وتارەکان
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
ئاننا کارەنینا بیری ئێمە دەخاتەوە کە رۆمان سەروکاری لەگەڵ مێژوو و رووداوەکاندا هەیە. ئێمە زۆر شت لەسەر مێژووی رووسیا و گۆڕینەوەی مانا لەسەردەمی تۆلستۆی فێردەبین، بۆ وێنە لە پێوەندی لەگەڵ رێفۆرمە یاساییەکان و گۆڕانە کۆمەڵایەتییەکان. زۆر سادە دەتوانین بڵێین رۆمان جۆرێک لە مێژووی کۆمەڵایەتی یاخود مێژووی ئایدیایە لە فۆڕمی ئەدەبییاتدا.
- توضیحات
- بازدید: 712
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
ئەگەرچی وۆڵف لەسەردەمی خۆیدا بەوە تاوانبارکرا کە ناتوانێ کەسایەتی یاخود رووداو دروست بکا، بەڵام رۆمانەکانی پڕی ژیانن: بیرەکان، هەستەکان و کردەکان ـ پێوەندی نێوان مرۆڤەکان ئەو رۆسەن ئەوان بە جیهانەوە و بە خۆیانەوە گرێدەدەن، جا چ بەمە بزانن یان نەزانن. ئەوە زمان و بینای داڕشتنە ئەم پێوەندییانە بۆ خوێنەر روون دەکەنەوە.
- توضیحات
- بازدید: 653
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
ئەو کەسەی رۆمان دەنووسێ خۆی دەهاوێتە ناو گێڕانەوەوە، جا گێڕانەوەکە دەتوانێ خاوەن نەقشەیەکی روون بێت یان نەبێت. بە شێوەی سادە: ئێمە تەنیا یەک ژیان دەژین، بەڵام دەتوانین گەلێک رۆمان بخوێنینەوە، ئەو رۆمانانەی دەرفەتی ئەوەمان دەدەنێ بەشداری لە ژیانی فرەتردا بکەین.
- توضیحات
- بازدید: 713
بەنگین پیرۆت نورى
ئەوەى لەم رۆمانەدا گرنگە باسکردنى ئادەمە، کاتێک خودا دروستى کرد و فووى ژیانى بە کونە لوتیدا کرد، ئادەم بە دروست کراوەکانى خودا سەرسام نەبو، بۆیە پرسیار ئەوەیە ئایا ئادەم بۆ سەرسام نەبوو؟ ئایا بۆ مرۆڤەکانى دواى خۆى، چ بەخۆى چ بە دروستکراوەکان سەرسامە! ئادەم لەبەرئەوەى سەرسام نەبو پرسیاریشى نەبوو، بەڵام مرۆڤەکانى دواى ئەو نەک پرسیار دەربارەى خولقێنراو دەکەن، کە ئایا ئادەم بە گەورەى دروستکرا یان خودا وا دروستى کرد وەک هەر مرۆڤێک قۆناخەکانى تەمەن ببڕێت؟
- توضیحات
- بازدید: 1058
مطالعه بیشتر: رۆمانى "مایا" حەقیقەتی دەرکەوتنى دواین وەهمى پشت حەقیقەت
ژین قادری
گێژاو بەسەرهاتی ژن و مێردێکن کە گڕوتینی خۆشەویستی و پشتکردن لە نەریتەکانی کۆمەڵگا ناچاریان دەکات لە زید و نیشتمان خۆیان واتا باشووری کوردستان دابڕن، هەوراز و نشیوەکان تێپەڕێنن و لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگرسێنەوە، هەموو بەسەرهات و چەڵەمەکان خۆیان و کوڕەکەیان بەناوی بێزار دەتوانن لەم ڕومانەدا بخوێننەوە، کاک فەڕوخ بە قەڵەمێکی جوان ورد بە وردی بەسەرهاتەکانی بە پێی کات و سەردەمی پێش شۆڕشی ئێران و دوای شۆڕشی ئێران و دۆخی ئەو کاتەی کوردی لەسەر ژیانی کوڕەشۆڕشگێڕێ بە ناوی بێزاد داڕشتووە و تێکەڵ بەم چیرۆکەی کردووە.
- توضیحات
- بازدید: 61
هاوڕێ نەهرۆ
ئەگەر هەندی حاڵەتی ڕاستەوخۆی فیزیکی بەرچاو تێپەڕێنین ئەوە دیوی ناڕاستەوخۆو میتافوری هەیە، لە ئەگەری میتافوری زانستی دا یادەوەری هەر تاکێکی بایلوجی کۆدو کلیل وقوفڵ وفرینکیونسی دیاریکراوی خۆی هەیە تا دەگاتە ئاستی یادەوەری ئاینی و نەتەوایەتی دیاریکراو، وەک ئاشکرایە هەر نەتەوەیەک فرینکیونسی و کۆدی تایبەت بە خۆی هەیە لە نێو زەمەنی ڕایەڵەکانی گەردوونی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کایەی خۆی دەکا.
- توضیحات
- بازدید: 28
شاهۆ حەسەنپوور
ئەو قوتابییانەی پێیان وایە زیرەکی ئەنجامی کار و هەوڵە، سەرکەوتنی بەرچاویان هەیە لە قوتابخانەدا و بە پێچەوانەوە قوتابییەک کە زیرەکی بە دیاردەیەکی نەگۆر دادەنێ، سەرکەوتنی کەمتر بەدەست دێنێ لە قوتابخانەدا.
- توضیحات
- بازدید: 1330
ژیروان دەرگەڵەیی
لێرە دا پرۆسەیەڪی بیر ڪردنەوەی نوێ و ڕێناسانسێڪی ئاینی هوشیار بونەوەیەڪی ئەقڵ گەڕایی و ڕێفۆڕمێڪی گونجاوبۆ ئەو نەهامەتیەی ڪۆمەڵگەو تاڪی خۆمان لازمە ڪە واقیع بینانە بیر لەو پڕوسەیە بڪرێتەوە، ڪە دەبێت یاساڪانی ئاین لە چوارچێوەی سیستەماتیك ڕیفۆرمیزە بڪرێن.
- توضیحات
- بازدید: 230
بەختیار علی
لەناو ئەم پارچەپارچەبوونە هەمیشەییەدا، ئەم وردبوونە زۆرەدا کە هەم خەیاڵ و هەم ڕوانین دەخنکێنێت، لەناو ئەم قەیرانە کولتووری و شارستانییەدا کە وەختە مرۆڤ هیچ ڕوانگەیەک نەدۆزێتەوە لێوەی سەیری ژیان و بوونی خۆی بکات، ئەدەب تاکە فریادڕەس و تەنیا چالاکیی گەورە و زیندووی مرۆڤە کە دەکرێت بە هۆیەوە بەسەر کۆی ئەزموونی مرۆڤەکان و سەردەمەکان و کۆمەڵگاکاندا بڕوانین.
- توضیحات
- بازدید: 1143
هاوڕێ نەهرۆ
رێژەیەکی زۆری هاوڵاتیان خانەنشینن و مووچەکەیان دوو هەزارو دوو سەد لیرەیە، ئەم بڕە پارەیە ژیانی رۆژانەی خێزانێک پێ هەڵناسۆڕێ، کەم کەس هەیە لەوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکەن کە لایەنگری ئەردوغان و (ئە کە پە) بێ، تەنیا ئەوانەی لایەنگیری دەکەن کە پروژەی ئیسلامی سیاسی لە مێشکیان دایە.
- توضیحات
- بازدید: 341