وتارەکان
هۆشەنگ قادر
هاوشێوه‌ی سه‌فه‌ره خه‌یاڵییه‌كه‌ی "دانتی،" له كۆمیدیای ئیلاهیدا، سه‌فه‌رێک بۆ ناو ئه‌و شوێنه‌ی كه دانتی خۆی مه‌به‌ستی بووه، هه‌ڵبه‌ته به ئیلهامی سه‌فه‌ره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان بۆ سه‌ر ئاسمانی دوور.- توضیحات
- بازدید: 873
سەباح رەنجدەر
شیعر خۆی، واقیعێكی زۆر تایبه‌ته، به‌یانێكه ته‌واونه‌بوو. بێده‌نگیی له ناخمدا كۆده‌كاته‌وه و سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌مین په‌رێشانییه‌كانمه، هه‌موو پرس و باسه‌كان ده‌كاته هی من. ژیانی شیعرییم، ژیانی تایبه‌تی داگیركردووم، كردوویه‌تی به وێنه‌یه‌كی كراوه و پیشانی ده‌دا و ده‌یپارێزێت.
- توضیحات
- بازدید: 396
نووسینەوە بە کوردی: ئازاد کەریمی
وادەنوێنێ ئەم سێ بەشە یەک لە دوای یەک هاتوون و زنجیرەی کات و سات ی پەیڕەو کردووە بەڵام لە بەشی یەکەمدا شێوازێ گێڕانەوە لە ڕابردووەوە بۆ ئێستای سەردەم دەستپێدەکات... هەروەک گێڕانەوەی چیرۆک لە زمانی کوردی‌دا وا لە پێشینانمانەوە بۆمان ماوەتەوە. بۆ نموونه: هەبوو نەبوو(کورمانجی)، یەکێ بوو یەکێ نەبوو (سۆرانی)، دەگێڕنەوە، ڕۆژێ لە ڕۆژان، جارێکیان، ساڵێکیان، ئای فەلەکا بێبەخت، ئای ڕۆژگاری نامراد.
- توضیحات
- بازدید: 473
سەباح رەنجدەر
بڕواشم وایه ئه‌وانه‌ی ڕوئیا و شیعرییه‌تیان لا دروست نه‌بووبێت ته‌مه‌نی نووحیشیان هه‌بێت نابن به شاعیر. جا گرفت له‌وه‌دا نییه ئه‌م شیعره به خوێنەره، یان نا، به‌و مانا خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌ی له‌ناو ئاستنزم و په‌راوێزه‌كان پڕوپاگه‌نده‌ی كوشنده‌ی بۆ ده‌كرێت. ئه‌وه گرفته‌كه‌یه. ئایه ئه‌م شیعره ڕوئیا و شیعرییه‌ت و بنیاد و شێواز و بیرۆكه و نیشانه هاوچه‌رخه‌كانی تێدایه، یان نا.
- توضیحات
- بازدید: 532
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
یەکیان دڵەڕاوکێی ئاساییە (پێی دەگوترێ دڵەڕاوکێی وجوودی)، و ئەوی تریان ئەو جۆرە لە دڵەڕاوکێیە ئازار دەبەخشێ (ئازاری دڵەڕاوکێ). لە راستیدا ئەم دووانە یەکجار لەیەکتر جیاوازن. وەها کە فیلسووفەکان بە دڵەڕاوکێی وجوودییەوە سەرقاڵن تا ئەوی تریان.- توضیحات
- بازدید: 948
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
ئێمە ئەوەین وا لە چاوی خەڵکی تردا هەین. لە سەردەمی منداڵییەوە ئەوە رووانینی خەڵکی ترە وێنای ئێمە لەسەر خۆمان دروستدەکا، دیارە بە خوێندنەوەی تایبەت بە خۆمانەوە. بۆ نموونە خوێندنەوەی خۆمان دیاری دەکا کام کەسانە لەدەرەوەی ئێمە خاوەن مانان. ئێمە زۆر خێرا دەگەینە ئەو تەمەنەی قسەباشەکانی ئەو کەسانەی وا بە هەندیان وەرناگرین و لامان گرینگ‌یان نیە، رەدبکەینەوە.
- توضیحات
- بازدید: 653
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
ئاگۆرافۆبی. نموونەیەکی تر دەتوانێ ئاگۆرافۆبی بێت کە گرێدەخواتەوە بە دڵەڕاوکێ بۆ شوێنە کراوە یاخود داخراوەکان. شوێن دەتوانێ بەئاسانی هۆکاری دڵەڕاوکێ هەبێت، چونکە شوێن خۆی لە خۆیدا 'هیچ' (یاخود 'نەبوون'ێکی) فیزیکییە و، مەرجێکی فیزیکیشە بۆ ئازادی، دیسان لەبەر ئەوەی مرۆڤ پێویستی بە شوێنە بۆ ئەوەی بتوانێ ئازادانە تیایا بجوڵێ.
- توضیحات
- بازدید: 680
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
لەژێر دڵەڕاوکێدا حەزە خۆی حەشارداوە. حەزێک کە من ناوێرم دانی پیانێم لەبەر ئەوەی من دەکا بە شتێکی تر لەوەی هەم. رەنگە پێویست نەکا حەزەکە زۆر بەهێز بێت، هەر ئەوەندە بەسە مرۆڤ هەست بە دەرفەتێکی تر بکا و، خود خۆی لەناویدا ببینێتەوە، چونکە ئیگۆ وەک چوارچێوەیەکی بەرتەسک و داخراو هەستی پێدەکرێ.
- توضیحات
- بازدید: 689
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
دەستەواژەی وجوودگەرایی تا رادەیەکی زۆر دەبەسترێتەوە بە سارتەر و دەورووبەرەکەی، لە پێش هەموواندا دێبوڤار. سەرەتا سارتەر رازی نەبوو بەم ناوە، بەڵام بەرەبەرە قبوڵی کرد و بۆخۆیشی بەکاری هێنا سەبارەت بە فەلسەفەکەی خۆی. بۆ وێنە لە کۆڕە بە ناوبانگەکەیدا بە ناوی 'وجوودگەرایی مرۆڤگەراییە' کە دوواتر بە شێوازی کتێبیش چاپ کرا.- توضیحات
- بازدید: 912
فەڕۆخ نێعمەتپوور
فەلسەفەی سەگی، کاردانەوەیەک بوو لە ئاست جیهانی هلینیستی. جیهانێک کە ئەوەندە گەورە ببووەوە، تاک تێیدا خۆی بێ هێز و لاواز و بەدوور لەهەرچەشنە کاریگەرییەک دەبینییەوە. بۆیە ژیانێکی سەگیانە، سەرکەشییەک بوو لەئاست جیهانێکدا کە مرۆڤی لە حەریمی گشتی (واتە بەشداری چالاکانە لە سیستمی سیاسی دا) دوور خستبووەوە.- توضیحات
- بازدید: 831