وتارەکان
هاوڕێ نەهرۆ
ئاخۆ خوشەویستی خاک و نیشتمان و ئاڵا گرنگە؟ بێگومان بەڵی، بەشێکن لە کەسایەتی نەتەوایەتی هەر گەل و نیشتمانێک. ئێمە ئەگەر نیشتمانی پتەومان هەبێ، دەبێ لە ئاکام دا کەسایەتی توکمەمان هەبێ، لە کەسایەتی توکمە دا دەبێ هەموو ڕایەڵەکانی ئینتما ئامادەبوونی هەبێ، ئێمە دەبێ لە ڕایەڵ و ئینتمای بچوکەوە هەنگاو هەڵهێنین بۆ ڕایەڵ و ئینتمای گەورە، لەڕاستی دا ڕایەڵ و ئینتماکان یەکتر تەواو دەکەن، ڕایەڵی خێزان و خێڵ و شارو شاروچکەو گوند تەواو کەری ڕایەڵی حزبی چینایەتی و نیشتمانی و نەتەوایەتی یە، ئێمە ئەگەر دەوڵەتی کوردستانیمان دەوێ لەسەر ئاستی چوار پارچەکە یان دەوڵەتی بچوک لەسەر ئاستی هەر بەشێک دا، دەبێ ڕایەڵی کەسایەتیەکان فەراهەم و ئامادەبێ، دەبێ بارگاوی بکرێن بە بیروباوەری نەتەوایەتی و چینایەتی، دەبێ خوشەویستی خاک و نەتەوە لەسەر هەموو خوشەویستی یەکانەوە بێ، ئەوەی گەل و نەتەوەی خۆی خۆش نەوێ ناپاکە بەمانای وشە، دوژمنی گەلە، ئەوەی رۆژی لە رۆژان دوژمنایەتی ئەم گەلەی کرد بێ، بێگومان دەبێ باجەکەی بدا، چ لە رووی جەستەییەوە یان لە رووی ماددییەوە، ڤیتنامیەکان لە کاتی سەرکەوتنی شوڕشەکەیان بەڕابەری هوشی مەنە ناپاکەکانیان فڕی دایە دەریاوە، بەڵام ئێمەی میللەتی کورد لە رووی مەعنەوی و سیاسی یەوە لە سێدارەیان دەدەین، تا وەکو نەوەێکیان مابێ پەڵەی ناپاکی بە ناوچاوانیانەوە دەبێ.
- توضیحات
- بازدید: 45
هاوڕێ نەهرۆ
کایەی ئیش کردن لەسەر یادەوەریی مەترسی دارترین پروسەیە کە مرۆڤایەتی بەدەستی یەوە دەناڵێنێ، ئەمرۆ دەکرێ لە رێگای شەپۆلی مۆگناتیسی و زانینی فرینکوینسی یادەوەرییەوە دەستکاری قەدەری تاک و کۆی کۆمەڵگا بکرێ. خوشەویستی و شەرئەنگیزی دوو خاڵی هاوتەریبن لە رێگای پروسەی فیزیاوی و کیمیاوی جوراوجۆرەوە، دەکرێ خولیای خوشەویستی و شەرئەنگیزی بەرزو نزم بکرێتەوە، هەر بۆیە لە دادگا داوەری گشتی داکۆکی لە تاوانبار دەکا، جبران خەلیل جبران دەڵێ، ئەوەی تاوان ئەنجام ئەدا هەموومان لێ بەرپرسیارین بەشێوەیەک لە شێوەکان.
- توضیحات
- بازدید: 162
هاوڕێ نەهرۆ
هەرچەند من لەگەڵ لێدانی هیچ کەسێک نیم، بەڵام لێدانی خوارد. دواتر وەک دکتور عەلی وەردی لە پەرتووکی شیزوفرینیا لە کەسایەتی عیراقیدا دەڵێ کەسایەتی عیراقی کاتێ تەنگاوی دەکەی واز لە هەموو ڕایەڵەکانی ئینتما دێنێ وەک نیشتمانی و حزبی و شارستانی، دەگەڕێتەوە سەر شوناسی خێڵ و گوندو شاری خۆی. هەر بۆیە فەرهاد وەک کاردانەوەیەک گوتی من هەولێریم! کەس نەیگوتووە تۆ هەولیری نییت، بەڵام ئەم قسەیە وەک کاردانەوە بکرێ باکگراوندی سایکۆلۆژی قووڵی لە پشتە. ئەمە ئەوە دەگەیەنێ ئەم نووسەرە جارێ لە خولیای شارچێتی رزگاری نەبووە. لە چاوپێکەوتنێک دا دەڵێ، کەس لەمن ناگا تەنیا یەک کەس لە من دەگا.
- توضیحات
- بازدید: 89
هاوڕێ نەهرۆ
لە ڕاستی دا جۆرێک لە دیالۆک بوونی هەیە لە نێوان سروشت و مروڤەکان، سروشتیش کەناڵی تایبەتی و زمانی هەیە، گەرچی زمان و گراماتیکی هەموو گەڵان لە ناخی ئەو دان، سروشت ئەقڵ و ئاوەزی هەیە، دەکرێ ئاخاوتنی لەگەڵ ئەنجام بدرێ هەروا دەکرێ ئاوەزو رەفتاری سروشت دەستکاری بکرێ بخرێتە پێناو خزمەتی مرۆڤەوە، هەر بۆیە چەمکی میتافوری دەسەڵاتی خودا لە نێو ئەفسانەکان لە نێو سروشت دا جیگیرە وەک زەمانی کریگەکان دەیانگوت خوای با و خوای دەریاو خوای ئاگرو خوای زەوی بێگومان ناوی تایبەتی لاتینی ییان هەیە، دیارە ئەمجارە بابەتەکەمان تێکچڕژاوە بەڵام تێکڕای رێگاکان دەچنەوە بۆ بانە یان رۆما کە ژیانی مرۆڤایەتی بنەمایەکی لۆژیکی ماتریاڵی و یادەوەریی هەیە.
- توضیحات
- بازدید: 108
ناڵە حەسەن
هەر کەسێک ڕۆمانی (خانەقای میرزا)ی میران ئەبراهام بخوێنێتەوە و لەنێو گێڕانەوەی یادەوەریەکاندا، بە شێوەیەکی ڕۆشن جەلالی میرزا کەریم لە سێ وێستگەدا دەبینێت، جەلالی میرزا کەریم وەک شاعیرێکی نوێخواز، وەک ئاکتیڤێستێکی سیاسی و کەسایەتییەکی چەپ و سۆشیالیست، وەک میدیاکارێک و ڕۆژنامەنووسێک. جەلالی میرزا کەریم لە ساڵی ١٩٣٥ لە خێزانێکی دیار و خوێندەواری شاری سلێمانی لە دایک دەبێت، باوکی و براکانی بەتایبەت غەفووری برای لە کەسە دیارەکانی ئەو شارەن و وەک کەسانی چەپ و لایەنگر لە خەڵکی هەژار و بەشمەینەت و کرێکاران و کاسبکاران هاوکات، ئەندامی حیزبی شیوعی عێڕاقین.
- توضیحات
- بازدید: 195
فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان ـ دیاسپۆرا
وەلێ جیا لە نەتەوە و گەلانی دی ئێمەی کورد دوور لە زێد و نیشتیمانی خۆمان ئەو دەرفەتەمان بۆ ڕسکا، ئەوەیش دەگەڕێتەوە بۆ زەبر و زەنگی داگیرکەرانی خاکی کوردستان کە ستەم و زوڵمیان دەرھەق ئەنجام داوین و لە ھەموو جۆرە ئازادییەک تەحریمکراین، و نکوڵیان لە بوونی نەتەوەییمان دەکرد، بەڵام کورد بوون و مانەوەی خۆی سەلماند و دەسەلمێنێ، سەپاندنی ھزری تاکڕەوی داگیرکەرانی کوردستان و دیکتاتۆریەت و زەبر و زەنگیان نەیتوانیوە چۆک بە بواری گەشەی ڕۆشنبیری کوردی بدەن.
- توضیحات
- بازدید: 146
کامبیز غەفووری
بوونی سمێڵی درێژە بۆ زۆربەی پیاوانی یارسانی، زۆر گرینگە و بە بڕوا و بۆچوونیانەوە گرێدراوە. ڕەنگە بۆ زۆربەی خوێنەران لە ساڵی ١٣٩٩دا سەرنجڕاکێش بێت و پرسیاری ئەوە بکەن کە حکوومەت کاری بە سمێڵی ئەو خەڵکەوە چییە؟
- توضیحات
- بازدید: 532
نهژاد عزیز سورمێ
ئێستاش بهههمان پێودانگ، بهڵام ئهمجاره به تهوژمی بێ ئامانی، سهروبن نادیاری جیهانایهتی )لهگهڵ جیاوازی ئاراستهكان)، له نهداریمان بێ یا له ڕوون نهبوونهوهی ڕهههندهكانی خهریكه بێ پهروا و بێ ئاوڕدانهوه له ڕابردوو و سهیركردنی ئاینده، وهك لهوه خاترجهم بووبین بۆ كوێ دهچین، بێ ئهوهی تێشوویهكی نیمچه تێرمان پێ بێ لهگهڵیدا كهوتووینهڕێ.
- توضیحات
- بازدید: 193
سەباح رەنجدەر
بهشهرمهوه پرسیم دكتۆر چی ئهم سهباح ڕهنجدهرهت خوێندووهتهوه، بهم ئاست و شێوهیه ئاماژهت پێدا. گوتی: هیچ، تا خوێندنهوهی ئهم نامهیه ههر ناویشیم نهبیستبوو، بهڵام نموونهكانی لهنامهكهدا هاتوون، نموونهی بهرز و ناوازهن، نهرمن لهخۆدهربڕین. منیش بێدهنگییم لێكرد و خۆم ئاشكرانهكرد.
- توضیحات
- بازدید: 803
لەتیف بێوار
ئهوهی لێرهدا باسی لێدهکهین دیاردهی رهشبینی ئهدیب و شاعیرو نووسهرانی کوردهو گهر به وردی سهرنجی نووسین و بهرههمهکانی زۆریان بدهین دهبینین نهك ئهو جۆره له نووسین هیچ داهێنانێکی ئهدهبی تیا نییه، بهڵکو دژی پرهنسیپهکانی مرۆڤایهتی دهوهستێتهوه که جوڵاندنی ههستی خوێنهره تا بیر له خۆکوشتن بکاتهوه.
- توضیحات
- بازدید: 729
مطالعه بیشتر: یهکێتی و پارتی سهرچاوهی رهشبینییهکانی ئهدیبانن