چیرۆک
کاروان محەمەد فەتاح
دوای نەشتەرگەرییەکەی، بەردەوام ئاوی ڕەش لە چاوانی دێنە دەرێ و بەکارهێنانی قەترەکان ناتوانن ڕێگری لە هاتنەدەرەوەی ئاوەکە بکەن. ڕۆژانە دایکی لە دووکانەکەی نزیکی ماڵیان کیلۆیەک گێزەری بۆ دەکڕێت، ئەم لە جیاتی ئەوەی بیانخوات، قاچەکانی پێ دەخورێنێت. جەستەی تووشی هەستیارییەکەی زۆر بووە و بە قسەی خۆی بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکەی پێویستە بەردەوام بیخورێنێت.
- توضیحات
- بازدید: 1841
فەڕۆخ نێعمەتپوور
شەوانە تا بەیانی دەنگی وەڕە وەڕی سەگان تەواو نابێ. فاتمۆکێ ئەگەرچی یەکجار ماندووە، بەڵام هەندێ جار خەوی لێناکەوێ. وەک بڵێی کەسێک لە پشت سەرینەکەیەوە دانیشتووە و پێی دەڵێ جار جارە خەیاڵکردنی نیوەشەوان پێویستە. خەیاڵەکانی فاتمۆکێ دەڕۆن. دەڕۆن و دەڕۆن تا وەک دەنگی سەگان لە شوێنێک لە ناو تاریکاییەکاندا ون دەبن.
- توضیحات
- بازدید: 1748
رزگار لوتفی
نازانم چ رازێکە، کاتێک گرتە ویدیۆییەکە دەگاتە ئەم بەشەی خۆی، دڵەڕاوکێ کۆنەکە دەمگرێتەوە و لەوە دەترسم نەکا دیسانەوە کارەبا ببڕێتو، هورووژمی تاریکی رامـماڵێتەوە سەر وەختی جەڵتە ناوەختەکەی باوکمو ناشتنە باراناوییە پاییزییەکەی پارێکە ئەم وەختانە!
- توضیحات
- بازدید: 1771
رزگار لوتفی
وامدەزانی رابوردوو فەرامۆش دەکرێ و دەتوانرێ لە یاد ببردرێتەوە؛ بەڵام ئێستا دەزانم و بڕواشم هێناوە رابوردوو بە چنگەکڕێش بێ رێگای خۆی لە ئێستاو داهاتووشدا دەکاتەوە و بەهەر لەونێک بووە لە قۆناغێکدا بوونی متافیزیای خۆی دەسەپێنێت.
- توضیحات
- بازدید: 1872
گۆران رەئوف
ئەستێرەکان وەک جارانى شەوانى هاوین نەماون، دەڵێیى لە ماوەى ئەو ساڵانەدا ئەگەرچى ساڵانێکى زۆر نییە، دەردى ونبونى ئەستێرەکان پەیدابووە، یان دەڵێى دەستێک هەیە ئارام ئارام ئەستێرەکان بە ئاسمانەوە دەچنێ.
- توضیحات
- بازدید: 1684
وهرگێڕان له فارسییهوه: ههرمان وهتمانی
دایکه چهنگاڵ ڕادهکا له نێو سینگی مهیگویهکی رووتی نێو دهورییهکه که دهوراندهوری گیپهی ماسییهکهیه و به کچهکهی دهڵێ: تۆ ماسییه گچکهکهی خۆمی ئازیزهکهم.
- توضیحات
- بازدید: 1590
یاسین برایم
چوار پێنج دانە قەیسیشی هەڵگرت و بە هەمان ترس و لەرز، خۆی گەیاندەوە سەر بان. لەوێ قەیسیەکانی کردە مەزەو قوتووەکەش دلۆپێکی تێنەهێشت. بەیانی زوو هەستاو، بێخوا حافیزی ماڵی پڵکی بەجێ هێشت.
- توضیحات
- بازدید: 1630
فەڕۆخ نێعمەتپوور
من دەبێ هەر ئیستا بیدۆزمەوە. بێتاقەتییەکانم وەڕەزم دەکەن. دەچم دەستی دەگرم و لە کاتێکدا دەنگم شەرمی تیا رەنگ دەداتەوە، سەر دادەخەم و دەپرسم کە داخۆ ئیستا لە کوێیە.
- توضیحات
- بازدید: 1776
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لە گەڵ خۆر و مانگ بووە بە هاوڕێ و ئیتر لەو کاتەوە شار بووە بە تاریکستان. ئیتر لەو ساتەوە تەنیا ئەستێرەکان بە دەرەوەن و خەڵکیش گلەیی دەکەن کە ناکرێ هەتاو و مانگ تەنیا هاوڕێی یەک کەس بن.
- توضیحات
- بازدید: 2557

- توضیحات
- بازدید: 1329