و. هاوڕێ یووسفیناكرێت شتێك باشتر له‌مه وێنا بكه‌ین، به‌م مه‌رجه‌ی سیسته‌می حكومه‌تی‌و ئیداره‌كردنی كۆمه‌ڵگا، كه له ئێستادا ناوی ده‌نێین دیمۆكراسی، به‌واقیع دیمۆكراسی بێت. به‌ڵام دیمۆكراتیك نییه.
دادپه‌روه‌ری تا دیمۆكراسی، له رێگه‌ی ناقووسه‌كانه‌وه
ژۆزێ ساراماگۆ
و. هاوڕێ یووسفی
له چه‌ند‌وشه‌یه‌كدا رووداوێكتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه كه له ژیانی گوندیانی یه‌كێك له گونده‌كانی فلۆڕانس له چوارسه‌د ساڵی رابردوودا روویدا. رێگه به خۆمده‌ده‌م سه‌رنجتان بۆ ئه‌م رووداوه مێژووییه رابكێشم، كه به پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی چیرۆكه‌كه‌وه، پێویست نییه بۆ ئه‌زموون‌وه‌رگرتن (فێربوونی) ئه‌خلاق چاوه‌ڕوانی كۆتایی چیرۆكه‌كه بكه‌ین به‌ڵكو هه‌ر له سه‌ره‌تادا هه‌موو شتێكمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
خه‌ڵكی گوندی به‌ر باسمان یان له ماڵه‌كانیاندا بوون و یا له مه‌زراكانیاندا سه‌ر قاڵی كاروباریان، له ناكاو ده‌نگی زه‌نگی كڵێسه‌یان بیست. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئاینداری‌و ئاینخوازی زۆر به‌های پێده‌درا (ئێمه قسه له شتێك ده‌كه‌ین كه له سه‌ده‌ی شانزده‌هه‌مدا روویداوه)، بۆ ماوه‌ی چه‌ند جارێك زه‌نگه‌كانی كڵێسه‌كه لێدرا؛ به‌مپێیه هۆكارێك بۆ سه‌رسووڕمان له ئارادا نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌م ده‌نگی كڵێسه‌یه به شێوه‌یه‌كی دڵته‌زێن ناقووسی مه‌رگ بوو، به‌م هۆیه‌وه جێگه‌ی سه‌رسووڕمان بوو، چونكه كه‌س ئاگادار نه‌بوو كه كه‌سێك له گونده‌كه‌یاندا له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه یان مردووه. ژنان رژانه كۆڵانه‌وه‌و منداڵان له ده‌وری یه‌ك كۆ بوون. پیاوان كاروباری مه‌زرایان به‌جێهێشت‌و، له مه‌ودایه‌كی كورتدا، هه‌مووان له ده‌وری گۆڕه‌پانی به‌رده‌م كلێسه‌دا كۆبوونه‌وه‌و چاوه‌ڕێیان كرد تا پێیان بڵێن بۆ چ كه‌سێك بگرین. ده‌نگی ناقووس چه‌ند چركه‌یه‌ك درێژه‌ی كێشا‌و كۆتایهات.
دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك، ده‌رگه‌ی تایبه‌تی شوێنی (لێدانی) زه‌نگی كڵێسه كرایه‌وه‌و وه‌رزێرێك لێی هاته‌ده‌ره‌وه. به‌ڵام، چونكه ئه‌م پیاوه هه‌مان ئه‌و كه‌سه نه‌بوو كه هه‌میشه زه‌نگی كڵێسه‌ی لێده‌دا، مرۆڤ تێده‌گات (بۆچی) ئاماده‌بوانی گۆڕه‌پانه‌كه لێیانپرسی كه زه‌نگ لێده‌ری هه‌میشه‌یی له كوێیه‌و كه‌سی مردوو كێیه.وه‌رزێر له‌وڵامدا گوتی: «زه‌نگ لێده‌ر لێره نییه، من زه‌نگه‌كه‌م لێدا». خه‌ڵكان پرسیان:«به‌ڵام، كێ مرووه »:وه‌رزێرسه‌رله‌نوێ له‌وڵامدا وتی : :«كه‌سێك كه ناو‌و سیمایه‌كی مرۆیی هه‌بێت نه‌مردووه، من ناقووسی مه‌رگی دادپه‌روه‌ریم لێدا، چونكه دادپه‌روه‌ری مردووه.».
چی روویدا بوو؟ باسه‌كه له‌مه‌وه هه‌ڵده‌ستا كه ئه‌ربابێكی زكبرسی ناوچه‌كه (خاوه‌نداری گه‌وره) له زووه‌وه به به‌رده‌وامی سنووری زه‌مینی خۆی ده‌گۆڕی‌و ده‌چووه ناو ئه‌و پارچه زه‌ویه بچكۆلانه‌ی وه‌رزێره‌كه‌وه ساڵ له دوای ساڵ پارچه‌یه‌ك له‌م زه‌مینه بچووكه‌ی داگیرده‌كرد وه‌رزێر كه بووبوو به قوربانی ئه‌م نادادپه‌روه‌رییه ده‌ستیدایه ناڕه‌زایه‌تی‌و پاڕاننه‌وه تا ره‌حمی پێبكرێت، به‌ڵام ره‌حمێك له ئارادا نه‌بوو، له ئه‌نجامدا،ده‌سته‌و داوێنی كاربه‌ده‌ستانی سیسته‌می دادپه‌روه‌ری بوو. هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بێئه‌نجام مانه‌وه، داگیركاری به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌بوو. وه‌رزێری هه‌ژارو نا‌ئومێد، بڕیاریدا مه‌رگی دادپه‌روه‌ری به‌هه‌مووان (ئه‌و گونده‌ی تیایدا ده‌ژی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی به گه‌وره‌یی هه‌موو جیهانه) راگه‌یه‌نێت.
له‌وانه‌یه وابیری ده‌كرده‌وه تووڕه‌ییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌وه‌ی كۆی ناقووسه‌كانی جیهان، به‌بێ جیاوازی ره‌گه‌زه‌كان، ئاینه‌كان‌و دابونه‌رییته‌كان بله‌رزێنێت‌و هه‌موو ئه‌وانه به‌بێ جیاوازی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ناقووسه‌كه‌ی ئه‌ودا مه‌رگی دادپه‌روه‌ری تا ئه‌وكاته‌ی دادپه‌روه‌ری دووباره زیندوو بێته‌وه، لێبده‌ن. وه‌ها ده‌نگێكی گه‌وره، له ماڵێكه‌وه بۆ ماڵێكی دیكه، له گوندێكه‌وه بۆ گونێكی دیكه،له شارێكه‌وه بۆ شارێكی دیكه، به هه‌ڵفڕین بۆ ئه‌و دیوی سنووره‌كان، به كێشانی پرده پڕ ده‌نگه‌كان به‌سه‌ر چۆم‌و زه‌ریاكاندا، ده‌بوو جیهان وه‌خه‌به‌ر بێنێت... من نازانم له دوای ئه‌مه چی روویدا؛ نازانم خه‌ڵكی گونده‌كه یارمه‌تی وه‌رزێری هه‌ژاریاندا سنووره‌كانی زه‌مینه بچووكه‌كه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه، یان به راگه‌یاندنی مه‌رگی دادپه‌روه‌ییه‌وه سه‌رشۆڕانه گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان‌و ده‌ستیانكرده‌وه به ژیانی رۆژانه‌یان. به ته‌واوی سه‌لماوه كه مێژوو زۆرجاران هه‌موو شتێكمان بۆ ناگێڕێته‌وه...
وای بۆ ده‌چم ئه‌مه تاقه رووداوێك بوو له خاڵێكی جیهاندا، ناقووسێك، ناقووسێكی بڕۆنزی بێ‌گیان، له دوای ئه‌وی به‌دوای یه‌كدا سه‌باره‌ت به مه‌رگی بوونه‌وه‌ره مۆییه‌كان لێدرا، بۆ مردنی دادپه‌روه‌ری گریا. پاش (ئه‌و رووداوه) هیچكات ناقووسی مه‌رگی دادپه‌روه‌ری له‌و گونده‌ی فلۆرانسدا لێنه‌درا، به‌ڵام دادپه‌روه‌ری به‌رده‌وام‌و هه‌ررۆژه، درێژه‌ی به مردنداو ده‌یدا. ئه‌وڕۆكه‌ش، له‌م چركه‌دا كه من ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵتان بدوێم، دوور‌و نزیك، له ته‌نیشت ده‌رگای ماڵی ئێمه (ئێوه‌یان هه‌ر شوێنێكی دیكه)، كه‌سێك دادپه‌روه‌ری ده‌كوژێت، هه‌ر جاره‌و كه ده‌مرێت، وه‌ك ئه‌وه‌یه هیچكات بوونی نه‌بووه مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان پێی بوو، بۆ ئه‌وانه‌ی كه چاوه‌ڕێی ئه‌و شته‌یان لێده‌كرد، هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌یه له دادپه‌روه‌ری بكات: دادپه‌روه‌ری، ته‌نها دادپه‌روه‌ری.
نه‌ك ئه‌و دادپه‌روه‌رییه كه جلوبه‌رگێكی فه‌رمی بۆ نمایشكردنی له به‌ریده‌كات‌و له فازی مافه‌كان ده‌بێته مووچه‌ی رۆژانه‌ی؛ نه‌ك ئه‌و دادپه‌روه‌رییه‌ی رێگه‌یداوه چاوه‌كانی دابخه‌ن‌و كێشی (دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی) به‌و دیوه‌ی به پێویستی بزانێت شۆڕ بكاته‌وه. نه‌ك ئه‌و دادپه‌روه‌رییه‌ی شمشێره‌كه‌ی تاقه شوێنێك زیاتر ده‌بڕێت تا شوێنێكی دیكه؛ به‌ڵكو دادپه‌روه‌ریه‌كی بێ فیز، دادپه‌روه‌رییه‌ك كه بۆ خۆی دادبێ هه‌مان ئینسافه. دادپه‌روه‌رییه‌ك سه‌ركه‌وتوو بێت به هه‌مان راده بوونی بۆ مرۆڤ پێویسته كه نان بۆ ژیان. دادپه‌روه‌رییه‌ك كه، بێگۆمان له رێگه‌ی دادگاوه له چواچێوه‌یه‌كدا كه یاسا دیاریكردبێت به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام هه‌ر به‌مشێوه‌و به تایبه‌ت، دادپه‌روه‌رییه‌ك كه سه‌رچاوه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیداره‌ی خۆڕسكی كۆمه‌ڵگایه‌كی كارا؛ دادپه‌روه‌رییه‌ك كه تیایدا، رێزگرتن له مافی ژیان، بۆ هه‌ر بوونه‌وه‌رێكی مرۆیی، وه‌ك پێویستیه‌كی ئه‌خلاقی‌و چاره هه‌ڵنه‌گر، ئاشكرا به‌ڕه‌سمی ناسرابێت.
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه، ناقووسه‌كان، هه‌میشه بۆ شیوه‌نكردن سه‌باره‌ت به مردووه‌كان لێنه‌ده‌دران؛ بۆ راگه‌یاندنی رۆژو شه‌و، بۆ بانگهێشتكردنی ئاینداره‌كان بۆ دۆعاكردن یان به‌شداریكردن له جێژنه‌كانیشدا لێده‌دران؛ نه‌ك له كۆنه‌وه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكان له‌و كاره‌ساته‌ی به‌رێوه‌یه، دیسان له ناقووس كه‌ڵك‌وه‌رده‌گیرا. ئه‌وڕۆكه، رۆڵی ناقووس كورتكراوه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پێویستیه‌كانی دۆعاكردن، (كه‌واته) ئه‌گه‌ر وه‌رزێری فلۆڕانسی له ئێستادا (ناقووسه‌كه لێ‌بدا)وه‌ك ئه‌وه‌ی شێتێك یان تاوانبارێك كه پۆلیس بۆی هه‌یه ده‌ستی تێوه‌ر بدات دێته ئه‌ژمار. ئه‌وڕۆكه زۆر ناقووسی جیاوازی دیكه، له‌م یارو هاوڕێی مرۆڤه‌وه، له‌م دادپه‌روه‌رییه‌وه كه مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی به‌خته‌وه‌ری ده‌روونییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر سه‌رسووڕهێنه‌ریش بێت به‌رگری ده‌كات له پێویستییه جه‌سته‌یی‌و رووحییه‌كانی مرۆڤ‌و به‌م بۆنه‌وه ئاهه‌نگێكی به‌شكۆ راده‌گه‌یه‌نێت
كاتێك دێت ئه‌م دادپه‌روه‌رییه‌ی كه ته‌نانه‌ت مرۆڤێك له برسێتی یان له هه‌موو ئه‌م ناخۆشیانه‌ی كه ده‌كرێت ساڕ‌ێژ(یان تیمار) بكرێن، نه‌مرێت. كاتێك دێت ئه‌م دادپه‌روه‌رییه كه ژیان بۆ نیوه‌ی مرۆڤه‌كانی سه‌رزه‌مین له حوكمی سزادانێكدا نه‌بێت تاكو ئه‌وڕۆ بوونی هه‌بوو. ئه‌م ناقووسه نوێیانه، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان، تادێت، له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بڵاوبێته‌وه‌و بگاته گوێی دونیا، بزوتنه‌وه‌كانی خۆڕاگری‌و رێكخستنی گشتین كه رێگای به‌رقه‌راركردنی دادپه‌روه‌رییه‌كی دابه‌شكراو‌و گۆڕانكارانه خه‌بات ده‌كه‌ن تاكو ئه‌و دادپه‌روه‌رییه به‌رقه‌رار بێت كه هه‌موو مرۆڤه‌كان بتوانن دادپه‌روه‌ری وه‌ك دادپه‌روه‌ری خۆیان ببینن: دادپه‌روه‌رییه‌ك پشتیوانی بكات له ئازادییه‌كان‌و مافی مرۆڤه‌كان، دادپه‌روه‌رییه‌ك كه له ژێر كاریگه‌ری هیچ(چه‌شنه) بارۆدۆخێكدا پێشێلكاری مافی مرۆڤه قبوڵنه‌كات.
من ده‌ڵێم بۆ دامه‌زراندنی وه‌ها دادپه‌روه‌رییه‌ك، ئێمه یاسا‌و رێسا به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تییه‌كی كرده‌گیانه‌مان له‌به‌رده‌سدایه، كه هه‌موو كه‌س لێی تێگه‌یشتووه‌و په‌نجا ساڵ پێش ئێستا له جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤدا نووسراوه. ئه‌و مافه سیاسییانه‌ی كه كۆڵه‌كه بنه‌ماییه‌كانی مافه مرۆییه‌كانن، كه ئه‌گه‌ر پێشێل یان له‌به‌رچاو نه‌گیرێن به شێوه‌یه‌كی لێل لێیان ده‌دوێن، له ئێستادا ئه‌م مافانه، زۆرجاران زیاتر له مافی خاوه‌ندارێتی وه‌رزێره فلۆڕانسیه‌كه‌ی چوارسه‌د ساڵی پێش ئێستادا، له‌به‌رچاو ناگیرێت‌و پێشێل ده‌كرێت. هه‌ر‌وه‌ها ده‌ڵێم جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ، به‌مشێوه‌ی كه نووسراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌وه بكات ویرگولێكی بگۆڕدرێت، ده‌توانێت له ئاستی پرنسیپ‌و روون (بوونی) ئامانج(ه‌كانی) جێگیرێكی باش بێت بۆ به‌رنامه‌ی هه‌موو حیزبه‌كانی سه‌رزه‌مین.
ڕووی قسه‌ی من به تایبه‌تی له‌وانه‌یه كه پێیا ده‌ڵێن چه‌په چه‌قیوه‌كان له فۆڕمه كۆنه‌كاندا كه توانای پێوه‌ندی گرتن‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جیهانی واقیعی ئه‌مڕۆیان نییه. ئه‌وان كه چاویان له ئاست مه‌ترسیه ئاشكرا‌و ترسناكه‌كاندا داخستووه كه داهاتوو له دژی ئه‌م ئابڕووه عه‌قڵی‌و به‌رهه‌سته‌دا دایڕشتووه كه، به بڕوای ئێمه به‌رزترین ئامانجی بوونه‌وه‌ره مرۆییه‌كانه. به‌مه‌شه‌وه هه‌مان ئه‌و هۆكارانه‌ش واده‌كه‌ن رووی ده‌مم بكه‌مه حیزبه سیاسییه‌كانی جیهان به گشتی، به هه‌مانشێوه به گوێی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی هه‌موو‌وڵاته‌كان‌و له ئه‌نجامدا گشت سه‌ندیكا كرێكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌م بابه‌ته بڵێمه‌وه. سه‌ندیكالیزمی گوێڕایه‌ڵ‌و دیوانسالارێك كه بۆ ئێمه ماونه‌ته‌وه، وشیارو ناوشیار، به‌شێكی گه‌وره‌ی به‌رپرسیار‌ێتی هه‌ناسه سواربوونی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌جیهانیكردنی ئابووری كه تاكو ئێستا له ئارادایه. وتنی ئه‌م بابه‌ته خۆشحاڵم ناكات، به‌ڵام ناتوانم بێده‌نگبم‌و شتێك نه‌ڵێم. ئه‌گه‌ر رێگه‌م پێبدرێت، به كه‌ڵك‌وه‌رگرتن له چیرۆكه‌كانی لافۆنتێن،ده‌ڵێم به رای من ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا ده‌ستنه‌ده‌ینه كارێك ئه‌وا مشكی مافه مرۆییه‌كان به شێوه‌یه‌كی بێڕه‌حمانه به ده‌م پشیله‌ی به‌جیهانیبوونه‌وه‌ی ئابوورییه‌وه له‌ت‌و په‌ت ده‌بێت. ده‌رباره‌ی دیمۆكراسیش، ئه‌م داهێنانه هه‌زاران ساڵه‌ی ئاتێنییه ساده‌و ساكاره‌كان كه بۆ ئه‌وان، له بارودۆخی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كاتدا به پێی ئه‌م وشه‌یه، ده‌بوا به چه‌مكی حكومه‌تی خه‌ڵك، له رێگه‌ی خه‌ڵكه‌وه‌و بۆ خه‌ڵك بێت، ده‌بێت چی بڵێین ؟ زۆر كات له زمانی ئه‌وانه‌ی پێمان نزیكن‌و نییه‌ت پاكیان سه‌لماوه، بیستوومه به‌مشێوه‌یه به‌رگریده‌كه‌ن: به پێی ئه‌م دۆخه كاره‌سات ئامێزه‌ی به‌شێكی گه‌وره‌ی خه‌ڵكی جیهان كه تێیدا ده‌ژین حه‌قیقه‌تێكی ئاشكرایه، سه‌رباری ئه‌مه له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی دیمۆكراتیكی گشتگیره كه ئێمه وای بۆ ده‌چین به شێوه‌یه‌كی ته‌واو سه‌ركه‌وتووین، به لێڕازیبوونێكی كه‌م‌و زۆره‌وه، مافی مرۆڤه‌كان بپارێزێت.
ناكرێت شتێك باشتر له‌مه وێنا بكه‌ین، به‌م مه‌رجه‌ی سیسته‌می حكومه‌تی‌و ئیداره‌كردنی كۆمه‌ڵگا، كه له ئێستادا ناوی ده‌نێین دیمۆكراسی، به‌واقیع دیمۆكراسی بێت. به‌ڵام دیمۆكراتیك نییه.ڕاسته ده‌توانین ده‌نگبده‌ین، ده‌توانین له رێگه‌ی راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كه‌وه كه بۆ ئێمه‌ی شارۆمه‌ندێكی هه‌ڵبژاردنی گه‌وره به فه‌رمی ناسراوه‌و زۆرجاران له رێگه‌ی حیزبه‌كانه‌وه، نوێنه‌رانی خۆمان له مه‌جلیسی یاسا داڕشتندا هه‌ڵده‌بژێرین؛ كه‌واته، ڕاسته كه به‌پێی ژماره‌ی نوێنه‌ران‌و كون‌و كه‌لێنه سیاسیه‌كان، پێویستی بوونی زۆرینه‌یه‌ك ده‌سه‌پێنێت، به‌رده‌وام ده‌وڵه‌ت درووست ده‌بێت. هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه راستن، به‌ڵام ئه‌مه‌یش راسته كه كۆی كرده‌ی پراكتیك لێره‌دا ده‌ستپێده‌كات‌و كۆتایی دێت.
ده‌نگده‌ر ده‌توانێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی په‌سه‌ندی ناكات بڕوخێنێت‌و دوڵه‌تێكی دیكه درووستبكات، به‌ڵام به هیچ جۆرێك ده‌نگی ئه‌و كاریگه‌رییه‌كی دیاری به سه‌ر ده‌سه‌ڵاته تاقانه‌و واقیعی به‌سه‌ر جیهانداو، له ئه‌نجامدا به‌سه‌ر‌وڵاته‌كه‌ی خۆیدا حكومه‌ت ده‌كات نه‌یبووه‌و نابێت: ئاشكرایه مه‌به‌ستم ده‌سه‌ڵاتی ئابوورییه، به تایبه‌ت به‌شێك كه رۆژله‌دوای رۆژ به ده‌سه‌ڵاتیان زۆر ده‌بێت له رێگه‌ی كۆمپانیا چه‌ند نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه‌و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی سوڵته كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت، كه ئه‌مجۆره په‌یوه‌ندییه به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووان‌و سه‌ره‌نجام دیمۆكراسیدا نییه. هه‌موومان ئاگامان له ره‌وتی كار‌و باره‌كانه به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م واقیعه‌وه، له‌به‌ر هۆكاری جۆرێك سه‌رزاره‌كی‌و تیۆریك، كه رێگه‌مان نادات واقیعه‌كان له رووتێتی خۆیاندا ببینین، به‌رده‌وام قسه له دیمۆكراسییه‌ك ده‌كه‌ین كه بوونی نییه؛ جۆرێك لێی ده‌دوێین كه چما دیمۆكراسی شتێكی زیندوو كاریگه‌ره.
نابینین، چما بۆ ئه‌مكاره هه‌بوونی چاوه‌كان به‌شناكات؛ نابینین ده‌وڵه‌ته‌كانمان، هه‌مان ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڵمان بژاردن تاكو له چاكه‌و خراپه‌دا هاوڕێمانبن‌و به‌رگریمانبكه‌ن‌و، له ئه‌نجامدا له به‌رده‌م ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئێمه زیاد له هه‌موو كه‌سێك به‌رپرسیارین، هه‌موو رۆژ زیاد له جاران «كۆمیسێره سیاسیه‌كانی»ده‌سه‌ڵاتی ئابووری به‌م ئه‌ركه به‌رهه‌سته‌ی كه ئه‌و یاسایانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دان (هه‌وڵی) په‌سه‌ندكردنی بۆ بده‌ن. له دوای ئه‌مه ئه‌م یاسایانه، له لاپه‌ڕه ئاڵتوونییه‌كانی پڕوپاگه‌نده‌ی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی فه‌رمی یان تایبه‌تییه‌وه بۆ بازاڕی كۆمه‌ڵایه‌تی پێچراوه‌ته‌وه، به‌بێئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ناڕه‌زایه‌تی زۆر بورووژێنن، مه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كی به‌رده‌وام ناڕازییه‌وه.
ده‌بێت چی بكه‌ین؟ له ئه‌ده‌بیاته‌وه تاكو ژینگه، له كه‌ڵه‌كه‌كردن‌و هه‌نباركردنی زبڵه ئه‌تۆمییه‌كانه‌وه تا رێگا‌و بانه‌گیراوه چاره هه‌ڵنه‌گره‌كان، هه‌موو شتێكی ئه‌م جیهانه هه‌ڵگری باسن. به‌ڵام سیسته‌می دیمۆكراتیك، وه‌ك پێدراوێكی به‌ڵگه‌نه‌ویست، هه‌موو ده‌ست درێژییه‌ك پارێزراوه‌و واده‌رده‌كه‌وێت تا دونیا دونیایه هه‌ڵگری باس نییه. به رای من زۆر پێویسته، پێش ئه‌وه‌ی دره‌نگ كه‌وێت، باسێك له ئاستی جیهانیدا ده‌رباره‌ی دیمۆكراسی‌و هۆكاره‌كانی له ناوچوونی ده‌ستپێبكات؛ باسێك سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی شارۆمه‌نده‌كان له ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی، له په‌یوه‌ندیدا به‌وه‌ی بووبه هۆی پته‌وكردن‌و ئه‌وه‌شی بوو به هۆی لاواز بوونی دیمۆكراسییه‌وه؛ له په‌یوه‌ندی به مافی ژیانی خۆشبه‌ختانه‌و مافی ژیانێكی رێزدارانه، هه‌ژاری گیرۆده‌ی هیوا مرۆییه‌كان یاخود، سه‌باره‌ت به پاراستنی رێزی مرۆیی تاك تاكه‌تاكه‌ی مرۆڤه‌كان كه پێكهێنه‌ری مرۆڤایه‌تین‌و پاراستنی سه‌رجه‌می رێزی هه‌موو ئه‌مانه. هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك خراپتر له‌و هه‌ڵه‌یه نییه فێڵ له خۆمان بكه‌ین. به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه ئه‌و فۆرمه‌یه پێی راهاتوین‌و تێیدا ده‌ژین.
شتێكی دیكه‌م پێنییه بۆ گوتن جگه له‌وشه‌یه‌ك: داواكاری چركه‌یه‌ك بێده‌نگی. وه‌رزێری فلۆڕانسی جارێكی دیكه به‌ره‌و شوێنی لێدانی ناقووسی كلێسه‌كه وه‌ڕێكه‌وته‌وه، ناقووسه‌كه له زووترین كاتدا لێده‌درێت تكایه گوێی لێ‌بگرن.