چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دەستی برد وەرەقە سپییە بیست و پێنج ساڵ تەمەنەکەی هەڵگرت و قەد قەد کردییەوە. لەگەڵ هەر کردنەوەیەک، کاغەزەکە قڵشتی دەبرد، دەتەقی و جیادەبووەوە. کە تەواو هەموو قەدەکانی کردەوە لەسەر عەرزەکەی بەردەمی لەتەنیشت یەکا داینان، رێک وەک نامەیەکی تەواو هاتەوە بەرچاو. بەڵام وەک دێڕ و وەک وشە، چی بینی؟... هیچ!- توضیحات
- بازدید: 1031
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
کابرا بهجهرگانه شانی دایه ژیر نهشتهرکارییهکه، زۆریش کومهک بوو بۆ بڕینی شوێنی ئازارهکه. دهستی نهک هەر هیچ نهلهرزی، که خاڵه گردهکهی دهستیشی ههڵکهندرا، ههناسهیهکی خۆشی و سووکباری ههڵکێشا وهک ئهوهی بارێکی سهنگینی له سهر شان لاچووبێت.- توضیحات
- بازدید: 1048
رەسوڵ سەفەریانی
ئەوەندەی نەخایاند کە دەنگی یەک دوو ماشین هات و پاشان کۆڵانەکە پڕ بوو لە تەپەی پێ. وادیار بوو زۆرن. پاسارییەکان ترسان. چەند دانە لە بەتەمەنەکانیان بە ئارامی تا بەر درگای هێلانەکەیان هاتن، سەرەتا کەسیان نەبینی پاش نەختێک وردبوونەوە چەند تارماییان بینی کە بەدەوری ماڵی کوڕەدا راوەستابوون.- توضیحات
- بازدید: 1330
پێشەوا کاکەیی
هاتمە دەر لە ئاودەست و، دۆخینەکەم لە دەرەوە گرێ دەدایەوە، یەکێك سەلەیەکی تەماتە فرۆشی لە دەرەوە دانابوو، وامزانی بەتاڵە، کە نیزیک بوومە و سەیرم کرد، نێوەکەی کەمێک پووڵی تێدا بوو، نەفەرێکیش بەدیارییەوە دانیشتبوو، دۆخینەکەم هەر دەمهێنا و دەمبرد، تا گرێفچکەی لێ بدەم، گوتم: کاکە ئەوە چییە بێزحمەت؟- توضیحات
- بازدید: 1371
فەڕۆخ نێعمەتپوور
پۆلیس هەموو ئەمانەی لای خۆی نووسیوەتەوە و بگرە لە هەر چواریان بە زیاتریش لێکۆڵینەوەی کردووە. بەڵام نە سەروسەکوتی ئەم چوارە و نە جۆری گێڕانەوەی رووداوەکە هیچ سەرەداوێک سەبارەت بەوە نادەن بە دەستەوە کە یەکێک لەم چوارە تاوانباری ونبوونی پیاوی سەر پردەکە بێت.- توضیحات
- بازدید: 1301
لەئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
ئەو حیزبانەی بەدەم ئەم هەڵبژاردنەوە هاتبوون، هەر وەک کاندیداکان دوان بوون. بەڕێوەبەرانی ئەم پارتانە هەوڵیان ئەوە بوو، زۆرترین ژمارەی ئەم خەڵکە لە دەوری خۆیان کۆ بکەنەوە. هەر تاقمێک لە کاموروکۆ بە پێی شوێن و گەڕەکی خۆی دابەش ببوون. یەکێک لە باشوور، ئەویدی لە باکووری دێوە.- توضیحات
- بازدید: 1092
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەگەرچی دەست، باسک، روخسار و بە گشتی جەستەی لێرە و لەوێ بریندار ببوو و دێشا، بەڵام خۆشحاڵ بوو. خۆشحاڵ لەوەی سەرئەنجام بڕوێشەکەی گەیاندبووە کۆترەکانی مەیدانی تەکسیم. ئیتستا ئیتر دڵنیا بوو هەم خۆپیشاندانی خۆپیشاندەرەکانی مەیدانی تەکسیم سەردەگرێ و هەم ئەویش لەپاش ساڵانی ساڵ دەگاتە مەقسەد.
- توضیحات
- بازدید: 1222
رەسوڵ سەفەریانی
لێدان ببووە بەشێک لە خواردنی رۆژانەی من، بەڵام هەر کە باوکم دەستی هەڵدەگرت، ئازار لە لەشمدا نەدەما. ئەمەش لەبەر ئەوە بوو کە لەگەڵ ئەو، یاوڕەکەم، رێکەوتبوین کە من بە قسەی ئەو بکەم و ئەویش ئازاری لێدانەکان بەرێت بۆ خۆی، بۆیە زۆر کەم هەستم بە ئازاری قامچی و شەپڵاخەکانی باوکم دەکرد.- توضیحات
- بازدید: 1254
لە ئینگلیزییەوە: موحەممەدئەمین مەجیدیان
ئاژەڵان بە دەوریدا دەهاتن و مەراییان لەبەر دەکرد، هەر وەک گەورەیەک کە دەبێ ملکەچ و چاوبەفەرمانی بن. بۆ خافڵاندنی، پۆلێک ئافرەتی سەرخۆش بەجۆشێکی شێتانە لەبەر دەمیا هەڵدەپەڕین. لەگەڵ دەنگی موزیکێکی خۆش، خوایانی هەرزەکاران و لاوانی تازە پێگەیشتوو بەڕێزەوە بەدەمیەوە ئەهاتنە پێکەنین.- توضیحات
- بازدید: 1135
فەڕۆخ نێعمەتپوور
منیش دەیاندوێنم. پێیان دەڵێم شار و خەڵکەکەی فەرامۆش کەن، دەڵێم گۆڕستان زۆر میهرەبانترێکە و گەر تەنانەت کەمێکیش مەیل بدەنە ئەو بارانەی کە جاری وایە بەسەریاندا دەبارێ و هەموو شتێک تا دووا سنوور دەخوسێنێ، ئەوا رەنگە زیاتر خوو بدەنە شوێنی تازەیان.- توضیحات
- بازدید: 1372