جوانیناسی ناشیرینی
ده‌باره‌ی ناشیرینی، جوانی و ته‌کنیک
ن: تیۆدۆر ئادۆرنۆ
و: هاوڕێ یووسفی
گه‌ر بڵێین هونه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌مکی جوانیدا هاوسه‌نگ نییه و بۆ درووست‌کردنی [ڕه‌خساندنی] جوانی ، پێویستی به ناشیرینی _ وه‌ک نه‌فی جوانی _ هه‌یه قسه‌یه‌کی تایبه‌تمان نه‌کردووه. به‌ڵام ئه‌مه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی که له جوانی وه‌ک ڕێسای قه‌ده‌غه‌کان بڕوانین و بیخه‌ینه په‌راوێزه‌وه. ناشیرینی چیتر پێشێلکردنی ڕێسا گشتیه‌کان قه‌ده‌غه ناکات، به‌ڵام ئه‌و ڕێسایانه‌ی که له ناکۆکیدان به دڵنیایی ناونشینییهوه به قه‌ده‌غه ده‌زانێت. گشتگیری جوانی ته‌نیا ده‌ڕبڕی خاڵی سه‌رکه‌وتو و باڵاده‌ستی شته تایبه‌ته‌کانه ، به‌م مانایه‌ی ئه‌وه‌ی تایبه‌ت نییه ، چیتر مافی ژیانی نییه . قه‌ده‌غه کردنی ناشیرینی بۆته قه‌ده‌غه کردنی شتێک که هێشتا فۆرمی و له هه‌ر ڕوویه‌که‌وه سه‌رو سامانی نه گرتووه _ واته قه‌ده‌غه کردنی ناشیرینی بۆته قه‌ده‌غه‌کردنی ماده‌ی خاو. ناهاوسه‌نگی [ناڕێکی] وشه‌یه‌کی پسپۆڕانه‌یه که ده‌لاله‌ت له‌وه‌ده‌کات هونه‌ر توانای وه‌رگرتنی شتێکی هه‌یه که له دیدگه‌ی جوانیناسی یا خۆد لێنهزانهکانهوه [ناپڕۆفێشناڵ] ناشیرینه. به هه‌ر شێوه‌یه‌ک، ده‌بێت جوانی به بڕگه‌یه‌ک له هونه‌ر دابنرێت، یان لانیکام هه‌ڵگری وه‌ها شتێکی بێت. بۆ نموونه ناوی به‌رهه‌می یه‌کێک له موریده‌کانی هێگێل _ ڕۆزێن کلانز _ جوانیناسی ناشیرینییه . هونه‌ری که‌ونینه پاش ئه‌وه هونه‌ری سوننه‌تی ته‌ژی و لێوڕێژ، له نواندنهوانهی که بابه‌ته‌کانیان ناشیرین له قه‌ڵه‌مده‌دران؛ له فانووسهکانهوه بگره تا (به تایبه‌ت) ئه‌و سێنێلانهی[selene ] خولی گرۆیهتی بۆ یۆنانی که‌ونینه. له هونه‌ری مۆدێرندا، گرنگی ئه‌م هۆکاره‌ی زیاد کرد، تا ئه‌و شوێنه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کی نوێ لێوه‌ی سه‌ریهه‌ڵدا. به پێی جوانیناسی سوننه‌تی، ئه‌م هۆکاره له‌گه‌ڵ ڕێسایه‌کی فۆرماڵی باڵاده‌ست به سه‌ر به‌رهه‌مدا، له ناکۆکیدایه. ئه‌م ڕێسایه هۆکاری ناوبراو له خۆیدا جێده‌کاته‌وه و ده‌گونجێنێت، و به‌م شێوه به پاڵدان و [پشت ئه‌ستووری] ده‌سه‌ڵاتی ئازادی فه‌ردی به‌رهه‌می هونه‌ری له به‌رانبه‌ر بابه‌ته‌کاندا ئه‌م ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت. به‌م وه‌سفه‌وه، ئه‌م بابه‌تانه به مانای واڵای قسه و که‌لام، جوانن _ بۆ نموونه، به سه‌رنجدان به عهمهلکردیان له کۆمپۆزسیۆنی تابلۆیه‌کدا _ پۆخته کردنی هاوسه‌نگی بزۆز ناسیدا _ چونکوو به پێی یه‌کێک له [وته‌زا] ئاشکرا‌کانی هێگێل، جوانی وه‌ک ئه‌نجام ته‌نیا گرێنه‌دراوه به هاوسه‌نگییه‌وه به‌ڵکوو له یه‌ک کاتدا و به‌رده‌وام به‌و گرژییه‌وه وابه‌سته‌یه که له ئه‌نجامدا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. هاوسه‌نگیه‌ک که وه‌ک ئه‌نجام ، گرژییه‌که‌ی نه‌فی ده‌کات و ده‌بێته هۆکارێکی په‌رێشانکه‌ر، هه‌ڵه‌یان به ته‌عبیرێکی دیکه ده‌یکاته ناهاوسه‌نگی . له هونه‌ری مۆدێرندا، لایه‌نی ناهاوسه‌نگی ناشیرینی ڕه‌وشێکی ناڕهزایهتیئاسا ده‌گرێته خۆی و مه‌جالی ده‌رکه‌وتنی شتێکدهدات که له نێوان ترسناکی ئاناتۆمیکی له دیدی ڕمبۆ یان بێنه‌وه، شتێ که له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه لای بێکێت ناشیرین و ڕقهێنهره. له لایه‌که‌وه، هێڵه ناشیرینه‌کانی زۆربه‌ی ئه‌و شانۆ هاوچه‌رخانه و، له لایه‌کی دیکه‌وه ، ئبتزالی لادێیانه‌ی شێوه‌کارییه هۆله‌ندییه‌کانی سه‌ده‌ی ههڤدهههمه _ هیچ لایه‌نێکی هاوبه‌ش بوونی نییه. له‌وێوه که چێژی دانان و فه‌خری هونه‌ر به ئه‌سته‌م له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا تێکه‌ڵ ده‌بن ، هه‌ردوویان له یه‌کدی دوور ده‌که‌ونه‌وه. له ناشیرینیدا ، یاسای فرمێک له‌به‌ر هۆکاری نه‌بوونی هه‌ر جۆره ده‌سه‌ڵاتێک ، خۆی به ده‌سته‌وه ده‌دات. له‌م ئاسۆگه‌وه، ناشیرینی به ته‌واوه‌تی بزۆزهو به پێچه‌وانه‌شه‌وه، جوانی به هه‌مان ڕاده پێویست. نه جوانی و نه ناشیرینی ڕێگه ناده‌ن که وه‌ک دیکه‌ی پێناسه ستاتیکییهکان، له چوار چێوه‌یه‌کی تایبه‌تدا ده‌ریان ببڕن؛ جوانیناسییه‌ک که نۆرمه‌کانی، ته‌نانه‌ت به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌و خۆ به پێی ئه‌م پۆلێنبهندیانه ئاراسته ده‌بنه‌وه و ده‌رهه‌ست ده‌بن. به پێی ئه‌م داوه‌رییه‌ی که شتێک ناشیرینه _ بۆ نموونه دیمه‌نێک که کارگه‌یه‌کی پیشه‌سازی ڕووخاندوویه‌تی یا خۆد سیمایه‌ک که له شێوهکارییهکدا خراپ کێشراوه‌ته‌وه ده‌توانێت له خۆیدا وڵامێک بێت به‌م جۆره دیاردانه، به‌ڵام ڕووی خۆی له‌و ڕووناهییهی دهربڕییهتی وه‌رده‌گێڕێت. ئه‌و هه‌سته‌ی که ئه‌نجامی بینینی جیهانی ته‌کنیکه‌کان یا خود بینینی دیمه‌نی کارگه‌یه‌کی پیشه‌سازی به ڕاده‌ی پێویست و بنبڕانه و ڕازیکه‌ر پاساو ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه؛ به‌م هه‌مووه‌وه، ئه‌م هه‌سته ده‌توانێت له دوایین فۆرمه‌کانیدا که به ته‌واوه‌تی بێچمیان گرتووه، و به باوه‌ڕی ئادۆڵف لووس له ڕووی ستاتیکه‌وه بێگه‌ردن به‌رده‌وام بێت. ئه‌م هه‌سته په‌یوه‌ندی به توندووتیژی و ڕووخاندنه‌وه هه‌یه. ئامانجه وهدیهاتوهکان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سروشت له خۆی پیشانیده‌دات نایه‌نه‌وه، گه‌ر ته‌نانه‌ت سروشت ئه‌م کاره به پێی شگرده میدیاییه‌کانه‌وه بکات.
له جیهانی ته‌کنیکه‌کاندا، توند و تیژییه‌ک که به سه‌ر سروشتدا ده‌سه‌پێت له ڕێگه‌ی هیچ نواندنهوهیهکهوه ناکرێت ڕه‌نگبده‌نه‌وه، و به ئاشکرا له‌به‌ر چاومان ده‌رکه‌ون. ته‌نیا له شێوه‌یه‌کدا ده‌توانین ئه‌م دۆخه بگۆڕین که ئاقاری هێزه ته‌کنیکییه‌کانی پانتای به‌رهه‌مهێنان بگۆڕدڕێت و ئه‌م هێزانه نه‌ک ته‌نیا به ئاراسته‌ی ئامانجه به‌ر مه‌به‌سته‌کان هه‌نگاوبنێن، به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ سروشتیش _ که ئه‌ویش لێره‌دا فۆرمێکی ته‌کنیکی گرتۆته خۆی _ هاوخهتبن. هه‌ڵچوونی هێزه به‌رهه‌مێنه‌ره‌کان ده‌توانێت پاش وه‌لانانی که‌م و کووڕییه‌کان، جگه له ڕه‌هه‌ندی به‌رز بوونه‌وه‌ی چه‌ندی به‌رهه‌مهێنان له ڕه‌هه‌ندێکی دیکه‌دا هه‌نگاو بنێت. سه‌ره‌تاکانی وه‌ها بابه‌تێک ده‌توانین له‌وێدا ببینین که بیناکاره به‌ردییه‌کان له‌گه‌ڵ فۆرمه‌کان و هێڵه‌کانی دیمه‌ندا دێنه‌وه ، هه‌ڵبه‌ت کاتێک پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانی بینایه‌ک له هه‌مان شوێندا هێنرابێتنه ده‌ره‌وه لێره‌و به‌م پێیه ده‌بێته پاژێک له‌و شوێنه _ وه‌ک ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی کۆشکه‌کاندا ده‌یبینین. ئه‌و شته‌ی پێیده‌ڵێن دیمه‌نی کولتووری کاتێک جوانه که ملکه‌چی وه‌ها سه‌ر نموونه‌یه‌ک بێت. عه‌قڵانییه‌تێک که له‌م بنه‌ما ئاسایانه که‌ڵک وه‌رده‌گرێت یارمه‌تیمانده‌دات له چاکبوونه‌وه‌ی برینه‌کانی عه‌قڵانییه‌تی ڕووت. ته‌نانه‌ت ئه‌و مهحکوومییته گه‌وجانه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه زه‌ینییه‌تی بۆرژوا ئه‌و ئاسۆگه‌ی که پیشه‌سازی ڕووخاندوویه‌تی به ناشیرین ده‌زانێت و گه‌وجانه مه‌حکوومی ده‌کات، ده‌توانێت به‌ره‌و درووست‌کردنی په‌یوه‌ندییه‌ک بڕوات که تیایدا هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌مان باڵاده‌ستی ئاشکرای سروشته، هه‌ڵبه‌ت ته ئه‌و شوێنه‌ی سیمایه‌کی سه‌رکه‌وتوو له خۆی نیشان مرۆڤهکاندهدات. له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره، هه‌ڵوێستگرتنی بارگاوی به تووڕیی بۆرژواکانه‌وه پاژ/ به‌شێکه له ئایدیۆلۆژیای باڵاده‌ستی ئاژمار ده‌کرێت. گه‌ر په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ سروشتدا خه‌سڵه‌ته سهرکهتگهرانهکهی له کیس بدات_ که گهڵبهت درێژه‌ی زۆڵمکردنی مرۆڤه له سروشت و نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه _ وا ناشیرینیه‌ک بزر ده‌بێت.
له جیهانێکدا که ته‌کنیک کاولی کردووه، له‌ناو بردنی ناشیرینی له‌و تهکنیکهدایه که فۆرمێکی ئاشتی خوازانه‌ی هه‌یه، نه‌ک له‌و به‌ستێنانه‌دا که پێشوه‌خت دیاریکراون. ئه‌و شته‌ی زۆر به هاسانی ناوی ده‌نێین ناشیرین ده‌توانێت له ڕێگه‌ی به‌هایه‌که‌وه که له دڵی به‌رهه‌مێکدا ده‌دۆزێته‌وه لایه‌نی سه‌روبن گرتنی خۆ بدۆڕێنێت و ناشیرینی خۆی [ له خۆی] دوور خاته‌وه. شتێک که به ناشیرین داده‌نرێت _ شتێک که له لایه‌ن هونه‌ر له هه‌نگاونانی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییدا وه‌لابخرێت_ له هه‌نگاوی یه‌که‌دا شتێکه که له ڕووی مێژووییه‌وه کۆن بووه‌و لێره‌وه، هه‌مان ئه‌و شته‌یه که بۆ خۆی میدیایی ده‌بێته‌وه. چه‌مکی ناشیرینی ده‌یتوانی له هه‌موو چاخه‌کان له بچڕانێکدا دیار که‌وێت که هونه‌ری له قۆناغه کهونینهکهی جیاده‌کاته‌وه. ئه‌م بابه‌ته ده‌توانێت وه‌ک گه‌ڕاننه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بچڕان ته‌عبیر بکرێت، بچڕانێک که پاژێک له دیالکتیکی تیشکۆکانه و هونه‌ر تێیدا به‌شداره. ناشیرینی کهونینهو دمامکه ئاینییه‌کان که وه‌ک مرۆڤخۆره‌کان لایه‌نێکی ترسناکیان هه‌بوو بابه‌تێکی بنه‌ڕه‌تی ئه‌ژمار ده‌کران و ئه‌و ترسه که له ده‌روو به‌ری خۆیاندا وه‌ک که‌فاره بڵاو ده‌کرده‌وه، ته‌قلید[لاسایی] ده‌کرد. به لاوازکردنی ترسه ئۆستوورهییهکان که به‌رهه‌می ووشیاری تاکه‌کان بوو ، ئه‌م خه‌سله‌تانه گوازرانه‌وه بۆ قه‌ده‌غه‌کان _ ئه‌و خه‌سله‌تانه‌ی پێش ئه‌مه ده‌یانبه‌خشی به پێکهاتی تیۆری و فه‌لسه‌فی ئه‌م قه‌ده‌غه‌کراوانه ده‌به‌خشی. کاتێک ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ناشیرین ده‌بن له‌به‌رانبه‌ر[چه‌مکی] ئاشتیدا قه‌رار بگرن، ئاشتییه‌ک که به‌رهه‌می فۆرمگرتنی تاک و ئازادییه نوێکه‌یه‌تی. به‌ڵام ئه‌م داوه‌ڵه پیرانه ، له مێژوودا درێژه به‌ژیان ده‌ده‌ن. مێژوو پابه‌ند نییه به به‌لێنی ئازادی به‌خشینی تاکوو تیایدا، تاک وه‌ک هۆکاری کۆیله‌یی درێژه به جادووی ئۆستووره‌یی فۆرمێک ده‌دات که له یه‌ک کاتدا هه‌م دژی ههلدهگهڕێتهوه و هه‌م کۆیلهشیهتی.
ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که نیچه له‌سه‌ری ده‌دوێت له هونه‌ردا شایسته‌ییه‌کانی جیسمانیان وه‌رگرتووه. به پێی تیۆری نیچه، کۆی شته باشه‌کان ڕۆژێک ناشیرین بوون. دیدگای شیلینگیش ده‌رباره‌ی ترسه به‌ده‌وییه‌کان له هونه‌ردا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. ناوه‌رۆکی به‌تاڵکرا و چاککروه له خه‌یاڵ و فۆرمدا، لایه‌نێکی واڵای وه‌رگرتووه. جوانی، ده‌ستپێکێکی بێگه‌رد له چه‌مکه ئهفلاتوونییهکهیدا نییه‌و ته‌نیا ئه‌و کاته‌ی بێچموهردهگرێت که بابه‌تی ترسی که‌ونینه وه‌لابنرێت و له ڕێگه‌ی ئه‌م وهلانانهوه، به ناشیرین ده‌زانرێت. به‌وته‌یه‌کی دیکه، جوانی کاتێک دیار ده‌که‌وێت که، لایه‌نی وه‌رچه‌رخانی ڕووله‌دوا بگرێته خۆی. جادووی تهلیسمکراوهو ئه‌م ته‌لیسمه دهواگوازرێتهوه بۆ جوانی. چه‌ند چهمکبوونی ناشیرینی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ی که تاک ئه‌وه‌ی له هونه‌ردا مه‌حکووم ده‌کرێت به پاژێک له چه‌ملی ده‌رهه‌ست و پێکهاتی ناشیرینی بزانێت _ شتێک وه‌ک جنسییه‌تی چه‌ند فۆرمی، ناشیرین بوون و مه‌رگێک که به توندوتیژییه‌وه بسه‌پێندرێت. ئه‌وه‌ی دووپات ده‌بێته‌وه به‌رهه‌هێنه‌ری شتێکه که به "ئه‌ویدی" ده‌زانرێت ودژیهتی و به بێ ئه‌وه، چه‌مکی هونه‌ر ناتوانێت بوونی هه‌بێت. ئه‌م "ئهویدیه"که له ڕێگه‌ی نهفییهوه ده‌رهه‌ست ده‌بێت لایه‌نی باوهڕئاسای هونه‌ری مینۆکیخوازانه له ڕێگه‌ی ڕاستکردنهوهیهوه ده‌ساوێت. له بنه‌ڕه‌تدا"ئه‌ویدی"دژی هه‌مان ئه‌و جوانییه که خۆی له‌گه‌ڵی ناکۆک بوو.
دیالکتیکی ناشیرینی، له مێژووی هونه‌ردا، جاونیش ده‌گرێته‌وه. له‌م ئاسۆگه‌وه، [هونه‌ری ] کیچ جوانی ئه‌و شته‌یه که ناشرینه. به‌م واتایه که کیچ ، له ژێر ناوی هه‌مان ئه‌و شته‌دا که پێش ئێستا جوان وهه‌نووکه بزرێتی دژه‌که‌ی ئینکاری ده‌کات، به قه‌ده‌غه ده‌زانرێت. به‌ڵام ئه‌مه‌ی که ناتوانرێت ته‌واوتر چه‌مکی ده‌رببڕین _ ڕێک وه‌ک له‌یه‌نه پۆزیتیڤهکهی _ به جۆرێکی بنه‌ڕه‌تی پابه‌نده به پڕۆسه‌ی ناونشینی هونه‌ره‌وه . چونکوو هه‌رچه‌نده هونه‌ر به شێوه‌یه‌کی ته‌واتر له بنده‌ستی تاکێتیدا بێت و هه‌رچه‌نده تاکایه‌تی زێدهرتر ناچار بێت به‌وه‌ی پێشتر نه‌زم دراوه ئاشتی نه‌گر بێت و، به هه‌مان ڕاده هۆکاری تاک یا خود شاکله ده‌بێته سه‌ر نموونه‌ی جوانیناسی. ئه‌م بنه‌مای شاکلهیه له ڕێگه‌ی ملکه‌چکردنی یاسا تاکییه‌کان و سه‌رنجنه‌دانی ئه‌ویدی ، به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ر جۆره ئه‌ویدیه‌ک بیلهرزێنێتو سستی بکات، خه‌سله‌تی ڕه‌زامه‌ندی خۆی ده‌پارێزێت. به‌م واتایه که تاکایه‌تی، بێ‌ئاگا له بوونی خۆی ، چێژ له هه‌ستی سوڵته و باڵاده‌ستی خۆی ده‌بات. ستاتیکای چێژ وه‌رگرتن کاتێک له ماکێتی قه‌به‌ی خۆی جیا ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی ماتماتیکی له‌ناو چهشتدا به‌یه‌کداده‌چن. به ناوبانگترین نموونه‌که‌ی له هونه‌ره جیسمانییهکاندا"به‌شی ئاڵتوونیه"که ده‌توانین به‌رامبه‌ره‌که‌ی له په‌یوه‌ندییه هارمونیکه ساده‌کانی هاوئاهه‌نگی مووسیقاییهکاندا ببینین.
ناوی ناکۆکی " دۆن ژوان" له به‌رهه‌مه‌که‌ی ماکس فریشدا عه‌شق به هێندسه(1953)له‌باره بۆ هه‌ر جۆره جوانیناسی چێژبردن. له چه‌مکی جوانی و ناشیرینید، ده‌بێت هونه‌ر به‌های ئه‌و پێکهاتهگهراییه بدات که جوانیناسی کانت پروپاگاندای بۆ ده‌کات. پێکهاته‌ی هونه‌ر ناتوانێت له به‌رانبه‌ر ئه‌م پێکهاتهگهراییهدا به‌رگری له خۆی بکات، چونکوو هونه‌ر ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌مه له‌به‌رانبه‌ر باڵاده‌ستی هێزه سرروشتییهکاندا ده‌وستێته‌وه که پتوانێت له فۆرمی باڵاده‌ستی به سروشت و مرۆڤهکادا برده‌وام بکات. فۆرمگه‌رایی کلاسیسیزم هه‌له‌یه‌کی گه‌وره ده‌کات و ڕێک هه‌مان ئه‌و جوانییه‌ی که به گه‌وره ده‌زانێت ده‌سڕێته‌وه. ئه‌م له ڕێگه‌ی توندووتیژییه‌وه له سامان به‌خشین و له ته‌نیشت یهکداناندا هه‌روه‌هاش له ڕێگه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌وه نابزر له نموونه‌ی هونه‌ری کلاسیک ده‌چن به‌ڕێوه ده‌چێت . کۆی ئه‌و شتانه‌ی لایه‌نی داسه‌پاندن و زیاده‌یان هه‌یه له کۆی کۆمه‌ڵه به‌رهه‌می هونه‌ریدا، ئه‌و هاوئاهه‌نگییه‌ی هونه‌ری کلاسیک بۆ ده‌گه‌ڕێت نهفیدهکات؛ به‌م شێوه‌یه زۆره‌ملی سه‌پێندراو لایه‌نێکی ههڵاوێردئاسا له خۆ ده‌گرێت. گه‌رچی پێویست نییه تاکوو خه‌تی به‌تاڵ به‌سه‌ر خه‌سڵه‌تی پێکهاته‌یی ناشیرینی و جوانی له ڕێگه‌ی جوانیناسی ناوه‌ڕۆک بکێشین،ناوه‌رۆکه‌که‌ی هه‌ڵگری ده‌ربڕین و پێناسه‌یه. ئه‌م ناوه‌رۆکه هه‌مان ئه‌و کێشه ده‌به‌خشێته به‌رهه‌می هونه‌ری که ڕێگه نادات بتوانی دهههستی ناوه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ماکێتی زیاده‌و به‌د فۆرمدا نه‌رم بکه‌ینه‌وه. ئاشتی وه‌ک توندووتیزی ، فۆرمگه‌رایی و جوانیناسه‌کی و هه‌روه‌ها ژیانی ئاشی نه‌گر کۆمه‌ڵێکی سێجۆر/ سیانه پێکده‌هێنن .
سه‌چاوه: زیباشناخت شماره 17
ژێده‌ر: ئه‌م وتاره وه‌رگێڕانی به‌شی سێهه‌می کتێبی تیۆری جوانیناسی به‌رهه‌می تیۆدۆر ئادۆرنۆیه.