وتارەکان
مەهدی خالید خەمبار
لە دوای هەرەسی ١٩٧٥ڕێکخراوێکی مۆدێرنی چەپ توانی بەڕە لەژێر پێی سیستەمی تاکحیزبی دەربهێنێت و مۆدێلێکی نوێی خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی نیشانبدات. هەڵبەتە بڕیاری هەڵاسان و ڕابەرایەتیکردنی بزوتنەوەەیەکی ئاوا و بەم هێزە کەم و بێچەک و ئازوقەییەوە کارێکی هێندە ئاسان نیە.- توضیحات
- بازدید: 666
ئاراس سەعید
هەر دەسەڵاتێک بەشۆڕش بێتە سەرحوکم، چ شۆڕشی جەماوەری بێت، چ شۆڕشی سەربازی و کودەتا، هیچکات لەڕێژمەکەی خۆی باشتر نابێ، ئەگەر چاوێک بەمێژودا بخشێنیەوە شۆڕش کەسانی وەک ستالین و لینین و کاسترۆ و خومەینی و سەدام حسین و ناپیلۆین و …هتد بەرهەمی شۆڕش بون.
- توضیحات
- بازدید: 616
نه‌ژاد عزیز سورمێ
به‌ڵام بۆ به‌رهه‌می داهێنانی له وێنه‌ی شیعر، ده‌ستنووس بۆ قۆناغی لێكدانه‌وه و ڕه‌خنه به‌های خۆی هه‌یه. له هه‌مان كاتدا هه‌میشه ده‌ربڕین له‌و چه‌شنه كارانه‌دا چونكه پێش جووله‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێ، تێكه‌ڵاوی و لێتێكچوونێك بۆ داهێنه‌ر دروست ده‌كا كه ڕه‌نگه زنجیره‌ی بیركردنه‌وه‌ی بپچڕێنێ، لێره‌شدا مه‌به‌ست ئه‌وه نیه بڵێین شیعر به كۆمپیۆته‌ر نانووسرێ، ڕه‌نگه له دواڕۆژدا به‌پێچه‌وانه‌وه بكه‌وێته‌وه و وه‌چه‌كانی ئاینده نه‌توانن شیعریش به ده‌ست بنووسن، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و شیعره‌ی ئه‌وان ده‌ینووسن جۆرێك له ماكی نههلستیهت و بێ موبالاتی تێوهردهپێچڕێ كه هه‌موو هاوكێشه‌كان به‌لاسه‌نگی بهێڵێته‌وه. له‌و سه‌ریشه‌وه هه‌موو ئه‌و مه‌ودایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به له‌تركزه‌یی هاوسه‌نگیه‌كانی نووسه‌ر و مه‌ودا سایكۆلۆژییه‌كانی له‌كاتی داهێناندا هه‌یه ته‌نانه‌ت له نووسینی نامه تایبهتیهكانیشدا له‌ناو هارده (hard) خهولێخراوه به ڤایرۆس هه‌ڕه‌شه لێكراوه‌كاندا له نگه‌ر بگرن.
- توضیحات
- بازدید: 106
رۆستەم خامۆش
ئەدەبیاتی منداڵان، گوڵستانێکی تژیی لە خونچەو گوڵ و چڵ و گەڵایە، کە هەزاران پەپوولەو باڵندەی نەخشینی تێدا دەبینرێن، دارستانێکە هەمیشە سەوز، کە بێ ئەژمار باڵندەی دەنگخۆش نەغمەو گۆرانی تێدا دەچڕن، جگە لە چێژ و شادی و کەڵک وەگرتن هیچی تری لێ نیە.
- توضیحات
- بازدید: 316
لە ئینگلیزییەوە: ناڵە حەسەن
له ساڵی ١٩٣٩ له‌گه‌ڵ ده‌سپێکی جه‌نگی جیهانی دووه‌م دیسنۆس دووباره ده‌بێته‌وه سه‌رباز له‌ڕیزی سوپای فه‌ڕه‌نسادا. له‌کاتی زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌ژێر ناوێکی خوازراو وه‌ک لۆسین گالۆیس، پێری ئه‌ندییر دەنووسێت، دیسنۆس له‌وده‌مه‌دا کۆمه‌ڵه وتارێک ده‌نووسێت تیایدا گاڵته به بلیمه‌تی نازیزم ده‌کات. ئه‌م وتارانه و له‌گه‌ڵ ئیشه‌کانی تری که به‌هۆیانه‌وه به‌رگری له فه‌ڕه‌نسا ده‌کرد ده‌سگیرده‌کرێت و ده‌گیرێت.
- توضیحات
- بازدید: 112
نه‌ژاد عزیز سورمێ
باس له به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمان ده‌كرێ، نموونه‌یه‌كم لێره‌دا دێته‌وه بیر له نموونه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕۆژنامه‌نووسێك بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه له‌وه‌ی به‌كێشه‌ی (نایجیریا)ی چه‌ندساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، كه ڕووكاری داڕشتنی هه‌واڵه‌كه له‌لایه‌ن ڕۆژنامهنووسێكهوه بوو به‌هۆی كوژرانی زیاتر له ٢٠٠ كه‌س و برینداربوونی سه‌دانی تر. پرسیار لێره‌دایه، ئایا ڕۆژنامه‌نووس له كوێی ویژدان و مه‌سئوولیه‌تی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی به‌كوشتن دا؟
- توضیحات
- بازدید: 159
ئامادەکردنی: عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
لە بەشێکی تری وانەکەدا شانۆییەکی بچووکیان ئامادەکردبوو باسی لە هەمان بابەت دەکرد بە هاوکاری مامۆستای شانۆی باخچەکە، کارکردن بە گروپ لە پێناو سەرکەوتنی هەمواندا کارێکی پڕ لە گیانی هاوکاری بوو لە دواجاریشدا دەبێتە خاڵی گەش بۆ سەرکەوتن، هەموان هەوڵی بۆ دەدەن.
- توضیحات
- بازدید: 213
حیشمەت خوسرەوی
بە گشتی مرۆڤ دەتوانێ بڵێت رۆسۆ ویستی لە رێگای سۆسیال کۆنتراکتەوە وەکوو مۆدێڵێکی سازگار بۆ چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگە و هەروەها چەمکی ئازادی، پێمان بڵێت کە رێگاییەکی دیکە هەیە بۆ پچڕاندنی زنجێری کویلیەتی و رزگاربوون لە دەستی کۆت و بەندەکانی مۆدێرنیزم یان کۆتایی هێنان بە پەێوەندی نێوان کۆیلەی سیاسی و خاوەن شکۆ.
- توضیحات
- بازدید: 641
وەرگێڕانی لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
رێکخرای جیهانیی کار لە راپۆرتێک‌دا رایگەیاندووە کە ژمارەی بێکارانی جیهان بەردەوام لە زیادبووندایە. گەر ئەم سەرنجە راست بێ، ئەوا لە ساڵی ٢٠١٩ دا زیاتر لە دووسەد میلیۆن کەس بێکار دەبن. "گای ریدەر" سەرۆکی ئەم رێکخراوەیە تەنانەت پێی وایە کە قەیرانی ئیش و کار زۆر لەمە خراپترە. ناوبراو پێی وایە بە هۆی قەیرانی دارایی جیهان کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا دەستی پێ‌کرد، ٦١ میلیۆن ئیش لە ئارادا نەماون و، بە گشتی بزربوونە.
- توضیحات
- بازدید: 1037
رەسوڵ سەفەریانی
ئەم سێ خاڵەی نێو ئەو دروشمە دەبێت وەک پێوەڕێک بۆ ناسین و دیاریکردنی ولات و حکومەتی پیشکەوتوو یان پاشکەوتوو بناسرێت و، بە گوێرەی ئەو پێوەڕە حکومەتی وڵاتەکان دەستەبەندی بکرێت. ئەمە دەبێت وەک وانە لە کتێبەکاندا بوترێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە ئامانجی کاری نوێنەرانی خەڵک و حکومەتەکان. "ژن، ژیان، ئازادی".
- توضیحات
- بازدید: 234