێبه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌رمبوونه‌وه‌ی نێوان ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 1980 بوو. ئه‌گه‌رچی بێنتۆن مارکسیزمی بونیادی ئاڵتووسێری به وێرانه‌یه‌کی بێبایه‌خ ده‌زانی به‌ڵام هه‌وڵی ده‌ده‌ا له نێوان هه‌ندێک پارچه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ئاڵتووسێر دا، ئاڵتووسێریانیزمێک دابمه‌زرێنێته‌وه که هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ [سیسته‌می] گه‌ڵاڵه‌کراوی هیندس و هیرستدا(له ڕاستیدا بێنتۆن ڕه‌خنه‌گری خوێندنه‌وه‌ی ئاڵتووسێری ئه‌وانه)جیاوازیگه‌لێکی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا له بێچمدانی به‌رهه‌مه‌کانی ئاڵتووسێردا وه‌ک سیسته‌مێکی ده‌ربڕینی هاوئاهه‌نگدا به‌شداری کرد. ئه‌م هه‌وڵه به شێوه‌یه‌کی پێویست پابه‌ند بوو به هه‌ڵبژاردنی هه‌ندێک توخمی دیاریکراو یان سه‌رنجدانی و وه‌لانانی توخمه‌کانی دیکه. له هه‌ر حاڵێکدا ئه‌و سیسته‌مانه‌ی ئه‌م بیرمه‌ندانه له‌و ماتریالانه‌ی ئاڵتووسێر وه‌ریانگرتبوو و گه‌ڵاڵه‌یان کرد شکستیان هێنا و سه‌ر نه‌که‌وتن. ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ ئێمه گرینگه ئه‌م ته‌فسیر و ڕاڤه کاریگه‌ریانه له ده‌قه سه‌ره‌کییه‌کانی ئاڵتووسێر دوور که‌وتبوونه‌وه و زیاد له پێویست پشتبه‌ست بوون به ڕاڤه‌کانی دیکه‌وه و هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بابه‌ته_ به تایبه‌ت له زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا _ نائاسایی نییه. ئه‌م ڕاڤانه_ چ پۆزێتیڤ و چ نێگاتیڤ _ سه‌رجه‌میان ئاماژه به شتێک جگه ده‌قه‌کانی ئاڵتووسێر ده‌که‌ن؛[واته ئاماژه به] سیسته‌م یان ئه‌و سیسته‌مانه‌ی به پێی چه‌مک یان زاراوه وه‌رگێڕاوه‌کان له ده‌قه‌کانی ئاڵتووسێر [ده‌که‌ن] پێکهاتوون و نه‌ک له‌م ده‌قانه بۆ خۆیان. له‌وه سه‌رنجڕاکێشتر ئه‌مه‌یه که ئه‌م هاوار و هه‌ڵایه له خوێندنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا زیاتر ده‌بێت. تیۆری ئه‌ده‌بی ئه‌وڕۆکه وه‌ک شتێکی ئه‌مپریالیستی له‌هه‌موو لایه‌که‌وه که‌وتۆته به‌ر هێرشه‌وه. ده‌گوترێت بۆ هه‌ر پانتایه‌ک بیه‌وێت _ به‌پێی له‌به‌رچاو گرتنی باوه‌ڕپێکراوی لقه‌کانی دیکه _ ده‌چنه ناوییه‌وه و له هابێرماسه‌وه تا سووکاڵ ئه‌م تۆمه‌ته ده‌هێننه ئاراوه که تیۆری ئه‌ده‌بی مافی دوان له‌سه‌ر هه‌موو شتێک بۆ خۆی به پارێزراو ده‌زانێت و له کرداردا هه‌موو شتێک بۆ ئه‌ده‌بیات که_ چیرۆکه_ داده‌به‌زێنێت. وا دیدگه‌یه‌ک ڕه‌نگداننه‌وه‌ی تۆمه‌تی پێری ئه‌ندرسۆنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌وێوه که چه‌قی مارکسیزم له ڕووسیاو ئه‌ورووپای خۆرهه‌ڵاته‌وه بۆ ئه‌ورووپای ناوه‌ندی و خۆرئاوا و له چالاکانی پرۆفشناڵه‌وه بۆ ئاکادێمێسییه‌نه‌کان و ئه‌دیبه‌کان گوازرایه‌وه تیۆری مارکسیستی له[پانتای] سیاسه‌ت و مێژوو دوور که‌وته‌وه و به‌ره‌و پانتایه‌کی ڵێڵی[وه‌ک] فه‌لسه‌فه_که گه‌له‌ک دووره له واقعه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان_ ڕۆیشت که‌واته ده‌شێت به‌م جۆره بێت که ئاڵتووسێر له دوای سه‌رهه‌ڵدان له باسه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه له تیۆری ئه‌ده‌بی و کولتووریدا سه‌ریهه‌ڵدا. چۆن باسه ئه‌ده‌بی و کولتوورییه‌کان له جیات[عه‌قڵ]پانتای قسه‌ی سه‌رزاره‌کییه و جوانیناسی باسێکه و خه‌مڵاندنه‌کانی گرینگتره له حه‌قیقه‌ته‌که‌ی یان [ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی]؟
ده‌مه‌وێت لێره‌دا هه‌ڵوێستێکی گه‌له‌ک جیاواز وه‌ربگرم:گه‌ر ئاڵتووسێر له خوێندنه‌وه ئه‌ده‌بییه‌کان نزیک بووه ئه‌مه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رنجدانی ئه‌و له حه‌قیقه‌ت [ناوه‌ڕۆک] به‌ڵکوو له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ئه‌و له ڕێگه‌ی ئه‌م که‌ره‌سته‌وه هه‌ندێک گرفتی بابه‌تی ده‌ربڕیوه. ئه‌و گرفتانه‌ی هه‌ر که‌س بیه‌وێت دوای ده‌ربڕینی مێژوویی له ئه‌ده‌بیات بکه‌وێت له‌گه‌ڵی ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه. بۆچی ئێمه ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات و کو‌لتوور به‌پله‌دوو و ناپێویست بزانین؟مه‌گه‌ر ئه‌مه ئه‌گه‌ردار نییه که‌له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتدا هه‌ندێک گرفتی تایبه‌تی ده‌بڕینی مێژوویی ئه‌ده‌بیات ئاشکراتر له لقه‌کانی دیکه ده‌رده‌که‌ون؟ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی که‌له ئاڵتووسێر له تیۆری ئه‌ده‌بیدا باو و باڵاده‌ست وه‌ک ته‌فسیرێکی یه‌که و شتێک که له سه‌ری ڕێکه‌وتبێتن نییه به‌ڵکوو کۆمه‌ڵه‌یه‌کی دیالێکتیکییه له‌گه‌ڵ هه‌ندێک ته‌فسیری پێکناکۆکدا.
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت سه‌رنجی ئه‌م خاڵه بده‌ین که وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه‌کانی ئاڵتووسێر و پاش ئه‌و ماشێری هاوکات نه‌بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌فسیرانه‌ی که پاشان بوونه پێکهێنه‌ری سیسته‌می ئاڵتووسێری. بێگۆمان ئه‌م سیسته‌مه به‌و ماتریالانه پێکهات که له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و و قوتابییه‌کانی وه‌رگێڕابوون به‌ڵام له هه‌ندێک بابه‌تدا له‌گه‌ڵ سه‌رنموونه‌که‌ی خۆیدا هه‌ندێک جیاوازی بنه‌ڕه‌تیان هه‌بوو. جێگه‌ی سه‌رنجه بزانین ئاڵتووسێریترین تیۆری ئه‌ده‌بی ئینگلیزی زمانه‌کان زۆر به که‌می باسی ئاڵتووسێر ده‌کات و ماشێریش ته‌نیا هه‌ندێک پێشتر له ئاڵتووسێر ده‌خاته به‌ر سه‌رنجه‌وه. تێری ئیگلتۆن کتێبی"ڕه‌خنه‌و ئایدیۆلۆژیا"ی(Criticism and idedogy) له‌م بواره‌دا نووسی. ئه‌م کتێبه ئه‌و کاته‌ی نووسه‌ره‌که‌ی بۆ خۆی ڕه‌تی کرده‌وه سه‌ره‌نجی پێدرا و کاریگه‌ری دانا. ئه‌م به‌رهه‌مه گه‌له‌ک جیاوازی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی ئاڵتووسێری و ماشێریدا هه‌یه و به جۆرێک لادانه له هێڵی [فیکری]ئه‌وان. "ڕه‌خنه و ئایدیۆلۆژیا"له زانستی مێژوویی ده‌کۆڵێته‌وه و ئه‌مه خاڵێکه تاکوو ئه‌و کات له خوێندنه‌وه ئه‌ده‌بییه‌کاندا له یادکرابوو. هه‌نووکه به تێپه‌ڕبوونی چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک له چاپی ئه‌م کتێبه ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێین [ده‌ق/کتێبی] ئیگلتۆن چه‌ندان کاریگه‌ری قووڵی له‌سه‌ر ئه‌م لقه دانا. به‌رهه‌مه‌که‌ی ئه‌و دوولایه‌نی هه‌بوو یه‌که‌م ڕه‌خنه‌ی هونه‌رناسی دیدگه کولتوورییه مارکسیستییه ئینگلیزییه‌کان و دووهه‌م ڕه‌خنه‌ی جوانیناسی پووچ و به‌تاڵ یان ئه‌خلاقگه‌رایی نه‌ریتی ئۆمانیزمی لیبڕاڵ و ئه‌م ڕه‌خنانه ڕێگه‌یان به‌ره‌و زانستێکی ئه‌دبیاتی کرده‌وه که هه‌م ماکی و ماتریالی و هه‌م مێژوویی بوو و ئه‌م زانسته‌یه که ئه‌م وتاره به نیازه په‌ره‌ی پێبدات.
هه‌ڵبه‌ت ئێمه لێره‌دا نامانه‌وێت کاریگه‌رییه‌کانی"ڕه‌خنه و ئایدیۆلۆژیا"له سه‌ر تیۆری ئه‌ده‌بی به گشتی یان ته‌نانه‌ت له سه‌ر تیۆری ئه‌ده‌بی مارکسیستی بپشکنین و بخوێنینه‌وه به‌ڵکوو ده‌مانه‌وێت بزانین ئه‌م به‌رهه‌مه له پێکهێنانی مۆدێلێکی کاریگه‌ر و به هێزی تیۆری ئه‌ده‌بی ئاڵتووسێری چ مێتۆد و مه‌نهه‌جێکی په‌یڕه‌و ده‌کرد. مۆدێلێک که هه‌م بووه جێگره‌وه‌ی تێزه‌کانی ئاڵتووسێر و ماشێری و هه‌م ئه‌وانی له پشت خۆیه‌وه شارده‌وه.
خراپ نییه"ڕه‌خنه و ئایدیۆلۆژیا"له ته‌نیشت به‌رهه‌می ماشێری واته"تیۆری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ده‌بی" دا دابنێین. ئیگلتۆن له کتێبه‌که‌ی خۆیدا گه‌له‌ک له ژێر کاریگه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه‌دا بووه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ته‌نانه‌ت ستایلی[نووسینی] ئه‌و له ماشێری ده‌چێت،[بۆ نموونه] گه‌له‌ک قسه‌ی سه‌رزاره‌کی به‌که‌ڵکوه‌رگرتن له ته‌وس و داڕشتنی وردی گۆڤاره‌کان و سه‌رنجدانی زۆری پاژه‌کان. به‌ڵام ئه‌م شۆ و به‌زمگێڕانه‌ی ستایل و زاراوانه هه‌ندێک جیاوازی بنه‌ڕه‌تی به تایبه‌ت له به‌ستێنی چه‌مکه‌کاندا ناشارێته‌وه. به‌رهه‌مه‌که‌ی ماشێری به شێکردنه‌وه‌ی کا‌ریگه‌رترین له‌مپه‌ره تیۆرییه‌کان له‌به‌رامبه‌ر تیۆری سه‌رچاوه‌ی ئه‌ده‌بیاتدا ده‌ست پێده‌کات و پاشان ڕاسته‌وخۆ ده‌قه‌کانی ژوول ڤێرن(Jules_verne) شیده‌کاته‌وه. ئه‌و شته‌ی به زه‌قی له ڕه‌خنه و ئایدیۆلۆژیادا جێگه‌ی خاڵییه. ماشێری له مێتۆد و تیۆردا ورد[و وردبینه]. ماشێری لێره‌دا شوێنکه‌وتوو وپه‌یڕه‌وی سپینۆزایه که پاشان زانسته‌که‌ی وه‌ک سیسته‌م یاخود مێتۆدێکی تیۆریک وه‌سفده‌کات که ناتوانێت پێش ناسین بکه‌وێت به‌ڵکوو ڕه‌نگدانه‌وه یان ده‌ربڕینی ناسینه. به‌رهه‌می ئیگلتۆن به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه بوو: پاش باسێکی کورت له‌مه‌ڕ مێژووی "ئایدیۆلۆژیای ڕه‌خنه‌یی"_ که پێش ئه‌مه ئایدیۆلۆژیای ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له ئینگلستاندا بوو_ ئه‌و ده‌ست ده‌کات به ڕێزگرتنی "گرووپه‌کان"، "بونیاده‌کان"و"توخمه‌کان"که لێکدانه‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌ک تێکه‌ڵکردنیان بابه‌تی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی به‌رهه‌م ده‌هێنێت:[بۆ نموونه] شێوازی به‌رهه‌مهێنانی گشتی، شێوازی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ده‌بی، ئایدیۆلۆژیای گشتی، ئایدیۆلۆژیای په‌یوه‌ندیدار به نووسه‌ر و ئایدیۆلۆژیای جوانیناسانه یان ستاتیکی. به‌م پێیه زانستی ده‌ق خوێندنه‌وه‌ی فۆرمێکی تایبه‌ته که ده‌توانین ئه‌م توخمانه له‌گه‌ڵ یه‌کدی تێکه‌ڵ بکرێن و کۆمپۆزێشێنی یه‌کله‌دوای یه‌ک و زنجیره ئاسای[ئه‌و توخمانه‌یه].
ئه‌م دوو شێوازه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گشتی هه‌م شێوازی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ده‌بی و هه‌م ئایدیۆلۆژیای گشتی دیاریده‌کات. ئیدیۆلۆژیای گشتیش ئایدیۆلۆژیای جوانیناسه‌کی و ئایدیۆلۆژیای په‌یوه‌ندیدار به نووسه‌ره‌وه دیاریده‌کات. هه‌ر کام له‌م توخمانه بۆخۆیان کۆمه‌ڵێک توخم و تواناییان له خویاندا گونجاندووه و جێکردۆته‌وه. ئه‌م ڕاستییه که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات به کۆمه‌ڵه‌یه‌ک له هه‌موو ده‌قه‌کان و ناوکۆییه‌کی کراوه له[پێکهات]تێکه‌ڵکردنه هێزه‌کییه[پۆتێنشیال]کان بزانین. لێره‌دا واده‌رده‌که‌وێت سیسته‌مێکی فه‌رمی به‌دیهێناوه که پێش واقیعی مێژوویی ده‌که‌وێت. سه‌رباری ئه‌مه نه‌ک ته‌نیا شوێنگه‌و باری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ده‌بیات وه‌ک بابه‌تێکی ماکی دیاریکه‌ری ئه‌ده‌بیاته به‌ڵکوو سیسته‌می ئایدیۆلۆژیای گشتی که هه‌م ئایدیۆلۆژیای جوانیناسه‌کی و هه‌م ئایدیۆلۆژیای په‌یوه‌ندیدار به نووسه‌ر له‌وێدا بێچمده‌گرێت به هیچ جۆرێک سیسته‌مێکی داخراو نییه و له‌ڕاستیدا ڕووی له شتێک کردووه:واته مێژوو:که به بێ ئه‌مه بێمانایه.گه‌ر ئه‌م ئایدیۆلۆژیایه به‌و جۆره‌ی ئاڵتووسێر جه‌غدی لێده‌کات بوونێکی هۆکاره‌کییه و گه‌ر جۆرێک کرداره که‌واته"کردارێکی مانادار"ه. سیسته‌مێک له ماناکان که دواماناکه‌ی له شتێک له ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه سه‌رچاوه وه‌رده‌گرێت. ڕووداوێکی مێژوویی که هه‌ڵبه‌ت ته‌نیا له کاتی نه‌بوونی له ئایددیۆلۆژیادا بوونی هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت سیسته‌می تیۆریکی"ڕه‌خنه و ئایدیۆلۆژیا"له مارکسیزمی ئه‌نترۆپۆلۆژی بونیادی لیۆشتراوس نزیکتره تا له ئاڵتووسێر یان ماشێری.
له ساڵه‌کانی دواتر له بازنه‌ی ئاڵتووسێر و هاوبیره‌کانیدا هه‌ندێک ڕووداوی زیاتر ڕوویاندا. له نۆڤامبری 1980دا ئاڵتووسێر له دۆخێکی وه‌همی ده‌روونیدا هاوسه‌ره‌که‌ی کوشت. به‌هۆی زانین به دۆخی دێوانه‌یی و جنوون له ئه‌نجامدانی[ئه‌و]کوشتنه‌دا باقی ژیانی خۆی له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ده‌روونیدا برده‌سه‌ر. له که‌ش و هه‌وای ئاکادێمیکدا جیا له‌وه‌ی زۆربه‌ی دژه‌مارکسیسته‌کان که‌ڵکیان له‌م هه‌ڵه وه‌رگرت تاکوو[له‌م ڕێگه‌وه] بیسه‌لمێنن"مارکسیزم یه‌کسانه به کوشتن"زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه سه‌ره‌ڕای زیندوو بوونی ئاڵتووسێر ئه‌ویان به مردوویه‌کی فیکری ده‌زانی، دۆخێک که تیایدا ئه‌و نه‌یده‌توانی ده‌قێکی [وه‌ک پێشتر] ئاڵتووسێری بنووسێت. له ناو ئه‌و هه‌ڵایه‌ی که‌له نێوان به‌رده‌نگه‌کانی ئاڵتووسێردا بوونی هه‌بوو ئه‌و ڕازی بوو به بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه وتووێژێک به زمانی سپانیۆلی. ئه‌م وتووێژانه پڕۆفسۆر فێرناندۆ ناڤارۆ له 1984 دا ئه‌نجامی دابوو له 1988 له ژێر ناوی "فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیستی"دا له چاپداراو بووبه‌هۆی سه‌ر سووڕمانی زۆر له نێوان ئه‌و خوێنه‌رانه‌دا که چاوه‌ڕوانی په‌ژیوان [نامه‌یه‌ک له لایه‌ن ئاڵتووسێره‌وه] بوون. ئاڵتووسێر له‌م وتووێژانه‌دا نه‌ک به‌رامبه‌ر به مارکسیزم به‌ڵکوو وه‌ک تاقه فه‌یله‌سووفی شیاوی مارکسیستی ناسێندرا. بزاوتی ماتریالیزمی ڕووداوه‌کی(Aleatory Alea Materialism)[Aleatory وشیه‌که‌ی لاتینییه به مانه‌ی، هه‌ڵخستنی تاس و شانسی پشت ئه‌م هه‌ڵخستنی تاسه‌وه‌یه]ماتریالیزمێک که به‌پێی به‌رده‌وامی یه‌ک له‌دوای یه‌ک و زنجیره‌ئاسای ڕووداوه‌کان بیناکراوه و هه‌ر جۆره بزاوتێکی دیکه به‌پێی بنه‌ڕه‌تی ئامانجداره‌که‌ی ڕه‌تده‌کاته‌وه. ئه‌و پێیوایه ئێپیکۆر، ماکیاڤێللی، سپینۆزا، مارکس، هایدێگێر[ڕه‌چه‌ڵه‌که‌که‌یان] بۆ"نه‌ریتی ماتریالیزمی ده‌رهه‌ست و ئابستراکت"ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و به‌پێی ئه‌م نه‌ریته پێمانده‌ڵێت بزاوته‌کانی یاسا مێژوویی یان کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بێمانان. له جیات ئه‌وه ئێمه ده‌بێت مێژوو به کۆمه‌ڵه‌یه‌ک بزانین که تیایدا به‌رده‌وامه‌تی به‌مانای پێکدادانی ڕووداوه‌کی هه‌ندێک توخمه که پێشتر بوونیان هه‌بووه به‌ڵام هاوکات پێشبینی ناکرێن.
هه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌ک وه‌ک کۆی تاکه‌کان و سه‌رجه‌می ئه‌و شتانه‌ی بوونیان هه‌یه بابه‌تێکی یه‌که و[سه‌ر به خۆیان]هه‌یه.(ئاڵتووسێر1944) پاش مه‌رگی ئاڵتووسێر له 1990دا زۆربه‌ی به‌رهه‌مه بڵاوکراوه‌کانی دۆزرانه‌وه و به‌رهه‌مه چاپکراوه‌کانی[پێشووتری ئه‌ویان] خسته ژێر په‌ڕوو باڵی خۆیه‌وه. ئه‌م به‌شه بڵاو نه‌کرایه‌وه گه‌له‌ک ده‌سنووسی زۆربوون بۆ نموونه هه‌ندێک کتێب ده‌رباره‌ی هێگل و ماکیاڤێللی و له ناو ئه‌وانه‌دا سه‌دان وتاری له قۆناغه جۆراوجۆره‌کانی کامڵ و ته‌واوبووندا بوونیان هه‌بوو. هه‌ر به‌م جۆره هه‌زاران نامه که ئاڵتووسێر بۆ کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی وه‌ک لاکان، بارت، دۆلۆز، دێریدا و فۆکۆ نووسیوه یان له‌وانی وه‌رگرتبوو. نزیک چوار هه‌زار لاپه‌ڕه له وتاره‌کانی پاش مه‌رگی به[زمانی] فه‌ره‌نسی و که‌متر له یه‌ک له‌چواریان به زمانی ئینگلیزی بڵاو بووه‌وه و ده‌یان هه‌زار لاپه‌ڕه له وتاره‌کانی له ئه‌رشیڤێک له پاریس‌دا ڕاده‌گیرێن و پارێزگاریان لێده‌کرێت. له‌ناو نووسینه‌کانیدا هیچیان ئه‌وه‌نده‌ی ئۆتۆبیۆگرافییه‌که‌ی که‌ریگه‌رییان دانه‌ناوه. بیره‌وه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵتووسێره‌ی که خوێنه‌ره‌کان له هه‌ندێک به‌رهه‌می وه‌ک "ئایدۆلۆژیا و پێویستییه‌کانی دۆخی ئایدیۆلۆژیکی"ده‌یانناسی تێکه‌ڵ ده‌بێت و هاوکات لێی دوور ده‌که‌وێته‌وه. له چرکه‌یه‌کدا ده‌نگێکی یه‌که هه‌یه و نییه. ئه‌م ئۆتۆبیۆگرافییه ناسینێکی نوێ له‌و به‌ده‌سته‌وه ده‌دات و ڕێگه‌لێکی تازه له ده‌قه فه‌لسه‌فییه جیدییه‌کاندا ده‌که‌نه‌وه ئه‌و ڕێگایانه‌ی هیچ که‌س ناتوانێت نکۆڵیان لێبکات ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌وانه به قسه‌ی سه‌رزاره‌کی بزانین.
سه‌رچاوه: سینما و ادبیات،شمارە 10