وتارەکان
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دەق ئەوەندەی پابەندە بە نواندنەوەی ئەو شتانەی وا نووسەر هەستیان پیدەکا و بیریان لێدەکاتەوە، پابەند نیە بە رێکلامەی راستەوخۆ بۆ ئایدیایەکی ئەخلاقی. ئەرکی دەق نواندنەوەیە بۆ ئەوەی خوێنەر لە سۆنگەی جۆراوجۆرەوە لەگەڵ دیاردەکانی ناو دونیا رووبەروو بێتەوە. یەک لەوان کاتێک خودی ئەخلاقیش دەکەوێتە بەر گومانەوە.
- توضیحات
- بازدید: 358
رەزا شوان
ئەنگیل کرالیچیڤ، خاتوو (ڤیلا شـیڤا) ی ناسی، کە کچە ئەکتەرێکی شانۆیی بەناوبانگ بوو. لە شانۆی نیشتمانی بولگاری لە شاری سۆفیا کاری دەکرد. ڤـيلا زۆر بەهـرەمەند بوو، هـەودارانێکی زۆری هەبوو. نیازی ئەوەی نەبوو کە هاوسەرگیری بکات، بەڵکو نیازی وابـوو کە بە تەواوی هەموو ژیانی خۆی بۆ شانۆ تەرخان بکات. بەڵام دایکی و هـەردوو خوشکەکەی ئەم نیازەیان پێ باش نەبـوو. بە رێکەوت دیـدارێکیان لە نێـوان کرالـیچیڤ و ڤـيلا رێکخـست. بەم شێوەیە خۆشەویستی لە نێوان ئەم نووسـەرە و ئەم هـونەرمەنـدە ئەکتـەرەدا دەسـتی پـێکـرد.
- توضیحات
- بازدید: 97
فەڕۆخ نێعمەتپوور
جا مرۆڤەکان بەجۆرێک تیایا ماونەتەوە. کاتێک رزگاریدەر خۆی دەبێت بە کۆیلە، کاتێک سەرچاوە خۆی دەبێتەوە بە پەراوێز ئیتر رەوتەکان یەکجار دژواردەبنەوە.
- توضیحات
- بازدید: 394
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بەڵام ئەو خەیاڵانە و ئەو لێکدانانەی وێنە و بیرەوەری تا چەندە دەتوانێ من بگەیەنێتە ناسینی خودی ئەو چنارەی ئیستا ئەم ئێوارەیە سەرنجی راکێشاوم؟
- توضیحات
- بازدید: 1474
سەدیق سەعید ڕواندزی
نووسەرێك كە سەرەتایترین زانیاریی لە بارەی بابەتێكەوە نەبێت، چۆن ڕێگە بە خۆی دەدات لە بارەی ئەو بابەتەوە بنووسێت و سەدان خوێنەری سادە و ساویلكە، كە ڕەنگە مەبەستیان بێت شتێك لە بارەی چیڕۆكەوە بزانن، بە هەڵە داببات. چیڕۆك، لە ئەدەبیاتی هەموو گەلاندا، ژانرێكی هونەری نوێیە و جیاوازە لەگەڵ چیڕۆكی میللی و فۆلكلۆری، كە هەڵگڕی دوو ناو و شوناسی جیان. چیڕۆكی میللی و حیكایەتی فۆلكلۆری و داستانی مێژوویی لە شێوەی گێڕانەوە، هەزاران ساڵە هەن، ئەمانە جیان لەگەڵ چیڕۆك بەمانا هونەریی و مێژوویی و ئستاتیكیەكەی.
- توضیحات
- بازدید: 37
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئێمە لە حەقایەتە بچووکەکانەوە دەگەینە حەقایەتە گەورەکان بۆ ئەوەی رۆژێک لە رۆژەکان بگەڕێینەوە سەر بچووکەکان. چونکە دەزانین مرۆڤ لە ژیانی راستەقینەدا زیاتر شتێکە بە ناوی رووداوە ئاساییەکانی رۆژانە. ئایدیاکان بەستێنی ژیانن، نەک خودی ژیان. بگرە لەو کاتەیشدا لە ناو ئایدیا گەورەکاندا دەژین، بەردەوام خەریکی هەڵسوکەوت لە گەڵ رووداوە بچووکەکانیشین.
- توضیحات
- بازدید: 372
فەڕۆخ نێعمەتپوور
تێکەڵێک لە فەلسەفە و لە سیاسەت، یاخود تێکەڵێک لە حەقیقەتی سیاسی و حەقیقەتی فەلسەفی، پێداویستیی رۆژە. لە سەردەمێکدا کە چەکەکان هەتا دێ کوشندەتر دەبن و مرۆڤەکان زیاتر و زیاتر لە تەنیشت یەکترەوە دەژین، ئەم ئاوێتەکردنە تا رادەیەک لە ئەگەری شەڕە جەستەییەکانمان دووردەخاتەوە.- توضیحات
- بازدید: 814
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بیرۆکەی 'حیزبی سەرەکی و حیزبی لەگەڵ' ناتوانێ بیرۆکەیەکی لەجێی خۆی بێت و لە راستیدا بە مانای درێژەدان بە هەمان سیاسەتی دوورخستنەوەی خەڵکە لە دەسەڵات. هەتا لە مانای 'حیزب' لە هەرێم گۆڕان دروست نەبێ و حیزب خۆی بچوکتر لە دەوڵەت و لە کۆمەڵگا نەبینی، ئەم قەیرانانە هەر درێژەیان دەبێ.- توضیحات
- بازدید: 909
بێهنام فەتاحی
ئەم کتێبە کە دەشێ ناوی «ناچیرۆک»ی لێبندرێ تاکوو ڕۆمان یان چیرۆک، زیاتر بابەتگەلی ئەزموونکراو و ڕاستەقینەی خەڵکی سنوورەکان و ناوخۆی ڕەفغانستانە. بگرە زۆربەی ئەو شتانەی نووسەر لە ژیاندا بە چاوی خۆی بینیویەتی و یان لە نزیکەکانی خۆی بیستوویەتی، یان شایەتحاڵێک بۆی گێڕاوەتەوە، زۆر لێزانانە دایڕشتۆتەوە و بەرگی هوونەری گێڕانەوەی بەبەر بەسەرهاتەکاندا کردووە. وەها کە ڕووداوەکان، لیپاولیپن له تەکنیک و تازەگەری، ڕۆحێکی بزێو بەسەر دەقەکەدا زاڵە و خوێنەر تامەزرۆی خۆی دەکات تا کۆتایی سەرەنجی لەسەر خوێندنەوەکە قوتار نەبێ
- توضیحات
- بازدید: 57
سەباح ڕەنجدەر
كە لەلای هەستام و بڕۆم تا دەرگای حەوشە لەگەڵم هات و خانەدانانە بەڕێی كردم و گوتی: (دیار بە و قەتیش لە دەرگا مەدە). دوای ماوەیەكی كورت ئەو ماڵە بووە ماڵە باوك و تا كۆچی دوایی بەردەوام هاتوچووم كردووە. زووش گوتی: تۆ دووەم ئەدیبی دەبیتە كوڕی ماڵ. یەكەم كوڕی ماڵ: (دڵشاد مەریوانی)یە. ئەو كات شەهید نەكرابوو.
- توضیحات
- بازدید: 789