چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
منیش سەرەڕای ئەوەی پێم وایە سەرئەنجام لەوە گەیشتووم کە مەبەستی رەحە لە گوتنی ئەم رستەیەی چییە، بەڵام دیسان لە شوێنێک لە دەروونمدا یەکجار نادڵنیام. راستییەکەی ئەوەیە من ئیستایش نەمزانی مەبەستی رەحە مل کورت لە سەرڕووت و پێوەندیی بە رووداوەکانی ساڵی پەنجاو حەوت و ساڵەکانی دووای ئەو ساڵەوە چییە.- توضیحات
- بازدید: 1030
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
شێرەکە هاواری کرد "راوەستە، راوەستە!" ئەوسا بۆ ماوەیەک دەستی کرد بە بیرکردنەوە. بە خۆی گوت "من بە هۆی ئەم دڕکەوە ئازار دەچێژم. هەرچۆنێک بێت دەبێ لەدەستی قوتارم بێت. جا چیە با پێنج شەقم تێهەڵدا. من تەنیا دەبێ لەدەست ئەم دڕکە رزگارم بێت. پاشان هاوڕێ بچووکەکەیشی دەخۆم."- توضیحات
- بازدید: 1327
فەڕۆخ نێعمەتپوورحاجی بە کەشیەی سەر سەری و باڵای مامناوەندییەوە، لەکاتی دانی پاکەتی پیازەکان بەدەستمەوە، ملی کێشا و لە چاوە سیس و سەرمابردەڵەکانی منی رووانی کە نزم نزم لە پشت شایەنەکەوە راوەستابوو (حاجی شایەنەکەی بەرز دادەنا)، گوتی بە دایکت بڵێ پیازێکی زیاییم سەرناوە، بەڵام پارەکەی ناسەنم! ئێ،... باشە؟ من سەرێکم بە نیشانەی 'ئم' لقاند و بەڕێکەوتم.
- توضیحات
- بازدید: 1067
فەڕۆخ نێعمەتپوور
با پێت بڵێم، خۆشەویستی بەشێکی لەگەڵ تۆ مرد و بەرەو ئاسمان کشا و بەشەکەی تری لە هەندێ کلیسادا بەجێماوە. ئەرێ،... هەندێ کلیسا و بەس. ئەو قەشانەی کە لە خەڵوەتی خۆیاندا پێیان وایە ئەوان مەسیحیی راستەقینەن! وادیارە نازانی کە دینەکەی تۆ بە زەبری شمشێری ئەوانەی تۆیان کوشت دونیای گرتەوە، نەک بە خۆشەویستییەکەی تۆ.
- توضیحات
- بازدید: 1087
رەسوڵ سەفەریانی
... ناکرێت لە پر و خێرا چاوەڕوان بکەین کە دەس لە هەمووی بەردەن و بێنەوە لای باوكێک کە هێشتا لە دونیای خۆیدایە و لە ژیانی خوو پێگرتوی مناڵەکان ناگات، ئەوانیش بە ئاسانی لە تۆ ناگەن. هەر وەک خۆت دەڵێیت تەنانەت لە زبانیشا لەیەک دورکەوتونەتەوە. ئەمە ماوەی دەوێت و دەخایەنێت. بەداخەوە ئەمە ژیانە و ژیان وایە!- توضیحات
- بازدید: 1246
قادر نیکپوور
قەساب دەلێ: بە چاوان خوشکە خاتون. ئەگەر لەبەر حورمەتی تۆ نەبێت کێ قەرز بەو دەدا. دووکانی خۆتە، تۆ رێزی تایبەتیت لای هەموومان هەیە. پوور خاتون بی ئەوەی لەخۆ بایی بێت دیسان سوپاسی دەکات. زۆر بە هێمنی لە دووکان دەچتە دەر.
- توضیحات
- بازدید: 1033
قادر نیکپوور
مریشکە قوڵە زۆر بچووک دەبێ کە مام شەماڵ لە ژێر چەنگی چەند سەگی هار و برسی رزگاری دەکات. رۆژێک لە کاتی گەڕانەوە لە کار دەبێنێ چەند سەگی هار و برسی کەوتوونەتە دوایی مرێشکە قولە و خوشک و براکانی. ئەوان کە لەو ئازاتر دەبن خۆیان رزگار دەکەن، بەڵام مریشکە قوڵە لەبەر قاچ کورتی خۆی بۆ رزگار نابێت.- توضیحات
- بازدید: 1119
فەڕۆخ نێعمەتپوور
سەیر ئەوەیە پشیلەکان هەر کامەیان قەلەمڕەوێکیان لە حەوشەکەدا هەیە. ئەمە بەرەبەرە چێ بووە. بەدەر لە خواستی ئەو. وە خێرایش ملی دایە. رەشەکە سووچێک، سپییەکە سووچێک، خۆڵەمێشییەکە سووچێک و سەرئەنجام بەڵەکەکە سووچی خۆی. قەڵەمڕەو ئاوا دروست بووە،... بە هۆی مانەوە و بە هۆی عادەت.
- توضیحات
- بازدید: 1384
قادر نیکپوور
ئەم سێ هاوڕێ شەریف و لاسارە قەڵسیی خۆیان بە من دەڕێژن. رۆژ نیە لە قوتابخانە یان لە کۆڵانەکە پێشم پێ نەگرن. هەروەها زۆر شتی دیکە کە دوایی بۆت دەگێڕمەوە. دەبێ بڕۆم زۆر درەنگە. لەهەمان کاتدا کە دوور دەکەوێتەوە لە پاڵەوان دەپرسی، ئەی تۆ ناوت چیە؟- توضیحات
- بازدید: 968
فەڕۆخ نێعمەتپوور
تا رۆژێکیان لەپاش ماوەیەکی زۆر، سەردانیم کرد و لەکاتێکدا لەگەڵیا خەریکی خواردنەوەی چایی بووم، لێم پرسی کە داخۆ ماندوو نیە و نایەوێ واز لەمردووشۆری بێنێ، ئەوەیکە چیتر تەمەنی ئەو بەرگەی ئەم کارە دژوارە ناگرێ و واباشە بیداتە کەسێکی گەنجتر، یەکجار گەنجتر.- توضیحات
- بازدید: 1100