شرۆڤە
دڵشاد کاوانی
فەلسەفە بابەتی بیرکردنەوەیە، بیرکردنەوە لە ئێستادا ئەرکێکی زۆر گرنگە، پەیوەندییەکی نزیکی بە سەردەمی ئێمەوە هەیە، پەیوەندییەکی نزیکی بە چینی مۆدێرن و پۆستمۆدێرنتە و ئەنتی پۆست مۆدێرنتەوە هەیە. چونکە دەبێت کاری بیرکردنەوە لە شونێک دەست پێ‌بکات، بەڵام نابێت لە شوێنێک بوەستێت، ئەمە یەکسانە بە گەمەژەیی و مەڕبوونی مرۆڤ.
- توضیحات
- بازدید: 102
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
کاتێک دەمانەوێ دڵەراوکێی ئاسایی و دڵەڕاوکێی ئازاراوی لێک جیابکەینەوە، دەبێ سەرنجی ئەو دۆخەی بدەین وا کەسەکە تیایا وێنای پێچەوانەی لەسەر واقع و هەروەها واقعی دەروونی خۆی هەیە. دڵەراوکێی بەهێز وەک نیشانە کاتێک دەتوانێ دڵەڕاوکێی ئازاراوی بێت ئەگەر لە دۆخێک‌دا خۆی دەربخا کەسێکی ئاسایی خاوەن دڵەڕاوکێ نەبێت. بەڵام ئەمە بە تەنیایی پێوانەیەکی جێی متمانە نیە.
- توضیحات
- بازدید: 653
دڵشاد کاوانی
سروشتی مرۆڤ ئارەزووی چاکەی ڕەسەن دەکات. بۆ نموونە لەناو پاسدا، لەبری ئەوەی بوەستیت و بانگهێشتی کەسێک بکەیت بۆ ئەوەی لە تەنیشتت دابنیشێت، دڵت زیاتر هەست بە ئاسوودەیی دەکات. تەنانەت دزیش دەڵێت هاوبەشی خیانەتی لێ ناکات. بۆیە سروشتی مرۆڤ لە بنەڕەتدا تینووی چاکەیە و ژیان لە هێنانی خێردا مانای هەیە.
- توضیحات
- بازدید: 78
حیشمەت خوسرەوی
راستە د.قاسملوو لە دونیای دەرەوە و لە کاتی نووسین و چاوپێکەوتنەکانیدا لە گەڵ چاپەمەنی و رادیوەکانی دەرەوەدا بەوە بە ناوبانگ بوو کە هەم ئەخلاقی سیاسی ڕەچاو دەکات و هەمیش خاوەنی زمان و قەڵەمێکی خاوێنە لە روی تەندروستی زمانەوەوە. بەڵام بەداخەوە لە نێوخۆیی حیزب‌دا کۆمەڵێک وشەی ناشیرینی واردی فەرهەنگ و ئەدەبیاتی سیاسی حیزب کرد.
- توضیحات
- بازدید: 424
عه‌باس جه‌میل جێماو
له وتارێكمدا ئاماژه‌م بهچاوپێكهوتنێكی دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار كردووه” كه له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابووردوو ده‌چێته روسیا (یه‌كێتی سۆڤێت) له‌وێ یه‌كێك له بیرمه‌نده ئه‌ده‌بیه‌كان پرسیارێكی ئاڕاسته ده‌كات و ئه‌ڵێ ئێوه فكرتان ناوێ، سهنعهتتان ناوێ، ناتانه‌وێ بخوێننه‌وه، خێره هه‌مووتان شاعیرن، له‌كاتێكدا به‌زمانی خۆتان ئه‌خوێننه‌وه، بۆ چی ناتانه‌وێت به‌رووی جیهاندا بكرێنه‌وه..!؟”
- توضیحات
- بازدید: 426
دڵشاد کاوانی
وەک زۆرێ لە ھزرڤانانی سەردەمی خۆی، فەلسەفەی ئاناکسیماندرۆس لق‌وپۆپی زۆرە. لە ئەستێرەناسیدا تێکۆشا میکانیکی تەنە ئاسمانییەکان لە پێوەند لەگەل زەویدا شرۆڤە بکات. لە فیزیکدا، گریمانەکەی کە دەیگوت بێ‌سنوور (یا ئاپەیرۆن) سەرچاوکەی ھەموو شتە فەلسەفەی یۆنانی برد بەرەو ترازێکی نوێ لە دەرھەستاندنی تێگەیشتەکانەوە. نەخشەی جیھانیشی کێشا کە گەلێ جوگرافیای خستە پێشەوە.
- توضیحات
- بازدید: 59
شاهۆ حەسەنپوور
زۆر شت هەیە کە کار دەکاتە سەر تێگەیشتن لە دەقێک؛ لەوانە پێشینەی خوێندنەوەی تاک، ئاستی زانستی و ئەزموونی خوێنەر لە سەر جیهان و دەورووبەری دەورێکی زۆریان هەیە لە سەر تێگەیشتن لە دەقێک. زۆر جار دەبینین خوێنەر ئاستێ خوێندەوەی باشە بەڵام بۆ نموونە ئەو تواناییەی تێدا لاوازە کە دەقێک لە زەینییدا بە وێنا بکات، کە فاکتەرێکی گرینگە بۆ تێگەیشتن لە دەق.- توضیحات
- بازدید: 1217
قادر نیکپوور
چیرۆک گه‌شه و نه‌شه و زەین و وشیاری منداڵ به‌ره‌و پێش ده‌بات، خۆشەویستی و دلۆڤانی ده‌خاته نێو دڵی ئەو، هه‌روه‌ها حه‌قیقه‌ت و رووداوه‌کان باشتر روون ده‌کاته‌وه. منداڵ تامەزرۆتر ده‌بێت، هانده‌درێت بۆ زانیاری زۆرتر وه‌رگرتن، بۆ زۆرتر پرس و لێكۆڵینه‌وه و تاقیکردنه‌وه.
- توضیحات
- بازدید: 847
تەلار تاهیر
ڕاستە شیعر ژانرێکی سەربەخۆیە بەڵام، کاریگەری بەسەر هەموو ژانرەکانیتر جێهێشتووە. ئەم گوتانەم لەوە سەرچاوەی گرتووە کە ویستی خوێنەر لەبارەی ژانری شیعر لەسەردەمی ئەمڕۆدا بەرەو کاڵبوونەوە دەچێت. بە حوکمی ئەو گەرەلاوژێیەی لەناو دونیای نووسینی شیعر ڕوودەدات بەتایبەت لەنێو ڕووبەری سۆشیال میدیاکاندا.
- توضیحات
- بازدید: 126
نەژاد عزیز سورمێ
كه‌رتی تایبه‌تیش له كوردستان به‌داخه‌وه هێشتا نه‌گه‌یشتووه به‌و ئاسته فه‌رهه‌نگییه‌ی مه‌سه‌له‌ی ئینتیمای نیشتمانیی پاڵی پێوه‌بنێ به‌شداری له پڕۆسه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگی له‌و چه‌شنه بكا... كه‌واته دیسان ناچارین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كه‌رتی گشتی كه له حكوومه‌تی هه‌رێمدا خۆی ده‌نوێنێ، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه هه‌قه حكوومه‌ت ڕێگاچاره‌یه‌ك دابنێ.
- توضیحات
- بازدید: 368