چیرۆک
لەئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
ئەو حیزبانەی بەدەم ئەم هەڵبژاردنەوە هاتبوون، هەر وەک کاندیداکان دوان بوون. بەڕێوەبەرانی ئەم پارتانە هەوڵیان ئەوە بوو، زۆرترین ژمارەی ئەم خەڵکە لە دەوری خۆیان کۆ بکەنەوە. هەر تاقمێک لە کاموروکۆ بە پێی شوێن و گەڕەکی خۆی دابەش ببوون. یەکێک لە باشوور، ئەویدی لە باکووری دێوە.- توضیحات
- بازدید: 1092
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەگەرچی دەست، باسک، روخسار و بە گشتی جەستەی لێرە و لەوێ بریندار ببوو و دێشا، بەڵام خۆشحاڵ بوو. خۆشحاڵ لەوەی سەرئەنجام بڕوێشەکەی گەیاندبووە کۆترەکانی مەیدانی تەکسیم. ئیتستا ئیتر دڵنیا بوو هەم خۆپیشاندانی خۆپیشاندەرەکانی مەیدانی تەکسیم سەردەگرێ و هەم ئەویش لەپاش ساڵانی ساڵ دەگاتە مەقسەد.
- توضیحات
- بازدید: 1222
رەسوڵ سەفەریانی
لێدان ببووە بەشێک لە خواردنی رۆژانەی من، بەڵام هەر کە باوکم دەستی هەڵدەگرت، ئازار لە لەشمدا نەدەما. ئەمەش لەبەر ئەوە بوو کە لەگەڵ ئەو، یاوڕەکەم، رێکەوتبوین کە من بە قسەی ئەو بکەم و ئەویش ئازاری لێدانەکان بەرێت بۆ خۆی، بۆیە زۆر کەم هەستم بە ئازاری قامچی و شەپڵاخەکانی باوکم دەکرد.- توضیحات
- بازدید: 1254
لە ئینگلیزییەوە: موحەممەدئەمین مەجیدیان
ئاژەڵان بە دەوریدا دەهاتن و مەراییان لەبەر دەکرد، هەر وەک گەورەیەک کە دەبێ ملکەچ و چاوبەفەرمانی بن. بۆ خافڵاندنی، پۆلێک ئافرەتی سەرخۆش بەجۆشێکی شێتانە لەبەر دەمیا هەڵدەپەڕین. لەگەڵ دەنگی موزیکێکی خۆش، خوایانی هەرزەکاران و لاوانی تازە پێگەیشتوو بەڕێزەوە بەدەمیەوە ئەهاتنە پێکەنین.- توضیحات
- بازدید: 1135
فەڕۆخ نێعمەتپوور
منیش دەیاندوێنم. پێیان دەڵێم شار و خەڵکەکەی فەرامۆش کەن، دەڵێم گۆڕستان زۆر میهرەبانترێکە و گەر تەنانەت کەمێکیش مەیل بدەنە ئەو بارانەی کە جاری وایە بەسەریاندا دەبارێ و هەموو شتێک تا دووا سنوور دەخوسێنێ، ئەوا رەنگە زیاتر خوو بدەنە شوێنی تازەیان.- توضیحات
- بازدید: 1372
قادر نیکپوور
ئەمە یەکەم جارە هەوار بە چاوی خۆی دەبینێ هەژار چۆن بەرەنگاری هەر سێكیان دەبێتەوە. لەترسان هەر یەک وەک پشیلە دەچنە سەر دار. خەڵک بە دەنگە دەنگی منداڵان دێنەدەر. دەبینن گیپە و خللە و شەکرە وەک پشیلە چوونەتە سەر داران. هەژار لە خوارەوە سەیریان دەکات.- توضیحات
- بازدید: 974
پشتیوان هەڵەبجەیی
ئاوێتەبونى دەستى ئەو دوو مرۆڤە مستەفایى گەڕانەوە بۆ سەرەتاى حیکایەتەکە، بۆ ئەو سەرەتایەیەیى کەهیچ لەعیشق نەئەگەشتن و وەک دوو منداڵى بزێو یاریان بەعیشق ئەکردوو عیشق یارى پێئەکردن، ئەوى گەڕانەوە بۆ ئەو سەرەتایەى کە تەنها لەحیکایەتەکانى داپیرەوە حیکایەتە ئەوینداریەکانى بەرگوێ کەوتبوو ئەگینا هیچى لەبارەى عیشقەوە نەئەزانى.- توضیحات
- بازدید: 1176
فەڕۆخ نێعمەتپوور
قۆزترین و خۆشپۆشترین کەسی گەڕەکە. بەو ریشە قەڵەمییەوە وا بۆنی عەتری مەککە و مەدینە دەدا. کە پێدەکەنێ دیانە سپییەکانی وەک ریزە هەتاوی گچکە دەدرەوشێنەوە. شۆقەکەی گەر ئاگات لەخۆت نەبێ بۆ هەمیشە نووری چاوەکانی تۆیش لەگەڵ خۆی دەبا. وەک هەمیشە. ئەو حەزی بەمەیە.
- توضیحات
- بازدید: 1015
رەسوڵ سەفەریانی
ئەڵڵایش هەموو فریشتە و مەلایکەکانی ئامادەکرد و بڕیارەکەی بۆ گێڕانەوە. هەموویان بەم پەیامە شاد بوون و ئیزرائیلیش داوای لە خودا کرد کە ماوەیێک پشوی بداتێ تا پاش کارێکی تاقەت پڕوکێن بەرەو کەنارەکانی یەکێک لە دەریاکانی روی زەوی وەڕێ بکەوێت. بەڵام شەیتان کە هەواڵەکەی بیست، داگیرا و هەستی بە بەرەو کۆتایی چوونی خۆی کرد.- توضیحات
- بازدید: 1163
قادر نیکپوور
عەقڵم پیم دەڵێ هاتنی ئەم مریشکە بێ فێڵ نیە. دەنا مریشک و میوانداری لەگەڵ رێوی؟ ئەویش ئەمن. کەس نیە من نەناسێ. هەموو قەل و مریشکی ئەم وڵاتە لە ناوی من دەترسن. شەوانە تاکو بەیانی خەو و خۆراکیان نیە. چۆن دەبێ مریشکێک بۆ خۆی بە دەستی خۆی بێتە لای من؟ ئەویش بەم شەوە.- توضیحات
- بازدید: 1051