چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوورمن کە هیچم بیر نەدەهاتەوە و بە تەواوی شڵەژابووم، تەنیا لە هەوڵی ئەوەدا بووم دڵنیای کەمەوە درۆناکەم و راستی لەگەڵ دەبێژم، کەچی لەناکاو بیرم کەوتەوە زۆربەی کاتەکانی ئەمڕۆم لە سەر سایتە پۆرنۆکان بەسەرکردبوو. عوزر لە قەباحەت خراپتر!
- توضیحات
- بازدید: 1280
فەڕۆخ نێعمەتپوورکە گەیشتمەوە ماڵ، سەیرم کرد ناو زەمبیلەکەم هیچی تیا نەمابوو. بە بێ ئەوەی ئاگام لێ بێ زەمبیلەکە لە بنەوە دڕابوو و هەرچی شتی تیا بوو بە دەم رێگاوە وەریبوونە خوارەوە و کەوتبوون. بە خۆشییەوە پاکەتە جگەرەکەی باوکمم پێ مابوو. ئاخر من هەمیشە پاکەتەکە دەخەمە گیرفانمەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1131
گۆران ڕهئوف هاتمه سهربان، سیگارم كێشا، پشكۆش مرد، گوللهیهك هات و مێشكى پژاند. بیرم له خۆشهویستهكهى پیشكۆ دهكردهوه، چهند سهخته پشى لهدهستدا! بیرم له دایكى دهكردهوه، چهند قورسه كوڕهكهى له دهستدا!
- توضیحات
- بازدید: 1075
فەڕۆخ نێعمەتپوورلا کاتێکدا جۆگەیەکی سوور لە پشتییەوە، رێک لە سەر سێ بەنەیەوە دەڕژایە سەر شۆستەکە و رێچکەی دەبەست، خاڵە هەستی کرد ئەو شتەی وا گەلێک جار لە سەر ئەم شارە بیری لێکردبووەوە، سەرئەنجام بینیبوویەوە، ئەو شتەی وا لە ژیانی ئەم شارەدا ناڕاست بوو،... یەکجار ناڕاست.
- توضیحات
- بازدید: 1163
فەڕۆخ نێعمەتپوور
پورە مەنیج نازانێ چەندە دەخایەنێ تا گیان لە جەستەی دەردەچێ. هیوادارە زۆر ئازاری نەدا، وەک چۆن ئەو بۆخۆی دونیای ئازار نەدا و تەنیا هەوڵی دا زەق زەق لێی بڕوانێ و بەس. پورێ هەوڵدەدا بیر لە هیچ بیرەوەرییەک نەکاتەوە. بیرەوەرییەکان لای ئەو تەنیا شیاوی رابردوون.- توضیحات
- بازدید: 1238
فەڕۆخ نێعمەتپوور
حاجی نە گوێی لە گاڵتەی بەردەوامی خەڵکە، نە کاری بە خەونی ئەو گەنجانەوەیە وا وەک ئەوانەی پێشوو باس لە دەورانێکی تر دەکەن و نە ئاگای لە سەکۆی بەر مزگەوتەکەیە کە قەت پیرمێردە گۆچان بەدەستەکانی لێ نابڕێ. ئەو تەنانەت لە سەرۆکی شارەوانیش ناترسێ،... تەنیا یەک رێگا شارەزایە،... وەک هەمیشە،... تەنیا یەک رێگا.- توضیحات
- بازدید: 1283
ڕزگار لوتفی
بەڵام ئەوەی لەهەموو شتێك زیاتر سەرنجی پێکان و ڕاماندنی، ڕێژەی باڵای بەشداری ئەو کۆڵبەرانە بوو کە هەر بەجلوبەرگە کۆڵبەرییەکەیانەوە لەسنوورەکانڕا هاتبوونە ئەو شوێنەو بەو مەوهیبەتە پیرۆزە ئاسمانییە سەرسام بووبوون.- توضیحات
- بازدید: 1247
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین موجیدیان
دوای ئەوەی بۆ دووایین جار زۆر بەگەرمی و خۆشەویستییەوە یەکتریان لە باوەش گرت، هەر کام لەگەڵ سوارێک... بەلایەکدا رۆیشتن. ئەو دوانەی بەلای شاڕێکەدا چوون ، زۆر دوور نەکەوتبوونەوە، لەلای چۆمی 'سێروایلەس' کەوتنە دەست دەستەیەک سەرباز- توضیحات
- بازدید: 919
فەڕۆخ نێعمەتپوور
خەڵکەکە کە ئیستاکە پێ ناکەنن و نیگایان مۆڕ بووە و بە وردی گوێی لێدەگرن، بە دەنگێکی نەوی دەڵێن دەی باشە با وای دابنێین کە وایە، بەڵام بەڵگە؟ کێ دەتوانێ بیسەلمێنێ کە لە سەر ئەو قوتەیە، لە دوورترین پنتی نیشتمان، لە سەر سنوور، باوەگەورە شتی وەهای بینیوە؟... ها، کێ دەتوانێ؟- توضیحات
- بازدید: 1109
فەڕۆخ نێعمەتپوور
سەرۆک هەتا دێت زیاتر لە نوقتەیەک دەچێ. خاڵێک لە پانتایی زەردی ئێوارانی دەریادا. قاچاخچییەکە خەنی لە کەسابەتی ئەمجارەی، هەوڵدەدا ژمارە تەلەفۆنی هەرچی سەرۆکی دونیایە پەیدایان بکا و لە لاپەڕەیەکی تایبەتیدا بیانووسێ و هەڵیانگرێ.
- توضیحات
- بازدید: 1150