سوپاس باوکە گیان!
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئارام هەنگاو هەڵدێنێتەوە و بەرەو ماڵەوە دەبێتەوە. باکە هەڵیکردەوە و لە گەڵی دێت. قردێلە و جل و گوڵەکان دەکەونە سەما. باکە سەر گۆنای دەگەزێ، رێک وەک ماچی سەردەمی منداڵیی باوکی. بە دەم رێگاوە بزەیەک دەیگرێ. چاو لە گوڵەکە دەکاتەوە. گەر بگاتەوە ماڵ، لە ناو پەرداخێک ئاو لە بەر ئەو پەنجەرەیەدا دایدەنێ وا بەرەو گۆرستانەکە دەڕوانێ. بەم شێوەیە باوکی هەم لە ماڵەوەیە و هەم لەوێ.
زانست و ئەدەبیات
بەختیار علی
لەناو ئەم پارچەپارچەبوونە هەمیشەییەدا، ئەم وردبوونە زۆرەدا کە هەم خەیاڵ و هەم ڕوانین دەخنکێنێت، لەناو ئەم قەیرانە کولتووری و شارستانییەدا کە وەختە مرۆڤ هیچ ڕوانگەیەک نەدۆزێتەوە لێوەی سەیری ژیان و بوونی خۆی بکات، ئەدەب تاکە فریادڕەس و تەنیا چالاکیی گەورە و زیندووی مرۆڤە کە دەکرێت بە هۆیەوە بەسەر کۆی ئەزموونی مرۆڤەکان و سەردەمەکان و کۆمەڵگاکاندا بڕوانین.
من مردن نیم
عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا
لەبەر رۆناکی
تەنھا دەمەوێ تاریکی بە پەنجەرەی با ھەڵواسم
چونکە لە وڵاتێکم، ژیان ئەزبەر دەکەین
سەربەستی تەنھا لە گۆڕدا دەبینین
ئەوە تەنھا دەنگ نییە، وشەیە لە نێو خاشاکدا دەجەنگێ
مرۆڤ خۆی چیرۆکە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
تەنانەت خودایش کە باسی خڵقەت دەکا بە چیرۆک بۆمان دەگێڕیتەوە. لە بیرت نەچێ کاتێک باسی خڵقەت لە حەوت رۆژدا دەکا، لەوێدا رادەوەستێ و ئیتر رۆژەکانی تر بۆ ئێمە بە جێ دێڵێ. بە هەزاران و میلیۆنان رۆژ. چ حەشرێک!.. چ ئەرکێک! لە خۆوە نیە جاری وایە کتێبەکان قەدەغە دەکرێن. لای من ئەو مرۆڤانە چەند سەیرن.
ئەنفال بازی
پەرویز زەبیح غوڵامی
دراوسێیەکان دەڵێن:
لەو گۆڕەی دۆزیتیانەوە
تەنیا سەری شاعیرێک و
دەستی کرێکارێک و
قاچی سەربازێک زیندوو بوون.
مارینالدا بهشت کمونیست
دەروەستییەكی قورس و قایم دژ بە داگیركاری
لە فارسییەوە: هاشم عەلی وەیسی
بیرۆكەی "خوارتر لە مرۆڤ" لەوێوە تەشەنە دەستێنیت كە بە باوەڕی سارتر، داگیركراوەكان "لە لایەن رژێمێكی ستەمكار، لە ئاست و پێگەی ئاژەڵان راگیراون" كە دەركەوتەكانی، هەم لە رەتكردنەوەی ماف و هەم لە رەتكردنەوەی كولتوریان بە دیی دەكرێت، بە پێچەوانەی رێز گرتن لە "مافی مرۆڤ"ێك كە فەرانسە بەردەوام بە روویدا دەدا و بانگەشەی بۆ دەكات.
پەتاتە خۆرەکان، کەرتی تایبەت و سیاسەتی چەنەبازان
هاوڕێ یووسفی
نەک مەهابادی پێش و پاش ڕووداوەکە، نەک ئێران بەڵکوو بەشی هەرە زۆری کێشەکانی ئەم جیهانەی تیایدا دەژین بەرهەمی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی ئەم سیستمە دڕندەیەن و ڕووداوەکەی مەهابادیش یەکەم گرفت و دواگرفتیش نابێت، ئەم ڕووداوە و بەدواهاتەکانی، بەرهەمی دەرکەوتنی کەرتی تایبەت و ئابووریی سیاسی بازاڕی ئازادن و دەیان و سەدان و هەزاران ڕووداوی گەورە و بچووکی دڵتەزێنی لێکەوتۆتەوە و لێشی دەکەوێتەوە.
صفحه413 از443