رۆمانى "مایا" حەقیقەتی دەرکەوتنى دواین وەهمى پشت حەقیقەت
بەنگین پیرۆت نورى
ئەوەى لەم رۆمانەدا گرنگە باسکردنى ئادەمە. کاتێک خودا دروستى کرد و فووى ژیانى بە کونە لوتیدا کرد، ئادەم بە دروستکراوەکانى خودا سەرسام نەبوو، بۆیە پرسیار ئەوەیە ئایا ئادەم بۆ سەرسام نەبوو؟ ئایا بۆ مرۆڤەکانى دواى خۆى چ بە خۆى چ بە دروستکراوەکان سەرسامە! ئادەم لەبەرئەوەى سەرسام نەبوو پرسیاریشى نەبوو، بەڵام مرۆڤەکانى دوواى ئەو نەک پرسیار دەربارەى خولقێنراو دەکەن، کە ئایا ئادەم بە گەورەىی دروستکرا، یان خودا وا دروستى کرد وەک هەر مرۆڤێک قۆناخەکانى تەمەن ببڕێت؟
شیعرى تام و شیعرى پاریس
د. ئەحمەدى مەلا
شوێنەکان خزن
شەقامەکان تەڕن
دونیا رەش و سپییە
وەک فلیمەکانی گابان
جادەکان چەورن
بە یادەوەری لینجی پەناهەندان
تۆش شۆڕ دەبیتەوە
چەند شیعرێکى شاعیرى ئەڵمانى (باربارا ئێنگلمان)
لە ئەڵمانییەوە: عەبدولغەنى کاکۆ
تامەزرۆیی
بێکۆتا دەڵێیت: زەنگی تەلەفۆنەکەت لێدەدەم
تاماندوودەبم
لەو سەرەکەی تری دونیاوە
بۆخۆم چاڵێک هەڵدەکەنم بۆ ناخی زەوی
لەوێش
هەر تەنها بەخۆم دەگەم....!
"خوێنەری تارمایی" چەکوشی سێبەرشکێن
بەنگین پیرۆت نوری
کە ڕۆمانێکی باش دەخوێنینەوە، "مەبەستم وەرگێڕانی باش و ڕۆمانی باشە"بەخۆشمان نازانین چۆن قوتمان دەدات و چیە وامان لێدەکات لەناویدا بزر دەبین لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین دیوی ناوەوەی کەشف بکەین. دیوی پشتەوەی ھەر ڕۆمانێک بارگاویە بە کۆمەڵێک پەنھان، ھەر ئەمەشە وا لە خوێنەر دەکات بەدوا گرێ کوێرەی پاشخانە ڕۆشنبیریەکەیدا وێڵ بێت.
خۆڕاگری و پەتاتە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەو گەیشتە ئەو قەناعەتەی کە دوژمن لە یەکێک لە شەوەکاندا بە شێوەی ژێرزەمینی هوروژمی هێنابوو. ئەوان پەتاتەکانیان لە هێرشێکی ناجوامێرانەدا راگواستبوو بۆ ئەو شوێنانەی وا ئێستا شەڕی تێدا بوو. دوژمن بە پەتاتەکانی ئەوەوە خەریکی دەستەبەرکردنی سەرکەوتنەکانی بوو. هەواڵی سەرکەوتنەکانی دوژمن کە لە رادیۆکانەوە هەموو رۆژێک بڵاو دەبوونەوە بە تەواوی ئەوی لەم راستیە دڵتەزێنە دڵنیاکردبوو.
روشنفکر ایرانی کجا ایستاده است؟
مهرداد لقمانی
آنچه روشنفکری میطلبد، نخست فهم پیچیدگیهای زمان و مکان است. به کلام دگر درک درست از ساختارها، معانی و مفاهیم زیر بنایی است. شناخت وضعیت جامعه و تاریخ از نخستین گامها در ترسیم تصویر درست از امکانات، کمبودها و فرصتهای جامعه به دست میدهد. بدون اعتراف به نقصان نمیتوان به پیشرفت امید داشت. البته میان واقعبینی و احساس حقارت تفاوت بسیار وجود دارد.
ورچە بۆر و مام رێوی
لە ئینگلیزییەوە: موحەممەد ئەمین مەجیدیان
مام رێوی لە نزیک دەروازەکەوە، خۆی لەبەر هەتاو هەڵخستبوو، گوێی لەم قسانەوە بوو، هەستا و چووە نێو یەک لە کونەکانیەوە. ماڵیپاردوس پڕ بوو لە کونی پڕ پێچ و پڵووچ و سەیر، لەم کونانەوە ئەو دەیتوانی لە کاتی مەترسیدا خۆی لە مەترسی دەرباز بکا، یان بچێ بۆ راوی نێچیران، لەوێ تاوێک لە گەڵ خۆیا کەوتە رامان کە، چلۆن بتوانێ پیلانی مام ورچی بەرپەرچ بداتەوە و شەرمەزاری بکا.
تاریکى شەو و پەنجەرەى عەشق
بەنگینە پیرۆت نورى
ئەوسا دەزانین ئێمە بەبێ پەروانەى عەشق چەند دڵ وێرانین، دەزانین ئێمە دەبێ لەخۆمان بگەڕێین و خۆمان بدۆزینەوە. دەزانین چەند لاپەڕەى ڕۆژانەمان بەبێ عەشق هەڵداوەتەوە، دەزانین گریانمان بۆ گریان نەبووە، گریانمان مەلى ڕاکردو نەبووە و وەک هەور نەیگرماندوە و هێشتا ئێمە بەقەد پەروانەى شیعر بە دەورى عەشقدا لەسوێى دولبەردا بەڕاستگۆى دڵمان گڕى نەگرتوە، ئەوەندەى شیعر برینى وشە، ئەوەندەى هەنگاوەکانى لاپەڕەى کتێب، رێبوارى تەریقەتى عەشق نەبووین.
صفحه408 از431