و . هاوڕێ یووسفی
ئێستاکه من له‌م باوه‌ڕه‌دام که تاقه ڕێگه‌ی گه‌یشتن به ناسینی حه‌قیقی هونه‌ر، قووڵبوونه‌وه و ڕۆچوونه بۆ ناو تایبه‌تمه‌ندی به‌رهه‌می هونه‌ری بۆ ناسینی ئه‌و مێکانیزمانه‌ی"کاریگه‌رییه ئێستاتیکییه‌کان" درووستده‌که‌ن.
ده‌رباره‌ی هونه‌ر
(له‌وڵامی ئاندرێ دێپرێ دا)
نامه‌یه‌ک له لووی ئاڵتووسێر
و : هاوڕێ یووسفی
گۆڤاری «نۆڤێل کریتیک» نامه‌كه‌ی تۆیان بۆ ناردم. هیوادارم رێگه‌م پێبده‌ی له درێژه‌ی بۆچوونه‌كان و پرسه‌کانی ئێوه‌دا چه‌ندخاڵ زیادكه‌م . ئه‌گه‌رچی هه‌موو پرسیاره‌كانی نێو نامه‌که‌تان وه‌ڵام نادمه‌وه. به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌مه‌ی که بێگۆمان تۆ ده‌زانیت من له تایبه‌تمه‌ندی وتاره‌که‌م ده‌رباره‌ی ئۆمانیزم، که به ته‌واوه‌تی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی گشتی بوو، ئاگادارم. هه‌ر به‌و شێوه‌ی زانیوته وتاره‌که خاوه‌ن خه‌سارو نوقسانێکه [ئه‌و نوقسانەش بریتییە لە] پێشکه‌شکردنی چه‌مکێکی "گشتی و به‌ربڵاو" له ئایدیۆلۆژیا، بێئه‌وه‌ی له پاژه‌کان و ورده‌کارییه‌کانی بکۆڵێته‌وه. له‌وێشه‌وه که وتاره‌که ئاماژه‌یه‌ک به هونه‌ر ناکات ئاشکرایه که‌سێک بیر له‌وه بکاته‌وه ئایا ده‌بێت هونه‌ر بخرێته ڕیزی ئایدیۆلۆژیاکانه‌وه یان نا،و گه‌ر بمانه‌وێت وردتر قسه بکه‌ین، ئایا هونه‌رو ئایدیۆلۆژیا یه‌ک شتن. ڕه‌نگ بێت له بێده‌نگ بوونی من ئه‌م ته‌عبیره‌ت کردووه که من ئه‌م دوانه به یه‌ک[شت یان بابەت] ده‌زانم.
بابه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌رو ئایدیۆلۆژیا بابه‌تێکی گه‌لەک چڕ‌و دژواره.زێده‌باری ئه‌مه ده‌توانم پێتبڵێم توێژینه‌وه‌کانمان چ ئاراسته‌یه‌ک ده‌گرنه به‌ر و به‌ره‌و چ لایه‌ک ده‌ڕۆن. من هونه‌ری حه‌قیقی ناخه‌مه ڕیزی ئایدیۆلۆژیاکانه‌وه، گه‌ر بته‌وێت ئایدیایەک له توخمه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌م تیۆر و پێشکه‌وتنه ئاڵۆزانه‌ی که بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات ده‌ستت که‌وێت، ئه‌و وتاره‌ت پێ پێشنیار ده‌که‌م که پیێر ماشێری له ژێر ناوی "لنین ڕه‌خنه‌گری تۆلستۆی"دا نووسیویه‌تی به وردی بخوێنیته‌وه (ئه‌م وتاره له لاپنێ ژماره‌ی 121، 1965بڵاوکراوه‌ته‌وه1). هه‌ڵبه ت ئه‌م وتاره ته‌نیا ده‌توانێت سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ ئه‌م کاره؛ به‌ڵام ئه‌و شت/بابەته‌ی که ده‌یهێنێته ئاراوه پرسی په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌رو ئایدیۆلۆژیا و تایبه‌تمه‌ندی (specificity )هونه‌ره. ئه‌مه‌ش هه‌مان ئاراسته‌یه ئێمه تیایدا هه‌نگاو ده‌نێین و هیوادارین که ئه‌نجامی توێژینه‌وه گرینگه‌کانمان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له چه‌ند مانگی داهاتوودا بڵاوبکه‌ینه‌وه.
جگە لەمە وتاره‌که باس لەچه‌مکی سه‌ره‌تایی په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌ر و ناسین ده‌کات. هونه‌ر (مه‌به‌ستی من هونه‌ری ڕه‌سه‌نه نه‌ک ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له ئاستی ناوه‌ندی و ئاساییدان) ناسینێک له چه‌مکه ورده‌که‌یدا ناخاته به‌رده‌ستمان، به‌م پێیه ببێته جێنشینی ناسین (له چه‌مکه مۆدێرنه‌که‌یدا، واته ناسینی زانستی ).
به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێمان ده‌به‌خشێت، پاراستنی هه‌ندێک په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌نده دیاریکراوه‌کانه له‌گه‌ڵ ناسیندا ئه‌م په‌یوه‌ندیه له چونیه‌کییه‌کانی [هونه‌ر ئایدیۆلۆژیا] نییه به‌ڵکوو به مانای جیاوازی نێوانیانه. ڕێگه‌م پێبده ئه‌و خاڵه‌ی ئاماژه‌م پێدا ڕوونی بکه‌مه‌وه. له‌و باوه‌ڕه‌دام تایبه‌تمه‌دنی هونه‌ر ئه‌وه‌یه که "ناچارمان کات ببینین"، "تێبگه‌ین"و "هه‌ست بکه‌ین" [واتە] ئه‌و شته‌ی که ئاماژه بۆ واقع ده‌کات . بۆ نموونه گه‌ر ئێمه ڕۆمان له‌به‌ر چاو بگرین، چ باڵزاک چ سۆلژێنێتسین،[یان]هه‌ریه‌کییان که تۆ ئاماژه‌ی پێبده‌ی، ناچارمان ده‌کات به بینین، تێگه‌یشتن (به‌ڵام نه‌ک ناسین) ئه‌و شته‌ی که ئاماژه بۆ واقع ده‌کات.
گه‌ر بمانه‌وێت له داوی چونیه‌کسازی هونه‌ر و زانست خۆمان ببوێرین؛ پێویسته ئه‌و تێرمانه‌ی که ئه‌م یه‌که‌م پێناسه کاتییه‌یان پێکهێناوه له مانا حەقیقی و ڕاسته‌قینه‌که‌یاندا ڕە چاو بکەین.
ئه‌وه‌ی هونه‌ر ناچارمان ده‌کات "ببینین"،"تێگه‌یشتن"و"هه‌ستکردن"(که هه‌ڵبه‌ت له چوارچێوه‌ی ناسیندا نین) ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه که لێی هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، تیایدا ششتراوه، لێی وه‌ک هونه‌ر دوور گرتووه و ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات.ماشێری ئه‌م بابه‌ته‌ی به په‌ره‌دانی زۆر ڕوون و شه‌فافی لێنین سه‌باره‌ت به تۆلستۆی نیشانده‌دات. باڵزاک و سۆلژێنێتسین "دیدگا‌یه‌ک"مان له ئایدیۆلۆژیا پێشکه‌شده‌که‌ن که به‌رهه‌مه‌کانیان ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات و به‌رده‌وام که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێت. دیدگا‌یه‌ک که ده‌لاله‌ت له ده‌ربازبوونێک ده‌کات، دووره‌په‌رێزیکردن و مه‌وداوه‌رگرتنی ناوه‌کی له هه‌مان ئایدیۆلۆژیا که ڕۆمان لەوێوە سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتووه‌و سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌وانه ئێمه به چه‌مکێک له هه‌ناو و به مه‌ودا وه‌رگرتنێکی ناوه‌کی به"تێگه‌یشتن" (نه‌ک ناسین ) به هه‌مان ئایدیۆلۆژی که ئه‌م به‌رهه‌مانه پێیانه‌وه گرێدراون ناچار ده‌که‌ن.
ئه‌م جیاوازیانه ته‌نیا چه‌ند سێبه‌ر له‌و مانا نین به‌ڵکوو هه‌ندێک جیاوازی تایبه‌ت و دیاریکراون که ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی وامان لێبکات ڕیزێک له پرسه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
سه‌ره‌تا پرسی "په‌یوه‌ندی" نێوان هونه‌ر و زانست. نه باڵزاک و نه سۆلژێنێتسین، هیچیان له‌و جیهانه‌ی وه‌سفیده‌که‌ن ناسینێکمان په‌شکه‌ش ناکه‌ن. ئه‌وان ته‌نیا ناچارمان ده‌که‌ن واقعی ئایدیۆلۆژیکی ئه‌و جیهانه "ببینین"، "تێبگه‌ین"یان"هه‌ست[ی پێ] بکه‌ین".کاتێک له‌سه‌ر ئایدیۆلۆژیا ده‌دوێن ده‌بێت بزانین ئایدیۆلۆژیا دزه ده‌کاته نێو کۆی چالاکییه مرۆییه‌کانه‌وه، واته وه‌ک ئه‌زموونی ژینراو [lived experience]ی بوونایه‌تی مرۆیی:که واته سه‌ر سووڕهێنه‌ر نییه چۆن فۆرمێک که تیایدا"ناچار به بینینی"ئایدیۆلۆژیا له ڕۆمانه گه‌وره‌کاندا بووین وه‌ک ناوه‌رۆکه‌که‌یان هه‌ڵگری ئه‌زموونی ژینراوی تاکه‌کانه. ئه‌م"ئه‌زموونه ژینراوه"دیار و دیاریکراو گریمانه کراو نییه، دیاریکراو له ڕێگه‌ی واقعێکی ڕووته‌وه، به‌ڵکوو "ئه‌زموون"ی خۆبه‌خۆی ئایدیۆلۆژییه له په‌یوه‌ندی تایبه‌تیدا به دۆخی واقع و هه‌بووه‌وه. ئه‌مه ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی گرینگه، چونکوو بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌م بابه‌ته وامان لێده‌کات که هونه‌ر [ته‌نیا] له‌گه‌ڵ واقعی تایبه‌تی خۆیدا هه‌ڵسوکه‌وتی نییه، له‌گه‌ڵ پانتایه‌کی تایبه‌ت له واقعێک که تیایدا خاوه‌ن مافێکی منۆپۆلکراوه (به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی تۆ که پێتوایه "ناسین له ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه مرۆیی ده‌بێته‌وه"، چونکوو بابه‌تی هونه‌ر "ته‌نیا مرۆڤه")، له کاتێکدا که زانست له‌گه‌ڵ پانتایه‌کی دیکه له واقع سه‌روکاری هه‌یه (بۆ نمووونه، نه‌ک له‌گه‌ڵ "ئه‌زموونی ژینراو"و "مرۆڤ به‌ته‌نها"، به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ جیاکردنه‌وه پێکهاته‌کان). ئایدۆلۆژیا بابه‌تی زانستیشه، به‌و شێوه‌ی "ئه‌زموونی ژینراو"و "مرۆڤی تاک"بابه‌تی زانستن. جیاوازی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان هونه‌رو زانست له فۆرمێکی دیاریکراودایه که ئه‌وانه بابه‌تێکی یه‌که له شێوه‌ی جیاوازدا پێشکه‌شده‌که‌ن: هونه‌ر له شێوه‌ی"بینین"، "تێگه‌یشتن"یان "هه‌ستکردن"، زانست له شێوه‌ی زانین و ناسیندا (له مانای وردوو پۆختی وشه‌دا،له ڕێگه‌ی چه‌مکه‌کانه‌وه).
ده‌توانین هه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌ندێک تێرم و زاراوه‌ی دیکه‌دا ده‌رببڕین. گه‌ر سۆلژێنێتسین "ناچار به بینینمان"ده‌کات، بینینی"ئه‌زموونی ژینراو"له "په‌ره‌ستشی که‌سایه‌تی"و ده‌رکه‌وته‌کانی، ئه‌و (له‌و چه‌مکه‌دا که پێشتر پێناسه‌مان کرد) له هیچ ڕوویه‌که‌وه زانست یان ناسینێک له‌وانه‌مان پێنادات: ئه‌م زانسته ناسینێکی عه‌قڵانییه،له‌و مێکانیزمه ئاڵۆزانه‌ی له ده‌ره‌نجامدا"ئه‌زموونێکی ژینراو درووستده‌که‌ن که ڕۆمانی سۆلژێنێتسین ده‌یخاته به‌رباسه‌وه. گه‌ر بمه‌وێت لێره‌دا زمانی سپینۆزا به کار بهێنم، ده‌توانم بڵێم که هونه‌ر ناچاربه "بینینی"ئه‌نجامه بێ سه‌ره‌تاکان"مان ده‌کات، له کاتێکدا زانست و ناسین ناچارمان ده‌کات دزه بکه‌ینه نێو مێکانیزمێکه‌وه که به‌رهه‌مهێنه‌ری "ئه‌نجامه‌کان"له "سه‌ره‌تاکان" بووه. ئه‌مه جیاوازیه‌کی گرینگه ، چونکوو بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌م حه‌قیقه‌ته به هێزمان ده‌کات که ڕۆمانێک ده‌رباره‌ی"په‌ره‌ستش" [که‌سایه‌تی] هه‌رچه‌نده‌ش قووڵ و ناوه‌رۆکدار بێت ، له‌وانه‌یه سه‌رنجمان به‌ره‌و کاریگه‌ریه‌کان و ده‌رکه‌وته "ژینراو"وه‌کان بکات، به‌ڵام ناتوانێت تێگه‌یشتنێک به‌ده‌سته‌وه بدات؛ له‌وانه‌یه پرسیار و بابه‌تی"په‌ره‌ستش" [که‌سایه‌تی] بخاته ده‌ستووری کارییه‌وه، به‌ڵام توانای دیاریکردن و پێناسه‌ی مێتۆد و که‌ره‌سته‌یه‌ک نییه که چاکسازی ئه‌م کاریگه‌ریانه ئه‌گه‌ردار بکات.
هه‌ر به‌م شێوه، ئه‌م چه‌ند بنه‌ڕه‌ته سه‌ره‌تاییه له‌وانه‌یه بتوانێت به‌ره‌و ڕێچکه‌یه‌ک پاڵمان بنێن که له‌و ڕێگه‌وه بتوانین وڵامێک بۆ پرسیارێکی دیکه که تۆ هێنابووته ئاراوه بدۆزینه‌وه: ئه‌وه چۆنه که باڵزاک، سه‌ره‌ڕای بوونی سه‌ربه‌خۆیی له ئاراسته‌گیری سیاسی‌دا"ناچار به بینینی""ئه‌زموونی ژینراو"ی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری له شێوه ڕه‌خنه‌یه‌کیدا ده‌کات؟باوه‌ڕم به‌وه نییه که‌سێک بتوانێت بڵێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ڵێیت، ئه‌و [باڵزاک]"له ژێر کاریگه‌ری لۆجیکی هونه‌ره‌که‌یدا ناچار بوو هه‌ندێک له هه‌ندێک له چه‌مکه سیاسیه‌کان وه‌ک ڕۆمان نووس له به‌رهه‌مه‌که‌یدا له‌به‌ر چاو نه‌گرێت".به پێچه‌وانه‌وه، ده‌زانین که باڵزاک هیچکات وازی له هه‌ڵوێسته سیاسییه‌کانی خۆی نه‌هێنا. له‌مه‌ش زیاتر ئاگادارین که هه‌ڵوێسته کۆنه په‌ره‌ست و سه‌یرو سه‌مه‌ره سیاسیه‌کانی ڕۆڵێکی دیاریکه‌ریان له به‌رهه‌مهێنان و پێکهاته‌ی ناوه‌رۆکی به‌رهه‌مه‌کانیدا ده‌گێڕا. ئه‌مه‌ش بێگۆمان ناکۆکییه‌که، و نموونه‌یه‌که که مێژوو له‌م نموونانه‌ی زۆر نیشان داوه؛ ئه‌و نموونانه‌ی که مارکس سه‌رنجمان به‌ره‌و لایان ڕاکێشاوه (ده‌باره‌ی باڵزاک، پێمخۆشه سه‌رنجت بۆ وتارێک ڕاکێشم که ئاڕ.فایۆل له تایبه‌تنامه‌ی 1965 بڵاڤۆکی ئه‌ورووپادا نووسیویه‌تی).ئه‌مانه چه‌ند نموونه‌ن له چه‌واشه‌کردنی هه‌ست که زۆرجار له دیالکێکتیکی ئایدیۆلۆژییه‌کاندا ده‌دۆزرێنه‌وه. بڕوانه لێنین چی ده‌رباره‌ی تۆلستۆی ده‌ڵێت (بگه‌ڕێوه‌بۆ ، وتاره‌که‌ی ماشێری): هه‌ڵوێستی ئایدیۆلۆژیکی شه‌خسی تۆلستۆی فاکته‌رێک له هۆکاره قووڵه جێگیر بووه‌کانی ناوه‌رۆکی به‌رهه‌می ئه‌وه.ئه‌م ڕاستییه‌ی که ناوه‌رۆکی به‌رهه‌مه‌کانی باڵزاک و تۆلستۆی"جودایه"له ئایدیۆلۆژی سیاسی‌یان و به شێوه‌یه‌ک ناچارمان ده‌که‌ن له ده‌ره‌وه "بیبینین"، و له مه‌ودایه‌کی دووره‌وه له دڵی هه‌مان ئایدیۆلۆژیادا "لێیتێبگه‌ین"، هێمایه‌که له هه‌مان ئایدیۆلۆژیا و ده‌لاله‌ت له بوونی ئه‌و ده‌کات. بێگۆمان ده‌توانین بڵێین ئه‌م "کاریگه‌رییه"ی هۆنه‌ری ئه‌وان وه‌ک ڕۆماننووسه وه‌ها مه‌ودایه‌ک له دڵی ئایدیۆلۆژیاکانیاندا به‌رهه‌مده‌هێنن تا ناچارمان بکه‌ن که "لێیان تێبگه‌ین"، به‌ڵام ناتوانین بڵێین، وه‌ک ئه‌وه‌ی که تۆ ده‌ڵێیت، هونه‌ر"لۆجیکی خۆی هه‌یه"و ئه‌م [لۆجیکه]"باڵزاکی ناچار کردووه واز له بۆچوونه سیاسیه‌کانی خۆی بێنێت". به پێچه‌وانه‌وه، ته‌نیا بۆ پاراستنی ئه‌وانه بوو که توانی به‌رهه‌مه‌که‌ی بهێنێته بوون؛ به‌ڵێ، ته‌نیا به هۆی باوه‌ڕی پته‌وی به ئایدیۆلۆژیا سیاسیه‌که‌ی و جیا نه‌بوونه‌وه‌ی [له‌و ئایدیۆلۆژیایه] بوو که توانی له چوار چێوه‌یدا، ئه‌م "مه‌ودا" ناوه‌کییه درووست بکات و "دیدێکی"ڕه‌خنه‌گرانه له‌وه‌مان پێشکه‌ش بکات.
به‌و شێوه‌ی که ده‌یبینین، بۆ وڵام داننه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی که بوونایه‌تی و چییه‌تی ئاشکرا و دیاری هونه‌ر بۆ ئێمه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه، ناچارین ناسینێکی (زانستی) گۆنجاو له‌و پڕۆسانه‌ی که "کاریگه‌ری ئێستاتیکی" به‌رهه‌مێکی هونه‌ری درووستی ده‌کات، فه‌راهه‌م بکه‌ین. به‌واتا‌یه‌کی دیکه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وڵامی پرسی په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌ر و ناسین بده‌ینه‌وه ناچارین ناسینێک له هونه‌ر به ده‌سته‌وه بده‌ین.
تۆیش له‌م پێویستییه به ئاگای. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌مه‌ش بزانی که له‌م بابه‌ته‌دا ئێمه هێشتا ڕێگه‌یه‌کی درێژمان له پێشدایه. ناسینی (ته‌نانه‌ت ناسینی سیاسی) هه‌ستی و گرینگایرت هونه‌ر ناسینی هونه‌ر ناهێنێته بوون. ته‌نانه‌ت گۆمان ناکه‌م ده‌قێک که تۆ ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ی1 بتوانین وه‌ک سه‌ره‌تا و ده‌ستپێکی ناسینی [هونه‌ر] وه‌ربگرین، یان ته‌نانه‌ت[ڕسته‌که‌ی]جولیو کووری(Joliot Curie ) که له ڕێگه‌ی مارسێناکه‌وه (Marcenac ) گێڕدراوه‌ته‌وه2. گه‌ر بمه‌وێ به کورتی ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕسته‌ی که له ژولیۆ کووری هێناوتانه‌ته‌وه شتێک بڵێین، ده‌توانین بڵێین ئه‌م ڕسته‌یه هه‌ڵگری هه‌ندێک تێرمه وه‌ک_"ئافراندنی ئێستاتیکی، ئافراندنی زانستی"_ هه‌ندێک زاراوه‌و تێرمن که بێگۆمان زۆر ئاسایی و باون، به‌ڵام به بڕوای من ده‌بێت واز له‌مانه بێنین و شتێکی دیکه بخه‌ینه جێگه‌یانه‌وه تا بتوانین پرسی ناسینی هونه‌ر به شێوه‌یه‌کی درووست بهێنینه ئاراوه. دەزانم که هونه‌رمه‌ند، و هۆگری هونه‌ر، خۆبه خۆ خۆیان به پێی زمان و"ئافراندن" داهێنانی [هونه‌ری ] و هتده‌وه ده‌رده‌بڕێت. ئه‌مه زمانێکی خۆبه‌خۆیه، به‌ڵام ئێمه له [به‌رهه‌مه‌کانی] مارکس و لێنین تێگه‌یشتوین که هه‌ر زمانێکی "خۆبه‌خۆ"یی زمانێکی ئایدیۆلۆژیکه، ئامرازێک بۆ ئایدیۆلۆژیا و، لێره‌شدا، [به ڕۆڵی] ئایدیۆلۆژیای هونه‌ر و ناوکۆیی له‌بار و به‌رو بوومدار بۆ چالاکی کاریگه‌رییه ئێستاتیکییه‌کان. ناسینی هونه‌ریش وه‌ک هه‌موو ناسینه‌کان، گرێدراوه به پساندنی سه‌ره‌تایی له گه‌ڵ زمانی خۆبه‌خۆیی ئایدیۆلۆژیک و ڕه‌خساندنی کۆمه‌ڵه‌یه‌ک له‌و چه‌مکه زانستیانه له جیات ئه‌وان. [به‌م پێیه] پێویسته بۆ وه‌رگرتنی ئه‌رکی پێکهێنانی بینای ناسینی هونه‌ر له پێویستی ئه‌م پسانه له‌گه‌ڵ ئایدیۆلۆژیدا به ئاگا بینه‌وه.
ڕه‌نگه لێره‌دایه که ناچارم تێبینییه‌کانی خۆم وه‌لا بنێم و ڕای خۆم به ڕاشکاوی له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی تۆ گوتووته ده‌رببڕم. له‌وانه من هه‌نووکه ڕێک ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی تۆ پێتخۆشه یا خود ده‌ته‌وێت بیڵێیت قسه‌یه‌ک نه‌که‌م، به‌ڵکوو ده‌رباره‌ی شتێک که له ڕاستیدا ده‌یڵێیت قسه‌م هه‌یه. کاتێک تۆ "ڕامانی ورد بینانه ده‌رباره‌ی چه‌مکه مارکسیستییه‌کان" له به‌رانبه‌ر "شتێکی دیکه‌دا" به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی هونه‌ر پێشکه‌شمان ده‌کات ده‌اده‌نێیت، وای بۆ ده‌چم که تۆ به‌راوه‌ردێکت کردووه که یان سه‌قه‌ت و ناته‌واوه یان ناڕه‌واو بێ پاساوه. کاتێک ده‌وترێت که هونه‌ر له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی پێشکه‌شمان ده‌کات شتێکی دیکه جگه زانسته، [له ڕاستیدا ده‌ربڕینی] به‌راوه‌ردێک له نێوانیاندا نییه به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی هه‌یه جیاوازییه. به پێچه‌وانه‌وه، گه‌ر بابه‌تی ناسین هونه‌ره، [به شێوه‌یه‌کی ] ڕه‌ها پێویسته که به "ڕامانی وردبینانه ده‌رباره‌ی چه‌مکه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی مارکسیزم "ده‌ستپێبکه‌ین: ڕێگه‌یه‌کی دیکه بوونی نییه.کاتێک ده‌ڵێین، "پێویسته که به ... ده‌ستپێبکه‌ین" ئه‌وه‌نده به‌س نییه که بڵێین پێویسته، ده‌بێت عه‌مه‌لی پێبکه‌ین. ئه‌گین ئاسانه به ده‌ربڕینی چه‌ند ڕسته‌ی په‌سه‌ندکراوی وه‌ک:"ئاڵتوسێر پێشنیار ده‌کات بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ورد و پشکنه‌رانه‌ی تیۆری مارکسیستی، منیش پێموایه ئه‌م کاره پێویسته، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕدا نیم که به‌س بێت"خۆمان له شه‌ڕی بابه‌ته‌که ڕزگار بکه‌ین. وڵامی من بۆ ئه‌م بابه‌ته ڕه‌خنه‌کردنی ڕاسته‌قینه‌شیه‌تی: ڕاگه‌یاندنی ئه‌م جۆره"پێویستییه "ڕێک به مانای له‌به‌رچاو نه‌گرتنی و خۆ بواردن له سه‌رنجدانی ورد و پۆختی کۆی ئه‌نجام و ناچاره‌کییه‌کانی ئه‌م پێویستییه له ڕێگه‌ی ناسینییه‌وه [به مه‌به‌ستی] تێپه‌ڕبوونی توندوبه‌تین به‌ره‌و"شتێکی دیکه"یه. ئێستاکه من له‌م باوه‌ڕه‌دام که تاقه ڕێگه‌ی گه‌یشتن به ناسینی حه‌قیقی هونه‌ر، قووڵبوونه‌وه و ڕۆچوونه بۆ ناو تایبه‌تمه‌ندی به‌رهه‌می هونه‌ری بۆ ناسینی ئه‌و مێکانیزمانه‌ی"کاریگه‌رییه ئێستاتیکییه‌کان" درووستده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش ڕێک به مانای ئه‌وه‌یه که به ته‌رخانکردنی کاتی زۆر و وردبینی له ڕاده‌به‌ده‌ر بۆ خوێندنه‌وه‌ی"پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی مارکسیزم"هیچ په‌له‌یه‌ک بۆ"پێشەوەچوون به‌ره‌و شتێکی دیکه" ئه‌نجام نه‌ده‌ین، چونکوو له کاتی پێشڕه‌وی توندوبه‌تیندا به‌ره‌و "شتێکی دیکه" به زانست و ناسینی هونه‌ر ناگه‌ین،به‌لکوو ده‌گه‌ینه ئه‌و شته‌ی ئایدیۆلۆژیای هونه‌ره: واته،[ده‌گه‌ینه] ئایدیۆلۆژیای ئۆمانیستی شاراوه که له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی تۆ ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌ر و"مرۆڤ"، و "داهێنان و ئافراندن"ی هونه‌ری و هتد ده‌ڵێیت بورووژێت.
ئه‌گه‌ر پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ "پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی مارکسیزم" (ئه‌مه‌ش پێویست به کاری بەکاوەخۆ و تاقه‌تپڕووکێنه‌وه هه‌یه)، تا بتوانێت به شێوه‌یه‌کی شیاو هه‌ندیک چه‌مک بهێنینه ئاراوه که چه‌مکه ئایدیۆلۆژیکه خۆبه‌خۆ ئێستاتیکییه‌کان نین، به‌ڵکوو هه‌ندێک زانستی گونجاون له‌گه‌ڵ بابه‌ت و له‌م ڕووه‌وه هه‌ندێک چه‌مکی نوێن ؛ مه‌به‌ستی له‌به‌رچاونه‌گرتنی هونه‌ر یا خود فیداکردنی هونه‌ر نییه له پێناو زانست‌دا، به‌ڵکوو ئامانجی ناسینی هونه‌رو پێشکه‌شکردنی مافێکه که شایانییه‌تی.
ئاپریلی 1966
سه‌رچاوه: فلسفه هنر از دیدگاه مارکس ، میخایل لیف شیتز،مجید مددی ، نشر آگاه
ژێده‌ره‌کان:
1- ژان مارس ناک، ئێلزا تریوله ، لووکاچ
2- ژان مارس ناک،1966 (من به‌رده‌وام له‌مه‌ی که ژولیوو کووری پڕۆژه‌یه‌ک که له کاتی مه‌رگی ئێلواردا پێشنیاری کرد نه‌یگه‌یانده کۆتایی، مخابن ئه‌م پرۆژه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌یه‌کی به‌راوه‌دکارانه ده‌رباره‌ی ئافراندنی شاعیرانه و ئافراندنی زانستی که ئه‌و پێیوا بوو له ده‌رئانجامدا چوونیه‌کی شێوه‌ی کاره‌کانیان نیشانده‌دات.)