و. شیلان وەکیلی

 تاکی مرۆیی کە تووشی ئەم ڤایرۆسە و موبتەلای دەبوو، چیتر وەک بوونەوەرێکی کامڵ، تەواو و پڕ نەدەژیا کە خۆی بۆ بەرهەمهێنانی هەموو ئەو شتانەی بۆ چارەسەری پێداویستیەکان پێویستن ڕێکبخات.

 

 

بۆمێژوو کۆتایی نەهات

دەربارەی ڤایرۆسی لیبرال

سەمیر ئەمین

وەرگێڕان: شیلان وەکیلی

نزیکەو کۆتایی سەدەی بیستەم پەتایەکی هەمەگیر و سەرتاسەری جیهانی داگرت. ئەم پەتایە کەسی نەکوشت، بەڵام هەمووان پێوەی دەناڵێنن و ڕەنجیان لێدی. ئەو ڤایرۆسەی کە هۆکاری ئەم پەتا هەمەگیر و سەرتاسەریە بوو ناۆیان نا ((ڤایرۆسی لیبراڵ)). ئەم ڤایرۆسە نزیک کۆتایی سەدەی شازدەهەم لە سێ کۆچکەیەک کە سێ گۆشەکەی[بریتین لە] پاریس، لندن و ئامستڕدام پێکیدههێنن، سەری هەڵداوە. سێمپتۆم  (symptoms)و دەرکەوتەکانی ئەم پەتایە کە ئەو کات لەخۆی دەری خستبوو، وا دەردەکەوت مەترسیدار نین و پیاوان(کە ئەم ڤایرۆسە زیاد لە ژنان ، ئەوانی تووش و موبتەلا دەکرد) نەک پێی ڕادەهاتن و ئەنتی جەستە (antibodies ) گەلی پێویست بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی درووست دەکرد، بەڵکوو تەنانەت لەو ئێنرژی و توانا زۆرەی کە درووستی دەکرد،کەڵکیشیان وەردەگرت. بەڵام ئەو ڤایرۆسە ئۆقیانووسی ئەتڵەسی تێپەڕاند و لەو دیو ئەتڵەسەوە،لەناۆ سێکت (sect) و دەستەیەکدا کە ئەندامەکانی لە ئەوروپاوە لەگەڵ خۆی بۆ ئەوی بردبوو، بەستێنێکی لەبار و گونجاوی دۆزیەوە کە تیایدا ئەنتی جەستە بوونی نەبوو هەرلەبەر ئەم هۆیەش لەو خاک و سەرزەمینەدا پەرەیسەند و بڵاوبووەوە پەتاکەشی،لەوێدا شکڵ و فۆڕمگەلێکی تیندار و توونداژۆی پیداکرد. نزیک کۆتایەکانی سەدەی بیستەم سەرلەنوێ سەر و سیمای ئەم ڤایرۆسە کە لەئەمریکا گەڕابووە لەئەۆروپادا دەرکەۆت. ئەم جارەیان [ئەم] ڤایرۆسە پێشیش کەوتبوو و لە ڕابردووش بەهێزتر بوو، توانی لەم قاڕەیەدا زۆرێک لەو ئەنتی جەستانەی کە ئەۆروپایەکان لە درێژەی سێ سەدەی ڕابردوودا بۆ ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵیدا پێکیهێنابوو لەناوببات، و بەجۆرێک هەمەگیر و سەرتاسەری ببێتەوە کە ئەگەر لەژێر سێبەر و نسێی بوونی بە هێزترین دانیشتوانی وڵاتانی تەمەندار (مەبەستی ئەمین لێرەدا ئەوەیە کە مەوتەن و نیشتمانی کۆچبەرانی ئەمریکی ئەورووپا بووە) نەبوو،- کە خولێکی نوێی ئەم پەتایەیشیان تێپەڕاندبوو و تەندرووستانە ڕزگاریان ببوو لە دەرئەنجامدا توانیان لەڕەگەوە هەڵیکەنن- لەوانە بوو ئەم پەتایە جۆرێ مرۆڤیش لەسەر ‌عەرز بخات و لەناوی ببات. ئەم ڤایرۆسە لەنێو قوربانیەکانی خۆیدا چەشنێک شیزۆفێرنی سەیر و سەمەرەی درووست دەکرد. تاکی مرۆیی کە تووشی ئەم ڤایرۆسە و موبتەلای دەبوو، چیتر وەک بوونەوەرێکی کامڵ، تەواو و پڕ نەدەژیا کە خۆی بۆ بەرهەمهێنانی هەموو ئەو شتانەی بۆ چارەسەری پێداویستیەکان پێویستن ڕێکبخات (ئەوەی کە لێزانان ناویان ناوە ((ژیانی ئابووری))، وهاۆکات بەم کارە دامەزراوەکان، یاسا و ڕێساگەلێکیش دەهێنێتە ئاراوە کە ئەگەری گەشە و پێشکەوتنی پێدەدەن(ئەوەی کە لێزانان ناویان ناوە ((ژیانی سیاسی))، و دەزانێت کە ئەم دولایەنی ژیانی کۆمەڵایەتیش لەیەک دی جیاناکرێنەوە. بەپێچەوانەوە، لەو کاتەوە کە تاک بەم ڤایرۆسە تووش و مۆبتەلا دەبوو هەندێک جار وەک مرۆڤێکی ئابووری دەژیا و ئەرکی پارێزگاریکردن لە ژیانە ئابووریەکەیشی ڕادەستی ئەو شتەی پێی دەگووت بازار، دەکرد تاکوو بەشێوەیەکی خۆڕسک تەنزیم و میزانی بکات، و هەندێک جاریش وەک شارۆمەندێک دەژیا و هەندێک ڵاپەڕەی دەنگدانی دەهاویشتە نێو سندووقەکان تا لەو ڕێگەیەوە ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارێتی دیاریکردنی ڕێساکانی یاری ژیانە سیاسیەکەی دەکەوتە سەر شانیان، هەڵبژێرێت.

قەیرانەکانی کۆتایی سەدەی بیستەم و سەرەتای سەدەی بیست و یەکەم خۆشبەختانە هەنووکە بەشێوێکی بنەبڕانە کۆتایی هاتووە و تێمانپەڕاندوون پاکیان لە دەوروبەری ئەو ڵێڵێتی و بن بەستانەدا هاتنە بوون کە هەر ئەم شیزۆفێرنیە پەرەی پێدان و خستنیەوە. هزر،- هزری ڕاستەقینە نەک ئەمریکی- لەکۆتایدا بەسەر ئەم ڤایرۆسەدا زاڵ و سەرکەۆت و لەناوی برد. هەمووان ڕزگاریان بوو، ئەورووپیەکان، ئاسیاییەکان، ئەفریقایەکان، ئەمریکایەکان و تەنانەت ئەو تگزازیانەی کە لەوکاتەوە تاکوو ئێستا زۆر گۆڕابوون و ببون بە کۆمەڵێک بونەوەری مرۆیی وەک خەڵکانی دیکە.

ئەم کۆتاییە خۆشە نەک لەڕووی ئەو خۆشبینیە هەمیشەیەی خۆمەوە، بەڵکوو لەو ڕووە هەڵبژاردوە کە جگە ئەمە ئەمڕۆکە چیتر کەسێک نەدەمایەوە [ئەم] مێژووە بنوسێتەوە. لەو حاڵەتەدا حەق بە فوکۆیاما دەبو: لیبڕالیزم لەڕاستیدا کۆتایی مێژووی ڕادەگەیاند.کەواتە هەموو مرۆڤایەتی لەو هۆلۆکاستەدا لەناودەچون. دواین بەجێماوان،واتە تیگزازیەکان دەبوونە دەستەیەک ئاوارە و پاشان ئەوانیش بەنۆبەی خۆیان بەفەرمانی سەرۆکی دەستە و سێکتەکەیان کە پێیان وا بوو کەسایەتیەکی کاریزماتیکە، خۆیان دەکردە قوربانیی. ناوی ئەم سەرۆک سێکتەش بووش بوو. پێموایە مێژووی سەردەمی ئێمە تا ڕادیەک بەم شێوەیە دەنووسنەوە. بەهەرحاڵ وام خەیاڵە لێرەدا ئەم قەیرانانە هەر بەم شێوەیە شی و ئانالیزیان بکەم.

سەرچاوە: ئەو وتارە پێشەکیی ئەم کتێبەی خوارەوەیە.

 

 Samir Amin:The Liberal Virus: Permanent War and the Americanization of the World(200 4 MONTHLYREVIEWPRES S) 

 

Image result for historiens ending kunstImage result for historiens ending kunst

بازدید: 770