ژمارەی بێکاران لە جیهاندا روولەزیادبوونە
وەرگێڕانی لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
رێکخرای جیهانیی کار لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە کە ژمارەی بێکارانی جیهان بەردەوام لە زیادبووندایە. گەر ئەم سەرنجە راست بێ، ئەوا لە ساڵی ٢٠١٩ دا زیاتر لە دووسەد میلیۆن کەس بێکار دەبن. "گای ریدەر" سەرۆکی ئەم رێکخراوەیە تەنانەت پێی وایە کە قەیرانی ئیش و کار زۆر لەمە خراپترە. ناوبراو پێی وایە بە هۆی قەیرانی دارایی جیهان کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا دەستی پێکرد، ٦١ میلیۆن ئیش لە ئارادا نەماون و، بە گشتی بزربوونە.
جەنگ
فەریدوون ئەرشەدی
لمۆز به مانگدا دهکێشێ
هار،
دهلێسێتهوه پێستی ژیان
بە ئاسنی زمان.
دادهبێژێ ئارامیم
به قاقای بێشهرمانهی تفەنگ و
کهڵوه له خاك ڕۆدهکا
بێباک.
دەڕوێنێێ بە چواردەورما
مەرگ،
جەنگ
هەمیشە
جەنگ.
بکوژێ بۆ دایکم
رزگار لوتفی
وەک بوولێڵی بەیان لام ناڕوونە کە باوکم هەمیشە دەیگووت: یاخودا جوولەکەکانی فەلەستینیش رێیان نەکەوێتە نووسینگەی ئەو سمێڵ سوورە لە خودا بێخەبەرە! ناگا هەنگاو بنێتە هۆڵی نووسینگەکەوە لە مێژە گووردراوە و کەوڵکراوە و پێستەکەی لە مەزادخانەکاندا خراوەتە مەزاد! باوکم ئەیگووت: نەخەڵەتابن واهەست بکەن تەزبێحە درێژەکەی دەستی تەزبێحە! گەوج مەبن، مە!
مردووەکان کوشتیان!
فەڕۆخ نێعمەتپوور
چەکدارەکانیش بە رۆژ لە سەر چیمەنتۆی مەنبەعەکە کۆدەبنەوە و خەون بە زێدی خۆیانەوە دەبینن. ئەوان کە قەت بیریان لەوە نەدەکردەوە رۆژێک لە رۆژان ببن بە میوان و دراوسێی مردووەکان و لەوێوە لە سەر قەبرستان ـ گردێکەوە بەرگری لە نیشتمان بکەن، کە شەویان لێدێت لە ترسی مردوو دەچنە سەنگەرەکانیانەوە و بەزەییان بەو هاوڕێیانەیاندا دێتەوە کە ناچارن تا سبەی بە چەکێکەوە نیگابانی بدەن. ئەو چەکانەی قەت ناتوانن هیچ مردوویەک دیسان بمرێننەوە، یان بکوژنەوە.
کۆڕێک بۆ رەخنە و لێکۆڵینەوە
کۆڕێک بۆ رەخنە و لێکۆڵینەوە
بەرواری ٩/١١/٩٣ لە درێژەی زنجیرە کۆڕەکانی سەقز، ئەمجارە لە بانە و لە بناری ئاربەبا، کۆڕێکی رەخنە و لێکۆڵینەوە بۆ کۆچیرۆکی "جەستەیەکی خۆڵاوی بەسەر قاڵیچەی سولەیانەوە" لە نووسینی رزگارلوتفی، بەم شێوەیەی خوارەوە بەڕێوە دەچێت:
بەشداربووان:
عەتا نەهایی، دوکتور ئەمین کەرەمی، هاوڕێ یووسفی، فەرهاد بەهەشتی، عەتا رەشیدیانی، مەحەمەد مەحەمەدمورادی و نووسەری کۆمەڵە چیرۆکەکە: رزگارلوتفی
میشل هوئلبک: پیشگوی انحطاط اروپا
فرید وهابی
آخرین رمان میشل هوئلبک، نویسندۀ پرآوازۀ فرانسوی به اسم "تسلیم*"، قدرت گرفتن یک حزب اسلامی را در فرانسه تصور میکند. این کتاب، وقوع خشونتها و درگیریهای مسلحانه در فرانسه و بلژیک را با لحنی اضطرابآور پیشگویی میکند. اما فراتر از بعد سیاسی، هوئلبک مثل همیشه از فقر معنوی طبقۀ متوسط، فردگرایی بلاهتبار و فقدان هولانگیز عشق سخن میگوید.
تامى وشە / بێ تامیى وشە
محەمەد نەبى
زمان وەک داهێنراوێکى مرۆڤ خزمەت و کۆمەکێکى گەورەى بە مرۆڤ کردووە، وەک ئامرازى سەرەکى دەبینرێت لە پرۆسەى ژیانکردندا؛ بەبێ زمان مرۆڤ توانایى ئەوەى نەدەبوو لێکتێبگات و پەیوەندى پێکەوە بکات و لە هەموو ئاستەکاندا ئاڵوگۆڕ بکات؛ ئەوە زمانە دێت و یاریدەى مرۆڤ دەدات ژیانى خۆى درووست بکات، لێرەوە ستایشکردنى زمان ستایشکردنى بوونە. چونکە هایدیگەر گووتەنى: (زمان، ماڵى بوونە). واتە، بوون لە زماندا نیشتەجێیە. بەڵام مرۆڤ هێندە بوونەوەرێکى ئاڵۆز و فرە رەهەند و پڕ مەودایە، کە زمان بە تەواوى دەرەقەتى نەهێت.
گەڕانەوە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
جەللاد لە پشت پەنجەرە لێڵەکانەوە لە کاتێکدا لە گەڵ جەستەی ژنێکی سۆزانی کایەی دەکرد، بزەیەک گرتی و سوپاسی خاکی کرد کە دەتوانێ وەها رۆڵی دژبەیەک بگێڕێ. خاکێک کە مرۆڤەکان هەڵکەنێ و لە گەڵ خۆی وەک تۆزی دەم با بیانبا و دوواتریش وەک بەردێک کە لە ئاسمانەوە دەکەوێتە خوار، دیسان بیانهێنێتەوە. جەللاد ئەگەرچی لە سێحری خاک نەدەگەیشت، بەڵام دەیزانی کە بە بێ خاک، گەڕان بە دەوری هەتاودا نەدەکرا و مەحاڵ بوو.
صفحه415 از431