چیرۆک
قادر نیکپوور
قەساب دەلێ: بە چاوان خوشکە خاتون. ئەگەر لەبەر حورمەتی تۆ نەبێت کێ قەرز بەو دەدا. دووکانی خۆتە، تۆ رێزی تایبەتیت لای هەموومان هەیە. پوور خاتون بی ئەوەی لەخۆ بایی بێت دیسان سوپاسی دەکات. زۆر بە هێمنی لە دووکان دەچتە دەر.
- توضیحات
- بازدید: 1033
قادر نیکپوور
مریشکە قوڵە زۆر بچووک دەبێ کە مام شەماڵ لە ژێر چەنگی چەند سەگی هار و برسی رزگاری دەکات. رۆژێک لە کاتی گەڕانەوە لە کار دەبێنێ چەند سەگی هار و برسی کەوتوونەتە دوایی مرێشکە قولە و خوشک و براکانی. ئەوان کە لەو ئازاتر دەبن خۆیان رزگار دەکەن، بەڵام مریشکە قوڵە لەبەر قاچ کورتی خۆی بۆ رزگار نابێت.- توضیحات
- بازدید: 1120
فەڕۆخ نێعمەتپوور
سەیر ئەوەیە پشیلەکان هەر کامەیان قەلەمڕەوێکیان لە حەوشەکەدا هەیە. ئەمە بەرەبەرە چێ بووە. بەدەر لە خواستی ئەو. وە خێرایش ملی دایە. رەشەکە سووچێک، سپییەکە سووچێک، خۆڵەمێشییەکە سووچێک و سەرئەنجام بەڵەکەکە سووچی خۆی. قەڵەمڕەو ئاوا دروست بووە،... بە هۆی مانەوە و بە هۆی عادەت.
- توضیحات
- بازدید: 1389
قادر نیکپوور
ئەم سێ هاوڕێ شەریف و لاسارە قەڵسیی خۆیان بە من دەڕێژن. رۆژ نیە لە قوتابخانە یان لە کۆڵانەکە پێشم پێ نەگرن. هەروەها زۆر شتی دیکە کە دوایی بۆت دەگێڕمەوە. دەبێ بڕۆم زۆر درەنگە. لەهەمان کاتدا کە دوور دەکەوێتەوە لە پاڵەوان دەپرسی، ئەی تۆ ناوت چیە؟- توضیحات
- بازدید: 969
فەڕۆخ نێعمەتپوور
تا رۆژێکیان لەپاش ماوەیەکی زۆر، سەردانیم کرد و لەکاتێکدا لەگەڵیا خەریکی خواردنەوەی چایی بووم، لێم پرسی کە داخۆ ماندوو نیە و نایەوێ واز لەمردووشۆری بێنێ، ئەوەیکە چیتر تەمەنی ئەو بەرگەی ئەم کارە دژوارە ناگرێ و واباشە بیداتە کەسێکی گەنجتر، یەکجار گەنجتر.- توضیحات
- بازدید: 1102
فەڕۆخ نێعمەتپوور
راوەستام و گوێم لەو سواڵکەرەی ئەوروپای رۆژهەڵات گرت کە ئاهەنگی رووسیی 'رێی خەباتمان چەندە سەخت و دوور بێ' ی لێدەدا، لەبیرمە مچورک بە هەموو لەشمدا دەهات، بێ ئەوەی فلسێک بە سواڵکەرەکە بدەم جێم هێشت، لەبەر خۆمەوە هەتا دوورکەوتمەوە و گوێم لە ئاهەنگەکە بوو سروودەکەم وتەوە "بۆ دونیایەکی نوێ...- توضیحات
- بازدید: 1192
قادر نیکپوور
هەژار کەمکەم دەکەوێتە شک و گومان. ئەو تەمەنە ناسکەی کە مناڵ باوکی وەک "سوپێرمان و پاڵەوان" دەبینێ. هەر بەم بۆنەیە حەز دەکات کە ئەو پاڵەوانە تاقی کاتەوە. لای خۆی دەڵێ: "کە واتە خەمم چیە، ئەگەر ئەو قەسابە زلە لە باوکم بترسێت، من بۆ دەبی لەخەڵک بترسم؟ لەمەو دواوە منیش پاڵەوانم، چوون باوکم پاڵەوانە.- توضیحات
- بازدید: 1374
فەڕۆخ نێعمەتپوور
عەبە شەوێک دانیشت و، لیستی هەموو حیزبەکانی هێنایە بەردەمی خۆی. رێک لەسەر مێزەکە کە لە داری بەڕوو چێکرابوو. بەو رەنگە قاوەییەوە کە ئەم قەت لە ژیانیدا نەیزانی حەزی لێبووە یان نا. پاش ماوەیەک هێنان و بردن، ناوی هەرە گەورەکەیانی هەڵبژارد و بە قەڵەمەکەی دایرەیەکی بە دەوردا کیشا.- توضیحات
- بازدید: 1379
لەئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
''وا دهڵێن''، جووتیارهکه له حاڵێکدا دهستێکی به سهری خۆیا دههێنا وهڵامی دایهوه. قهشهکه دهمێک بێدهنگ بوو، وهک ئهوهی له بیرکردنهوهیهکی قووڵدا بێت. دوایی ناوهکانی به بێ هیج لێدوانێک له دهفتهرهکهیدا نووسی. پیاوهکانیش ژێرهوهیان واژۆ کرد. تۆرد سێ دۆلاری له سهر مێزهکه دانا.
- توضیحات
- بازدید: 1352
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بە باغەکەدا کە ئیستاکە پیر بووە، تێدەپەرێ. ئەگەرچی باغ بە پیربوونیش بۆنەکانی پیرنابن. ئیستاکەیە لە رەمزی پیرنەبوونی پەیامی نیشتمان دەگا. لە یەکێک لە لکەکان نزیک دەکەوێتەوە و ورد ورد لێی دەڕوانێ. لکێک وەک هەموو لکەکانی تر. بێگومان لەهەمان رەگەزی لکەکانی ئەودیوی سنووریش،... بێگومان!- توضیحات
- بازدید: 1203